پەڕەی سەرەکی بکەرەوە


نەتەوە یەکگرتووەکان (بە ئینگلیزی: United Nations) ڕێکخراوێکی نێونەتەوەییە نزیکەی ھەموو وڵاتە سەربەخۆکانی جیھانی لەخۆ گرتووە.

نەخشەی وڵاتانی ئەندام له نەتەوە یەکگرتووەکان[a]
بنکەی سەرەکینیویۆرک
(بنکەی جیهانی)
زمانه فەرمیەکان
ئەندامێتی ١٩٣ وڵاتی ئەندام
٢وڵات چاودێر
ڕێبەران
 -  سکرتێری گشتی کۆریای باشوور بان کی مۆن
 -  سەروکایەتی کوڕی گشتی سوید جۆن ئەڵیسون
 -  جێگری سکرتێر ئوگاندا Sam Kutesa
 -  سەروکایەتی ئەنجومەنی ئابوۆری و کۆمەڵایەتی نەمسا Martin Sajdik
 -  سەروکایەتی ئەنجومەنی ئاسایش ئۆسترالیا Gary Quinlan
دامەزران
 -  UN Charter signed ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٤٥ (٧٤ ساڵ لەمەوبەر) (١٩٤٥-٠٦-26) 
 -  Charter entered into force ٢٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٥ (٧٣ ساڵ لەمەوبەر) (١٩٤٥-١٠-24) 
ماڵپەڕ
www.un.org

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕێکەوتی ٢٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٥دامەزرا لە شاری سانفرانسیسکۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا[٣].

مێژووی رێکخراودەستکاری

پاش سەرنەکەوتنی ریکخراوی کۆمەلەی نەتەوەکان لە ڕوونەدانی شەری جیھانی دووەم، وە لە بەر ترسی ئەوەی کە مرۆڤ لەوانەیە شەرێکی تری لە ھەمان جۆر دروست بکات، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان دامەزرا تا جێگای ریکخراوی کۆمەلەی نەتەوەکان بگرێتەوە.

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان کە رێکخراوێکی جیھانی نێونەتەوەیی‌یە، بیرۆکەی درووست بوونی دەگەرێتەوە بۆ ١٢ی جوونی ١٩٤١، کاتێک وڵاتە ھاوپەیمانەکانی ئەوکات، ھەر یەک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ئینگلتەرا، رێککەوتننامەیەکیان مۆر کرد بۆ "ئیش کردن لە گەل یەکتری و ھەروەھا لەگەل خەلکانی سەربەخۆ، لە کاتی جەنگ و ئاشتی[٣]. ئەمە بە یەکەم ھەنگاو دەژمێردرێت لە دروستبوونی ئەم رێکخراوە.

لە ١٤ی ئۆگەستی ساڵی ١٩٤١، لە کۆبوونەوەیەکی نێوان سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی بەریتانیا، وینستۆن چێرچیل، لەگەل سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای ئەوکات، فرانکلین ڕۆزڤێڵت، بڕیاری دەست پێشخەری کۆمەلێک ھەنگاو درا. ئەم دۆکۆمێنتە واژوو کرا لە نێوان ھەردوو ناوبراو لە سەر کەشتی‌یەک "لە شێوێنێکی ناو دەریا". ئەم دۆکۆمێنتە ناودەبرێت بە پەیمانی ئەتلەنتیک. کە دوایی کاری بۆ کرا و ئەو رێکخراوەی لێکەوتەوە کە ئێستا ئەیبینین.

-سکرتێری گشتی ڕێکخراوەکە لە ١٩٤٦تائێستا

  • تریگی لی نەرویجی لە ساڵانی ١٩٤٦تا ١٩٥٢
  • داگ شۆڵدی سویدی لەساڵانی ١٩٥٣تا ١٩٦١
  • یۆ پانتی مینیماری لەساڵانی ١٩٦١ تا ١٩٧٢
  • کۆرت ڤاڵداھیمی نەمساوی لەساڵانی ١٩٧٢ تا ١٩٨١
  • خاڤێر بیلادۆڤی پیڕۆ لەساڵانی ١٩٨٢ تا ١٩٩١
  • بوترس گالی میسڕی لەساڵانی ١٩٨٢تا ١٩٩٦
  • کۆفی عەنانی غانی لەساڵانی ١٩٩٧ تا ٢٠٠٦
  • بان کی مۆن لە کۆریای باکوور لەساڵانی ٢٠٠٧ تا ٢٠١٧ (دەستلەکارکێشانەوە بەهۆی کاندیدبوونی بۆ سەرۆکایەتی کۆریای باشوور)
بان کی مۆن سکرتێری ئێستای ڕێکخراو

ئامانجەکانی رێکخراودەستکاری

دەتوانین ئامانجەکانی رێکخراو لە چوار خالدا کۆبکەینەوە؛

ئاشتی و ئاسایشی تێونەتەوەیی، بۆ پاراستنی ئاشتی لەسەر ئاستی جیھانیی.

بۆ پێشخستنی پەیوەندی‌یەکی برادەرانە لە نێوان نەتەوەکان.

یارمەتی دانی نەتەوەکان بۆ کارکردن لەگەل یەکدا بۆ باشترکردنی باری گوزەرانی ھەژاران، سەرکەوتن بەسەر برسیەتی و نەخۆشی و نەخوێندەواری وە بۆ ھاندانی ڕێز بۆ ماف و ئەرکی یەکتر.

ببێ بە مەڵبەندێک بۆ یارمەتی دانی نەتەوەکان بۆ گەیشتن بەم ئامانجانە[٤].

مەرجەکانی بە ئەندام بووندەستکاری

ھەر دەوڵەتێکی ئاشتی خواز کە پاپەندبوونی خۆی بۆ پەیماننامە و بڕیارەکانی نەتەوە یەکەگرتوەکان دەربڕیبێت دەتوانێت ببێتە ئەندامی ئەو رێکخراوە.

دەزگاکانی رێکخراودەستکاری

نەتەوە یەکگرتوەکان خاوەنی ٦ دەزگای سەرەکییە کە بە (مەنزومەی نەتەوەیەکگرتوەکان) ناسراون‌و بریتین لە: ئەنجومەنی ئاسایش،کۆمەڵەی گشتیی، ئەنجمومەنی سەرپەرشتیکردن، ئەمیندارێتی گشتی، دادگای دادی نێودەوڵەتی، ئەنجومەنی ئابوری‌و کۆمەڵایەتی نەتەوەیەکگرتوەکان...

کۆمەڵەی گشتیدەستکاری

سەرجەم ئەندامانی رێکخراوەکە تێیدا ئەندامن‌و ھەردەوڵەتە دەنگێکی ھەیەو کارەکانی بریتین لە • تاوتوێکردنی گرفتە نێودەوڵەتیەکان‌و شێوازەکانی پتەوکردنی ھاوکاری نێودەوڵەتی. • دانانی بودجەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان. • بڕیاردان لە سەر وەرگرتنی ئەندامی نوێ. • دامەزراندنی ئەمینداری گشتی و ئەندامی دەزگاکانی دیکە.

ئەنجومەنی سەرپەرشتی کردندەستکاری

ئەو ئەنجومەنە بەگوێرەی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتوەکان ھاتوەتە ئاراوە بۆ ئیدارکردنی بەشێک لەو ھەرێمانەی کە حوکمی زاتیان نییە.

ئەمیندارێتی گشتیدەستکاری

دەزگایەکە لە لایەن چەند کارمەندێکی نێودەوڵەتییەوە کاروبارەکانی بەڕێوەدەبرێت. ئەمیندارێتی گشتی چەندین کاری جۆراوجۆری ھەیە و ئەو سیاسەتانە جێبەجێدەکات کە دایدڕێژێت. ئەمینداری گشتی کە سەرپەرشتی ئەمینداریتی گشتی دەکات لە سەر راسپاردەی ئەنجومەنی ئاسایش‌و لە لایەن کۆمەڵەی گشتیەوە بۆ ماوەی ٥ ساڵ دادەمەزرێت‌و دەشتوانرێت بۆ قۆناغێکی دیکە دابمەزرێتەوە. ئەمیندارێتی گشتی ٨٦٠٠ کارمەندی ژن‌و پیاوی ھەیە کە خەڵکی ١٧٠ وڵاتی جیاوازن. وێرای ئەوەی کە بارەگا سەرەکیەکەی لە شاری نیۆیۆرکی ئەمریکایە بەڵام ئامادەگی دیاریشی لە ھەریەک لە جنیف‌و ڤییەناو نەیروبی ھەیە و نوسینگەی تایبەتی خۆی تیادا کردونەتەوە، بەجۆرێک نوسینگەی جنیف ناوەندی کۆنگرە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە چەکداماڵین‌و مافەکانی مرۆڤە، نوسینگەی ڤییەناش تایبەت بەکارکردن لە سەر بنبڕکردنی مادە ھۆشبەرکان‌و تاوان‌و نوسینگەی نایرۆبیش تایبەتە بە چالاکیەکانی بواری ژینگە.

دادگای دادی نێودەوڵەتیدەستکاری

دەزگایەکی دادوەریی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکانە و بارەگا سەرەکیەکەی لە شاری لاھای ھۆڵەندایە. کارەکانی بریتین لە: • بینینی ئەو کەیسە نێودەوڵەتیانەی کە دەخرێنە بەردەمی. • پێشکەشکردنی راوێژی یاسایی بەو دەزگا نێودەوڵەتیانەی کە داوایان لێکردوە.

دادگای دادی نێودەوڵەتی لە ١٥ دادوەر پێک دێت کە کۆمەڵەی گشتی‌و ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ماوەی ٩ ساڵ ھەڵیاندەبژێرێت‌و دەشتوانرێت بۆ قۆناغێکی دیکە ھەڵبژێردرێنەوە.

 
باڵەخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری نیوۆڕک

ئەنجومەنی ئابوری‌و کۆمەڵایەتی نەتەوەیەکگرتوەکاندەستکاری

ئەو ئەنجومەنە لە ٥٤ دەوڵەت پێک دێت‌و لە لایەن کۆمەڵەی گشتیەوە ھەڵدەبژێردرێن‌و ماوەی ئەندامێتیان ٣ ساڵەو لە ماوەی ساڵێکدا ٢ جار لە ھەریەک لە شارەکانی نیۆیۆرک و جنیف کۆدەبێتەوە. کارەکانی بریتین لە: •:ئەنجامدانی چالاکییە ئابوری‌و کۆمەڵایەتیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان. • کار لە سەر زیاترکردنی رێز‌و پارێزگاریکردنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکانی دەکات. • لە گەڵ رێکخراوە ناحکومییەکاندا سەبارەت بە کاروبارە ئابوری‌و کۆمەلایەتیەکان راوێژ دەکات.

بەستەرە دەرەکی‌یەکاندەستکاری

مالپەری فەرمی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان

  1. ^ "The World Today" (PDF). لە ڕێکەوتی ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ ھێنراوە. The designations employed and the presentation of material on this map do not imply the expression of any opinion whatsoever on the part of the Secretariat of the United Nations concerning the legal status of any country 
  2. ^ UN official languages Archived ٢٦ی ئابی ٢٠١١, لە وەیبەک مەشین., www.un.org. Retrieved 11 July 2014.
  3. ^ ی ا [١], وەرگیراوە لە ٣ی مارچی ٢٠١١.
  4. ^ [٢], ئامانجەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.
      زمانە فەرمییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان     
عەرەبی - ئینگلیزی - فەڕەنسی - چینی - ڕووسی - ئیسپانی


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "lower-alpha", but no corresponding <references group="lower-alpha"/> tag was found, or a closing </ref> is missing