دەروازەی چیاکان

بەخێربێن بۆ دەروازەی چیاکان
کێوی کی٢ لە وڵاتی پاکستان کە دووەمین کێوی بەرزی جیھانە

کێو، کێف، شاخ یان چیا (بە ھەورامی: کاو) بەشێکە لە زەوی کە بەرزترە لە بەشەکانی دەوروبەری و شوێنێکی دیاری ھەیە کە پێی دەوترێت لوتکە. کێو لە تەپە بەرزتر و بەرەولێژترە. لە ڕووی جیۆپۆلەتیک شاخەکان لە گرد و گردۆڵکەکان جیادەکرێنەوە بەوەی شاخەکان بەرزی و مەزنایەتیی خۆیان بەسەر گردۆڵکەکاندا دەرخستووە، هەرچی چیاکانن بەوە ناسراون کە پێوەری جیاوازیان هەیە و لە ڕووی ئاستی بەرزییەوە لە شاخەکان بەرزترن.

زیاتر...

زنجیرەچیاکان

وێنکۆک
وێنکۆک

زنجیرەچیاکانی ئەندێز (بە ئیسپانی: Cordillera de los Andes) بڕیتیە لە زنجیرەچیایێکی دڕێژ لە خۆڕئاوای کیشوەری ئەمەریکای باشوور، لەکەناراوەکانی دەریای کاریبیەوە دەست پێ دەکات لە باکووری کیشوەری ئەمەریکای باشوور تاوەکو کۆتا لوتکەی باشووری ئەمەریکای باشوور، ھەریەکە لە وڵاتەکانی کۆلۆمبیا و ئیکوادۆر و پێروو و بۆلیڤیا و چیلی و ئەرژەنتین دەبڕێت تاوەکو دەگاتە کەیپ ھۆرن بەدڕێژایی کەناڕاوەکانی زەڕیای ھێمن کیشوەری ئەمەریکای باشووری داپۆشیوە، دڕێژی زنجیرەچیایەکە بڕیتیە لە ٧٥٠٠ کم کە بە دڕێژترین زنجیرەچیا دادەنڕێت لەسەر ڕوی زەوی ھەروەھا بە پانترین زنجیرەچیاش ھەژماڕ دەکرێت کە ٩٢٠ کم پانە، مێژووی درووست بونی بۆ ٦٥٬٠٠٠٬٠٠٠٬١٤٥ ساڵ دەگەڕێتەوە.

زیاتر...

لوتکەچیاکان

وێنکۆک
وێنکۆک

چیای ئیڤرست (بە نیپالی: सगरमाथा‎؛ تێبتی: چۆمۆلۆنگما ཇོ་མོ་གླང་མ) بەرزترین چیای زەوییە لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوە، دەکەوێتە ناوجەرگەی زنجیرەچیای مەهالانگور هیمال (هیمالایە).لوتکەی چیای ئیڤرست سنووری نێودەوڵەتی چین–نیپالە، بەرزی چیایەکە(لەترۆپکی لووتکەکەی) ٨,٨٤٤.٨٦ مەترە (٢٩,٠٣١.٧ پێ) ئەم پێوانەیە بەم دواییانە لە ساڵی ٢٠٢٠ لەلایەن دەسەڵاتدارانی نیپالی و چینیەوە ئەنجامدراوە. چیای ئیڤرست بۆتە جێگای سەرنجی زۆرێک لە شاخەوانە سەرکێش و بەناوبانگەکان، لەگەڵ ئەمەشدا تەنها بۆ شاخەوانە سەرسەختەکانە ئەوانەی خاوەن ئەزموونێکی زۆرن لە شاخەوانی. بۆ ئەم مەبەستەش دوو ڕێگای سەرەکی هەیە بۆ بەسەرکەوتنی، کە یەکێکیان لەبەری باشووری ڕۆژهەڵاتیەوەیە کە بەری وڵاتی نیپالە (بە ڕێگای ستاندارد و باو ناسراوە) و ئەوی تر لە باکوورەوەیە لەبەری تبت(چین). ئەم دوو ڕێگایەش دوو ڕێچکەی سەخت و ناڕوونن کە شاخەوانان دروستیان کردووە و هیچ پێوانەیەکی سەلامەتی نیە، مەترسیەکانی چیای ئیڤرست زۆرن وەک نەخۆشی بەرزایی و نالەباری کەش و هەوا و با، هەروەها جگە لە مەترسییە گەورەکانی سەهۆڵبەندان(سووتان و ئاوەڵان). تەنها لە ساڵی ٢٠١٩دا پتر لە ٣٠٠ کەس لە چیای ئیڤرست گیانیان لە دەست داوە. یەکەم هەوڵ بۆ گەیشتن بە لووتکەی چیای ئیڤرست لەلایەن شاخەوانانی بەریتانیەوە ئەنجامدراوە. ئەوسا نیپال ڕێگەی نەدەدا بیانییەکان بچنە ناو وڵاتەکەیانەوە، بۆیە بەریتانیەکان ناچاربوون لە ڕێگای هێڵی باکوورەوە بگەن بە لووتکەکەی . یەکەم گەشتی گەڕان لەلایەن بەریتانیەکانەوە لە ساڵی ١٩٢١ ئەنجام دراوە کە توانیان تا ٧٠٠٠ مەتر (٢٢٩٧٠ پێ) بەرز ببنەوە لە ڕێچکەی هێڵی باکوور دواتر هەوڵی دووەم لە ساڵی ١٩٢٢ توانیان تاوەکو ٨٣٢٠ مەتر بەرز ببنەوە(٢٧٣٠٠ پێ). گەشتی ساڵی ١٩٢٤ یەکێک لە گەورەترین نهێنیەکانی چیای ئیڤرستی بۆ ئەم ڕۆژگارەی لێکەوتەوە: جۆرج مالۆری و ئەندرو ئیرڤین لە ٨ی حوزەیراندا هەوڵی کۆتایی لووتکەکەیان دا بەڵام هەرگیز نەگەڕانەوە، مشتومڕی لێکەوتەوە کە ئایا ئەوان یەکەمین ئەوکەسانەن کە خۆیان گەیاندە ترۆپکەکەی یان نا بەڵام دواتر تێنزینگ نۆرگای و ئێدمۆند هیلاری بوون بە یەکەم دووکەس کە بەفەرمی ئەم پێوانەیان تۆمارکرد لە ١٩٥٣، کە ڕێگای هێڵی باشووری ڕۆژهەڵاتیان بەکارهێنا(نیپال) نۆرگای گەیشتە ٨,٥٩٥ مەتر (٢٨,١٩٩ پێ) دواتر لە ٢٥ی ئایاری ١٩٦٠ دەستەی شاخەوانی چینی وانگ فژوو و گۆنپۆ و قو ینێهوا یەکەم ڕاپۆرتی بەرزبوونەوەیان لە هێڵی باکوورەوە بڵاوکردەوە.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

کێوی پەڕاو لە تەنیشت شاری کرماشان

ئایا زانیوتە؟

  • ...کە چیای ئیڤرست بە ٨،٨٤٤ مەتر بەرزترین چیا لە جیھان دایە؟
  • ...کە تەنیا لە ساڵی ٢٠١٩دا، لە چیای ئیڤرست زیاتر لە ٣٠٠ کەس بە ھۆکارە جیاوازەکان گیانیان لە دەستداوە؟
  • ...کە زاگرۆس بە درێژایی ١٦٠٠ کیلۆمەتر لە ناوچەی وانی باکووری کوردستانەوە دەست پێدەکات و تا ناوچەی کرمانی ئێران درێژەی ھەیە؟
  • ...کە چیای ئارارات بە ٥،١٣٧ مەتر بەرزترین چیای کوردستانە؟

شاخەوانان

وێنکۆک
وێنکۆک

ئێدمۆند پێرسیڤال ھیلاری (بە ئینگلیزی: Sir Edmund Percival Hillary؛ لەدایکبووی ٢٠ی تەممووزی ١٩١٩ – مردووی ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨) شاخەوان و دۆزەرەوە و خێرخوازێکی نیووزیلاندی بوو. لە ٢٩ی ئایاری ١٩٥٣ ھیلاری و شاخەوانی شێرپایی تینزینگ نۆرگای بوون بە یەکەم شاخەوان کە گەیشتنە لووتکەی چیای ئیڤرست ئەوان بەشێک بوون لە نۆیەمین گەشتی بەریتانی بۆ ئیڤرست، بە سەرۆکایەتی جۆن ھانت لە ساڵی ١٩٨٥ تا ١٩٨٨ وەک کۆمیسیاری باڵای نیووزیلاند بۆ ھیندستان و بەنگلادیش و ھاوکات وەک باڵیۆزی نیپال خزمەتی کردووە.

زیاتر...

گیانلەبەرێکی چیایی

وێنکۆک
وێنکۆک
  1. ڕەوانەکەر بزنەکێوی

زیاتر...

مێژوو و ڕووداوە چیاییەکان

یارمەتیت پێویستە؟

ئایا پرسیارێکت سەبارەت بە چیاکانەوە ھەیە و ناتوانیت وەڵامەکەی بدۆزیتەوە؟

سەیری مێزی زانیاری بکە و پرسیارەکەت لەوێ بپرسە.

پۆلەکان

ویکیپرۆژەکان

پانۆڕاما

چیاکانی ئەلپ


دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پرۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان