زمانی ئیسپانی
(لە ئیسپانیەوە ڕەوانە کراوە)
زمانی ئیسپانی زمانێکی ڕۆمانییە لە خێزانی زمانە ھیندی و ئەورووپییەکان کە لە لاتینییەوە پەرەی سەندووە لە نیمچەدوورگەی ئیبێریانی سەر بە ئەورووپا. لە ئەمڕۆدا زمانێکی جیھانییە بە زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن قسەکەری ڕەسەنی ھەیە، بە شێوەیەکی سەرەکی لە ئەمریکاکان و ئیسپانیا. زمانی ئیسپانی زمانی سەرەکی ٢٠ وڵاتە، و دووەم زمانی جیھانییە کە زۆرترین ئاخێوەری ڕەسەنی ھەبێت لەدوای مەنداریی چینی.[١][٢] لەدوای ئینگلیزی، مەنداریی چینی، ھیندوستانی (ھینیدی و ئوردو) چوارەم زمانە کە زۆرترین قسەی پێ بکرێت.[٣]
ئەمانەش ببینە دەستکاری
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ Eberhard, David M.; Simons, Gary F.; Fennig, Charles D. (2019). "Summary by language size". Ethnologue. SIL International. Archived from the original on 6 August 2019. Retrieved 3 March 2022.
- ^ Salvador, Yolanda Mancebo (2002). "Hacia una historia de la puesta en escena de La vida es sueño". Calderón en Europa (بە ئیسپانی). Vervuert Verlagsgesellschaft. pp. 91–100. doi:10.31819/9783964565013-007. ISBN 978-3-96456-501-3.
- ^ "Countries with most Spanish speakers 2021".
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |