کۆلۆمبیا، بە فەرمی کۆماری کۆلۆمبیا (بە زمانی ئیسپانی: República de Colombia) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەمریکا. پایتەختەکەی بۆگۆتایە. جەماوەری ٥١ ملیۆن کەسن. پاناما لە باکووری خۆراوای ئەو وڵاتەیە و ڤەنزوێلا لە خۆرھەڵاتەوە و بەڕازیل و پێرۆ و ئەکوادۆر لە باشوورەوە دەوریان داوە، کەنارەکانی کەوتوونەتە سەر ھەردوو ئۆقیانوسی ئارام و ئۆقیانووسی ئاتلانتیک]]، ئەم ناوچەیە سامانی سروشتی زۆری ھەیە. ٥٨٪ ی لە ڕەگەزی مستیزو (تێکەڵاو) و لە ٢٠٪ ی سپی پێست و ٧٪ی ھیندی ڕەسەن و ١٤٪ی ڕەشپێست، بەروبومی کشتوکاڵی بریتین لە: کاکائۆ، مۆز، پەموو، برنج و قامیش. تەختە و دار و مەرو ماڵاتیش ھەناردە دەکا. لەدوای بەرازیل دووەم وڵاتە لەبەرھەم ھێنانی قاوەدا. زمانی ڕەسمی ئیسپانییە چونکە داگیرکراوەی یاخود دۆزراوەی ئسیپانیایە. دراوەکەشی ناوی (پێزۆ)یە.

ئاڵای کۆلۆمبیا

بنەڕەتی ناودەستکاری

ناوی کۆلۆمبیا بریتیە لە کۆتا وشەی لێکۆڵەری ئیتاڵی کریستۆفەر کۆلۆمبس بە ئیتالی: Cristoforo Colombo. پێشنیاری کردوە شۆڕشگێری فەنزوێلی فرانسیسکۆ دی میراندا واتە جیهانی نوێ، بەتایبەتی لە سەردەمی دەسەڵاتی ئیسپانی و بورتوگالیەکان. ئەم ناوە دانیپێدانرا لەلایەن کۆماری کۆلۆمبیا ساڵی 1819 ئەوکات پێکهاتبوو لە زەویەکانی گرانادای نوێ کە لەژێر دەسەڵاتی تاجی ئیسپانی بوو ئێستا ناودەنرێت بە : (کۆلۆمبیا، پەنەما، ڤەنزوێلا، ئەکوادۆر، باشوری ڕۆژئاوای بەرازیل).

مێژوودەستکاری

دەسەڵاتی ئیسپانیدەستکاری

ھێرشی سوپای بەریتانی بەسەرکردایەتی ادمیرال ئێدوارد فیرنون و کارتاخینا دی ئەندیاس. ئەو جەنگەی شکستێکی گەورەی بە سوپای دەریایی بەریتانیا گەیاند لە جەنگی أذن جنکینز.]]

لێکۆڵەرە ئیسپانییەکان بە سەرکردایەتی ڕۆدیگو دی باستیداس یەکەم گەشتی بۆ لێکۆڵینەوە لە کەنارەکانی دەریایی کاریبی ساڵی ١٥٠٠. گەشتی دەریایی کریستۆفەر کۆڵۆمبس نزیک لە دەریایی کاریبی ساڵی ١٥٠٢. لە ساڵی ١٥٠٨ فاسکۆ نونیز دی بالبیۆ دەستیکرد دەستبەسەرداگرتنی ڕێگای ناوچەی اورابا؛ و لە ساڵی ١٥١٣ یەکەم ئەورووپی بوو دەریایی ھێمن ببینێت و ناوی نا Mar del Sur ("دەریایی باشور") و سەرنجی ئیسپانییەکان ڕادەکێشێت بۆ پیرۆ و چیلی.

گەیشت ألونسو دی أوخیدا شبە جزیرة جواخیرا ساڵی ١٥٠٠. و سانتا مارتا یان دروستکرد لە ساڵی ١٥٢٥، و قرطاجنة ساڵی ١٥٣٣. لە ساڵی ١٥٣٥، بە ڕابەرایەتی گۆنزالۆ خیمینیز دی کیسادا گەشتێک بۆ لێکۆلینەوە لە ناوچەکانی ناوەوە، و شاری "شاری گرانادای نوێ"، یان دروست کرد ئەو ناوە دواتر گۆڕدرا بۆ "سانتا فی".

خەڵکی ناوچەی کاریبی، خەڵکە ڕەسەنەکانی کۆلۆمبیا، توشی کەمی ژمارەی دانیشتووان بونەتەوە بەھۆی ھێرشی ئیسپانی، و ئەو نەخۆشیانەی کە ئەورووپییەکان ھەڵیانگرتوە و لە کۆلۆمبیا بڵاوبۆتەوە. لە سەدەی شازدەھەم ئەورووپییەکان دەستیان کردوە بە ھێنانی کۆیلە لە ئەفریقا.

ئیسپانییەکان نیشتجێبوون بە درێژایی کەناری دەریایی باشووری کۆلۆمبیا نوێ لە سەدەی شازدەھەم، بەڵام یەکەم جێگیرگەی بەردەوامیان لە سانتا مارتا بوو ئەوکات سانتا ماریا دروست نەبوو تا ساڵی ١٥٢٥. لە ساڵی ١٥٤٩، عینت مؤسسة الجمھور فی سانتا فییە دی بوغوتا تلک المدینة عاصمة لغرناطة الجدیدة، والتی ضمّ جزء کبیر منھا ما ھو الآن مناطق لکولومبیا.

نوسراوی مەلەکی ساڵی ١٧١٣ لەسەر یاسایەتی بالینکۆ دی سان باسیلیۆ، ئەو کۆیلانە دروستیان کرد کە ڕایانکردبوو لەسەدەی پازدەھەم. کۆیلەکان ڕایانکرد بۆ دارستانەکانی دەریایی کاریبی. سوپای ئیسپانی نەیان توانی بیانگرن بۆیە وازیان لێھێنان، بەو ھۆیەوە یەکەم ناوچەی ئازاد لە ھەردوو ئەمریکییەکە دروستبوو. سەرۆکیان بینکۆس بایۆھۆ بوو، لەدایکبووە لە بایۆھۆ، غینیا بیساو، ڕۆژاوای ئەفریقیا. ڕایگەیاند منظمة الیونسکو بالینکو دی سان باسیلیو ساڵی ٢٠٠٥ شاکاری مێژووی زارەکی  دەستلێنەدراوی بێ لایەن.[١]

ئایندەستکاری

ئیدارەی دەوڵەت دەستناکات بە دانانی (DANE) ئامار بۆ ئاین، و قورسە ئاماری تەواومان دەست بکەوێت. لەگەڵ ئەوەشدا، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان، زیاتر لە ٩٥٪ لە دانیشتووان بڕوایان بە مەسیحییە[٢] و زۆربەی زۆریان (لە نێوان ٨١٪ و ٩٠٪) ئەوان لە رۆم کاسۆلیک. نزیکەی ١٪ لە کۆلۆمبییەکان بڕوایان بە ئاینە ڕەسەنەکانی خۆیان ھەیە و کەمتر لە ١٪ بڕوایان بە یەھودی ئیسلام و ھیندۆسی، و بووزی؛ و لەگەڵ ئەوەشدا، نزیکەی ٦٠٪ لە بەژداربوان لە گەڕان گوتویانە ئەوان بەردەوام نەبوون لە عەقیدە کاسۆلیکییەکانیان.[٣]

وەکو وڵاتەکانی ئەمیرکای لاتین کۆلۆمبیا زیادبوێکی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت فی أتباع پرۆتستانت، زۆربەیان خوایان گۆریوە بۆ الکاثولیکیة بۆ البروتستانتیة. ئێستا برۆتستانت لە نێوان ١٠ بۆ ١٣٪ خەڵکی کۆلۆمبیا (بەراورد ٣٬٥٪ لە ساڵی 1965)[٤] ھەتا ئێستا کۆڵۆمبییەکان وڵاتێکی کاسۆلیکی ڕۆمانییە لە ڕێگای ژمارە تاقیکراوەکان، دەستووری کۆلۆمبی ساڵی ١٩٩١ لەناو ئازادی و یەکسانی لە نێوان بیروڕا و ئاینە جیاوازەکان.[٥] ئەمڕۆ کرانەوەیەکی زۆر ھەیە لەسەر ھەمەجۆری بیروڕا یەکێک لەوانە ملحد بێ ئاین.

ڕەگەزدەستکاری

نزیکەی ٤٦ ملیۆن کەس لە ساڵی ٢٠٠٨، کۆلۆمیا سێیەم وڵاتە لە دانیشتووان لە ئەمریکای لاتین، دوای بەرازیل و مەکسیک؛ و دووەم زۆرترین وڵاتە لە قسەکردن بە زمانی ئیسپانی لە جیھاندا دوای مەکسیک. لە سەرەتای سەدەی ٢٠، کان ژمارەی دانیشتووانی کۆلۆمبیا نزیکەی ٤ ملیۆن کەس بووە. [١١٤] ژمارەی دانیشتووان زیاتر بووە بە تێکڕای ١٫٩٪ لە نێوان ساڵانی ١٩٧٥ و ٢٠٠٥، و پێشبینی دەکرێت کەم ببێتەوە ١٫٢٪ لەسەر مەودای سەردەمی ئایندە؛ و پێشبینی دەکرێت ژمارەی دانیشتووانی کۆلۆمبیا بگاتە ٥٢٫٠ ملیۆن لە ساڵی ٢٠٢٥ لە کۆلۆمبیا. لە ساڵی ٢٠٠٥ زیاتر لە ٣٠٪ لە دانیشتووان کەمی تەمەنیان نزیکەی ١٥ ساڵە، بەراورد بە ٥٫١٪ تەنھا تەمەنیان نزیکەی ٦٥ و زیاتر.

و ژمارەی دانیشتووان ئاوڕجەمن (پێکەوەن) لە بەرزایییەکانی ئەندیز و لەسەر درێژی کەناری دەریایی کاریبی. دەخوازێت ئیدارەکانی ناوچە نزمەکانی ڕۆژھەڵات، کە ٥٤٪ لە ڕووبەری کۆلۆمبیا پێکدێنێت، کەمتر لە ٣٪ لە دانیشتووان و چری کەسێک کەمترە لە یەک کەس لە ھەر کیلومەترێکی چوارگۆشە (دووکەس لەھەر میلێکی چوارگۆشە). کۆمەڵگەی ڕیفی ((لادێی))، و ڕۆشتن بۆ شوێنە شارستانییەکان زۆر قورسبووە لە ناوەڕاستی سەدەی ٢٠، و کۆلۆمبیا ئێستا یەکێکە لە زۆرترین ژمارەی دانیشتووان لە ئەمریکای لاتین. ژمارەی دانیشتووانی شارەکان زیادی کردوە لە ٣١٪ بووە، بۆ ١٩٣٨ ٦٠٪ بوە، و ساڵی ١٩٧٥، وبە ھاتنی ساڵی ٢٠٠٥ ئەم ژمارە گەیشتە ٧٢٫٧٪ . [١١٥] و ژمارە دانیشتووانی بوغوتا تەنھا لە نێوان زیاتر لە ٣٠٠٬٠٠٠ لە ساڵی ١٩٣٨، بۆ نزیکەی ٨ ملیۆن لە ئەمڕۆدا. کۆلۆمبیا زۆرترین ژمارەی ھەژاری ھەیە لە جیھاندا و لە ناوخۆی وڵاتدا، کۆی لێکۆڵینەوەکان بۆمان دەرکەوت کە ژمارەی ھەژارەکان دەگاتە ٤٫٥ ملیۆن کەس.

ناوەڕاستی تەمەنی پێشبینی کراو ٧٤٫٧٩ ساڵە، و ئاماری مردن ١٥٫٩٢ بۆ ھەر ھەزارێک. ٩٣٫٤٪ لە کۆلۆمبییەکان دەتوانن بخوێننەوە و بنوسن و حکوومەت ٧٫٣٪ لە داھاتەکەی تەرخاندەکات بۆ خوێندن.

و کۆلۆمبیا مەرکەزی سێیەم داگیردەکات لەجیھاندا لە مؤشر (نیشانە) ی ھەسارەی بەختەوەر.

زماندەستکاری

زیاتر لە ٩٩٫٢٪ لە کۆلۆمبییەکان بە زمانی ئیسپانی قسە دەکەن، ھەروەھا ٦٥ زمان لە ھندیە سوورەکان، ٢ زمانی کریول و زمانی الروما لە وڵات. زمانی ئینگلیزی پێناسەیەکی ڕەسمی لە سان ئەندریس ھەیە، بروفیدنسیا و سانتا کاتالینا جزر.

زۆربەی زۆری کۆلۆمبییەکان بە ئیسپانی قسە دەکەن، بەڵام لە کۆی کشتی ١٠١ زمانی کۆلۆمبی لە بنکەی داتاکانی ئەسنولوغ؛ و تومار کراوە باشترین خەمڵاندن لە ٧٠ زمان قسەی پێدەکرێت لە وڵات. ھەندێکیان دەگەرێنەوە بۆ خێزانەکانی Chibchan، الأراواک وCariban. لە ئێستادا نزیکەی ٥٠٠٬٠٠٠ کەس بەم زمانە دەدوێن.

مێژووی سیاسیدەستکاری

کۆڵۆمبیا بەھۆی شۆڕشی پۆلیڤارەوە لە ١٨٢٩دا کۆماری دامەزراند، ئەو کاتە کۆڵۆمبیای مەزان دامەزرا، کە کۆڵۆمبیا و ڤەنزوێلا و ئەکوادۆری گرتبووە خۆی. پاش ئەوە دووچاری زنجیرەیەک جەنگی ناوخۆی و شۆرش و کودەتای سەربازی بوو لە ١٨٣٠دا ڤەنزوێلا و ئەکوادۆری لێ جیا بووەوە لە ١٩٠٣ دا بەھۆی ھەڵکەندنی کەناڵی پەنەماوە پەنەماشی لێ جیابووەوە، ١٩٣١ لەگەڵ پێرۆدا لەسەر سنوورەکانی نێوانیان بەشەر ھاتن تاکو کۆمەڵی نەتەوە یەکگرتووەناک کەوتە بەینیانەوە پاشان لە ساڵەکانی پەنجاو شەستەکاندایشدا، بەھۆی ڕودانی چەند کودەتاوە بارودۆخەکەی ھەروا مایەوە، تاکو ئارام بووەوە، کۆلۆمبیا لە ١٩٤٥ بەئەندامی نەتەوەیەکگرتووەکان وەرگیرا.

  1. ^ The Cultural Space of Palenque de San Basilio. Unesco.org. Retrieved on 14 May 2012. Archived 4 August 2016[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین.
  2. ^ داڕێژە:استشهاد ويب
  3. ^ International Religious Freedom Report 2005, by the Bureau of Democracy, Human Rights, and Labor, U.S. Department of State, 8 November 2005. Archived 19 January 2012[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین.
  4. ^ Colombia. State.gov. Retrieved on 14 May 2012. Archived 19 January 2012[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین.
  5. ^ Constitution of Colombia, 1991 (Article 19) Archived 24 October 2006[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین.