ئێلسالڤادۆر

وڵاتێک لە ئەمریکای ناوەندی

کۆماری ئێلسالڤادۆر یان ئەلسەلڤادۆر (بە ئیسپانی: República de El Salvador، بە واتای «کۆماری فریادڕەس» [re'puβlika de el salβaˈðoɾ]) بچووکترین و چڕترین وڵاتی ئەمریکای ناوەڕاستە. پایتەختی وڵاتەکە بریتییە لە سان سەلڤادۆر کە گەورەترین شاریەتی، ھەروەھا سانتا ئانا و سان میگێل ناوەندی ڕۆشنبیری و بازرگانی گرنگن لە وڵاتەکە و لە ئەمریکای ناوەڕاست. ئەلسەلڤادۆر لە ڕۆژاوا ھاوسنوورە لەگەڵ زەریای ھێمن و لە باکوورەوە گواتیمالا و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ھۆندووراس. ڕۆژھەڵاتترین ناوچە لە کەنارەکانی کەنداوی فۆنسیکا لە دەریای نیکاراگوا دایە. بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٢٣ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکە ٦،٦٠٢،٣٧٠ کەسە.[٧]

Republic of El Salvador
República de El Salvador (ئیسپانی)
دروشم: Dios, Unión, Libertad (ئیسپانی)
"God, Union, Liberty"
سروود: Himno Nacional de El Salvador (ئیسپانی)
"National Anthem of El Salvador"
شوێنی ئێلسالڤادۆر
شوێنی ئێلسالڤادۆر
پایتەخت
و گەورەترین شار
سان سەلڤادۆر
زمانە فەرمییەکان ئیسپانی
گرووپە ڕەگەزییەکان 
ناوی هاووڵاتی سەلڤادۆری
دەوڵەت کۆماری سەرۆکایەتی یەکگرتوو
 -  سەرۆک نەیب بوکیلی
 -  جێگری سەرۆک فێلیکس ئولۆا
یاسادانەر ئەنجومەنی یاسادانان
سەربەخۆیی
 -  لەلایەن ئیسپانیاوە ڕاگەیەندرا ١٥ی ئەیلوولی ١٨٢١ 
 -  لە ئیمپراتۆریەتی مەکسیکی یەکەم ١ی تەمموزی ١٨٢٣ 
 -  Declared from the
Federal Republic of
Central America
١٢ی حوزەیرانی ١٨٢٤ 
 -  International recognition[١] ١٨ی شووباتی ١٨٤١ 
ڕووبەر
 -  سەرجەم ٢١،٠٤١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (148th)
٨،١٤٢ مایلی چوارگۆشە 
 -  ئاو (%) ١.٥
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی 2023 ٦،٦٠٢،٣٧٠ [٢] (109th)
 -  چڕی 324.4 کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (26th)
٨٤٠کەس لە مایلی چوارگۆشە
GDP (PPP) بەراوردی 2023
 -  سەرجەم increase$74.05 بیلیۆن [٣] (107th)
 -  سەرانە increase$11,647 [٣] (114th)
GDP (nominal) بەراوردی 2023
 -  سەرجەم increase$33.75 بلیۆن[٣] (104th)
 -  سەرانە increase$5,308[٣] (108th)
Gini (2019) 38.8 
HDI (2021) 0.675 (١٢٥th)
دراو
ناوچەی کاتی CST (UTC−6)
لای لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت .sv
کۆدی تەلەفۆن +503[ا]
  1. ^ The U.S. dollar is the currency in use.داڕێژە:Update inline Financial information can be expressed in U.S. dollar and in Salvadoran colón, but the colón is out of circulation.[٤]
  2. ^ Telephone companies (market share): Tigo (45%), Claro (25%), Movistar (24%), Digicel (5.5%), Red (0.5%).

کۆلۆنی سەلڤادۆری دراوی فەرمی وڵات بوو لە نێوان ساڵانی ١٨٩٢–٢٠٠١ پاشان پشتی بە دۆلاری ئەمریکی بەست. لە ساڵی ٢٠١٠، ئەلسەلڤادۆر لە ڕیزبەندی دە یەکەمی وڵاتانی ئەمریکای لاتین لە ڕووی پێوەرەکانی گەشەپێدانی مرۆییەوە بوو، لە ئەمریکای ناوەڕاستیش پلەی سێیەمی بەدەستھێنا (لە دوای کۆستاریکا و پەنەما) و بەھۆی ئەمەوە وڵاتەکە لە ئێستادا بە قۆناغێکی پیشەسازیکردنی خێرا تێدەپەڕێت.

ئەلسەلڤادۆر لە سەدەی شانزەھەمدا لەلایەن ئیسپانییەکانەوە داگیرکران و تا ساڵی ١٨٢١ بە ئیسپانی مایەوە کاتێک پەیوەندی بە کۆستاریکا و گواتیمالا و ھۆندووراس و نیکاراگوا کرد لە یەکێتییەکدا بە ناوی کۆماری فیدراڵی ئەمریکای ناوەڕاست. لەگەڵ ھەڵوەشاندنەوەی ئەم یەکێتییە لە ساڵی ١٨٤١، ئەلسەلڤادۆر میری تایبەتی خۆی پاراست تا لە ساڵی ١٨٩٦ لەگەڵ ھیدۆراس و نیکاراگوا یەکیانگرت و کۆماری گەورەی ئەمریکای ناوەڕاستیان پێکھێنا، کە دواتر لە ساڵی ١٨٩٨دا ھەڵوەشایەوە، ڕەگی شارستانیەتی مرۆڤایەتی لە ئەلسەلڤادۆر دەگەڕێتەوە بۆ خەڵکی پێپیلەکان لە کوزکاتلان کە بە واتای شوێنی ئەڵماس و خشڵی بەنرخ دێت.

مێژوو دەستکاری

پێش داگیرکاری ئیسپانیا دەستکاری

پێش داگیرکاری ئیسپانیا، ئەو ناوچەیەی کە ئێستا ئەلسەلڤادۆرە، سێ ویلایەتی گەورەی گەلانی ڕەسەن و چەندین میرنشینی لەخۆگرتبوو. خەڵکی ڕەسەن خەڵکی پێپیلن، کە ھۆزێکی کۆچەرییە کە بە زمانی ناھواتل دەدوێن و لە مێژە لە ناوەڕاستی مەکسیک نیشتەجێ بوون. سەبارەت بە ناوچەی ڕۆژھەڵاتیش خەڵکی لانکا تێدا نیشتەجێ بوو و فەرمانڕەوایەتییان دەکرد. سەبارەت بە ناوچەی باکووری ڕووباری لیمپا، خەڵکی چۆرتی لەوێدا نیشتەجێ بوون و فەرمانڕەوایەتییان دەکرد، کە لە گەلانی مایاکانن. گەلی پێپیل لە یەکەم گەلانی ئەمریکای ناوەڕاستن کە قوربانیدانی مرۆڤیان ھەڵوەشاندەوە. جگە لەوەش شارستانیەتەکەیان ھاوشێوەی شارستانییەتی دراوسێکانیان وەک مایا و ئازتێکەکان پێکھێنا. پاشماوەی ئەم شارستانییەتە لە تازومال (نزیک چالچواپا)، سان ئەندرێس و جۆیا دی سێرێن (باکووری کۆڵۆن) دۆزراونەتەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ David Scott FitzGerald (22 April 2014). Culling the Masses. Harvard University Press. p. 363. ISBN 978-0-674-36967-2.
  2. ^ داڕێژە:Cite CIA World Factbook
  3. ^ ئ ا ب پ "World Economic Outlook Database, October 2022". IMF.org. International Monetary Fund. October 2022. Retrieved December 13, 2022.
  4. ^ "Main Aspects of the Law". Archived from the original on 8 July 2007. Retrieved 8 July 2007. ٨ی تەممووزی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Bitcoin, now legal tender in El Salvador, greeted with tech problems, volatility concerns". AP News. 7 September 2021. Retrieved 12 September 2021 – via CBC News.
  6. ^ "Bitcoin suffers hefty loss after chaotic El Salvador debut". Reuters. 8 September 2021. Retrieved 12 September 2021 – via Global News.
  7. ^ https://web.archive.org/web/20171114010810/http://data.un.org/CountryProfile.aspx?crName=El