نەیب بوکیلی

سەرۆکی وڵاتی ئێلسالڤادۆرە

نەیب بوکیلی (بە ئیسپانی: Nayib Bukele؛ لەدایکبووی ٢٤ی تەممووزی ١٩٨١) سیاسەتمەدار و بازرگانێکی ئێلسالڤادۆریە. لە ٣ شوباتی ٢٠١٩ بەسەرۆکی ئێلسالڤادۆر ھەڵبژێردرا. بەیەکەم سەرۆک دادەنرێت کە لەدەرەوەی دوو پارتە دەسەڵاتدارەکەی ئێلسالڤادۆر توانیویەتی لە ھەڵبژاردنەکان بباتەوە.

نەیب بوکیلی
46th سەرۆکی ئێلسالڤادۆر
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
1 June 2019
جێگری سەرۆک Félix Ulloa
پێشینە Salvador Sánchez Cerén
Mayor of San Salvador
لە پۆستدا بووە
1 May 2015 – 30 April 2018
پێشینە Norman Quijano
پاشینە Ernesto Muyshondt
Mayor of Nuevo Cuscatlán
لە پۆستدا بووە
1 May 2012 – 30 April 2015
پێشینە Álvaro Rodríguez
پاشینە Michelle Sol
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون Nayib Armando Bukele Ortez
(١٩٨١-٠٧-٢٤) ٢٤ی تەممووزی ١٩٨١ (تەمەن ٤٢ ساڵ)
سان سەلڤادۆر, ئێلسالڤادۆر
پارتی سیاسی هزری نوێ
لایەنگیری سیاسی
تر
Nuevas Ideas (2018–present)
GANA (2018–present)
CD (2018)
FMLN (2012–2017)
ھاوسەر(ەکان) Gabriela Rodriguez (ھاوسەرگیری ٢٠١٤)
منداڵ(ەکان) لەیلا بوکیلی
واژوو

ژیاننامە دەستکاری

نەیب بوکیلی لە ٢٤ یۆلیۆی ١٩٨١ لەدایک بووە، دایکی ناوی ئۆلگا ئۆرتێزە و پەیرەوی ئاینی مەسیحی دەکات بەڵام باوکی ئەرماندۆ بوکیلی کەسێکی جولەکە بوو. ژیانی ھاوژینی ئەنجامدا لەگەڵ گابرێلا ڕۆدریگیز کە پزیشکێکی دەروونی جولەکە یە.

لەبەر ئەوەی باوکی بازرگانێکی لێھاتوو بوو ئەویش لەتەمەنی ھەژدەساڵی توانیویەتی ھاوبەشگایەکی تایبەت بەخۆی بکاتەوە،[١] ئێستا خاوەندارییەتی ھاوبەشگای یاماھای ئێلسالڤادۆری دەکات. ھەروەھا سەرۆک و بەرێوەبەری ھاوبەشگای ئۆپێرمتە.

لە ساڵی ٢٠١٢ خۆی بۆ شارەوانی نویڤۆ کۆسکتلان ھەڵبژارد و توانی ٤٩٫٧٪ی دەنگەکان بەدەست بێنێت. ھەروەھا بۆ شارەوانی سان ئێلسالڤادۆر (٢٠١٥) خۆی ھەڵبژارد کە توانی ٥٠٫٣٪ دەنگەکان بەدەست بێنێت.

بوکیلی لە سیاسەتمەدارە گەنجە بەناوبانگەکانە لەگەڵ ئەوەی جێی ڕەخنەی زۆر لایەنە بەوەی بۆچوونی سیاسی کەمە و ناشارەزایە. باوەڕی بە فرە ڕەگەزی و ئاینی ھەیە؛ وا خۆی نیشان دەدات کە پەیرەوی ھیچ ئاینێکی دیاریکراو ناکات بەڵام باوەڕی بەخوا ھەیە و ڕێزی ھەموو ئاینە جیاوازەکان دەگرێت. لە چاوپێکەوتنێکی ٢٠١٥ دەڵێ :(من کەسێک نیم کەباوەڕی زۆرم بە پیرۆزی ئاینییەکان بێت، لەگەڵ ئەمەشدا، باوەڕم بەخوا ھەیە، باوەڕم بەو وشانە ھەیە کە لە پەرتوکی پیرۆز ھاتوون، و من باوەرم وایە خوا ھیچ کەسێک ڕەت ناکاتەوە بەھۆی جیاوازی ڕێچکەی ئاینی ".

سەردان بۆ ئیسرائیل دەستکاری

لە فەبرایەری ٢٠١٨ بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە ئیسرائیل، ئەمەش لەسەر ڕاسپاردەی یەکێتی شارەوانییەکانی ئیسرائیل، لە سەردانەکەی چاوی کەوت بە گەلێک لە سەرۆک شارەوانییەکان، ھەروەھا لەشاری ئۆرشەلیم لەلای دیواری ڕۆژاوا پەرستش و پاڕانەوەی کرد و سەردانی شوێنە پیرۆزەکانی جولەکەی کرد.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "El FMLN abre la puerta grande a Nayib Bukele". 20 August 2014. Retrieved 26 July 2017. {{cite news}}: |first= missing |last= (help)


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری