بەخێربێن بۆ دەروازەی ئەمریکای لاتین
|
ئەمریکای لاتینی (América Latina) ئەو ناوچەیە کە لە ھەردوو کیشوەری ئەمریکای باکوور و ئەمریکای باشووردا ھەیە کە زمانە ڕۆمانسییەکان تێیدا بەکاردێت کە لە زمانی لاتینییەوە وەرگیراوە، ئەم ناوچەیە ٢٠ وڵات لە خۆ دەگرێ، لە گەڵ چوار ناوچەی وابەستە. ڕووبەری گشتی ئەمریکای لاتینی دەگاتە نزیکەی ٢١٠٦٩٥٠١ کم٢، و ژمارەی دانیشتووانیش ٥٤٨ میلیۆن و نیو ملیونە. زمانە سەرەکییەکان لە ئەمریکای لاتینی ئەمانەن: فەڕەنسی وئیسپانی وپورتوگالی. (تەواوی وتار...)
زیاتر...
کۆستاریکا یان کۆستاڕیکا، بە فەرمی کۆماری کۆستاریکا (بە ئیسپانی: República de Costa Rica) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەمەریکا. لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ نیکاراگوا، لە باکووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ دەریای کاریبی، لە باشووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ پەنەما، لە باشووری ڕۆژئاوا لەگەڵ زەریای ھێمن و لە باشووریش دوورگەی کۆکۆس لەگەڵ ئیکوادۆر سنووری دەریاییان ھەیە. ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی پێنج ملیۆن کەسە لە ڕووبەری زەوی ٥١٠٦٠ کیلۆمەتر دووجا (١٩٧١٠ مایلی چوارگۆشە). بە مەزەندەکردن ٣٣٣٫٩٨٠ کەس لە پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتەکە، سان خۆسێ دەژین، کە نزیکەی دوو ملیۆن کەسیش لە دەوروبەری پایتەخت دەژین. (تەواوی وتار...)
زیاتر...
دیێگۆ مارادۆنا ناوی تەواوی دیێگۆ ئەرماندۆ ماڕادۆنا (٣٠ـی تشرینی یەکەمی ١٩٦٠–٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠) یاریزانی تۆپی پێی ئەرژەنتینی بوو، زۆرترین کاریگەریی ھەبووە لە مێژووی تۆپی پێدا، بەشێکی زۆر لە وەرزشدۆستان، ئەو یاریزانە بە باشترین یاریزانی تۆپی پێی مێژوویی لە جیھاندا دادەنێن، درێژی باڵای مارادۆنا١٦٥ سانتیم بووە یاری لەھێڵەکانی ناوەڕاست و ھێرشبردن کردووە، ناوبراو یەکێکە لەباشتری یاریکەرانی جیھان لەو سەردەمەی خۆی یاری لێی کردووە، مارادۆنا یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئارجەتین و یانەکانی ئەرجەنتینۆس جۆینەر و بۆکا جۆنیوز و بارسێلۆنا و ناپۆلی و سیڤیلا و نیو ئیل ئۆڵد بۆیس کردووە دواساتی یاریکردنیشی لە یانەی بۆکا جۆنیوزی ئارجەنتینی بووە لەگەڵ یانەکان لەساڵانی ١٩٧٦ تاوەکوو ساڵی ١٩٩٧ بەردەوام بووە و لەگەڵ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی ئارجەنتین لە ١٩٧٧ تاوەکوو ساڵی ١٩٩٤ بەردەوام بووە،لە ساڵی ١٩٨٦ توانی لەگەڵ هەڵبژاردەی جامی جیهانی بەدەستبهێنێت و جامەکە بەرزبکاتەوە . مارادۆنا ھەمیشە وەک سەرسەری یان ژمارە دە یان کوڕە ئارجەنتینییەکە ناسراوە، لەدوای وازھێنانی لەیاریکردن وەک یاریکەری تۆپی پێ ھەڵسا بە کارکردن وەک ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئارجەتین لە ساڵی ٢٠١٠ لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی ڕاھینەر بوو بەڵام دوای گەیشتنیان بە قۆناغی ھەشتەمی جامی جیھانی فیفای ٢٠١٠ ئەوا یەکێتی تۆپی پێی ئارجەنتین لەژێر فشاری ڕاگەیاندکاران لەپۆستەکەی دورخرایەوە و ئینجا مارادۆنا لە وەرزی ٢٠١١-٢٠١٢ بووە ڕاھێنەری یانەی وەسڵی ئیماراتی لەو یانەیەش ئاستی یانەکەی بردە پێشەوە بەڵام نەیتوانی لەگەڵ یانەکە زۆرتر لە نازناوێک بەدەست بھێنێت بەمەش خەونی سەرۆک یانەی وەسڵی ئیماراتیشی نەھێنایە جێگا و لە پۆستی یانەی وەسڵی ئیماراتیش دوورخرایەوە. (تەواوی وتار...)
زیاتر...
دەڤەر و شارەکانی ئەمریکای لاتین
وێنەیەک لە ئەمریکای لاتینەوە
ئەلدۆڕادۆ (ئیسپانی:El Dorado)(بە واتای زێڕینگر دێت) ناو یان نازناوی یەکێک لەسەرۆک ھۆزە ھیندیەکانی ئەمەریکای لاتینە، ئەم ھۆزە کاری دەرھێنان و دروستکردنی زێڕیان دەکرد، سەرۆک ھۆزەکە بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە لەتوانای دا ھەیە سەراپای جەستەی بەزێڕ دابپۆشێت، دواتر بۆ ڕێچکەیەکی ئاینی گۆڕدرا پێگەکەی دەکەوێتە ناوچەی سانتا لە دێ بۆگۆتا، لەنزیک شارێکی ئەفسوناوی زێڕینە کە بە مانۆوە یاخود ئۆمۆوە ناوی دەھێنن (مەبەستیان کانی زێڕینی ژێڕزەوی بوو) ئەم شارە پڕە لە زێڕ و بەردی بەنڕخ. (تەواوی وتار...)
زیاتر...
ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
 بیرۆکەت ھەیە؟ ڕەخنەت ھەیە؟ وتارێکی پوخت پێشنیار دەکەیت؟ لێرە پێشنیاری بکە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی دەروازەکە.
|
|
ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگەکانی <ref>
بۆ گرووپێک بەناوی «kurdish-alpha» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="kurdish-alpha"/>
نەدۆزرایەوە