نۆکەندی پەنەما
نۆکەندی پەنەما (بە ئیسپانی: Canal de Panamá) ڕێڕەوێکی کەشتیوانییە بە درێژایی ٤٨ مەیل (٧٧/١ کیلۆمەتر) لە وڵاتی پەناما. ئەم نۆکەندە ڕێگەیەکی قەدبڕە لە نێوان ئوقیانوسی ئەتڵەسی و ئوقیانووسی ھێمن. ئۆکەندەکە یەکێکە لە گەورەترین و دژوارترین پڕۆژە ئەندازیارییەکانی جیھان، ڕێگەی ٢٢٥٠٠ کیلۆمەتری نێوان سانفڕانسیسکۆی کالیفۆڕنیاو شاری نیویۆرکی کورت کردەوە بۆ ٩٥٠٠ کیلۆمەتر.
لە کاتێکا کە ئەگەر ئەم کەناڵە نەبوایە کەشتییەکان لە زەریای ھێمنەوە ناچاربوون تەواوی ئەمریکای لاتین تەی بکەن تا بگەنە زەریای ئەتڵەسی، بیرۆکەی ئەم کەناڵە لە سەدەی ١٦ەوە سەری ھەڵدا و لە ساڵی ١٨٨١ بۆ ١٨٩٤ فەڕەنسییەکان بۆیەکەمجار ئەو ھەنگاوەیان نا بۆ کردنەوەی ئەم پڕۆژەیە.
لە ساڵی ١٩٠٠ پڕۆژەکە تەواوکرا لەلایەن ئەمریکاوە و لە ١٥ی ئابی ١٩١٤ بۆیەکەمینجار بەکارھات، لەکاتی ئەنجامدانی پڕۆژەکەە ٢٧٬٥٠٠ کرێکار بوونە قوربانی.
سەرچاوەکان
دەستکاری- "A History of the Panama Canal: French and American Construction Efforts" ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. Panama Canal Authority. Retrieved 2007-09-03.; Chapter 3, Some Early Canal Plans ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ویکیپیدیای فارسی.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نۆکەندی پەنەما تێدایە. |