جیھانی عەرەب (عەرەبی: العالم العربي) ئاماژەیە بە وڵاتگەلی عەرەبی-ئاخێو، کە لە ئۆقیانووسی ئاتلانتیک لە ڕۆژاوا ھەتا دەریای عەرەبی لە ڕۆژھەڵات، وە لە دەریای ناوین لە باکوور ھەتا قۆچی ئەفریقا و ئۆقیانووسی ھیند لە باشوور، دەگرێتەوە. ئەمە بریتییە لە ٢٢ وڵات و ٤٢٣ میلیۆن جەماوەر کە لە باکووری ئافریقا و ڕۆژاوای ئاسیادا بڵاو بوونەتەوە.[١]

ئەو وڵاتانەی کە زمانی عەرەبی تاکە زمانی ڕەسمییە بە سەوز نیشان دەدرێت و ئەو وڵاتانەی کە عەرەبی یەکێکە لە زمانە فەرمییەکان بە شین نیشان دەدرێت بە کۆی گشتی بە (جیھانی عەرەب) ناودەبرێن.

گەورەترین وڵات جەزائیر

بچوکترین دورگەکانی قەمەر

وڵاتانی ئەندام دەستکاری

مێژوو دەستکاری

بنەچەی عەرەبەکان دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵەیەکی سامی لە نیمچەدوورگەی عەرەبی بە سنوورە سروشتییەکانی ئێستاییەوە لە کاتی کۆچ و کۆچبەرانی یەک لەدوای یەک لە نیمچە دوورگەی عەرەبەوە کە لە سەردەمانی کۆنەوە دەستی پێکرد و بە ھاتنی ئیسلامەوە گەیشتە لوتکەی خۆیان. میسر لە ساڵی ٦٣٩ی زایینیدا کرایەوە و بڵاوبوونەوەی ئیسلام لە مەغریب بە دەستی عقبە کوڕی نافی و پاشان سەرکردەی موسڵمان موسا کوڕی ناسر دەستی پێکرد و لە ساڵی ٩٢ی کۆچیدا موسڵمانانی ژێر دەسەڵاتی تاریق کوڕی زیاد دوای کردنەوەی مەغریب دەستیان بە کردنەوەی ئەندەلوس کرد، ئیسلام لە سەدەی ٨ بۆ ١١دا لە میسرەوە چووە ناو سوودانەوە. سەرکەوتن دەرگای بۆ عوسمانییەکان کردەوە لە شەڕی مەرجی دابیق بۆ چوونە ناو دیمەشق و سەلیمی یەکەم بە ئاسانی چوومە ژوورەوە. دەستی کرد بە ئامادەکاری بۆ کردنەوەی میسر و نەھێشتنی دەوڵەتی مەملووک دوای ئەوەی دەستی بەسەر دیمەشقدا گرت بە لاوازی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و جەنگی جیھانی یەکەم و شۆڕشی گەورەی عەرەبی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ڕووخا و موڵک و سامان لە خاکی عەرەبدا لە نێوان فەڕەنسا و بەریتانیادا بەشکرا، کە عەرەبەکانی بەسەر دەوڵەتاندا دابەشکرد.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "World Arabic Language Day | United Nations Educational, Scientific and Cultural Organization". web.archive.org. 2017-10-27. Retrieved 2021-09-28.
  2. ^ "الوطن العربي", ويكيبيديا (بە عەرەبی), 2021-09-10, retrieved 2021-09-28