گەل یا خەڵک بە کۆی چەن کەس ئەوترێ کە (وەک چۆن لە قەوم و میللەتیشدا وایە) وەکو تەڤاھییەک ڕەچاو بکرێن. بۆ نموونە گەلی عەرەب داگری ھەموو عەرەبەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوینە لە وڵاتە جیاجیاکاندا. گەلێ کە سەر بە وڵات یان دەوڵەتێکی تایبەت بێ نەتەوە یان میللەتی پێ ئەوترێ، و گەلێکیش کە تاکەکانی یەک ڕەچەڵەک یان یەک کولتوور یان یەک ئایینیان بێ قەوم[ئ] یان گرووپی ڕەگەزی پێ ئەوترێ.

وشەڕەتناسی دەستکاری

وشەی «گەل» لە ڕیشەی ھیندوئەورووپاییی *ger- و *gel- و ڕیشەی پرۆتۆئێرانیی *gart- ەوەیە کە بە مانای گردبوونەوە و کۆبوونەوە و گەڕانە. پاری /*rt/ سەرەتا بووە بە /rd/ و پاشان بە /l/، یانی: gart بووە بە gard بووە بە gal. وشەی «گەلە»ش کە بە مانای کۆمەڵێک حەیوانە بە یەکەوە، ھەر لێرەوە ھاتووە.[١]

وشەی «خەڵک»یش ھەر ئەو «خلق»ەی عەرەبییە.[١] «مەردم»یش وشەیەکی فارسییە و پەیوەندیی بە «مرۆڤ» و «مرۆ» و ھەروەھا «مەرگ» و «مردن»ەوە ھەیە و ھاوڕیشەی وانە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا نانەوازادە, عەلی. فەرھەنگی ڕیشەی وشەی کوردی.

تێبینییەکان دەستکاری


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "kurdish-alpha", but no corresponding <references group="kurdish-alpha"/> tag was found