فەرھەنگی ڕیشەی وشەی کوردی

فەرھەنگێکی وشەڕەتناسی

فەرھەنگی ڕیشەی وشەی کوردی فەرھەنگێکی وشەڕەتناسیی نووسراوی عەلی نانەوازادەیە.  ئەم فەرھەنگە لە شەش بەرگ پێک دێت و ھەر بەرگێک نزیکەی ٧٠٠ لاپەڕەیە و ھەمووی بەیەکەوە نزیکەی چوار ھەزار لاپەڕە دەکا. بەرگی یەکەمی لە ٢٠١٧، بەرگی دووەمی لە ٢٠١٨، بەرگی سێیەمی لە ٢٠١٩، بەرگی چوارەم و پێنجەمی لە ۲۰۲۱ و، بەرگی شەشەم و کۆتایی لە ۲۰۲۲ چاپ کراوە. ئەمە بە یەکەم فەرھەنگی کوردی دادەنرێت کە بە شێوەیەکی تێر و تەسەل بایەخ بە ڕیشە و پێشینەی وشە و دەنگەکانی کوردیی دەدات. عەلی نانەوازادە، پێش نووسین و بەچاپگەیاندنی فەرھەنگی ڕیشەی وشەی کوردیی، فەرھەنگی ھەرمانی بە دوو بەرگ لە ساڵی ٢٠٠٥ لە ھەولێر چاپ کرد.[١]

نووسەر لە پێشەکی ئەم فەرھەنگەی دەنووسێ:

«دەو فەرھەنگەدا ھەوڵم داوە بە کردنەوەی پەروەندەیەک بۆ ھەر وشەیەکی سەرەکی، بە پێی توانا و ئیمکان، زانیاریی سەر بەم وشەیە کۆ بکەمەوە و بە ڕێکوپێککردنی ڕەوتی مێژووییی وشەکە لە کۆنەوە بۆ سەردەمی نوێ و خۆپاراستن لە کورتکراوە بۆ ناوی زمانەکان، لێکدانەوەکان ڕوونتر بکەمەوە. وەھا کە خوێنەریش بتوانێ بەشداری بابەتەکە بێ.»[٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «هەڵسەنگاندن بۆ فەرهەنگی ڕیشەی وشەی کوردیی (ETYMOLOGY)». www.kurdistan24.net. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ نانەوازادە، عەلی (٢٠١٧). فەرھەنگی ڕیشەی وشەی کوردی، بەرگی یەکەم. ستۆکھۆڵم.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: location missing publisher (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)