فریشتە

بوونەوەرێکی سەروو سروشتی لە ئایین و ئەفسانە جۆراوجۆرەکاندا

فریشتە یان بە فرەیی فریشتەکان، دەستەواژەیەکە کە لە زۆرێک لە بیروباوەڕە ئایینییەکاندا دەبینرێت. [١] [٢] [٣] ئەوان بە شێوەیەکی بەرفراوان بە نێردراوی خودا دادەنرێت، کە لەلایەن ئەوەوە دەنێردرێن بۆ ئەنجامدانی ھەندێک ئەرک. بیروباوەڕەکان سەبارەت بە فریشتەکان جیاوازن سەبارەت بە سروشت و ڕۆڵ و ئەرکی وردی فریشتەکان. ھەروەھا چەمکەکان سەبارەت بە دەرکەوتنی فریشتەکان جیاوازن، زۆرجار لە ڕواڵەتدا وەک مرۆڤێک سەیر دەکرێن بەڵام باڵدارن.

فریشتەیەک دڵنەوایی مەسیح دەدات پێش دەستگیرکردن و لە خاچدانی، تابلۆکە لەلایەن کارل بلۆچەوە کراوە (١٨٦٥-١٨٧٩)

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "معلومات عن ملاك على موقع britannica.com". britannica.com.
  2. ^ "معلومات عن ملاك على موقع id.ndl.go.jp". id.ndl.go.jp.
  3. ^ "معلومات عن ملاك على موقع snl.no". snl.no.