پۆتانەکان: 44°N 35°E / 44°N 35°E / 44; 35

دەریای ڕەش یان دەریای پونتوس، دەریاییەکی ناوخۆییە ئەکەوێتە نێوان بەشی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا و ئاسیای بچووک، ئەگات بە دەریای ناوین لە ڕێگەی گەرووی بۆسفۆر و دەریای مەڕمەڕەوە و ئەگات بە دەریای ئازۆڤ لە ڕێگەی گەرووی کیرچ.

نەخشەی دەریای ڕەش

گرنگترینی ئەو ڕووبارانەی دەڕژێنە ژەریای ڕەشەوە ڕووباری دانووبە، ڕووبەڕیی ڕووی ئاویی دەریای ڕەش زیاترە لە ٤٢٠ ھەزار کم چوارگۆشە و بەرزترین ئاستی قەڵی ئەگاتە ٢٢١٠م، ئەو دەوڵەتانەی بەسەر دەریای ڕەشدا ئەڕوانن ئەمانەی خوارەوەن (بە پێی جووڵەی کاتژمێر)؛

ئوکراینا، ڕووسیا، گورجستان، تورکیا، بولگاریا و ڕۆمانیا.