دەروازە:ئەفغانستان
پێشەکیئەفغانستان بە فەرمی میرنشینی ئیسلامیی ئەفغانستان وڵاتێکە لە کیشوەری ئاسیا کە پایتەختەکەی شاری کابولە، بەپێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٢٠ ژمارەی دانیشتووانی ئەم وڵاتە ٣٨٫٩٢٨٫٣٤٦ کەس بووە. ناوی ئەفغانستان بە واتای «زەوی ئەفغانییەکان» و ئەفغانییەکان ناوی تر بۆ پەشتوونەکان. وتاری ھەڵبژێردراوتاڵیبان (بە پەشتۆ: طالبان) کە خۆیان بە میرنشینی ئیسلامیی ئەفغانستان ناو دەبەن، بزووتنەوەیەکی بنچینەگەریی ئیسلامییە کە داوای جێبەجێکردنی حووکمەکانی شەریعەتی ئیسلام دەکات لە ھەموو بوارەکانی ژیاندا، لە ساڵی ١٩٩٤ تاکوو ١٩٩٦ بزووتنەوەیەکی چەکداری بوون، دەستیان بە چالاکییەکانیان کردووە لە ئەفغانستان و لە ساڵانی ١٩٩٦ تاکوو ٢٠٠١ حووکمی وڵاتی ئەفغانستانیان کردووە و ئەوکات یارمەتی لە پاکستان و عەرەبستانی سعوودی وەردەگرت ماوەی حووکمەکەشی کۆتایی ھات لە دوای ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول کە ھێرشەکە لەلایەن ئەلقاعیدە بوو، لە ساڵانی ٢٠٠١ تاکوو ٢٠٢١ شەڕی تاڵیبان و ھاوپەیمانانی ئەمریکا و حکوومەتی پێشووی ئەفغانستان بەردەوام بوو تا سەرئەنجام لە دوای ھێرشی ٢٠٢١ی تاڵیبان و ڕووخانی کابول کۆتایی ھات و ئەم بزووتنەوەیە توانی جارێکی تر میرنشینی ئیسلامی لە گشت ئەفغانستاندا دابمەزرێنێت، کە لەم ماوەیەش بە ھەزاران کەس تێیدا کوژراون لە ھەردوو لایەندا، لە ساڵی ٢٠١٦ەوە، ھیبەتوڵڵا ئاخوندزادە سەرکردە و ڕێبەری تاڵیبانە. پارێزگایەکی ئەفغانستانپەنچشیر (بە دەری: و بە پەشتۆ: پنجشیر) بە کوردی «پێنج شێر»، ھەروەھا بە (پنجشێر) و (پنجشێر)یش دەنووسرێت، یەکێکە لە سی و چوار پارێزگای ئەفغانستان، کە دەکەوێتە بەشی باکووری ڕۆژھەڵاتی وڵات، کە دۆڵی پنجشیری تێدایە ئەو پارێزگایە بەسەر حەوت قەزادا دابەشکراوە و ٥١٢ گوند لەخۆدەگرێت. لە ساڵی ٢٠١٢دا ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکە نزیکەی ١٧٣ ھەزار کەسە. شاری بازاڕەک وەک مەڵبەندی پارێزگای پنجشیر دیاری کراوە. لە ئێستادا لەلایەن بەرخۆدانی دووەمەوە کۆنترۆڵکراوە (نەوەکانی شا مەسعوود) و تاکە پارێزگای ئەفغانستانیشە کە لە ھێرشی ساڵی ٢٠٢١ی تاڵیبانەوە نەگیراوە. لە ساڵی ٢٠٠٤دا پەنجشیر بوو بە پارێزگایەکی سەربەخۆ و لە پارێزگای پەروان جیابوویەوە. لە ڕۆژھەڵاتدا بە باغلان و تەخار و لە ڕۆژھەڵاتیشەوە بە بەدەخشان ونورستان و لە باشووریش لە لاغمان و کاپیسا و لە ڕۆژاواش پەروان دەورەدراوە. ئایا دەزانی
جوگرافیای ئەفغانستانئەفغانستان دەکەوێتە باشوری کیشوەری ئاسیا و کابول پایتەختەکەیەتی لەباکورەوە ھاوسنورە لەگەڵ تورکمانستان وئۆزبەکستان و تاجیکستان، لەڕۆژھەڵاتەوە ھاوسنورە لەگەڵ چین و پاکستان لەباشورەوە ھاوسنوری پاکستان و لەڕۆژئاواوە ھاوسنورە لەگەڵ ئێران. خاکی (ڤاخان) وڵاتی ئەفغانستان دەبەستێت بە وڵاتی چین. ئەفغانستان وڵاتێکی شاخاوییە. گەورەترین و سەرەکیترین زنجیرە چیای (ھیندوکوش) ە لە باکووری ڕۆژھەڵات کە بەرزییەکەی ٦٢٩٨ مەترە. بە گشتی کەش و ھەوایەکی وشکی ھەیە لەگەڵ زستانی سارد و ھاوینی گەرم. ڕووبەری ئەم وڵاتە ٦٥٢٬٢٣٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە. ژمارەی دانیشتوانی بەپێی خەمڵاندنی ساڵی ٢٠١٤ (٣١٬٨٢٢٬٨٤٨)کەسە. دەڤەر و شارەکانی ئەفغانستانکابول گەورەترین شار و پایتەختی وڵاتی ئەفغانستانە. بەپێی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١ ژمارەی دانیشتووانی شاری کابول بریتییە لە ٣٬٩ ملیۆن کەس. وێنەیەک لە ئەفغانستانەوەمێژووی ئەفغانستانپۆلەکانکەسایەتییە ئەفغانییەکانخالید حوسێنی (بە فارسی: خالد حسینی؛ لەدایکبووی ٤ی ئازاری ١٩٦٥ لە کابول) ڕۆماننووس و فیزیکزانێکی ئەفغان–ئەمریکییە. نووسەری کتێبی «کۆلارەوان»ە. لە دوای تەواوکردنی کۆلێج خالید حوسێنی وەکوو پزیشک دەستی بە کار کرد کە یەکێک لە دەرەنجامەکانی ئەم کارە پێکھینانی ژیانی ھاوسەری لەگەڵ «ڕوئیا حوسێنی» بوو. تا ئێستا سێ ڕۆمانی لەچاپ داوە؛ کە گرنگترینیان «کۆلارەوان»ە کە ناوبانگێکی جیھانی ھەیە. گشت کتێبەکانی باس لە بارودۆخی ئەفغانستان ئەکات. لە دوای سەرکەوتنی کتێبەکانی، خالید حوسێنی پزیشکی وەلاوە نا و بە تەواوی کاتی خۆی تەرخانی نووسەری کردووە. پانۆڕامای ھەڵبژێردراوئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
دەروازە پەیوەندیدارەکانپڕۆژەکانی تری ویکیمیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |