ھێرشی تاڵیبان (٢٠٢١)
ھێرشێکی سەربازی بزووتنەوەی تاڵیبان و ھاوپەیمانەکانی وەکوو ڕێکخراوەی ئەلقاعیدە، دژی حکوومەتی ئەفغانستان بوو. ھێرشەکە لە ١ی ئایاری ٢٠٢١ دەستی پێکرد و ھەتا ڕووخانی کابول لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١ بەردەوام بوو،[١] ئەم ھێرشە ھاوکات لەگەڵ کشانەوەی زۆربەی ھێزە چەکدارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو. لەو ماوەیەدا تاڵیبان و ھاوپەیمانەکانی لە کۆی ٣٤ ویلایەت، ناوەندی ٣٣ ویلایەتی ئەفغانستان کۆنتڕۆڵکرد.[٢][٣]
ھێرشی تاڵیبان | |
---|---|
بەشێکە لە | شەڕ لە ئەفغانستان |
وڵات | کۆماری ئیسلامیی ئەفغانستان، میرنشینی ئیسلامیی ئەفغانستان |
جێ | ئەفغانستان |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١ی ئایاری ٢٠٢١ |
سەردەم | contemporary history |
بەشداربوو | تاڵیبان، ئەلقاعیدە، Afghan National Security Forces، ھێزە چەکدارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ھۆکار | 2020–2021 U.S. troop withdrawal from Afghanistan |
دەبێتە ھۆکاری | 2021 Kabul Airlift |
Target | کۆماری ئیسلامیی ئەفغانستان |
خشتەی کات
دەستکاریئایار
دەستکاریلە مانگی ئایاردا تاڵیبان دەستی بە ١٥ ناوچەدا گرت کە گرنگترینیان پارێزگای وەردەک بوو. لەو شەرانەی کە لەو مانگەدا کران ٤٠٥ سەربازی ئەفغانستان و ٢٦٠ ھاووڵاتی و ٢١٤٦ چەکداری تاڵیبان کوژراون.[٤]
حوزەیران
دەستکاریلە مانگی حوزەیراندا لە بەردەوامی ھێرشێکەدا، ٦٩ ناوچەی تر کەوتنە دەست ھێزەکانی تاڵیبان و مەزار شەریف کە چوارەم گەورەترین شارە لە ئەفغانستان و پایتەختی پارێزگای بەلخ گەمارودرا. لە ماوەی ئەم مانگەدا ٧٠٣ چەکداری حکومی ئەفغانستان و ٢٠٨ ھاووڵاتی و ١٥٣٥ چەکداری تاڵیبان کوژراون، بە سەدان ھامڤی و کامیونی سەربازی کەوتنە دەست تاڵیبان.[٥]
تەممووز
دەستکاریلە مانگی تەممووزدا ٦٤ ناوچەی تر کەوتنە دەست ھێزەکانی تاڵیبان وەھەروەھا ھێزەکانیان چونە ناو ھەر دوو شاری ھێرات و قەندەھار لە پارێزگای ھێرات و پارێزگای قەندەھار کە دووەم و سیێەم گەورەترین شارن لە ئەفغانستان. لە ماوەی ئەم مانگەدا ٣٣٥ چەکداری حکومی ئەفغانستان و ١٨٩ ھاووڵاتی و ٣١٥٩ چەکداری تاڵیبان کوژراون.[٦]
ئاب
دەستکاریلە یەکەم ڕۆژەکانی مانگی ئابدا لە کۆی ٣٤ پارێزگا، ٢٦ بە تەواوی کۆنتڕۆڵکران لەلاێەن تاڵیبانەوە.[٧] لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١، لە دوای ھەڵاتنی ئەشڕەف غەنی، سەرۆککۆماری پێشووی ئەم وڵاتە و ڕۆشتنەوەی ھێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ وڵاتەکەیان، کابول ڕووخا و تاڵیبان توانی ٣٣ پارێزگای ئەم وڵاتە بگرێت.[٨]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Taliban declare victory in Afghanistan». Axios. 16 August 2021. لە 18 August 2021 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «After lengthy siege, Lashkar Gah is taken by the Taliban». FDD's Long War Journal. 13 August 2021. لە 13 August 2021 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 13 August 2021 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Taliban sweep across Afghanistan's south». لە 13 August 2021 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 13 August 2021 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Afghan War Casualty Report: May 2021». The New York Times (بە ئینگلیزی).
- ^ «One Month, 700 Trucks: Afghanistan's U.S. Military Vehicles Fall Into Taliban Hands». Forbes (بە ئینگلیزی).
- ^ «Some 1,500 Afghan soldiers crossed into Tajikistan over past 2 weeks – Tajik rep to CSTO». interfax.com (بە ئینگلیزی).
- ^ «بەرپرسانی ئەفغانستان: تاڵیبان گەیشتە کابوول». www.rudaw.net.
- ^ «Biden will withdraw all U.S. forces from Afghanistan by Sept. 11, 2021». The Washington Post (بە English). ١٣ی نیسانی ٢٠٢١. لە ١٦ی ئابی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھێرشی تاڵیبان (٢٠٢١) تێدایە. |