ئەشرەف غەنی
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان
(لە ئەشڕەف غەنیەوە ڕەوانە کراوە)
محەممەد ئەشرەف غەنی ئەحمەدزائی (بە دەری: محمد اشرف غنی احمدزی؛ لەدایکبووی ١٩ی ئایاری ١٩٤٩) سیاسەتوان و چواردەھەمین سەرۆک کۆماری ئەفغانستان بوو لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٤ ھەتا ٢٠٢١.[١][٢] ئەو بۆ یەکەم جاری لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٤ دوای سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردنەکان بوو بە سەرۆک کۆماری ئەفغانستان، ساڵی ٢٠١٩ بۆ جارێکی دیکە بە سەرۆک کۆمار دیارکرایەوە.[٣][٤] لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ساڵی ٢٠٠٩ بەشداری کرد بەڵام نەیتوانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت. ئەشڕەف غەنی پێشتر وەک وەزیری دارایی و سەرۆکی زانکۆی کابول کاری کردووە. ساڵی ٢٠٠٢ گەڕاوەتەوە ئەفغانستان دوای ئەوەی حکوومەتی تاڵیبان لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە ڕووخێندرا. لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١ بەھۆی ھێرشەکانی تاڵیبان، ئەفغانستانی بەرەو تاجیکستان و دواتریش ئیمارات بەجێھێشت.[٥]
ئەشرەف غەنی | |
---|---|
اشرف غني | |
لەدایکبوون | محمد اشرف غني احمدزی ١٩ی ئایاری ١٩٤٩ (تەمەن ٧٥ ساڵ) پارێزگای لۆگەر |
پەروەردە | دکتۆرا |
زانکۆ |
|
پیشە | سیاسەتوان، مامۆستای زانکۆ، نووسەر، ئابووریناس، مرۆڤناس |
شوێنکار |
|
حیزب | سیاسەتوانی سەربەخۆ |
ھاوسەر | Rula Ghani |
مناڵ | Mariam Ghani |
وێبگە | https://president.gov.af |
پلە | President of Afghanistan (٢٠١٤–٢٠٢١)، Minister of Finance (٢٠٠٢–٢٠٠٤) |
Rank | supreme commander |
لق | Afghan Armed Forces |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Biography of Ashraf Ghani». Afghanistan Online (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٣٠ی ئازاری ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «President Dr. Ashraf Ghani Ahmadzai». World Justice Project (بە ئینگلیزی). لە ١٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Ashraf Ghani for President » Kick out Karzai. We deserve a second chance». web.archive.org. ٣١ی ئایاری ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی ئایاری ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Staff، Reuters (2019-09-17). «Taliban attacks kill 48, Afghan leader unhurt as bomber targets rally». Reuters (بە ئینگلیزی). لە 2021-08-16 ھێنراوە.
{{cite news}}
:|first=
has generic name (یارمەتی) - ^ «Taliban take control of Kabul as president flees Afghanistan». South China Morning Post (بە ئینگلیزی). ١٥ی ئابی ٢٠٢١. لە ١٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەشرەف غەنی تێدایە. |
ئەم سیاسەت وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ئەم ئەفغانستان وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |