زانکۆی کالیفۆرنیا (بێرکلی)

زانکۆی کالیفۆرنیا (برێکلی) (بە ئینگلیزی: University of California, Berkeley یان UC Berkeley) زانکۆیەکی گەڕانی گشتییە لە بێرکلی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، کە یەکێکە لە ١٠ باشترین زانکۆکان کە سەر بە ویلایەتی کالیفۆرنیان.

زانکۆی کالیفۆرنیا
بە ئینگلیزی: University of California, Berkeley
بەشێکە لەUniversity of California
دامەزران٢٣ی ئازاری ١٨٦٨
بەشداربووە لەEvent Horizon Telescope
Corporate officerCarol T. Christ
دروشم بە کوردیLet there be light
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دابەشکاریی کارگێڕیBerkeley
پۆتانی شوێن٣٧°٥٢′١٢″N ١٢٢°١٥′٣٢″W
بەشێکە لە کۆمپانیایUniversity of California
Partnership withEmlyon Business School
شوێنی بارەگاکانBerkeley
زمانەکانئینگلیزی
ڕووداوە بەرچاوەکانmixed-sex education
بەختدارOski
IPv4 routing prefix136.152.0.0/16
ناونیشانی شەقام200 California Hall, Berkeley, CA, 94720
وێبگەhttps://www.berkeley.edu
بڵاوکراوەتەوە لەCollier's New Encyclopedia, 1921
Academic calendar typesemester
Athletics programCalifornia Golden Bears
Official map URLhttps://www.berkeley.edu/map
Map

دامەزراندن دەستکاری

زانکۆی برێکلی لە ساڵی ١٨٦٨ دامەزراوە و سەر بە کۆلێژەکانی کالیفۆرنیایە و زانکۆیەکی تایبەتە و زانکۆیەکی ھونەری و کشتوکاڵی و پیشەسازییە بە ئینگلیزی: Agricultural, Mining, and Mechanical Arts College) و ئەو زانکۆیە چەندین لقی ھەیە کە بەو ناوە و یان سەر بەو زانکۆیەن لە ولاتانی جیھان.

بەرنامەکانی خوێندن دەستکاری

پێشەکی ئەو زانکۆیە ٣٥٠ بەرنامەی خوێندنی باڵای ھەیە لە بوارە جیاوازەکان، ئەو زانکۆیە پێکدێ لە ١٤ کۆلێژ و بەرێوبەرایەتی، بە دابەشکراوی نزیکی ١٠٨ بەرنامەی بەکالۆریۆس، ٦٤ بەرنامەی ماستێرا، ٩٦ بەرنامەی دکتۆرا و ٣٢ بەرنامەی میھنی.

سنووری زانکۆکە دەستکاری

سنووری زانکۆکە نزیکی ٢٩٫٩٢٠ دۆنمە بە نزیکەی ٢٧ کیلۆمەتر چوارگۆشە.

ڕێژەی خوێندکاران دەستکاری

ڕێژەی قوتابییانی لە بەشی بەرنامەی خوێندنی بەکالۆریۆس نزیکی ٢٥ ھەزار قوتابیین.

شوێنە زانستییەکەی دەستکاری

لەو زانکۆیە ٧٠ کەسایەتی خەڵاتی نۆبڵیان وەرگرتووە وەک مامۆستا و دەرچوان، ئەوەش لە ڕیزی ٦ەم زانکۆ دێت کە قوتابی و مامۆستا و گەڕانەکانیان خەڵاتی نۆبڵ وەربگرن.

تێچووی خوێندن دەستکاری

ساڵی ٢٠٠٦–٢٠٠٧ تێچوو گەیشتە نزیکی ١٫٧ ملیارد دۆلار.

وەرزش لە برێکلی دەستکاری

 
درووشمی وەرزشی زانکۆی کالیفۆرنیا (برێکلی)

ناوی یانە وەرزشییەکەی کە سەر بە زانکۆی کالیفۆرنیای (برێکلی) یە کالیفۆرنیا گۆڵدن بێرز (بە ئینگلیزی: California Golden Bears) ئەو دەستکەوتانەی کە بەدەستیان ھێناوە:

  • یاری تۆپی پێی ئەمریکا (٥ پاڵەوانیەتی بردووەتەوە)
  • مەلەوانی (٤ بردنەوە بۆ پیاو، ٣ بردنەوە بۆ کچان)
  • تۆپی سەلە پیاوان (٢ سەرکەوتن)
  • تێنس (١ بردنەوە)
  • بەیسبۆڵ (٢ بردنەوە)
  • گۆڵف (١ بردنەوە)
  • جمناستیکی (٤ بردنەوە) سۆفت بۆڵ (١ بردنەوە)
  • تۆپی ئاوی (١٣ بردنەوە)
  • یاری بەھێزی پیاوان (١ بردنەوە)