زانکۆی ئەمریکی لە بەیرووت

زانکۆی ئەمریکایی بەیرووت (بە ئینگلیزی: American University of Beirut)، زانکۆیەکی ئەمریکییە، ساڵی ١٨٦٦ی زایینی لە شاری بەیرووتی پایتەختی لوبنان دامەزراوە. زانکۆی ئەمریکایی بەیرووت زانکۆیەکی کەرتی تایبەت، نائایینی و سەربەخۆیە. ئەو پلە و بڵگەنامەی خوێندنانەش کە لە لایەن ئەم زانکۆوە دەبەخشرێنە دەرچووان، بە فەرمی لەلایەن دەستەی باوەڕپێکراوی نیویۆرک تۆمار دەکرێن. ئەم زانکۆیە لەلایەن پلەبەندی کیواسەوە (کیواس: یەکێک لە ناوەندەکانی پلەبەندی جیهانی زانکۆکان)، یەکەم زانکۆیە لە لوبنان و لە نێوان ٢٥٠ زانکۆی یەکەمی جیهان دایە و هەروەها وەک یەکەمین زانکۆی ئەمریکایی لە دەرەوەی ئەو وڵاتە ناسراوە.

زانکۆی ئەمریکایی بەیرووت لە لایەن دەستەی بەڕێوەبەر و باوەڕپێکراوی تایبەت و سەربەخۆ بەڕێوە دەچێ و پلەکانی بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆری پزیشکی و دکتۆری زانستی پێشکەش دەکات. هەروەها لەگەڵ زۆرێک لە زانستگەکانی جیهان ئاڵوگۆڕی زانستی هەیە و بەتایبەت لەگەڵ زانستگای کۆلۆمبیا، کۆلێژی پزیشکی زانستگەی واشینگتۆن، کۆلێژی پزیشکی زانستگەی جان هاپکینگز و زانستگەی پاریس.

زمانی وانەگوتنەوەی ئەم زانکۆ ئینگلیزییە.

سەرچاوە دەستکاری