کۆلارەوان

پەرتووکێک لە نوسینی خالد حوسەینی

کۆلارەوان (بە ئینگلیزی: The Kite Runner) ڕۆمانێکە بە زمانی ئینگلیزی و یەکەمین بەرھەمی بڵاوکراوەی خالید حوسێنی نووسەری ئەفغانستانییە و لە ساڵی ٢٠٠٧ی زایینیدا کراوتە فیلم. ئەم کتێبە لەلایەن چرۆ موحەممەد وەھبی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی.

کۆلارەوان
نووسەرخالید حوسێنی
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
چەشنڕۆمان
بڵاوکەرەوەRiverhead Books
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
٢٩ ئایار ٢٠٠٣
لاپەڕەکان٣٧٢
ژپنک (ISBN)1-57322-245-3
OCLC٥١٦١٥٣٥٩
٨١٣/.٦ ٢١
LC ClassPS3608.O832 K58 2003

کورتە دەستکاری

چیرۆکەکە لە زمانی ئەمیرەوە دەگێڕدرێتەوە، ئەمیر نووسەرێکی خەڵکی ئەفغانستانە، لە تیرەی پەشتۆ نیشتەجێی کالیفۆرنیایە کە بۆ ڕزگارکردنی گیانی مناڵێک دەڕواتە ئەفغانستان؛ ئەفغانستانی کە لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیباندایە و بە یەکێک لە ئەستەمترین قۆناخەکانی مێژووی خۆیدا تێپەڕ دەبێت و بە بیانووی ئەو سەفەرەی ئەفغانستان ئەمیر چیرۆکی ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە.

بەسەرھاتی ڕۆمانەکە ھاوڕێیەتی ئەمیر لەگەڵ کوڕێکە بە ناوی حەسەن (کوڕێکی شیعەی ھەزارەیییە). ئەمیر لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا خیانەت بە ھاوڕێ گیانی گیانییەکەی خۆی دەکات و ئازاری ئەم تاوانە ساڵانێکی زۆر لەگەڵی دەمێنێتەوە و تەنانەت خۆشترین ساتەکانی ژیانی لێ تاڵ دەکات.

لە ساڵی ١٩٧٩ دا لە گەڵ ھێرشی ڕووسەکان بۆ ئەفغانستان، ئەمیر لەگەڵ باوکی، لە وڵاتی ئەفغانستانەوە ئاوارە دەبن و ھەموو ڕۆژانی ڕابردووی تاڵ و شیرینی لە مێشکیدا ھەڵدەگرێ و لەگەڵ خۆی دەیباتە فریمانت.

چەن بەشێک لە ڕۆمانەکە دەستکاری

  • ئەوەی کە مرۆڤ لە ڕاستییەک دڵی بێشێت چاکترە لەوەی کە بە درۆیەک ئارام بگرێت.
  • حەسەن وا بوو. ئەوەندە سادە و ساکار بوو کە مرۆڤ کاتێک لەگەڵی دەبوو لە ناخەوە ھەستی بە دووڕوویی خۆی دەکرد.
  • باوکم دەیگوت «باشە». بەڵام چاوەکانی لە ئاسۆیەکی دوور دەبڕی. «ئەوەی مەلا فێری کردووی لێ گەڕێ، تەنھا دزی گوناھە و بەس. ھەموو گوناھەکانی دیکەش ھەر لە دزییەوە سەرچاوە دەگرن، ھەموویان ھەر دزین.»

بەوپەڕی ناھومێدییەوە ئاواتەخواز بووم کە بریا بمزانیبا، بمتوانیبایە پێی بڵێم «نا باوکە گیان، نا» بەڵام نەمدەویست دیسانەوە ناھومێدی کەمەوە. باوکم بە وەڕەزییەوە لە ناخەوە ئاخێکی دیکەی ھەڵکێشا و دیسان بۆکڕووزی دڵم ھەستا، باوکم پیاوێکی وەڕەز نەبوو، بێ‌ھێز نەبوو. ئەو ڕۆژانەم وەبیر ھاتەوە کە ئاسمان قەد تاریک نەدەبوو، ئەو ڕۆژانەی باوکم لە ماڵ نەبوو و بە تەنیایی شێوم دەخوارد. لە عەلیم دەپرسی باوکم لە کوێیە و دەشمزانی ھەر سەردانی قوڕەکارییەکانی دەکات، مەگەر ئەوانە ھێز و توانایان نەدەویست؟ ڕقم لە ھەموو ئەو منداڵانە بوو کە باوکم ماڵی بۆ درووست دەکردن؛ جاری وا بوو ئاواتم دەخواست کە بریا ھەر ھەموویان لەگەڵ دایک و باوکیان مردبایەن. باوکم دەیگوت: «کاتێک پیاوێک دەکوژی ژیانێکت دزیوە، شوویەکت لە ژنەکەی دزیوە، باوکێکت لە منداڵەکانی دزیوە. کاتێک درۆ دەکەی حەقیقەتت لە کەسێک دزیوە. کاتێک گزە دەکەی دادوەریت لە کەسێک دزیوە. تەنھا یەک گوناە ھەیە و ئەویش دزییە. تێدەگەی کوڕم؟»

سەرچاوەکان دەستکاری