بەخێربێن



ھەنووکە ٢٠٢ وتار لە دەروازەی پاکستان ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی

پاکستان یان بە شێوەی فەرمی، کۆماری ئیسلامیی پاکستان، وڵاتێکە لە باشووری ئاسیا. ١٬٠٤٦ کیلۆمەتر کەنارەی ھەیە لەسەر دەریای عەرەبی و کەنداوی عومان لە باشووری خۆیدا؛ لە باکوور لکاوە بە ئەفغانستان، لە ڕۆژاوا بە ئێران و لە ڕۆژھەڵات بە ھێند و لە باکووری دوورەوە بە چین؛ بۆیە دەڵێن ئەم وڵاتە ئاسیای ناوەندی، ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیای گرێ داوە پێکەوە. پاکستان لە پێشدا شوێنی شارستانیەتی ھیندوو بووە و، دواتر بووەتە وەرگری فەرھەنگەکانی ھێندووەکان، پارسەکان، یۆنانییەکان،موسوڵمانان، تورک و موغولەکان. ئەم شوێنە لە درێژەی مێژوودا مەیدانی ھێرشی ھێند و ئاریاییەکان، پارسەکان، یۆنانییەکان، عەرەبەکان، تورکەکان، ئەفغانەکان، موغولەکان و بەڕیتانیایییەکان بووەدەقی پەڕە.[١]

کاتێ ھێند لەژێر دەسەڵاتی بەڕیتانیا ھاتەدەر و سەربەخۆ بوو، کێشە کەوتە ناو وڵاتەوە؛ زۆربەی کێشە ئایینی و نێوان دوو ئایینی سەرەکیی ھێندوو و ئیسلام بوو. بۆیە پارێزگایەک جودا کرایەوە لەپێشدا بە ناوی ھێندی ئیسلامی و دواتر بە پاکستان و لە کۆتاییدا لە ساڵی ١٩٥٦ بووە وڵاتێکی سەربەخۆ بەم ناوەی ئێستا.

وتاری ھەڵبژێردراو

مێژووی وڵاتی پاکستان دەگەرێتەوە بۆ ٤٠٠٠–٢٥٠٠ساڵ پێش زاین ئەم وڵاتە پێشتر بەشێک بووە لە وڵاتی ھیند بەڵام دوای لە ساڵی ١٩٤٧ لێک جیابووتەوە سەربەخۆی خۆی ڕاگەیاند ئەم وڵاتە لە سەدەی شەشەمی پێش زاین فارسەکان حکومڕانیان تێداکردووە دوای ئەوانیش ئەسکەندەری مەزن دوای ئەسکەندەری مەکدۆنی ساسانیەکان کە ئەمەش وای کرد ناوچەکانی لێک جیاببنەوە لە سەدەی یەکەم و دووەمی زاینی لە باکووری پاکستان ئیمپڕاتۆرییەتی کۆزانای لێ دامەزرا کە ئەمانەش لە ناوەڕاستی ئاسیاوە ھاتوون. لە ساڵی ٧١٢ لەگەڵ فتوحاتی ئیسلامی لە ناوچەکانی بالوشیستان و سند بووە ھۆی ئەوەی ناوچەیە بکەن لە ساڵی ١٢٠٦ سەڵتەنەی دەلھی دامەزرا بە درێژای ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوای پاکستان بەرەو ناوچەی ھەرێمی باکووری ھیندی لە سەدەی شانزەم ئاینی سینج پەرەی سەند لە ھەرێمی بنجان. لەسەدەی ھەڤدەھەم شاری لاھوری پایتەختی ئیمپراتۆرییەتی مەگۆل بوو کە لە بنەڕەتدا دەگەڕانەوە سەر ئیسلامە ھیندی و تورکی و فارسەکان ساڵی ١٧٥٧ بەریتانیا ھێزی دەسەڵاتدار بوو لەو ھەرێمە دوای سەرکەوتنی سەربازی لەلایەن لورد کلایف، لە ساڵی ١٨٤٣ بەریتانییەکان ھەڵسان بە لکاندنی ھەرێمی سندوتجیاب بە ئیمپڕاتۆرییەتی ھیندی بەریتانی و لە کۆتایی سەدەی نۆزدەھەم دەستکرا بە پرۆژەی ئاوەڕۆی کشتوکاڵی گەورە لە بەنجایی ڕۆژاوا و کەندی باکور و زێی ئەندەنوس لەتەک دانیشتوانەکان لە ڕۆژھەڵات بەبەرھەم ھێنانی گەنم و لۆکە.

پاکستان کە ئەوکات بەشێک بوو لە ھیند لە ژێردەسەڵاتی بەریتانییەکان مانەوە ساڵی ١٩٠٦ پارتی ئیسلامی دامەزرا لە ماوەی جەنگی جیھانی دووەم پشتیوانی بەریتانییەکان بوون ئەمەش کاریگەری ھەبوو لەوەی پشتیوانی بەریتانیا بەدەست بھێنن بۆ خۆیان ساڵی ١٩٤٧ پاکستان سەربەخۆیی خۆی بە جیابوونەوە لە ھیند ڕاگەیاند دواتر لە ساڵی ١٩٥٦ سەربەخۆی تەواوەتی ڕاگەیاند و سیستەمی وڵاتیان کرد بە کۆماری ساڵی ١٩٥٨ ژەنەڕاڵ محمد ئەیووب خان ئەبوو دەسەڵاتی سەربازی لەسەر پاکستان ڕاگەیاند، ساڵی ١٩٦٠ بە سەرۆک کۆمار ھەڵبژێردرا پاشان لە ساڵی ١٩٦٥ دووبارە ھەڵبژێردرایەوە بەلام لەھەمان ساڵ شەڕی نێوان ھیند و پاکستان لەسەر سنور دەستی پێکرد لە کشمیر ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی دەست لەکاربکێشێتەوە ژەنەڕاڵ یحیی خان دەسەڵاتی گرتە دەست و یاسای عورفی ڕاگەیاند ئەمەش بووە ھۆی ئاژاوە و خۆپیشاندان و ڕێپێوان لە وڵاتدا شەڕی ناوخۆیی و جیابوونەوەی بەنگلادیش لە ساڵی ١٩٧٠ ھەڵبژاردن ئەنجام درا پارتی ئاینی ئیسلام زۆرینەی دەنگەکانیان بەدەست ھێنا لە پاکستانی ڕۆژھەڵات ئەو پارتەی کە داوای ئەتۆنۆمی دەکرد بە سەرۆکایەتی موجیب ڕەحمان بەڵام لە پاکستانی ڕۆژاوا زۆرینەی دەنگەکان بۆ پارتی گەلی پاکستان بوو ئەمەش بووە ھۆی دورست بوونی شەڕ لە نێوان ئەم دووبەشەی وڵات

زیاتر...

وتار

پاکستان یان بە شێوەی فەرمی، کۆماری ئیسلامی پاکستان، وڵاتێکە لە باشووری ئاسیادا. ١،٠٤٦ کیلۆمەتر کەنارەی ھەیە لە سەر دەریای عەرەبی و کەنداوی عومان لە باشووری خۆیدا؛ لە باکوورهاوسنورە لەگەڵ ئەفغانستان، لە ڕۆژاوا هاوسنورە لەگەڵ ئێران و لە ڕۆژھەڵات هاوسنورە لەگەڵ هیندستان و لە باکووری دوورەوە هاوسنورە لەگەڵ چین؛ بۆیە دەڵێن ئەم وڵاتە ئاسیای ناوەندی، ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیای گرێداوە پێکەوە. ڕوویەری ئەم وڵاتە ٨٨١٩١٣ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە ئیسلاماباد پایتەختەکەیەتی یەکێک لە بەرزترین شاخەکانی جیهانی تێدایە بەناوی (کەی ٢ یاخود k٢[١]) کە بەرزییەکەی ٨,٦١١ مەترە .

زیاتر...

وتار

سینەمای پاکستان (بە ئینگلیزی: Cinema of Pakistan) ئاماژەیە بۆ پیشەسازی فیلم لە پاکستان.[١] زۆربەی ئەو فیلمانەی لەم وڵاتەدا بەرھەم دەھێنرێن بە زمانی نیشتمانی پاکستان واتە ئووردۆیە. بەڵام فیلمەکان بە زمانی فەرمی پاکستان، ئینگلیزی، ھەروەھا بە زمانە ناوخۆیییەکانی پەنجابی، پشتۆ، بەلوچی و سندی بەرھەم دەھێنرێن. لە ڕابردوودا شاری لاھۆر ناوەندی بەرھەمھێنانی فیلم بووە لە پاکستان و ھەر لەبەر ئەم ھۆکارەش سینەمای پاکستان نازناوی «لۆلیوود»ی لێنراوە. لە دوای ساڵی ٢٠٠٧ ناوەندی سینەمای پاکستان لە لاھورەوە گۆڕا بۆ کەراچی.[٢] لە ساڵی ١٩٤٨ەوە زیاتر لە ١٠ ھەزار فیلمی درێژی ئوردو لە پاکستان بەرھەم ھێنراون، ھەروەھا زیاتر لە ٨٠٠٠ فیلمی درێژی پەنجابی، ٦٠٠٠ فیلمی پەشتۆ و ٢٠٠٠ فیلمی درێژی سندی بەرھەم ھێنراون.

زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان