زەعفەرانلوو

(لە زەعفەرانلوەوە ڕەوانە کراوە)

هۆزی زەعفەرانلو یەکێکە لە هۆزە کوردیەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و باشوور باکوور و خۆراسان. لە ڕۆژهەڵات دەکەونە شارستانی ساینقەڵا وە گەرمیان و کوێستان دەکەن لە باکوری ساینقەڵا وە بۆ بەرزاییەکانی سەلیم خان. ئەم هۆزە پێنجەمین هۆزی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوایە لەدوای هۆزەکانی جەلالیان و میلان و هەرکی و مامەش بەگوێرەی خێزان.[١]

نیشتەجێبوون دەستکاری

لە باکوری ڕۆژھەڵات و گوندکانی دەورووبەری شاری ساینقەڵا نشتەجێن، دەوترێ پێش سەردەمی سەلجووقەکان تەنیا لە باشوور (کوردستانی عێڕاق) و باکوور (کوردستانی تورکیا) نیشتەجێ بوون، ھەندێک لەم ھۆزە لەسەردەمی سەفەویەکاندا ڕاگوێزراون بۆ ئازەربایجان و خۆراسان.

خۆراسان دەستکاری

 
نەخشەی ئێران لە ساڵی 1756

لە نیشاپور و قۆچان و درگز و چناران و مەشھەد نیشتەجێن. پێش ئەوەی کۆچ بکەن بۆ خۆراسان لە کوردستانی عوسمانی بە چەموشگەزەک بانگ کراون[٢] کە کوردانی عەلەویی باکووری کوردستان بوون.

ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دەستکاری

لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا نزیکی ھەزار خێزان دەبن کە لە شارستانی ساینقەڵا نیشتەجێن.[٣]

لەم تیرانە پێکھاتوون سەرابیانی و زاخۆرانی و موسلیانلی کەبە لەھجەی تایبەتی خۆیان دەدوێن دەکەونە گوندەکانی ( قالقانلو و ئۆزانی سەروو و ئۆزانی خواروو و گولی و قەینەرجە و قەرەئۆغڵان و نەورۆزلو و قوزلوی سەروو و قوزلوی خواروو و چەپو و دەمرچغی و کوسە و قەرەقایە و خەلەج و عەلی باڵتا و ئوچ دەرە و ئۆتاخلی و پۆخڵەمیش و ئالەگوێز).

تورکیا دەستکاری

لە شارستانی چەمشیگەزەک دا بڵاوبوونەتەوەو لەگەڵ ناوچە سنورییەکانی نێوان عێراق و ئیران و تورکیا وە لە پارێزگای ماردین.

عێراق دەستکاری

لەسەردەمی عوسمانییەکاندا ھەندێک لەم ھۆزە کۆچیانکرد بۆ ناوچەی زاخۆ کە لەتیرەی موسلیانلیەکان بوون.

ناو دەستکاری

  • لەسەردەمی سەلجوقیەکاندا لە عێراق و تورکیا ژیاون بە چەمشیگەزەک ناوبراون.
  • لە ناوچەی دێرزەعفەران لە شام کە ماردین و قامشلۆی ئێستا دەکات بۆیە ئەوناوەیان وەرگرتووە.
  • لوانەیە لە ناوی ظفرەوە وەرگیرابێت بە مانای سەرکەوتوو.

زمان دەستکاری

بەزمانی کوردی کورمانجی دەدوێن.

ئاین دەستکاری

شیعە مەزهەبی دوانزەئیمامین و لە تورکیا عەلەوین.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ https://fa.wikipedia.org/wiki/%D8%A7%DB%8C%D9%84_%D8%B2%D8%B9%D9%81%D8%B1%D8%A7%D9%86%D9%84%D9%88
  2. ^ توحدی, کلیم‌الله. حركت تاريخي كرد به خراسان. Mashhad - Iran. pp. Second Volume - 163.
  3. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Zafaranlu