دەروازە:موکریان
بەخێربێن بۆ دەروازەی موکریان![]() موکریان (بە پاڵەوی: Mukrān یان Mukriān؛ ھەروەھا: مکوریان، موکوریان یان مُکُریان) ناوی مەڵبەندێکی گەورە و بەرینی کوردستانە. ناوچەی موکریان لە شارستانەکانی بۆکان، پیرانشار ،مەھاباد، شنۆ، سەردەشت،قەڵادزێ، نەغەدە، میاندواو، ساینقەڵا، تیکاب دەگرێتەوە.ھۆزی موکری لە موکریان نیشتەجێیە و دەسەڵاتداری ئەو ناوچەیەیە. (تەواوی وتار...) وتاری ھەڵبژێردراو![]() کۆماری کوردستان[ئ] یان کۆماری مەھاباد، لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٤٦ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەسەر دەستی حیزبی دیموکراتی کوردستان دامەزرێنرا، و قازی محەممەد وەک سەرۆککۆمار سوێندی یاسایی خوارد، وڵاتێکی بووکەڵەی تەمەن کورت بوو، کە لە سەدەی بیستەمدا و لە دوای کۆماری ئارارات دامەزرا. پایتەختەکەی شاری مەھاباد بوو، کە دەکەوێتە باکووری خۆراوای ئێران. (تەواوی وتار...) شاری ھەڵبژێردراو![]() سەردەشت شارێکە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران کە لە باشووری ڕۆژاوای پارێزگای ورمێ ھەڵکەوتووە. ئەو شارە ناوەندی شارستانی سەردەشتە و وەک یەکێک لە شارەکانی ناوچەی موکریان ھەژمار دەکرێت. سەردەشت لە نزیکی سنووری ئێران و عێراقدا ھەڵکەوتووە و لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھاوسنوورە. ژمارەی دانیشتووانی ئەو شارە لە ساڵی ٢٠١٦، بەرامبەر لەگەڵ ٤٦٬٤١٢ کەس لە ١٢٬٥٥١ خێزاندا بووە. شارەکە لە سەردەمی کۆماری کوردستان و ھەروەھا لە دوای شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران بۆ ماوەیەک لەژێر دەستەڵاتی کورداندا بووە. سەردەشت بەپێی ژمارەی دانیشتووان، ١١ەمین شاری پارێزگای ورمێ، ٢٣ەمین شاری ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ١٩٧ەمین شاری ئێرانە. خەڵکی سەردەشت کوردن و بە کوردیی سۆرانی و شێوەزاری موکریانی دەدوێن. ھەروەھا زۆربەی خەڵکی شارەکە پەیڕەوی ئایینی ئیسلام و مەزھەبی سوننەی شافعین. (تەواوی وتار...) وێنەی ھەڵبژێردراو![]() ئایا زانیوتە؟
ژیاننامەی ھەڵبژێردراو![]() قازی محەممەد ناسراو بە پێشەوا (١ی ئایاری ١٨٩٣ – ٣١ی ئازاری ١٩٤٧) سیاسەتوان، دادوەرێکی کورد و سەرۆکی کۆماری مەهاباد بوو. ئەو یەکێک لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی ناوچەی موکریان بوو کە لە ساڵی ١٩٤٦، بە ھاوکاری چەند کەسێکی دیکە دهوڵهتی کۆماری مەهاباد لە شاری مەھاباد دامەزراند. دوای ڕووخانی کۆمار لە ساڵی ١٩٤٧، قازی لەگەڵ برا و ئامۆزاکەی لەلایەن حکوومەتی پەھلەوییەوە لە مەیدانی چوارچرای مەھاباد لە سێدارە دران. (تەواوی وتار...) ژینگەی ھەڵبژێردراو![]() تاڤگەی شەڵماش یەکێکە لە گرنگترین تاڤگەکانی پارێزگای ورمێ و ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە لە شارستانی سەردەشت هەڵکەوتووە. ئەم تاڤگەیە لە دۆڵێکی ئاوەدان، بە گژ و گیا و لە ناو دارستانێکی پڕ و سەرسەوزی نزیک شاری سەردەشت ھەڵکەوتووە. تاڤگەی شەڵماش یەکێک لە لقەکانی ڕووباری زێی بچووک ھەژمار دەکرێت کە ئاوەکەی دەڕژێتە ناو ئەو ڕووبارە. (تەواوی وتار...) وتەی ھەڵبژێردراو
پۆلەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
دەروازە پەیوەندیدارەکانویکیمیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |
ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگەکانی <ref>
بۆ گرووپێک بەناوی «kurdish-alpha» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="kurdish-alpha"/>
نەدۆزرایەوە