دەروازە:پارێزگای سنە
پێشەکیسنە یەکێک لە شارە گەورەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێرانە کە ناوەندی پارێزگای کوردستان و ھەروەھا ناوەندی شارستانی سنەیە. سنە، لەباری ژمارەی دانیشتووانەوە، دوای کرماشان و ورمێ سێیەمین شاری گەورەی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٦، ژمارەی دانیشتووانی ئەو شارە نزیکەی ٦٠٠٫٠٠٠ کەسە و نزیکەی ١٥٠٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزترە. شارۆچکە و شارەدێیەکانی سنەشارستانی بانە یان قەزای بانە یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای کوردستانە و ناوەندەکەی شاری بانەیە. لە ساڵی ٢٠١١دا ١٣٢٥٦٥ کەس دانیشتووی ھەبووە کە ھەموویان بە شێوەزاری کوردیی ناوەندی قسە دەکەن و لەسەر مەزھەبی شافعین. کەسایەتیەکانی پارێزگای سنەمەزھەر خالقی (لەدایکبووی ٩ی ئەیلوولی ١٩٣٨ لە سنە، ڕۆژهەڵاتی کوردستان) گۆرانیبێژێکی کوردە؛ بەناوبانگە بە میوزیکی فۆلکلۆری کوردی. جوگرافیای پارێزگای سنەسنە یەکێک لە شارە گەورەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێرانە کە ناوەندی پارێزگای کوردستان و ھەروەھا ناوەندی شارستانی سنەیە. سنە، لەباری ژمارەی دانیشتووانەوە، دوای کرماشان و ورمێ سێیەمین شاری گەورەی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٦، ژمارەی دانیشتووانی ئەو شارە نزیکەی ٦٠٠٫٠٠٠ کەسە و نزیکەی ١٥٠٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزترە. زانکۆ و پەیمانگاکانی پارێزگای سنەزانکۆی کوردستان (بە ئینگلیزی: University Of Kurdistan) گەورەترین زانکۆی پارێزگای کوردستانی ئێرانە کە لە باشووری شاری سنە ھەڵکەوتووە. ساڵی ٢٠٠٧–٢٠٠٨ ی ئاکادێمیک، زانکۆی کوردستان پلەی ھەشتەمی لە نێوان زانکۆکانی ئێران دا بە دەست ھێنا کە لە ڕووی چەندێتی و چۆنێتی چالاکییە تۆژینەوەیییەکانیان دا ڕیزبەندی کرابوون. ھەروەھا لە ساڵی ئاکادێمیکی ٢٠٠٦–٢٠٠٧ دا، وەکوو یەکەمین زانکۆی ئێران کە زۆرترین گەشەی بووە ڕیزبەندی کراوە. ھاوینە ھەوارەکانی پارێزگای سنەئاویەر ناوی کێوێکی بەرزە لە ڕۆژاوای شاری سنەدا کە بە ھۆی کەش و ھەوای باش و سەوزەڵانی ئەو شوێنە، بووەتە سەیرانگای خەڵکی سنە و دەور و پشتی. کاربەدەستانی شار ئەگەرچی زۆر کەم، بەڵام ئاسانکارییان کردە بۆ خەڵک تاکوو ڕۆژانی پشوودانێکی خۆشیان ببێت لەو شوێنەدا. ئاویەر ناوێکی ناسراو لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ناوێکی تایبەتە بۆ خەڵکی سنە. گەورەترین سینەمای کراوەی ئێران (تایبەتی ھاوین) لەم شوێنەدایە. وێنەیەک لە پارێزگای سنەوەمێژووی پارێزگای سنەمیرنشینی ئەردەڵان حکوومەتێکی نیمچەسەربەخۆ بووە کە بۆ ماوەی نزیک بە ٧٠٠ ساڵ (١١٦٩ ھەتا ١٨٦٧) فەرمانڕەواییی بەشێک لە کوردستانی کردووە. تا بەر لە دامەزرانی شاری سنە لە ساڵی ١٠٤٦ی کۆچیی مانگی (١٦٣٦ی زایینی)، ناوەندی حکوومەتیان زۆرتر ھەورامان، قەڵای پاڵەنگان و قەڵای مەریوان بووە. قەڵەمڕەوی ئەردەڵانەکان لە درێژەی ساڵاندا زۆر جۆربەجۆر بووە و تەنانەت جارێک ئەردەڵانەکان کەرکووک و موسڵ و دواتر بەغداشیان داگیر کردووە. دیمۆگرافیای پارێزگای سنەھەورامی یان ھۆرامی یەکێک لە بنشێوەزارەکانی سەر بە بنەماڵەی زمانی کوردییە، و خەڵکی دەڤەری ھەورامان قسەی پێ دەکەن. ھەروەھا زاری (زەنگەنە)ی ناوچەی دیلان، (کاکەیی)ی ناوچەی کەرکووک و ھەڵەبجە و مووسڵ، ناوچەی (باجەڵان)ی ناوچەی خانەقین، (شەبەک)ی ناوچەی مووسڵ، ھەندێ لە گوندەکانی ناوچەی خەزەر و ھەندێ لە زازاکانی باکووری کوردستان، نزیکن لە زاری ھەورامییەوە و لە یەکتری تێدەگەن. پۆلەکانپانۆڕامای ھەڵبژێردراوئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
دەروازە پەیوەندیدارەکانپڕۆژەکانی تری ویکیمیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |