کوردەکانی باشووری یان کوردە باشوورییەکانی کوردستان گەلێکی کوردن کە لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستاندا دەژین و بە شێوەزاری کوردیی باشووری دەدوێن و سەر بە ئایینەکانی ئیسلامی شیعە و یارسانن. کوردەکانی باشووری لە ئێڵەکانی وەکو کەڵھوڕ، گۆران، زەنگەنە، کولیایی، سنجاوی، جومیر، بەدرەیی، مەڵەگشایی، ئەرکەوازی، مەھەکی، سۆرەمیری، گەڕووس، فەیلی و لەشارەکان و ئاوایییەکانی پارێزگاکانی کرماشان، ئیلام، کوردستان، ھەمەدان لە ئێران و دیالە، گەرمیان، کەرکووک، بەغدا، واسیت، میسان لە عێراقدا دەژین.

کورد
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان
٣,٥٠٠,٠٠٠
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو
 ئێران (کرماشان، ئیلام، کوردستان، ھەمەدان)٢,٥٠٠,٠٠٠
 عێراق (دیالە، گەرمیان، کەرکووک، بەغدا، واسیت، میسان)١,٠٠٠,٠٠٠
زمانەکان
کوردیی باشووری
ئایین
ئیسلامی شیعە، یارسان، یەھوودی
گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان
کوردەکانی دیکە (لەک، گۆران، کورمانج، سۆران، زازا)

ھەندێک سەرچاوە کوردە لەکەکانیش کە لە باری زمانی، ئایینی و چاندی زۆر بە کوردەکانی باشوور دەچن سەر بە ئەم جەماوەرە دەزانن، بەڵام ھەندێکیش پێیان وایە کە کوردە لەکەکان بەھۆی دابەشبوونیان لەنێوان کورد و لوڕ ھەندێک تایبەتمەندیی جیاوازیان ھەیە و دەبێت وەکوو گرووپێکی سەربەخۆ لە کوردەکان پۆلێنبەندی بکرێن.

زمان دەستکاری

 
ھەرێمی کوردەکانی باشووری کوردستان

کوردەکانی باشووری کوردستان بە زمانی کوردیی باشووری دەدوێن و خۆیان بەو زمانە ھەر بە تەنیا کوردی دەڵێن.

ئایین دەستکاری

زۆربەی کوردەکانی باشووری کوردستان سەر بە ئایینی ئیسلامی شیعەن، بەڵام جەماوەرێکی بەرچاویش سەربە ئایینی یارسانن. ھەندێک سەرچاوە دەڵێت لە ڕابردوو و ھەتا سەرەتای سەدەی نۆزدەھەمی زایینی زۆربەی کوردەکانی باشووری سەربە ئایینی یارسان بوونە.[ژێدەر پێویستە]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری