گۆران یان گووران گەلێکی کوردییە کە لە باشوور و ڕۆژھەڵات دەژین. زمانی زگماکیی گۆرانەکان زاراوەکانی جۆراوجۆری گۆرانییە کە بەشێک لە زمانی کوردی دێت بە ئەژمار. حەشیمەتی گۆرانەکان نزیکەی ١ ملیۆن کەس ھەزیر دەکرێت. لە باری ئایینییەوە ھەندێک لە گۆرانەکان سەر بە ئایینی ئیسلامی سوننەن و ھەندێکی دیکەشیان سەربە ئایینەکانی ئیسلامی شیعە، یارسان، شەبەک، سارلی و بەجۆرانن.

گۆران
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان
٦٠٠٬٠٠٠
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو
 عێراق (سلێمانی، کەرکووک، ھەولێر، دیالە، نەینەوا)٣٠٠٬٠٠٠
 ئێران (کرماشان، کوردستان، ھەمەدان، مازەندەران)٣٠٠٬٠٠٠
زمانەکان
گۆرانی
ئایین
ئیسلامی سوننە و شیعە، یارسان، شەبەک، سارلی و بەجۆران
گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان
کوردەکانی دیکە (لەک، سۆران، کوردی باشوور، کورمانج، زازا)

وشەڕەت

دەستکاری

سەبارەت بە وشەی گۆران یان گووران ڕوانگەکانێکی جیاواز ھەیە. ھەندێک کەس پێی وابووە گۆران لە گەڕ گیراوە و بەواتای چیا و کێوە و گۆران بەواتای چیانشین بە کار ھاتووە. ھەندێک سەرچاوە باس لە واتای ئایینیی وشەی گۆران دەکەن و پێیان وایە گۆران بە واتای گەور یان گەبر بە کار ھاتووە. ھەروەھا ھەندێک کەس گۆران بە واتای وەرزێر و کوردی جێگر لە گوند دەزانێت. لە سەردەمی کۆن بەدوای ھاتنی ئیسلامەوە، وشەی گۆران بۆ ئاماژەکردن بە ناوچەکانی لەنێوان ھەمەدان ھەتا کەرکووک و شارەزۆر بەکار ھاتووە؛ بەڵام ھێور ھێور ھەرێمی گۆران بچووکتر بووە و کاریگەریی چاندەکان لەسەر یەکەوە جەماوەر و جوگرافیای گۆران پەرت و بڵاو و بچووک کردووەتەوە.

کوردە گۆرانەکان بە زمانەکانی جۆراوجۆری گۆرانی دەئاخێڤێنن و لە ھەر ناوچەیەک ناوێکی جیا و تایبەت بە خۆیان بۆ زمانەکەی خۆیان ھەیەتیان. بەسبار لە ناوچەی ھەورامان بە زمانی خۆیان ھەورامی، لە گەورەجوو گەورەجوویی و لە باجەڵانەکان باجەڵانی دەڵێن؛ بەڵام وشەی گۆران و گۆرانی و کوردی لە ھەموو ناوچەکان بۆ ئاماژەکردن بە بنزارەکانی جیاوازی زمانەکە بە کار دەچێت.

لە باری ئایینییەوە ھەندێک لە کوردە گۆرانەکان سەر بە ئایینی ئیسلامی سوننەن و ھەندێکی دیکەشیان سەربە ئایینەکانی ئیسلامی شیعە، یارسان، شەبەک، سارلی و بەجۆرانن. کوردە گۆرانەکانی ھەورامان زۆرتر سەر بە ئایینی ئیسلامی سوننەن، بەڵام کوردە گۆرانەکانی گوندەکانی زەردە، گەورەجوو و ھاوار و کاکەیییەکانی کەرکووک سەر بە ئایینی یارسانن. ھەروەھا کوردە گۆرانەکانی گوندی کەنوولە و ئێڵی عەبدولمەلەکی مسڵمانی شیعەن و کوردە گۆرانەکانی شەبەک، سارلی و باجەڵان سەربە ئایینەکانی شەبەک، سارلی و بەجۆرانن.

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری