پارێزگای کرماشان
پارێزگای کرماشان کرماشان کرمانشان، کرمانشاھ، کرمانشاھان | |
---|---|
![]() | |
جێگەی لە کوردستاندا
| |
پۆتانەکان: 34°18′0″N 47°4′0″E / 34.30000°N 47.06667°Eپۆتانەکان: 34°18′0″N 47°4′0″E / 34.30000°N 47.06667°E | |
وڵات | ![]() ![]() |
ھەرێم | ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پایتەخت | کرماشان |
بەرزایی | ١٣٥٠ مەتر (٤٬٤٣٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ١٩٥٢٤٣٤ |
زمان و ئایین | |
• زمان | زمانی کوردی |
• ئایین | شیعە، سوننە، یارسان، جوولەکە، بەھایی |
کۆدی تەلەفۆن | ٠٨٣ |
وێبگە | http://www.kermanshah.ir/ |
پارێزگای کرماشان (بە فارسی: استان کرمانشاە) یەکێک لە پارێزگاکانی ئێران و بەشێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ژمارەی دانیشتوانی لە ساڵی ٢٠١٦دا ١٩٥٢٤٣٤ کەس بووە و پانتاییەیەکی ٢٥ ھەزار کیلومتری چوار گۆشەی ھەیە. ناوەندی پارێزگای کرماشان شاری کرماشانە و لە ١٤ شارستان پێکھاتووە کە ئەمانەن:
شارستان | ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) |
---|---|
شارستانی ئارووناوا | ١٤٠٨٧٦ |
شارستانی پاوە | ٦٠٤٣١ |
شارستانی سەلاسی باوەجانی | ٣٥٢١٩ |
شارستانی جوانڕۆ | ٧٥١٦٩ |
شارستانی داڵاھۆ | ٣٥٩٨٧ |
شارستانی ڕوانسەر | ٤٧٦٥٧ |
شارستانی سەرپێڵ | ٨٥٣٤٢ |
شارستانی سونقوڕ | ٨١٦٦١ |
شارستانی سەحنە | ٧٠٧٥٧ |
شارستانی قەسر | ٢٣٩٢٩ |
شارستانی کرماشان | ١٠٨٣٨٣٣ |
شارستانی کەنگاوەر | ٧٦٢١٦ |
شارستانی گیەڵان | ٥٧٠٠٧ |
شارستانی ھەرسین | ٧٨٣٥٠ |
شارە گەورەکانی ئەم پارێزگا بریتین لە کرماشان، شائاباد، ھەرسین، کەنگاوەر، سونقوڕ، جوانڕۆ، سەرپێڵ، سەحنە، ڕوانسەر.
لە باری ئایینییەوە زۆربەی خەڵکەکەی، شیعە، سونی و یارسانن.
دانیشتوواندەستکاری
مێژووی کرماشاندەستکاری
پارێزگای کرماشان بێشکەی یەکێک لە کۆنترێن شارستانییەتەکانە لە جیھان. کۆنترین گوند کە لە پارێزگای کرماشان و بگرە لە ھەموو کوردستان تا ئێستە دۆزراوەتەوە، گوندی شێخئاوا یە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٦٠±٩٨١٠ پێش زایین یان نێزیکەی ٦٠±١١٨٢٥ ساڵ پێش ئێستا.[٢]
شێوەزارکانی زمانی کوردی لە پارێزگای کرماشاندەستکاری
خەڵکی ئەم پارێزگایە پتر لە ٩٥ لە سەدی کورد زمانن کە بە چەندین شێوەزار و زاراوە دەپەیڤن. شێوەزاری سەردەست لە شاری کرماشان زاراوەی کرماشانییە. بە گوێرەی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١٣ ژمارەی دانیشتوانی شاری کرماشان زیادترە لە ١٠٥٧١٦٦ کەس کە زۆرتر لە سەدا ٥٣ی دانیشتوانی پارێزگاکە پێک دێنێ.[٣] ھەروەھا لە بەر گرنگی و کاریگەری شاری کرماشان بۆ سەر ناوچەکانی دەوروبەری دەتوانین بڵێن شێوەزاری سەردەست لە کۆی پارێزگای کرماشان شێوەزاری کوردیی کرماشانییە.
شێوەزاری زمانی کوردی لە ھەر ١٤ شارستانەکەی پارێزگای کرماشان تەقریبەن بەم شێوەیە:
- لە شارستانی کرماشان: کەڵھوڕی کرماشانی، سۆرانی، لەکی و ھەورامی
- لە شارستانی ئیسلام ئاوا (شاە ئاوا): کەڵھوڕی کرماشانی
- لە شارستانی کرند: کەڵھوڕی کرماشانی، ھەورامی
- لە شارستانی سەرپێڵی زەھاو: کەڵھوری کرماشانی و سۆرانی
- لە شارستانی قەسری شیرین: کەڵھوری کرماشانی
- لە شارستانی گیەڵانی ڕۆژاوا: کەڵھوڕی کرماشانی
- لە شارستانی سەلاسی باوەجانی: سۆرانی و ھەورامی
- لە شارستانی جوانڕۆ: سۆرانی
- لە شارستانی ھەورامان (پاوە): ھەورامی و سۆرانی
- لە شارستانی ڕوانسەر: سۆرانی ئەردەڵانی
- لە شارستانی سەحەنە؛ کەڵھوری کرماشانی و لەکی
- لە شارستانی کەنگاوەر: لەکی، کەڵھوری کرماشانی
- لە شارستانی ھەرسین؛ لەکی، کەڵھوری کرماشانی
- لە شارستانی سنقور کولیایی؛ کەڵھوری کرماشانی. تورکیش لە ئەم شارستانە ئەژین.
مێژوودەستکاری
پارچەکردنی پارێزگەدەستکاری
کرماشان خاوەنی شارستانیەتی مێژووییە، لە سەدساڵی بیستەمدا دەوڵەتانی ناوەندیی ئێران زۆر ھەوڵیان داوەتەوە تا بەشەکانی لەم پارێزگا جیا بکەن و بیانخەتە سەر پارێزگاکانی دیکەی ئێران.
ھەموو شارە لەکنشینەکان تا ساڵی ١٩٦٨ی زایینی سەر بە پارێزگای کرماشان بوون. لەو ساڵەدا دەوڵەتی ئەوکاتی ئێران ئەم ناوچانەی لە کرماشان دابڕی و خستیانە سەری فەرمانداریی تایبەتی لوڕستان کە لەو کاتە بەشێگ لە پارێزگای خووزستان بوو.[٤] ئەم ناوچانە لە ساڵی ١٩٧٣ی زایینیدا، بوون بە پارێزگایەکی نوێ بە ناوی پارێزگای لوڕستان،[٥] بەڵام شارە لەکنشینەکانی کەنگاوەر، ھەرسین، سەحنە و ھەروەھا ناوچەکانی جەلاڵەوەند و سەرفیرووزاوا ھێشتا بەشێک لە پارێزگاێ کرماشان ماونەتەوە.
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ نەسیری, موژگان (1395 هەتاوی). جوگرافیا. تاران: ئەنجامی کتێب. ISBN 978-964-415-206-1. Check date values in:
|year=
(help) - ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on ١٨ی ئابی ٢٠١٦. Retrieved ٨ی ئایاری ٢٠١٥. Check date values in:
|access-date=, |archive-date=
(help) ١٨ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو" (PDF). Archived from the original (PDF) on ١٨ی ئایاری ٢٠١٥. Retrieved ٨ی ئایاری ٢٠١٥. Check date values in:
|accessdate=, |archivedate=
(help) ١٨ی ئایاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ ڕۆژنامەی ھەمشەھریی پارێزگاکان: پارێزگاکانی ئێران لە کەی بوون بە پارێزگا؟ (فارسی)، نووسراوی ٥ی گەڵاوێژی ٢٠١٤؛[بەستەری مردووی ھەمیشەیی] سەردان لە ١٠ی نیسانی ٢٠١٨.
- ^ پێگەی ھەواڵی یافتە: پارێزگادارانی لوڕستان (لە سەرەتاوە تاکۆ ئێستاکە)، نووسراوی ٦ی گەڵاوێژی ٢٠١٦؛ ١١ی نیسانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٠ی نیسانی ٢٠١٨.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |