جاف

جاف یەکێکە لە ئێڵە گەورەکانی کورد و دابەش بوون لەنێوان ھەر دوو بەشی کوردستانی ڕۆژھەڵات و باشوور. لە ساڵی ١١١٤ دروستبووە لەلایەن پاشا زاھیر بەگی جاف[ژێدەر پێویستە]، سەرۆکە گرنگەکانی دی محەممەد پاشای جاف، عادیلە خانم، عوسمان پاشای جاف وە مەحمود پاشای جاف، خانووی بابوباپیرانی قەڵای شێروانەیە. ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ناونیشانی پاشای پێ بەخشیون وەک خانەدان لە ساڵەکانی ١٧٠٠، گەورەترین ھۆزی سلێمانیە.
كورتەباسێک لەعەشيرەتى وەستاگەل عەشيرەتي وەستاگەل: يەكێكە لە تيرەكاني جاڤــ و لەكۆمەڵێك بنەماڵەپێك هاتوون كە زۆرێكيان دەچنەوە سەر يەك بەرەباب،وەهەندێكيانيش بەهۆي ژن و ژنخوازييەوە ئاوێتە بوون و خزمايەتيان بتەوە وبووە,پاشان پێكەوە ناوي (وەستاگەليان ) هەڵگرتووە و بوون بە عەشيرەتێكي گەورە لەزۆر بەي شارو شارۆچكەكاني كوردستان بوونيان هەيە. شوێني بنەڕەتيان دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتي (ئێران) لەشاري (جوانڕۆ )و دوروبەري،وە قسەي تريش لە ناو ڕيش سپي و پياوە بەتەمەنكانياندا هەيە,كە گوايە لە سنوري (ئەرمينياو و ئازربنجان) وە هاتوون بۆ وڵاتي (ئێران) وپاشان لەوێشەوە بۆ (كوردستاني عيراق).پاڵپشت بەم بۆ چوونە (عەشيرەتي وەستاگەل ) لەدەگەڕێنەوە سەر پێكاتەي دووهەمي نەتەوەي (كورد) كە هيندوو ئەوروپێكانە,ديارە هيندو ئەوروپێكان كۆچەري بوون لەپێش ساڵي (زاينيدا) هاتوونەتە كوردستان و لەگەڵ پێكاتەي يەكەم كەبە كوردە ڕەسەنەكاني (شاخي زاگرۆز) ناسراوبوون يەكيان گرتووە و نەتەوەي (كورديان) پێك هێناوە, هەروەك زاناي ناودار و مێژوونوسي گەلەكەمان ( ئەمين زەگي بەگ) ئاماژەي پێداوە.
زاراوەي (وەستاگەل) ديارە ناوى زۆربەي عەشيرەتەكاني كوردستان دەگەڕێتەوە بۆ سێ شت: ١- ناوي كەسايەتييەك. ٢- ناوي شوێن و جوگرافيايەكي دياريكراو ناسراو. ٣- يادەگەڕێتەوە بۆ كارو پيشەيەك. (عەشيرتي وەستاگەل ) دەگەڕێتەوە بۆ خاڵي (سێهەم) كە ناوەكە بەبۆنەي دەست ڕەنگيبوونيان لەكاري پيشەوەريدا وەريانگرتووە. زاراوەي (وەستاگەل) لە دوو ووشەي لێكدراو پێك هاتووە ، (وەستا + گەل)، (وەستا) بەوكەسانە وتراوە كە شارەزايەكي تەواويان لە پيشەو كارێكدا هەبووە، (گەل) يش لە ڕبردوودا بە بە واتاي تويژێك يا كۆمەڵيك دياريكراو وتراوە،لەم سۆنگەيەوە دەتوانين بڵێن: وەستاگەل كۆمەڵێك وەستابوون كاري دەستيان كردووە لەناو خەڵكيدا، لەبەر زۆرييان پيان وتراوە (گەلە وەستا) يا (وەستاكان). كاروپيشەيان لەڕابردوودا.... عەشيرەتي وەستاگەل لەڕابردوودا خاوەني دەست ڕەنگيني و پيشەي خۆيان بوون,شتانێكي زۆريان دروستكردووە كە دەوروبەر سوديان لێ بينيوە،پيشەوەرێكي پشودرێژو بەئارام بوون. لەوشتانەي كە بەدەستي وەستاكاني ئەم عەشيرەتە دروستكراوە: {مەوج – مەركانە – گۆزە – دەسكەوان – شەن مێخ – زيني ئەسپ – چيخ – لەباو – دەوار – جەنجەڕ- هۆڕ- كڵاش – فەرنجي – كوڵەباڵ - حەسير – چەقۆ – شمشێر – تيروكەوان.......).
كەسايەتيەشۆڕشگێڕو كۆمەڵايەتييەكاني ناو عەشيرەتي وەستاگەل ديارە لەناو ئەم عەشيرەتەدا كەسايەتي شۆڕشگێڕو كۆمەڵايەتي و ئاييني زۆر هەبووە لەديارترينيان: لەكەسايەتيە ئايينێكان : ١- مامۆستا مەلا علي هاوڕێ وهاودەمي شاعيري گەورە (قانع) بووە دەورو گاريگەري گەورەي هەبووە لەخزمەتكردن بەديني ئيسلام. ٢- مامۆستا مەلا أحمد فتاح ناسراو بە فقێ أحمد، لە گوندەكاني قازان قايەو ئابڵاخ و گۆڕياز ميوڵي مەلايەتي كردووە. ٣- مامۆستا مەلا محمد لەشاري كەلار كەئێستا لە ژياندايە. ٤- مامۆستا مەلا جاسم كەلاري كەئێستا لەژياندايە مامۆستايەكي خاوەن پێگەو جەماوەرێكي زۆرە دەوركاريگەري گەورەي هەيە لەسەرگوێگراني.
كەسايەتي شۆڕشگێڕونيشتيمان ويست لەناو ئەم عەشيرەتەدا زۆر بوون لەوانە: ١- لەشۆڕشي شێخ محمودي نەمردا، (محمود فتاح أحمد) ناسراو بە خولە فەتە،(علي خوامراد سەيكە) تەنانەت كەس وكارەكەي دەڵێن چووتە فەلەستين بۆ بەرگريكردن لەوخاكە، وە( أحمد قادر أمين) ناسراو بە (وەستا أحمد). ٢- لە شۆڕشي ئەيلول و ساڵي حەفتاكان بەدواوە شۆڕشگێڕي خۆنەويست و مەردي تيابووە، (نەجم مجيد عبدالله – كريم قادر محمد – علي حەمەزەرد – عبدالكريم محمد فتاح ........) ٣- وەلە هەڵگيرساني شۆڕشي نوێ وە تاكو ڕاپەڕيني گەلەكەمان( بورهان حەمە باقي) ناسراو بە عميد بورهان، كەئێستا سەرۆك وبراگەورەي (عەشيرەتي وەستاگەلە) – (سەلامي محمودي حەمە زەرد) ناسراو بە هەڵمەت، لەگەڵ كاك (سيروان تاڵەباني و ئاسۆي دەلاك) كاري كردووە لە ڕيكخستنە نهێنێكاندا- وە (ئەكرەمي حەمەباقي) – وە (عزيزي خەليفە محي الدين) ناسراو بە عزيز ڕەشاش............)
كەسايەتيە كۆمەڵايەتيكاني ناو عەشرەتي وەستاگەل كەسايەتي سەنگين و كاريگەر و قسەڕۆيشتو لەناو خەڵكيدا لەناو ئەم عەشيرەتەدا زۆر هەبووە: لەوانە: ( حمە محمود موستەتفا لە دەربنەنديخان – حاجي ئەحمەدي حمە زەرد لەشارەزوور – حەمەباقي ئەحمەد حمەصاڵح لە گەرميان - حاجي مجيد خەليفە محي الدين لە سلێماني - صاڵحي حمە زەرد لەشارەزوور - محمد على كريم ناسراو بە حەمەي مامەلي لەهەڵبجەي شەهيد – حاجي حسن ئەحمەد عەزيز لە هەڵبجەي شەهيد، حاجي ڕەسوڵ قادر لەگەرميان- محمد سلێمان لەگەرميان ،حاجي سەعيد لە سلێمانی، فەریق فەرەج لەسلێمانی،عوسمانی خەلفیە عزیز لەسلێمانی، حاجی ئەحمەد لەسلێمانی، .....). ئەم عەشيرەتە لە زۆربەي شارو شارۆچكەكاني كوردستان بوونيان هەيە، وەلە ئێستادا عەشيرەتي وەستاگەل براگەورەو ڕيشپيان بەڕێز (عميد بورهاني حەمە باقي) يە ،وەخاوەني دەستەيەكي ئەنجومەنە كە خۆي لە نوێنەري زۆرێك بنەماڵەكان دەبينێتەوە.
جوگرافیا و عەشیرەت و تیرەکانی جافدەستکاری
زۆربەی ئەم ئێڵە لە بەشی باشووردا ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی سلێمانی و کەرکووک و دیالە دەژین و ھەر دوو ناوەندی قەزای کەلار و ھەڵەبجە بە شار و مەڵبەندی سەرەکیی جاف و شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەکیی بەگزادەکانیان دەژمێردرێن. بوونی جاف بە شێوەیەکی چڕوپڕ لە دەڤەرەی شارەزووردا بەدەردەکەوێت، جافە رەشکەش بەزۆری لە ناوچەی پشدەردان لە باکووری سلێمانیدا.
ھەروەھا ژمارەیەکی بەرچاو لە تیرەی گڵاڵی و بەگزادەی جاف و یوسیف جانی لە شاری ھەولێر و گوندەکانی دەوروبەریدا دەژین. ئەمە وێڕای ئەوەش کە چەندین تیرەی دیکەی جاف وەک: تایشەیی و قادر میروەیسی و ئاغاوەیسی و بێویانی و… لە سنووری قەزای خانەقی، پارێزگای دیالە لە ڕۆژھەڵاتی رووباری سیرواندا دەژین. ھەمدیسان دەڤەری بەرینی گەرمیان بە گشت شوێنە جیاجیاکانییەوە دەیان ھەزار جاف لەخۆ دەگرێت.
لە کوردستانی ڕۆژھەڵاتیشدا، رۆڵەکانی عێلی جاف لە ھەردوو پارێزگای کرماشان و سنەدا بە گشتی نیشتەجێن و دەتوانین شوێنی نیشتەجێبوونیان بەم شێوەیە دیاری بکەین:
جوانڕۆ (جوانڕۆ مەڵبەندی ڕەسەن و دێرینی گشت جافە)،ڕوانسەر، سەلاسی باوەجانی، پاوە، قەسری شیرین، سەرپێڵی زەھاو ھەتا سنووری رووباری سیروان و، دۆڵی عەلی عاسی تا سنووری عەشرەتی سنجاوی لە باکوور و رۆژھەڵاتی شاری کرماشاندا، و ھەروەھا ژمارەیەکی کێمیش لە شاری سەقز.
دیسان زێد و شوێنی جاف درێژ دەبنەوە تا دەگەنە ناوچەکانی دڕۆڵە و مەڕەخێڵ و شمشێر و پاوە و دەوروبەری نەوسوو. لە رووی شوێنی جوگرافییەوە دەتوانین عێلی جاف بکەین بە دوو بەشی سەرەکی و بەشێکی ناسەرەکییەوە:
قوبادی، باوەجانی، وەکیلی، ڕۆستەم بەگی، وەڵەد بەگی، ئاغاوەیسی، تاوگۆزی، ئێناخی، ئیمامی، قادرمیروەیسی، تایشەی، کۆیک، نێرژی، دەروێشی، دەلەژێری، کۆکۆی، زەردوویی، پەپڵی، و دووڕووی..
میکایڵی، شاتری، وردەشاتری، رۆغزایی، تەرخانی، باشکی، جنگنی، ھارونی، گڵاڵی، سەدانی،وەستاگەلی، قوبادی، کەماڵەیی، بێداخی، نەورۆڵی، یەزدان بەخشی، وەڵی، نەژوێنی، مەسۆیی، مامۆیی، شێخ سمایلی، سۆفی وەن، عەشیرەتی باوا، عەشیرەتی تاوگۆزی، میراولی، پشتماڵە، عەمەڵە، عیسالی، بێسەری، تەلان، یەسوجانی، چوچانی، قەویلەیی، تیلەکۆ، جافی تەلان (جافە رەشکە) و ھتد.
- و دەستەی سێیەم کە پێی دەوترێ جافی گۆران یان جافی کرماشانی کە ئەمانیش لە کوردستانی ڕۆژھەڵاتن (ئەم بەشە ئەو جافانەش دەگرێتەوە کە لە کەناری ڕۆژھەڵاتی رووباری سیرواندا لە سنووری خانەقیدا دەژین).
گرنگترین ھۆزەکانی ئەم بەشە لە جاف بریتین لە گاوارە، تفەنگچی و تایشەیی.
عەشرەت وتیرەکانی جافی کوردستانی ڕۆژھەڵات (جوانڕۆیی و گۆران) بەگشتی ئەمانەن: تاوگۆزی، رۆستم بەگی، وەکیلی، قوبادی، عەشیرەتی باوا، باوەجانی، ھۆزی باوا، ئێناخی، ئیمامی، ساتیاری، شمشێری، کڵاشی، زەردۆیی، کۆکۆیی، کوێرەکی، وەڵەبەگی، ئاغاوەیسی، قادر میروەیسی، کویک نیرجی، عەلی یاخەیی، بەبلی، دۆرۆیی، دەلەزیری، دەروێشی، قەڵخانجک، کورەک کج، نێرژی، ئەلیاسی، سۆفی، کاکە رەشی، گاخۆری، کشتی، یەسویار ئەحمەدی، دارخۆر، گاوری، ئەلیارەکی، بێویانی، قوجالی، عالی، کوزەرەیی، بازانی، جوخەیی، ھاوری، سەیالی، ع قادری، میرکی و تاد.
بنەڕەت و وشەڕەتناسیدەستکاری
بنەڕەت و دامەزرانی ئێڵی جاف بەتەواوی ڕوون نییە و ڕا و بۆچوونی جیاواز ھەیە. ھەر وەک چۆن سەرچاوە مێژوویییەکان بە دروستی لەم بارەیەوە نادوێن وەک چۆن ھادی مەحموودی وا دەڵێ: کاتێک سەیری ئەو وتار و کتێبانەی کە لە بارەی ئێڵی جافەوە نووسراون دەکەین، بۆمان دەردەکەوێ کە سەرچاوە و ژێدەری زۆربەی نووسەران کتێبگەلێک وەک مێژووی کورد و کوردستانی مەردووخ و تحفە ناصری در تاریخ و جغرافیای کردستان، شوکروڵڵای سنەیین.
ئایەتوڵڵا مەردووخ لە کتێبەکەیدا باسی ڕابردووی جاف ناکات و تەنیا باسی بزووتنەوە نوێکانی ئەم ئێڵە دەکات. دەقەکانی مەردووخ بێ ھیچ بەڵگەیەکی جێباوەڕە و وادیارە کە تەنیا بەپێی ڕاپۆرتەکانی دەرباری قەجەر نووسراون کە بەردەوام لەگەڵ کوردە جافەکاندا خەریکی شەر بوونە کە ھیچ کاتێکیش نەیانتوانیوە شکستیان پێ بێنن. مەردووخ وا باسی جاف دەکات کە گوایە گەلێکی چەتە و پیاوکوژن و لە سنوورەکانی ئێران و عوسمانیدا خەریکی ئەم جۆر کارانەن.
مەحموودی بنەڕەتی جاف دەگەڕێنێتەوە بۆ یەکێک لە ھاوەڵانی پێغەمبەری ئیسلام بە ناوی جابانی کوردی و پێی وایە ئەویش لە ئێڵی جاف بووە و بۆ سەلماندنی قسەکەی ئاماژە بە ھەندێک لە شەڕەکانی دەکات کە بەشێوەی شەڕی پارتیزانین کە پێناسەی شەڕوانانی کوردە.[١]
سەبارەت بە وشەی جاف سابیر مورادی بەڕێوەبەری کۆڕی ئەدەبیی مەولەوی کورد لە شاری جوانڕۆ یەکێک لەو بیرۆکانە وا باس دەکات کە سەرەتا ئەم وشە جاو بووە و بە ھۆی جەنگاوەربوونی ئێڵی جاف و نزیکی وشەی جاو لە جافی ئەم وشە لەلایەن عەرەبەکانەوە وەک جاو گۆ کراوە دوای ھاتنی ئیسلام بۆ کوردستان. ھەروەھا ئەم بیرۆکەیە دەڵێ کە وشەی جوانڕۆ، کە زێدی جافە، پێشتر جاوانڕۆ واتە ڕۆباری جاوان بووە و بۆ ئاسانی دەربڕین بووە بە جوانڕۆ.
تیرەی ئاغاوەیسیدەستکاری
تیرەی ئاغاوەیسی پێشتریش یەکێک بووە لە تیرەکانی جاف لە جوانڕۆ کە لە پێنج خێڵی سەرەکی پێکھاتوون وەک: خێڵی شەکەر، خێڵی کاکەوەیس، خێڵی نەزەر، خێڵی مرالی، خێڵی عەووەلی، کە ھەرھەموویان کوڕو نەوەی ئاغاوەیسی بچووکن، وە ئاغاوەیسی بچووکیش کوڕی میروەیسی کوڕی ئاغاوەیسی گەورەیە، ئەم پێنج خێڵە لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانیدا واتە لە کۆتایی ساڵەکانی ١٨٠٠ز لە زێدی ڕەسەنی ھەمیشەیی خۆیان جوانڕۆ کە مەڵبەندی دیرینی گشت ھۆزی جافە ھاتوونەتە کوردستانی عێراق و لە بناری بەمۆ و دێھاتەکانی روباری سیروان و قەڵەمە و تازەدێ نیشتەجێبوون، ئەوەش بە ھۆی پێشکەوتنی کۆمەڵگا و نەمانی سەردەمی دەوارنشینی و نیشتەجێبوونی زۆربەی خێڵ و تیرەکانی جاف لە دێھاتەکان بە یەک جاری، بەڵام دوای ھەڵگیرسانی جەنگی یەکەمی جیھانی و ڕووخانی دەوڵەتی عوسمانی یەکێک لە ئەم خێڵانە کە ناسراوە بە خێڵی عەووەلی گەڕاوەتەوە بۆ کوردستانی ئێران و لە دێ تیلەکۆ نیشتەجێبوون، وە لە ئێستادا زۆربەی نەوەکانی ئەم خێڵە لە شارەکانی کرماشان و ڕەوانسەر نیشتەجێن، بەڵام نەوەکانی ئەو چوار خێڵەکەی تر لە ئێستادا بەشێکی کەمیان لە شارەکانی سلێمانی و عەربەت نیشتەجێن، وە ژمارەیەکی بەرچاویان لە شارەکانی کەلار و دەربەندیخان نیشتەجێن، وە سەبارەت بە ناوی ئاغاوەیسی، لە ناوی ئاغاوەیسەوە ھاتووە کە بە ئاغاوەیسی گەورە ناسراوە کە باپیرە گەورەی ئەم خێڵ و بنەماڵانە بووە، وە زۆر جاریش بە زمانی فارسی پێیان وتووە ئاقاوەیسی کە یەکێک بووە لە نەوەکانی ھۆزی جاف لە جوانڕۆ، کە لە سەرەتای ساڵەکانی (١٧٠٠)زاینیدا لە جوانڕۆ لە دایکبووە و ژیاوە وە لە سەرەتای ساڵەکانی ١٨٠٠ز ھەر لە جوانڕۆ کۆچی دوای کردووە، وە ھەروەھا سەبارەت بە بنەماڵە ناودارەکانی تیرەی ئاغاوەیسی، تیرەی ئاغاوەیسی پێشتر خاوەنی چەندین بنەماڵەی ناودار بووە وەک بنەماڵەی: علی مرادی شەکەر، بنەماڵەی عەزیزی کاکەوەیس، بنەماڵەی محمدی کاکەویس، بنەماڵەی خەلیفە احمدی نەزەر، بنەماڵەی محمدی نەزەر، بنەماڵەی سبحانی مرالی، بنەماڵەی عبدالرحمانی مرالی، بنەماڵەکانی خێڵی عەووەلی، و چەندین بنەماڵەی تر… وە لە ئێستادا سەرۆکی خێڵەکانی عەشیرەتی ئاغاوەیسی لە ئەم کەسایەتیانە پێکھاتووە: کەریم محمد خەلیفە، حاجی جەلال حاجی فیض اللە، حاجی سابیر حاجی سیف اللە، مامۆستا عەزیز کەریم فەرج، وە ھەروەھا لە ئێستادا سەرۆکی ئەم عەشیرەتە کەریم محمداحمد ئاغاوەیسیە کە ناسراوە بە کەریم محمد خەلیفە. ئەمە کورتەیەک بوو لە مێژووی تیرەو عەشیرەتی ئاغاوەیسی.
کەسایەتییە بەناوبانگەکاندەستکاری
- مەولەوی-شاعیر
- خانای قوبادی-شاعیر
- ناسری سوبحانی-بانگخواز
- حسێن بەگی وەکیڵ-فەرماندەی پێشمەرگە، ئەمیری جاف لە جوانڕۆ و شارەزوور
- سالار جاف-سیاسەتوان- نوێنەری جوانڕۆ و ھەورامان لە کۆڕی شوورای نەتەوی ئێران
- فەرەیدوون جوانڕۆیی-فەرماندەی پێشمەرگە، سیاسەتوان
- خەسرەو جاف - نووسەر و ڕووناکبیر و پەیکەرتاش و ئەندازیاری تەلارساز
- عەزیز وەیسی-گۆرانیبێژ
- تارا جاف-گۆرانیبێژ
- میرزا ئەحمەد داواشی- شاعیر
- ئێل بەگی جاف-شاعیر
- مەولانا خالیدی نەقشبەندی-گەورەی ئایینی
- ئاغاوەیسی گەورە - سەرۆکی تیرەی ئاغاوەیسی جاف بووە، لە ساڵی1721ز لەجوانڕۆ لە دایکبووە، لە ساڵی 1802ز کۆچی دوایی کردووە.
- موسەننا ئەمین-سیاسەتوان
- ئەحمەد بەگی جاف- یەکەمین حاکمی جاف
- تایەر بەگی جاف- شاعیر
- ئەحمەد موختار جاف-شاعیر، سیاسەتوان
- عەبدوڵڵا گۆران-شاعیر
- عادیلە خانم-دەسەڵاتدار
- فەرەیدوون بەگلەری-شوێنەوارناس[٢]
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ "جافەکان و بنڕەتیان". سڵاو پاوە. Archived from the original on 30ی Decemberی 2019. Retrieved 11ی Septemberی 2019.
{{cite web}}
: Check date values in:|accessdate=
و|archive-date=
(help) - ^ https://scholar.google.com/citations?hl=en&user=E-Ec6lIAAAAJ&view_op=list_works&sortby=pubdate
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |