لەک[١][٢] گەلێکی[٣] کوردییە[٤][٥] کە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە پارێزگاکانی کرماشان، لوڕستان، ئیلام، ھەمەدان دەژێت. زمانی زگماکیی لەکەکان زاراوەی لەکیە کە بەشێک لە زمانی کوردی دێت بە ئەژمار[٦][٧][٨]. لە ڕووی ئایینەوە لەکەکان سەر بە ئایینی ئیسلامن و زۆرینەیان شیعەن و کەمێک لە لەکەکان سەر بە ئایینی یارسانن. جەماوەری لەکەکان نزیک ١/٥ ھەتا ٢ ملیۆن کەس ھەزیر دەکرێت. لەک یەکێکە لەگەورەترین گەلانی کوردستانە کە میرنشینی ئەردەڵان و ھەرێمی لوڕستانیان پێکھێناوە و ھەروەھا بەسەرکردایەتی کەریم خانی زەند توانیان نیو سەدە فەرمانرەوایەتی ئێران بکەن.

لەک
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان
١,٥٠٠,٠٠٠
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو
زمانەکان
کوردیی لەکی
ئایین
ئیسلامی شیعە، یارسان
گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان
کوردەکانی دیکە (کوردی باشوور، گۆران، کورمانج، سۆران، زازالوڕ

ھەروەھا تیرەیەک لە کوردەکان بە ناوی لەک لە باشووری کوردستان لە پارێزگاکانی ھەولێر، کەرکووک و ھەندێک ناوچە لە سلێمانی دەژین کە بە زمانی کوردیی سۆرانی قسە دەکەن و سەر بە ئایینی ئیسلامی سوننەن و ھۆزەکانی وەکوو زەند، بلباس، ھەمەوەند، سیان، نانەکەلی، رۆژبەیانی و شێخ بزەینی لە خۆ دەگرێت. جگە لەمە، لە ئەدەنەی تورکیایش ھۆزی شێخ بزەینی دەژێت کە ناوی لەکی لە سەرە[ژێدەر پێویستە].

ئایین دەستکاری

زۆربەی لەکەکان سەر بە ئایینی ئیسلامی شیعەن و بەشێکی کەمتریشیان سەر بە ئایینی یارسانن.

زمان دەستکاری

زمانی لەکەکان کە زاراوەی لەکی پێ دەگوترێت، بەشێکە لە زمانی کوردی. ئەم زمانە زۆر بە زاراوەکانی کوردیی زەنگنەیی و کوردیی سنجاوی نزیکە و ھەروەھا نزیکایەتیی زۆریشی لەگەڵ کوردیی باشووریی و کوردیی گۆرانیی ھەیە.

مێژوو دەستکاری

ھەموو شارە لەکنشینەکان تا ساڵی ١٩٦٨ی زایینی سەر بە پارێزگای کرماشان بوون. لەو ساڵەدا دەوڵەتی ئەوکاتی ئێران ئەم ناوچانەی لە کرماشان دابڕی و خستیانە سەری فەرمانداریی تایبەتی لوڕستان کە لەو کاتە بەشێگ لە پارێزگای خووزستان بوو.[٩] ئەم ناوچانە لە ساڵی ١٩٧٣ی زایینیدا، بوون بە پارێزگایەکی نوێ بە ناوی پارێزگای لوڕستان،[١٠] بەڵام ناوچە لەکنشینەکانی ھەرسین، جەلاڵەوەند و سەرفیرووزاوا ھێشتا بەشێک لە پارێزگای کرماشان ماونەتەوە و ھەروەھا بەشێکی بەرچاو لە لەکەکان لە شارەکانی وەکوو کرماشان، کەنگەوەر و سەحنە نیشتەجی بوونەتەوە.

ھۆزەکانی لەک دەستکاری

لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ""بێڕێزیكردن بە كوردانی لەک" كاردانەوەی تووندی لێكەوتەوە". Rûdaw (بە کوردی). 30 July 2016. Retrieved 28 August 2020.
  2. ^ "Radyoya Lekî li Kirmaşanê; Îran li çi digere?". Rûdaw (بە کوردی). 9 August 2018. Retrieved 28 August 2020.
  3. ^ Hamzeh'ee, M. Reza (2015). "Lak Tribe". Iranica Online. Retrieved 25 May 2019.
  4. ^ Hamzehʼee, M. Reza (1990). The Yaresan: A Sociological, Historical and Religio-historical Study of a Kurdish Community. p. 64. ISBN 9783922968832.
  5. ^ Minorsky, Vladimir (2012). "Lak". BRILL. Encyclopaedia of Islam, Second Edition. doi:10.1163/1573-3912_islam_COM_0562. ISBN 9789004161214.
  6. ^ Hamzeh'ee, M. Reza (2015). "Lak Tribe". Iranica Online. Retrieved 25 May 2019.
  7. ^ "Laki". Ethnologue.
  8. ^ Anonby, Erik John (29 September 2003). "Update on Luri: How many languages?" (PDF). Journal of the Royal Asiatic Society of Great Britain & Ireland. 13 (2): 171–197. doi:10.1017/S1356186303003067. S2CID 162293895. Retrieved 25 May 2019. ١ی ئایاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ ڕۆژنامەی ھەمشەھریی پارێزگاکان: پارێزگاکانی ئێران لە کەی بوون بە پارێزگا؟ (فارسی)، نووسراوی ٥ی گەلاوێژی ٢٠١٤؛ ١٨ی تەممووزی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٠ی نیسانی ٢٠١٨.
  10. ^ پێگەی ھەواڵی یافتە: پارێزگادارانی لوڕستان (لە سەرەتاوە تاکۆ ئێستاکە)، نووسراوی ٦ی گەلاوێژی ٢٠١٦؛ ١١ی نیسانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٠ی نیسانی ٢٠١٨.