لوڕ ناوی نەتەوەیەکی ئێرانە و لە ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژئاوای وڵاتی ئێران نیشتەجین.[٧] زمانی لوڕی لە ھەردوو زمانی فارسی و کوردیەوە نزیکە و ھەریەکەیان بە زاراوەیەکی زمانەکەی خۆیان دادەنێن، بەپێی ئینسایکلۆپیدیای ئیسلام زمانی لوڕی نزیکە لە زمانی فارسی کۆن و ناوەڕاست، [٨] و بەپێی (linguist Don Still) لوڕیی بەختیاری لە فارسی کۆنەوە نزیکە،(Michael M. Gunter) دەڵێت لوڕەکان بەشێکن لە کوردەکان بەڵام جیابونەوەیەک ھەیە کە بۆ ١٠٠٠ لەمەوپێش دەگەڕێتەوە.[٩] بەڵام شەرەفخانی بەدلیسی مێژوونوسی گەورەی کورد لە شەرەفنامەدا لوڕەکان بە بەشێک لە کورد دادەنێت.[١٠]

لوڕ
نەخشەی ئەو پارێزگایانەی کە لوڕەکان تێیدا نیشتەجێن لە ئێراندا، بەپێی ڕاپرسییەکی ساڵی ٢٠١٠ زۆرینەی لوڕەکان لە پارێزگای لوڕستانن
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو
ڕووبەرى ئاسايى
پارێزگای لوڕستان • پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری • باکور و ڕۆژھەڵاتی پارێزگای خووزستان • پارێزگای کۆھگیلوویە و بۆیرەحمەد • ڕۆژئاوا و باشوری پارێزگای ھەمەدان

كەمينە: پارێزگای ئیلام • پارێزگای مەرکەزی • پارێزگای قەزوین • پارێزگای فارس • پارێزگای ئەسفەھان • پارێزگای بووشەھر

كۆچ كردنى ناوخۆيى: تاران • کەرەج • ئەسفەھان • ئەھواز • کرماشان
زمانەکان
زاراوەی جیاواز لوڕی لەناویا: بەختیاری • باڵاگریوە • بویرەحمەدی • خوڕەم ئابادی • بروجەردی • ناوەنی
ئایین
ئیسلام (شیعەیارسان، بەھایی، جولەکە
گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان
کومزارییەکان

لوڕەکانیش خۆیان بە کورد داناوە و بەڵام بەھۆی سیاسەت و جیاوازی مەزھەبی کە زۆرینەی کوردان سوننی مەزھەبن و لوڕەکانیش شیعە مەزھەبن ئەمە وای لەدەسەڵات دارانی ئێران کردووە کە بیکەنە خاڵی جیاوازی نێوانیان و ھەندێک لە لوڕەکان بڵێن ئێمە کورد نین.[ژێدەر پێویستە]

مێژوو دەستکاری

 
بەردى ئیلامی گۆشەى ڕۆژئاوا (گوڵ فەرەح) لە ئیزە
 
رزگارکردنی تاران و دەرکەوتنی سوارەکانی بەختیاری
 
پاشماوەی شاری دێرینی مالمیری پایتەختی ئەتابەکانی لوڕی گەورە
 
لەسێدارەدانی سەرۆک ھۆزەکان لە خورەم ئاباد لە سەردەمی رەزاشای پەھلەویدا

لوڕ لە ھۆزە تێکەڵە خۆماڵیەکانی ئێرانە،لە ھۆزە ئاریایەکان کە لە ڕۆژئاوای ئێران دەژیان وەک و کاشیەکان و لۆلۆبیەکان و ئیلامیەکان. لەسەر بنەماى ھاوتاى لێكچوون و زەويناسى و بەڵگەى شوێنەوارى ھەندێك مێژوونووس لوڕەکان بە پاشماوەی ئیلامیەکان دەزانن.[١١] ھەندێ سەرچاوەی مێژوویی دۆزراونەتەوە کەئاماژە بەوەدەکەن کە چوارھەزار ساڵ پێش زایین ژیان لە لوڕستاندا ھەبووە. داگیرکاری عەرەب بۆ سەر ناوچەکە گۆڕانکاری لەفەرھەنگ و کلتور و زمانی ناوجەکە کرد و ئەمەش کاریگەری ھەبوو لەسەر لوڕستان، بەڵام لوڕەکان توانیان زمان و زۆر لە نەریتی خۆیان بپارێزن.

لەشەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسیدا ھەردوو بنەماڵە(خانەدان)ی لوڕ بە چوارەمین خانەدانانی کورد (بەدوای کرمانج، کەڵهوڕ و گۆران) ھاتووە و و دەسەڵاتیان سەربەخۆ بووە.[١٢] لە (معجم البلدان)ی ( ياقوت الحموي الرومي)دا باسی ئەوە دەکات کەوا لوڕەکان ھۆزێکی کوردەکانن لە چیاکان دەژین لەنێوان خوزستان و ئەسفەھان دا. زاراوەی کورد بەپێی (Richard Frye) بۆ ھەموو کۆچەرییە ئێرانییەکان بەکارھاتووە.[١٣]

لە سەردەمی سەفەویدا دوو دەوڵەتی لوڕ ھەبوون کە زۆرینەیان لوڕ بوون، ئەم دوو دەوڵەتە بەناوەکانی لوڕستان کە ناوەندەکەی خوڕەم ئاباد بوو و کۆھگلیۆ ناوەندەکەی بەھبەھان بوو. والی لوڕستان فەیلی بوو لە ساڵی ١٦٢٧ز بە دەستوری شاعەباس وەحاکمی پشتکۆ و پێشکۆ بوو تا دەوری قاجاڕ، لوڕستان لە سەردەمی زەنددا دەوڵەتێکی سەربەخۆ بوو.

پاش کەوتنە دەستی دەسەڵاتی قاجاڕ، ئاغا محەمەد کە ڕقی لە دەسەڵاتی زەندی بوو و زمانی ئەوکاتی دەولەت لوڕی بوو بۆیە دەستی کرد بە گۆڕانکاری لە ناوچەی لوڕستان، ھەروەھا ئاغا محەمەد بەزۆر جێگۆڕکێی بە لوڕەکان کرد بۆ قەزوین. لوڕستان بەھۆی سیاسەتی دەسەڵاتی قاجارییەوە نا ئارامی و بێسەروبەری بەخۆیەوەدی، لە ناو لوڕەکاندا گروپی نەتەوەی دروست بوو بووە ھۆی ناکۆکی و زۆرێک لەمانە گەڕانەوە بۆ ژیانی ڕەوەندی.[١٤]

لوڕ لە سەردەمی مەشروتیەتدا دەستکاری

یەکێک لە مەزنترین چالاکیەکان لوڕ بەشداریکردن بوو لەبزووتنەوەی مەشرۆتەی ئێران، لوڕ بەتایبەتی ئێڵی بەختیاری دەورێکی بەھێزیان ھەبوو لە بزووتنەوەی شۆڕشی ئێران، لە حوزەیرانی ١٩٠٩ دا دەستی پێکرد سوپای سەردار ئەسعەد گەیشتە قوم و سوپای سپەھدار ئەعزەم گەیشتە یەنگی ئیمام. بەپێچەوانەوە سەعدۆدەولە سوپای بەسەرکردایەتی ئەمیر موفەخەمی بەختیاری ناردە کەرەج، موجاھیدینی بەختیاری بەرەو تاران جوڵان و لە نزیکی تاران لە باکوور پەیوەندیان کرد بە فەرماندە سپەھدار ئەعزەمەوە، بەرگری کەم کراو لە پاشاندا تاران ڕزگارکرا و زۆردارێتیی بچۆک لەناوبرا.[١٥]

لە سەردەمی پەھلەویدا دەستکاری

لەسەرەتای سەردەمی ڕەزاخانی پەھلەویدا ئێران نائارامی بەخۆیەوە بینی، ناوچە عەرەب نشینەکان لەژێر دەسەڵاتی شێخ خەزعەل کەعبی دا بوو.[١٦] و ناوچە کورد نشینەکان لە ژێر دەسەڵاتی سمکۆی شکاک دا بوو،[١٧] لە باکوریش کۆماری جەنگەڵ و ناڕێکی و نەبونی یەکێتی لە ئێراندا، یەکێ لەو نائارامیانە یاخی بوون و جەردەیی ھۆزە لوڕەکان بوو،[١٨] لە ساڵی ١٩٢٣ دا ھۆزەکانی لوڕ و سوپای حکومەت شەڕ کەوتە نێوانیانەوە لە شارەکانی بروجەرد و خوڕەم ئاباد،ھێزی ھۆزەکانی لوڕ پێکھاتبوون لە ئێڵەکانی بایراوەنی و سەگوەند و چەگنی و پاپی، بەڵام لە مانگی ٩ی ١٩٢٣ دا سوپای حکومەت توانی گەمارۆی خورەم ئاباد بدات و و کۆنتڕۆلیشی بکاتەوە، پاش ئەوە حکومەت لێبوردنی گشتی دەرکرد و ئێڵە لوڕەکان چەکەکانیان تەسلیم کردەوە و ھەندێک لەسەرانی ئێڵەکان گیران و لە سێدارەدران. کاتێک سەرانی ئێڵەکان لەسێدارەدران لە ساڵی ١٩٢٤ دوبارە ئێڵەکانی باکوری خوزستان دەستیان بە شۆڕش کردەوە ئەمەش بەردەوام بوو تا کۆتای ئەم ساڵە، حکومەت دەستی کرد بە تۆپ بارانکردنی ڕەوەندەکان و کۆنتڕۆڵی شاری خورەم ئابادی کردو ئیتر ئێڵە لوڕەکان شکستیان ھێناو چوونەوە ژێردەستی حکومەت.[١٩]

بڵاوبونەوەی لوڕ دەستکاری

ھۆزی لوڕ لە ئێران دەکرێن بە سێ بەشەوە: ١-بەختیاری ٢- مەمەسنی ٣-لوڕە فەیلییەکان. لوڕە فەیلییەکان لەگەڵ کوردە فەیلییەکان جیاوازن و نابێت ئەم دوو ھۆزە بە یەکێک بزانرێت. لوڕە فەیلییەکان لەنزیکی خورەم ئاباد نیشتەجێن و ھەندێ وەرز بەپێ کۆچیان دەکرد بۆ بەغداد بە سێ ڕۆژ.[٢٠]

ھۆزی لوڕ دابەشبون بەسەر دوو دابەسبوونی گەورەدا ئەویش لوڕی گەورە و لوڕی بچوکە، لوڕ بڵاوبوونەتەوە بە ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوای ئێراندا.

ئەم خشتەیەی خوارەوە ئێڵەکانی لوڕ ڕوون دەکاتەوە:

ئێڵ شوێنی نیشتەجێبوون
کومزاری‌[٢١] لە وڵاتی عومان، باکوور، باکوری ڕۆژئاوا و باکوری ڕۆژهەڵات: ناوچەکانی کومراز، دورگەکانی خەسەب، لارەک و موسەندەم دەگرێتەوە.[٢٢]
مەمەسنی‌[٢١] لە پارێزگای شیراز و شارۆچکەی مەمەسنی، ناحیەی کازیرون و ڕۆستەم.
بۆیەر ئەحمەدی‌ لە پارێزگای کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد و ناوچەکانی باشوری پارێزگای خووزستان.
بەختیاری لە پارێزگای خووزستان، شارۆچکەکانی باکور و ڕۆژھەڵاتی ئەھواز، شارستانی ئەندیکا، شارستانی ئەندیمشک، شارستانی مزگەوت سڵێمان، شارستانی شووشتەر، شارستانی ڕامھورموز، شارستانی گۆتوەند، شارستانی ئییزە، شارستانی باخ مەلێک، ناحیەی دھدز و شارستانی دژپێڵ.لە پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری لە شارستانی شارستانی لوڕدەگان و شارستانی شاری کورد و شارستانی بۆرووجن. لە پارێزگای لوڕستان و شارستانی ئەلیگوودەرز.لە پارێزگای ئەسفەھان لە ناوچەی ڕۆژاوا و باکوری ڕۆژاوا، شارستانی فەرەیدون.
لوڕی بچوک لە پارێزگای لوڕستان، باکووری پارێزگای خووزستان، باشوور و ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئیلام و ھەندێ ناوچەی ڕۆژھەڵاتی عێراق.

زمان دەستکاری

 
بڵاوبوونەوەی زمانی لوڕی

زمانی لوڕی نزیکە لە ھەردوو زمانی کوردی و فارسیەوە، وەھەریەکەیان بە شێوەزارێکی زمانەکەیانی دەزانن، زمانی لوڕی دابەشدەبیت بۆ پێنج گروپ: مینجایی و لوڕی ناوەڕاست و بەختیاری و لوڕی باشور.[٢٣][٢٤][٢٥][٢٦]

زمانی لوڕی دابەش دەبێت بۆ دوو گروپی سەرەکی:

  • زاراوەی لوڕی گەورە کە نزیکە لە زمانی فارسیەوە، ناوچەکانی بەختیاری و بوێرەحمەد و مەمەسنی و باکوری خوزستان و ھەندێ ناوجەی بوشێھر پێی دەدوێن.
  • زاراوەی لوڕی بچووک کە نزیکە لە زمانی کوردیەوە، ناوجەکانی لوڕستان و ھەمەدان (مەلایر و نەھاوەند و تۆیسەرکان) و باشووری ئیلام و باکووری خوزستان.

ھەندێک سەرچاوە لەکی بەشێک لە شێوەزارە جیاکانی لوڕی دەزانێت.[٢٧][٢٨][٢٩][٣٠][٣١][٣٢][٣٣] بەڵام لەکی وەکوو زمانێکی ئێرانیی باکووری ڕۆژاوا پۆلینبەندی کراوە و لوڕی زمانێکی ئێرانیی باشووری ڕۆژاوایە، و بۆیە ناتوانرێت لە لەکی وەکوو شێوەزارێکی زمانی لوڕی ناو ببرێت. زۆربەی سەرچاوە زانستییەکانی زمانناسی لەکی وەکوو شێوەزارێکی کوردیی باشووری دەزانن و کەمتر سەرچاوەیەک دەبینرێت کە لەکی وەکوو شێوەزارێکی لوڕی بزانێت.

ئایین دەستکاری

زۆربەی لوڕەکان ئیسلام و پەیرەوی مەزھەبی شیعەن. لە ڕووی مێژووییەوە زۆرێک لە لورەکان پابەند بوون بە یارسانیزمەوە بەڵام نزیکەی ھەموو دانیشتوانی لوڕی یارسانی بوونەتە ئیسلامی شیعە. ھەروەھا کۆمەڵەیەکی بچووکی ئیسلامی سوننە لە لورەکان بوونی ھەیە. بەپێی ئینسایکلۆپیدیای ئیسلام، لوڕەکان وەک زەردەشتیەکان ڕێز لە نان و ئاگر دەگرن.[٣٤]

پۆشاک دەستکاری

جل و بەرگی گەلی لۆر بەگشتی وەک یەکە، بەڵام لە ھەندێک حاڵەتدا جیاوازی لە نێوان ھۆزە جیاوازەکاندا ھەیە. پیاوانی لوڕ بەگشتی ھەمان جلوبەرگ لەبەر دەکەن، کە پێکدێت لە کڵاوێکی لباو و کراسێک بە جلیقە(کراسی بێ قۆڵ) و پانتۆڵ کە بەزۆری درێژ و فشن. کڵاوی پیاوانی لوڕ لە پشم(خووری) دروست دەکرێت و بەزۆری ڕەنگی ڕەش و قاوەییە. لە نێو بەختیارییەکاندا باو و ئاساییە کوڕان و پیاوانی تەمەن ناوەڕاست کڵاوی لباو لەبەر بکەن و کوڕە گەنجەکانیش بێ کڵاون. چۆغە جل و بەرگی پیاوانی لۆرە کە بە ڕەنگی جیاواز لە نێوان ھۆزە جیاوازەکاندا بەکار دەھێنرێت. چۆغە لە ھۆزی بەختیاری بە ڕەش و سپی و ھێڵە ڕاستەکان کە بەزۆری ڕەش بۆ خوارەوە و سپی بۆ سەرەوە. چۆغە لە لوڕەکان کە لە پارێزگای لوڕستان دەژین کەمتر بەکاردێت بەڵام لە نێو بەختیاریەکان زیاتر بەکاردێت. لەوانەیە چۆغە لە چلەکانی سەدەی ڕابردوودا لەناو ھۆزی بەختیاریدا بەناوبانگ بووبێت و بە بەجێگرەوەی عەبا دانرابێت. کراسەکەی پیاوان یەخەی ڕاست بوو کە قۆپچەیەکی لە لای ڕاستی یەخەکەوە بوو. شەڕواڵ یان بە لوڕی پاپۆس بە پشتێنێکی گەورەی چەرم بە دەوری کەمەردا دەبەسترێتەوە. پێڵاوی لۆر کڵاشە.

حیجاب(باڵاپۆشی) لای ژنانی لوڕ باو نییە. کراسی خانمانی لۆر کراسێکی قۆڵ درێژە و تەنوورەیەکی درێژە. سەرپۆشی ژنانی لۆر لە ھۆزە جیاوازەکاندا جیاوازە. لە نێو ژنانی لۆر کە لە باکووری (لوڕستان) دەژین، سەرپۆشەکە جۆرێکە لە قوماش کە بە شێوەیەکی تایبەت بە سەردا دەپێچرێتەوە. بەڵام لە نێو ژنانی ھۆزەکانی باشوور (بەختیاری)، باڵاپۆشی ژن جۆرێکە لە چەتری بچووک. ڕەنگی جل و بەرگی ئافرەتانی لۆر دڵخۆشە و ڕەنگی جیاوازە، جگە لە مەراسیمی ماتەمینی.

کەلتوور دەستکاری

دەسەڵاتی گەورەکانی ھۆزەکان وەک کاریگەرییەکی بەھێز لە نێو دانیشتوانی کۆچەردا دەمێنێتەوە. لە نێو دانیشتوانی شارە نیشتەجێبووەکاندا ئەوەندە زاڵ نییە. وەک لای کورد، ژنانی لوڕ ئازادییەکی زۆر زیاتریان ھەیە لە ژنانی گرووپەکانی دیکەی ناو ناوچەکە. ژنان ئازادی زیاتریان ھەیە بۆ بەشداریکردن لە چالاکییە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکاندا، بۆ لەبەرکردنی جۆرەھا جل و بەرگی مێینە و گۆرانی و سەماکردن لە مەراسیمە جیاوازەکاندا. بیبی مریەم بەختیاری ژنێکی لوری دیارە. مۆسیقای لوری، جل و بەرگی لوری و سەمای فۆلکلۆری لوری ھەندێک لە تایبەتمەندییە ئێتنۆ-کلتورییە جیاوازەکانی ئەم گرووپە نەتەوەییەن.[٣٥]

زۆرێک لە لورەکان کشتوکاڵکار و شوانی بچووکن. چەند لورێکیش مۆسیقژەنی گەشتیارن. قوماشی گەشاوە و لێھاتوویی بونیادنان بەھۆی کاری دەستی و جوانییەوە ڕێزێکی زۆری لێدەگیرێت.[٣٦]

بۆماوەزانی دەستکاری

بەھۆی گۆڕانی کرۆمۆسۆمی Y ی لوڕەکان، ئەوان لە گروپەکانی تری ئێران باڵاترن لە ڕووی فرێکوێنسی تاڕادەیەک بەرزی تاکە گروپی R1b ی کرۆمۆسۆمی Y (بە تایبەتی R1b1a2a-L23ی ژێرپۆش). [٣٧]گروپی R1 لەگەڵ پۆلەکانی تری سەر بە ئۆراسیای ڕۆژئاوا / ناوەڕاستە لە سەردەمی بەردی کۆنی سەرەوەدا، کە باوترین تاکە گروپە لە نێوان لوڕەکاندا. ژێر گروپی J2a (بە تایبەتی ژێرپۆلەکانی J2a3a-M47، J2a3b-M67، J2a3h-M530) دووەم باوترینە لە نێوان لوڕەکان و پەیوەندی بە ھاتنی جووتیاران لە ڕۆژھەڵاتی نزیکەوە ھەیە لە سەردەمی بەردی نوێ لە ٨٠٠٠-٤٠٠ پێش زایین.[٣٨] یەکێکی تر لە تاک گروپەکان کە فرێکوێنسی لە سەرووی ١٠٪ یە G2a یە، کە ژێرپۆشی G2a3b زۆرترینە. ھەروەھا لوڕەکان بەرزترین فرێکوێنسیی تاکە گروپی E1b1b1a1b لە ئێراندا نیشان دەدەن.[٣٩] ڕەچەڵەکی Q1b1 و Q1a3 لە ٦٪ و T لە ٤٪ ئامادەن.[٤٠]

ھۆز و بنەماڵە دەستکاری

لوڕ لە گرووپێکی گەورە و گشتیدا بەسەر دوو لقی سەرەکیدا دابەش دەبن، کە بریتین لە:

  • لوڕی بچووک
  • لوڕی گەورە

لوڕی گەورە دابەشکاری جۆراوجۆری ھەیە، بەڵام بەگشتی دەکرێ بە بەختیاری و بۆیەرئەحمەدی و مامەسانی بڵێین لۆری گەورە. لە دۆسیەی لۆری بچووکدا دەکرێ بگوترێ کە ئەو لوڕانە دەگرێتەوە کە لە ناوچەکانی پشتکۆ و پێشکۆ دەژین، بە واتایەکی تر (پارێزگای لوڕستان، باشووری پارێزگای ئیلام و باکووری پارێزگای خووزستان).

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ یادکرد وب|نویسنده = |نشانی ="وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 17ی Juneی 2017. Retrieved 17ی Juneی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. |سەردێڕ =Iran#peoples| بڵاوکەرەوە =اطلاعات‌نامه جھان|تاریخ = |تاریخ بازدید =۱ سپتامبر ۲۰۱۳|زبان=انگلیسی
  2. ^ یادکرد وب|نویسنده = |نشانی =http://looklex.com/e.o/iran.peoples.htm%7Cعنوان[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی] =Iran#peoples| بڵاوکەرەوە =دانشنامه لوک لکس|تاریخ = |تاریخ بازدید =۱ سپتامبر ۲۰۱۳|زبان=انگلیسی
  3. ^ یادکرد وب|نویسنده = |نشانی =http://www.terrorfreetomorrow.org/upimagestft/TFT%20Iran%20Survey%20Report%200609.pdf%7Cعنوان[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی] =Iran#ethnic origin| بڵاوکەرەوە =بنیاد آمریکای نوین |تاریخ = ۱ سپتامبر ۲۰۱۳|تاریخ بازدید =۱۲ ژوئن ۲۰۰۹|زبان=انگلیسی
  4. ^ یادکرد وب|نویسنده = |نشانی =http://lcweb2.loc.gov/frd/cs/profiles/Iran.pdf%7Cسەردێڕ =Iran#ethnic groups| بڵاوکەرەوە =کتابخانه کنگره |تاریخ =مه ۲۰۰۸ |تاریخ بازدید =۱ سپتامبر ۲۰۱۳|زبان=انگلیسی
  5. ^ یادکرد وب|نویسنده = |نشانی =http://www.peoplegroups.org/Explore/groupdetails.aspx?peid=11717 |سەردێڕ =LURI OF IRAQ | بڵاوکەرەوە =peoplegroups |تاریخ = |تاریخ بازدید = ۵ نوامبر ۲۰۱۳
  6. ^ یادکرد وب|نویسنده = |نشانی =http://www.peoplegroups.org/explore/groupdetails.aspx?peid=11881 |سەردێڕ =KUMZARI OF OMAN | بڵاوکەرەوە =peoplegroups |تاریخ = |تاریخ بازدید = ۵ نوامبر ۲۰۱۳
  7. ^ یادکرد وب|نویسنده =F. Towfīq |نشانی =http://www.iranicaonline.org/articles/asayer-tribes |عنوان =AŠĀYER | ناشر =دانشنامە ایرانیکا |تاریخ = ۱۵ دسامبر ۱٩٨٧|تاریخ بازدید = ۱۶ آگوست ۲۰۱۱
  8. ^ C.S. Coon, "Iran:Demography and Ethnography" in Encyclopaedia of Islam, Volume IV, E. J. Brill, pp 10,8.
  9. ^ Erik John Anonby (2003). "Update on Luri: How many languages?" Journal of the Royal Asiatic Society (Third Series), 13, pp 171-197. doi:10.1017/S1356186303003067.
  10. ^ شه-ره-فنامه-مێژووی-ماڵه-میرانی-كوردان.بەندی سێیەم ل.٤٤ و بەندی چوارەم ل. ٨٥
  11. ^ Edwards, I.E.S.; Gadd, C.J.; Hammond, G.L. (1971). The Cambridge Ancient History (2nd ed.). Camberidge University Press. p. 644. ISBN 978-0-521-07791-0.
  12. ^ Gunter, Michael M. (2011). Historical Dictionary of the Kurds (2nd ed.). Scarecrow Press. p. 203. ISBN 978-0810867512.
  13. ^ Richard Frye,"The Golden age of Persia", Phoneix Press, 1975. Second Impression December 2003. pp 111: "Tribes always have been a feature of Persian history, but the sources are extremely scant in reference to them since they did not 'make' history. The general designation 'Kurd' is found in many Arabic sources, as well as in Pahlavi book on the deeds of Ardashir the first Sassanian ruler, for all nomads no matter whether they were linguistically connected to the Kurds of today or not. The population of Luristan, for example, was considered to be Kurdish, as were tribes in Kuhistan and Baluchis in Kirman"
  14. ^ Haernick E. and B. Overlaet 1999. Luristan Excavation Documents Volume III: Djub-i Gauhar and Gul Khanan Murdah Iron Age III Graveyards in the AvianPlain. In: Acta Iranica, 36. 3ieme série, vol. XXII.
  15. ^ Moshtagh Khorasani, M. 2006. Arms and Armor from Iran: The Bronze Age to the End of the Qajar Period. Tübingen, Legat Publishers.
  16. ^ کسروی: ملی‌گرای وحدت‌انگار، بی‌بی‌سی فارسی
  17. ^ کسروی، احمد، «تاریخ ھیجدە سالە آذربایجان: بازماندە تاریخ مشروطە ایران»، ص ۸۳۳.
  18. ^ http://yaftenews.ir/notes/cultural/4357-alexa-google-yahoo1953.html نقدی بر کتاب رضاشاە و جنگ‌‏ھای لرستان: تاریخ را باید در زمان خودش خواند.
  19. ^ ستودە، سیدیداللە. شورش لرستان. ج. نخست. خرم‌آباد: شاپورخواست، ۱۳۹۱. ۱۱۰. شابک ‎۹۷۸–۹۶۴–۲۷۰۷–۷۵–۱.
  20. ^ The first category comprises two main and some other groups. One main group is the Lor, made up of four tribes: the Feylī near Ḵorramābād, whose sections migrated seasonally to within three days march from Baghdad; the Lak and Zand, whose winter quarters were in the mountains of ʿErāq (-e ʿAǰam) up to the domain of ʿAlī Šokr; the Baḵtīārī, who lived in ʿErāq (-e ʿAǰam) between Kūh-e Gīlū (= Kūhgīlūya), Behbahān, and Šūštar; and the Mamaysanī (= Mamasanī), who lived in Fārs. The other main group in this category consists of the Kurdish tribes: the Garrūs; the Kalhor; the Mokrī, whose abode stretched from Hamadān to the border of the Marāḡa district; and the Zaʿfarānlū, Saʿdānlū, Kavānlū, and Davānlū Kurds in the north of Khorasan. The remaining groups said in the document to be of Iranian origin are the Jalāyer around Marv-e Šāhīān, the Qarāʾī between Torbat (-e Ḥaydarīya) and (Torbat-e) Jām, the Langar, and the Jolāʾī. (In the other sources the Jalāyer and the Qarāʾī are counted as Turks).
  21. ^ ئ ا داڕێژە:یادکرد وب
  22. ^ داڕێژە:یادکرد وب
  23. ^ Najm S. Mehdi, al-Fayli, Stockholm 2001.
  24. ^ M. Jafar, Fayli Kurds and Their Role in the Iraqi Kurdish National Movement
  25. ^ Black-Michaud, J. (1974). "An Ethnographic and Ecological Survey of Luristan, Western Persia: Modernization in a Nomadic Pastoral Society". Middle Eastern Studies. pp. 210–228.
  26. ^ Shoup, J.A (2011) Ethnic Groups of Africa and the Middle East: An Encyclopedia. ABC-CLIO, Incorporated. p.177
  27. ^ B. Grimes (ed.), ‘Luri’, in Ethnologue (13th edition) (Dallas, 1996), p. 677; M. Ruhlen, A Guide to the World's Languages (Stanford, 1991), p. 327.
  28. ^ ایزدپناە، ح. فرھنگ لکی، مؤسسە فرھنگی جھانگیری، تھران ۱۳۶۷خ، ص ١٠ (مقدمە)
  29. ^ "The Lurs of Iran". Cultural Survival. Retrieved 2015-09-21.
  30. ^ امان الھی بھاروند، سکندر. قوم لر. تھران: آتیە، 1393
  31. ^ William J. Frawley, William Frawley, International Encyclopedia of Linguistics& 4-Volume Set, Volume 1, Oxford University Press, 2003, ISBN 978-0-19-513977-8, s. 310.
  32. ^ Albrecht Klose, Sprachen der Welt, De Gruyter, 2001, ISBN 978-3-598-11404-5, s. 227.
  33. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 26ی Decemberی 2016. Retrieved 25ی Decemberی 2016. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  34. ^ https://books.google.iq/books?id=kIjrAAAAMAAJ&redir_esc=y
  35. ^ https://books.google.iq/books?id=2oqPAAAACAAJ&redir_esc=y
  36. ^ https://books.google.iq/books?id=RpAMAAAACAAJ&redir_esc=y
  37. ^ https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC3399854/
  38. ^ https://www.pnas.org/doi/full/10.1073/pnas.171305098
  39. ^ https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC1181965/
  40. ^ https://www.iranicaonline.org/articles/asayer-tribes