ژووبین ڕازانی ناسراو بە مەنسوور حیکمەت (٤ی حوزەیرانی ١٩٥١ - ٤ی تەمموزی ٢٠٠٢) کەسایەتی مارکسیستی ئێرانی و ڕێبەری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران بوو کە لە سەرەتادا بەرھەڵستکار بوون دژی ڕژێمی شا، ئینجا لەدوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دووبارە کەوتنە بەرھەڵستکاریکردن لە بەرامبەر دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران. مەنسوور حیکمەت لەگەڵ ئازەر ماجیدی ژیانی ھاوسەرگیری پێکھێنا بوو. مەنسوور حیکمەت دەستی ھەبوو لەدامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق کە دوایی بەشێکی لێجیابووە بەنێوی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان کەھەر لەژێر کاریگەریی مەنسوور حیکمەت مانەوە.

مەنسوور حیکمەت
لەدایکبوون٤ی حوزەیرانی ١٩٥١
مەرگ٤ی تەمموزی ٢٠٠٢
ھۆکاری مەرگشێرپەنجە
شوێنی گۆڕگۆڕستانی ھایگەیت
ناوەکانی ترژووبین ڕازانی، نادر بێھنام
پەروەردەبەکەلۆریۆسی ئابوور
خوێندنگەزانستگای شیراز
زانستگای کێنت
زانستگای باس
پیشەڕێبەری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران
چالاکبوون١٩٧٩ ھەتا ٢٠٠٢
کارە ناودارەکان
چالاکی سیاسیی مارکسیست و کۆمۆنیست
دامەزرێنەر و ڕێبەری پارتەکانی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران و عێراق
حیزبی سیاسییەکێتیی تێکۆشەرانی کۆمۆنیست(١٩٧٩-١٩٨٣)
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران(١٩٨٣-١٩٩١)
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران(١٩٩١-٢٠٠٢)
بزاڤبزووتنەوەی کۆمۆنیستی کرێکاری لە ئێران و عێراق
ھاوسەرئازەر ماجیدی
مناڵ(ەکان)٢ کوڕ و ١ کچ
خزمەکانشاھین ڕازانی (خەسرەو داوەر)، برا

خوێندن دەستکاری

خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە تاران کۆتایی پێھێناوە، ئینجا چووەتە زانکۆی شیراز لەوێ دەرچووی بەشی ئابووری بووە، ئینجا بۆ درێژەدان بە پڕۆسەی خوێندن لە ساڵی ١٩٧٣ دەچێتە شاری لەندەن پایتەختی ئینگلستان، لەوێ دەستی بە خوێندنەوە و توێژینەوە لەسەر کۆمۆنیزم کرد و پەرتووکی کاپیتال (سەرمایە)ی کارل مارکسی خوێندەوە؛ ڕەخنەکانی مەنسوور حیکمەت لەسەر ئایین و دیموکراسی و ناسیۆنالیزم و چاکسازی خوازی (ڕیفۆرمخواز) دەستی پێکرد.

بابەت و وتارەکانی مەنسوور حیکمەت دەستکاری

  1. بڕیارنامە سەبارەت بە شیعاری (ئازادی، بەرابەری، حکومەتی کرێکاری)، لە ساڵی ١٩٨٢
  2. کۆمۆنیستەکان و پراتیکی پۆپۆلیستی، لە ساڵی ١٩٨٣
  3. ئازادی، بەرابەری، حکومەتی کرێکاری، لە ساڵی ١٩٨٤
  4. شانەکان و خەباتی بەردەوامی کرێکاریی، لە ساڵی ١٩٨٥
  5. شانە حیزبییەکان، لە ساڵی ١٩٨٥، بە سێ بەش
  6. حیزبی کۆمۆنیست لە گرەوی چیدایە؟، لە ساڵی ١٩٨٥
  7. چەند تێزێک لەبارەی بنەماکانی رێکخستنی کۆمۆنیستی، لە ساڵی ١٩٨٥
  8. ھێڵە سەرەکییەکانی رەخنەی سۆسیالیستی لە ئەزموونی شۆڕشی کرێکاری لە سۆڤێت، لە ساڵی ١٩٨٦
  9. مارکسیزم و پراکتیکی شۆرشگێڕانە، لە ساڵی ١٩٨٩
  10. سەرھەڵدانی خوێناویی نەزمی نوێی جیھان، لە ساڵی ١٩٩١
  11. مارکسیزم و جیھانی ئەمڕۆ، لە ساڵی ١٩٩٢
  12. میللەت و ناسیونالیزم و بەرنامەی کۆمۆنیزمی کرێکاری، لە ساڵی ١٩٩٤
  13. لە کۆتایی دەورەیەکدا (وەتەیەک لە کۆنگرەی یەکەمی حککا)، لە ساڵی ١٩٩٤
  14. سیناریۆی رەش و سپی، لە ساڵی ١٩٩٥
  15. لە پێناوی داکۆکیکردن لە خواستی سەربەخۆیی کوردستانی عێراق، لە ساڵی ١٩٩٥
  16. دنیایەکی باشتر، لە ساڵی ١٩٩٥
  17. بنەمای رێکخراوەیی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری، لە ساڵی ١٩٩٥
  18. فیدرالیزم شیعارێکی کۆنەپەرستانەیە، لە ساڵی ١٩٩٦
  19. دبلۆماسی یان ھەڵبژاردنی سیاسی؟، لە ساڵی ١٩٩٦
  20. نامەیەک بۆ دوو ھاوڕێ، لە ساڵی ١٩٩٦
  21. ڕووداوە گەورەکان و ئینسانە بچووکەکان، لە ساڵی ١٩٩٦
  22. گفتوگۆی ھەمەبەستەگی دەربارەی ئازادیی لەباربردنی منداڵ، لە ساڵی ١٩٩٧
  23. حیزب و کۆمەڵگا، لە ساڵی ١٩٩٨
  24. حیزب و دەسەڵاتی سیاسی، لە ساڵی ١٩٩٨
  25. سەبارەت بە گرژی نێوان ئێران و ئەفغانستان، لە ساڵی ١٩٩٨
  26. ئیسلام بەشێکە لە لومپنیزمی نێۆ کۆمەڵگا، لە ساڵی ١٩٩٩
  27. ‌سەرنگونی و شۆڕش و سۆسیالیزم، لە ساڵی ١٩٩٩
  28. تاوانی یەکێتی نیشتمانی لە دژی خەڵکی کوردستان، لە ساڵی ٢٠٠٠
  29. وتاری ئیفتتاحیەی کۆنگرەی سێیەم، لە ساڵی ٢٠٠٠
  30. سەبارەت بە رەئی دەرنەبڕینی حیزب لە پەیوەند بە مەرگی (ئەحمەدی شاملۆ)وە، لە ساڵی ٢٠٠٠
  31. بزوتنەوەی سەلبی و ئیسپاتی، لە ساڵی ٢٠٠٠
  32. دەربارەی مافەکانی ژنان، لە ساڵی ٢٠٠١
  33. باڵاکردن و ئاوابوونی ئیسلامی سیاسی، مێزگرد لە ساڵی ٢٠٠١
  34. تەرحی سازماندەیی ڕابەری حیزب، لە ساڵی ٢٠٠١
  35. کۆتاییھێنان بە تیرۆریزم کاری ئێمەیە، لە ساڵی ٢٠٠١
  36. رووبەڕووبوونەوە لە نزیکەوە: راپۆرتێکی پزیشکی، لە ساڵی ٢٠٠١
  37. دونیای دوای ١١ی سێپتامبەر، لە ساڵی ٢٠٠١
  38. نەتەوەپەرستی دەبێت ببێت بە کارێکی شەخسی!، لە ساڵی ٢٠٠١

سەرچاوە دەستکاری