ئینگلتەرا
ئینگلستان یان ئینگلتەرا (بە ئینگلیزی: England) بەشێکە لە بریتانیای مەزن و پایتەختەکەی شاری لەندەنە. خەڵکی ئینگلتەرا بە زمانی ئینگلیزی دەدوێن و پێشیان دەوترێت ئینگلیز. ئینگلتەرا هاوسنوورە لەگەڵ وێڵز و سکۆتلەندا، شاری لەندەن یش گەورەترین شاری وڵاتەکەیە لەپاش ئەمیش بێرمینگهام و لیدز و مانچستەر بەپلەی دووەم و سێیەم و چوارەم دێن لەڕووی گەورە شاری وڵاتەکەن، ئاڵای ووڵاتەکە سپیە و خاچێکی سووری تێدایە.
ئینگلتەرا England |
||||||
---|---|---|---|---|---|---|
|
||||||
دروشم: Dieu et mon droit | ||||||
سروود: None (de jure) God Save the Queen (دیفاکتۆ) |
||||||
ھەڵکەوتەی ئینگلتەرا (سەوزی تاریک) – لە کیشوەری ئەورووپا (سەوزی کاڵ و خۆڵەمێشیی تاریک) |
||||||
پایتەخت و گەورەترین شار | لەندەن 51°30′N 0°7′W / 51.500°N 0.117°W | |||||
زمانە فەرمییەکان | ئینگلیزی (دیفاکتۆ) | |||||
زمانە ناوچەییەکان | Cornish | |||||
گرووپە ڕەگەزییەکان (٢٠٠٩) | 87.5% سپی، 6.0% باشووری ئاسیایی، 2.9% ڕەش، 1.9% ڕەگەزی تێکەڵ، 0.8% چینی، 0.8% دیکە | |||||
ناوی هاووڵاتی | ئینگلیز | |||||
دەوڵەت | Non-devolved constituent country within a constitutional monarchy | |||||
- | مەلیکی شانشینی یەکگرتوو | ئەلیزابێتی دووەم | ||||
- | سەرۆکوەزیرانی شانشینی یەکگرتوو | بۆریس جۆنسۆن | ||||
یاسادانەر | پەرلەمانی شانشینی یەکگرتوو | |||||
ڕووبەر | ||||||
- | سەرجەم | ١٣٠,٣٩٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە ٥٠,٣٤٦ مایلی چوارگۆشە |
||||
ژمارەی دانیشتوان | ||||||
- | بەراوردی ٢٠١٠ | 52,234,000 | ||||
- | سەرژمێریی ٢٠٠١ | 49,138,831 | ||||
- | چڕی | 395 کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە ١٬٠٢٣کەس لە مایلی چوارگۆشە |
||||
دراو | پاوند ستەرلینگ (GBP ) |
|||||
ناوچەی کاتی | GMT (UTC0) | |||||
- | ھاوین (DST) | BST (UTC+1) | ||||
شێوازەکانی ڕێکەوتنووسین | dd/mm/yyyy (AD) | |||||
لای لێخوڕین | چەپ | |||||
پاوانی ئینتەرنێت | .uk | |||||
کۆدی تەلەفۆن | 44 | |||||
Patron saint | سەینت جۆرج |
زمانی ووڵاتدەستکاری
زمانی ئینگلیزی، سەر بە خێزانی زمانەکانی ھیندۆ - ئەورووپاییە، بەشێکە لە خێزانی زمانە جێرمەنییەکان، کە بۆ یەکەم جار لە وڵاتی ئینگلتەرا سەری ھەڵداوە. لە ھەرە زمانە دەوڵەمەندەکانی دنیایە و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی جیھان ئەم زمانە دەزانن، کە ھەژماردەکرێن بە نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن ئاخێوەر و زمانی فەرمی زۆر لە وڵاتانی دونیایە.[١] زمانی ئینگلیزی لە زۆربەی وڵاتاندا دەخوێندرێت و زمانی یەکەمی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەورووپا و ناتۆیە.
زمانی ئینگلیزی ھەر لە سەرەتای سەدەی ھەژدەھەمەوە پێشکەوتنێکی یەکجار گەورەی بەخۆوە بینی لە ئەنجامی ئەو پێشکەوتنە ڕامیاری، سەربازی، زانستی، ڕۆشەنبیری و داگیرکەرانەی ئینگلتەرا و بریتانیای مەزن، دوایش لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەم لە پاش پێشکەوتنەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.[٢]
وەرزشدەستکاری
گرنگترین وەرزش لە ئینگلترا(تۆپ پێ)و(هونەری جەنگی تایکواندۆ) بەر چاوە، هەڵبژاردەی نشتیمانی ئینگلستان لە جامی جیهانی فیفای ١٩٦٦ توانیویەتی پاڵەوانیەتیەکە بباتەوە کە ئەمە گرینگترین دەستکەوتیانە لە یاری تۆپانێ جگەلەمەش وڵاتەکە میوانداری ئۆڵەمپیادی هاوینەی ٢٠١٢ ی کرد لەشاری لەندەن کە لە گشت یاریەکان ٦٥ مێدالیایان بەدەست هێنا.
کەسایەتیەکانی وڵاتەکەدەستکاری
پەراوێزدەستکاری
- ^ [١].
- ^ [٢],پهرهکانی 127 - 133، چاپخانهی زانکۆی ئۆکسفۆرد، ISBN 0-19-442185-6.