ئایینی بەھایی
بەھایییەت ئایینێکی یەکتاپەرستی، ئیبراھیمی[٢][٣][٤] و لە وەڵاتی ئێران سەری هەڵداوە[٥] کە لە سەدەی نۆزدەیەمدا لەلایەن میرزا حسێنعەلی نووری ناسراو بە بەھائوڵڵا لە سەدەی ١٩ لە ئێران نازڵ کراوە، بەھایییەکان باوەڕیان وایە کە بەھائوڵڵا (١٨١٧–١٨٩٢) نوێترین نێردراوی خوایە لە زنجیرە نێردراوانی پێشوو وەکوو ئیبراھیم، مووسا و بوودا و زەردەشت و عیسا و محەممەد.[٦]
بەھائی | |
---|---|
ھێمای ڕینگستۆن - یەکێک لە ھێماکانی بەھایی | |
ئایین | بەھائی |
شوێنی دەرکەوتن | ئێران |
ژمارەی بڕوادارانی | ٧ ملیۆن و ھەشت سەد ھەزار[١] |
دامەزرێنەر | میرزا حسێنعەلی نووری |
بەھائوڵڵا لە ساڵی ١٨٦٣ ئەم ئایینە نوێیەی ئاشکرا کرد. ژمارەی شوێنکەوتووانی ئەم ئایینە زیاتر لە ٨ ملیۆن و ھەشسەت ھەزار کەس خەمڵێنراوە.[٧] ناوەندی جیھانی بەھایییەکان لە شاری حەیفای وڵاتی ئیسرائیلە. ھەرچەندە ئایینەکە بە زەویدا بڵاوبووەتەوە و باھایییەکان لە زۆربەی شوێنەکانی جیھان بڵاوبوونەتەوە، ئەم ئایینە لە ئێران ھێشتا زۆر بەرھەڵەستی دەکرێت.
بیر و باوەڕ
دەستکاریبەھایییەکان پێیان وایە کە ئەو کتێبە پیرۆزانەی کە نێردراون بۆ مرۆڤایەتی ھەموو یەک سەرچاوەیان ھەیە و ھەر یەکەیان لەلایەن ھەمان خواوە نێردراون، بەڵام ھەر یەکەیان شیاو بووە بۆ کاتی خۆی و بۆ ژمارەی دانیشتووانەکانی ناوچەکان. دەکرێت بوترێت کە ئایینی باھایی ئایینێکی یەکتاپەرستییە. بەھییەکان پێیان وایە کە دەتوانن چاکە بکەن بۆ مرۆڤایەتی تاکو لە خودا زیاتر نزیک ببنەوە. بە بۆچوونی بەھایییەکان بەھائولڵا دوایین نێردراو بووە کە خوا ناردوویەتی، ئەوان ھەروەھا ھەوڵی دامەزراندنی یەکسانی و ئاسایشی دەکەن لە جیھاندا.
باوەڕەکان
دەستکاریخودا
دەستکاریبەھایییەکان باوەڕیان بە خودایەک تاک و ھەتاھەتایی کە دروستکەری ھەموو شتێکە ھەیە. خودایەک کە ڕاستەوخۆ بەردەست نییە یان ناسێنراوە، بەڵام لەلایەن پێغەمبەرانەوە ناسراوە، کە لە بەھایدا بە «دیارگەکانی ئاشکاربوون» ناودەبرێت. بەپێی تواناو پێداویستییەکانی مرۆڤ، خودا لە پرۆسەیەکی وردە وردەدا لە پێغەمبەرەکاندا ناو و چۆنییەتییەکانی خۆی دەخاتەروو. باوەڕی تاک بوونی خودا یەکێکە لە بۆچوونە بنچینەیییەکانی ئایینی بەھایی. خودا لە باوەڕی بەھاییدا ھەروەک نەشیاوی تێگەیشتن، دوورە دەست، سەرچاوەکەی ھەموو وەحی، ھەتا ھەتایی، ھەمووزان، لەھەموو شوێنێکدایە لەھەمان کاتدا، و بەھێزترین باس دەکرێت.[٨][٩]
بەھایییەکان باوەڕیان وایە ھەرچەندە دەستگەیشتنی ڕاستەوخۆ بە خودا ناکرێت، بەڵام خودا بە چەندین شێوە ئیرادەی خۆی دەناسێنێت. جاروبار بە بەکارھێنانی پەیامبەرەکانی خۆی لەگەڵ خەڵکی دەدوێت، کە لە بەھاییدا بە مانیفێستی خودا ناودەبرێت. ئەم دیارگەکانی ئاشکاربوون بەنیازن ئایینەکان لە جیھاندا بڵاوبکەنەوە و دابمەزرێنن لە بۆچوونەکانی بەھایییەتدا دەوترێت کە خودا زۆر گەورترە کە مرۆڤ بە تەواوی لێ تێبگات و تەنانەت وێنەیەکی تەواویشی دەست بکەوێت.[١٠]
مانای ئایین
دەستکاریبەھائوڵڵا پەیڕەوانی فێردەکات کە بنەچەی ھەموو ئایینەکان یەکن و بنەما بنچینەیییەکانیان ھاوبەشن و مەبەستیان وەک خۆیەتی و فێرکردنی ئایینە جیاوازەکان لایەنە جیاوازەکانی یەک ڕاستی ڕووناک دەکاتەوە بەپێی بیروباوەڕی بەھایی، ئایینە خودایییەکان وەک یەکن و لە ڕاستیدا ئایینێکە ھەیە کە بە تێپەڕبوونی کات و وردە وردە پێشکەش بە مرۆڤ دەکرێت.[١١]
بەپێی باوەڕی بەھایییەکان، پێغەمبەران لەڕێگەی پرۆسەیەکی بەردەوام و بەرەبەرە و ھەمیشەیی و بەپێی توانای تێگەیشتن لەمرۆڤ و پێداویستی و مەرجەکانی ھەرجارە و فێرکردن و ڕێنوێنی پێویست بۆ گەشەی کۆمەلایەتی و مەعنەوی مرۆڤ دابین دەکەن و مرۆڤ لە توانا و بەرپرسیارێتییەکانی ئاگادار دەکەنەوە وەک پارێزەر و ئەمیندار لە جیھان؛[١٢] و جیاوازی لە نێوان ئایینەکان لەو فێرکردنە کۆمەڵایەتیانە و حوکمەکانیانە کە دەتوانێ بەپێی ڕادەی پێگەیشتنی کۆمەڵایەتی و ڕۆحی خەڵک و ھەلومەرجی دیاریکراوی کۆمەڵگایەک کە ئایینێکی دیاریکراوی تێدا دەرکەوتوە جیاواز بێت.[١٣]
بەھائوڵڵا بە گشتی باس لەوە دەکات کە ئایین ئامرازێکی کاریگەرە بۆ گەشەکردنی کۆمەڵایەتی و زنجیرەی ئایینە جیھانییەکان قۆناغی جیاوازی ڕێنوێنی مرۆڤن لەلایەن خوداوە کە وردە وردە گەشە و گەشەکردنی مرۆڤ مسۆگەر دەکەن. بەم پێیە باھایییەکان باوەڕیان وایە کە ھیچ ئایینێک ناتوانێت بانگەشەی دوا ئایین بوون بکات و مرۆڤ لە ڕێگەی پێغەمبەرانەوە ڕێنموویی ھەتاھەتایە وەردەگرێت بەھائوڵڵایش دەڵێت دوای ئەو ھاتنی پێغەمبەران بەردەوام دەبێت.[١٢]
دوای ژیان
دەستکاریبەھایییەکان باوەڕیان بە مانەوەی ڕۆح ھەیە و ئامانجی ژیان بە پەروەردەکردنی بەھرەکانی ڕۆح دەزانن.[١٤] وەک کۆرپەلەیەک کە بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ لەدایکبوون دەبێت ئەندامەکانی لەناو سکی دایک گەشە بکەن، لەم جیھانەدا، دەبێت ڕۆحی مرۆڤ ھێزەکان و تایبەتمەندی ڕۆحییەکانی خۆی لەم جیھانەدا پەروەردە بکات بۆ ژیانی داھاتوو.[١٥] بە باوەڕی بەھایییەکان ڕۆح لە جەستە جیا دەبێتەوە و لە دوای مردن بەردەوام دەبێت لە گەشەسەندنی ڕۆحی.[١٦] بەھایییەکان بەستراوەیی ڕۆحی و جەستە وەک گرێدانی ڕووناکی بە ئاوێنەوە دەبینن، ئەو ڕووناکییەی لە ئاوێنەدا دیارە لە خودی ئاوێنەوە نییە، بەڵکو ڕەنگدانەوەی ئەو ڕووناکییەیە کە لە سەرچاوەیەکی ترەوە دێت، بۆیە کاتێک ئاوێنەکە دەشکێت، ڕووناکییەکە لە جێی خۆی دەمێنێتەوە.[١٧]
بێوێنەیی مرۆڤ
دەستکاریبەھائوڵڵا دەڵێت کە مرۆڤ وەک یەکن و مرۆڤ وەک میوەی دارێک و گەڵای لقێک یەکسانە. لە سەرچاوە بەھایەکاندا ئەو ڕاستییەی کە مرۆڤ ھەمووی ئەندامی یەک خێزانن وەک بنەمایەکی بنەڕەتی ناسانراوە و شەوقی ئەفەندی بابەتی یەکپارچەیی مرۆڤ بە تەوەری سەرەکی و جەوھەری ھەموو ڕاھێنانەکانی ئایینی بەھایی دەبینێت.[١٨]
پشکنینی ڕاستی
دەستکاریبەرھەمە بەھایییەکان گەڕان بە سەربەخۆیی بەدوای ڕاستیدا بە یەکێک لە سەرەکیترین ئەرکەکانی ھەر تاکێک دەزانن بەھائوڵڵا جەخت لەوە دەکاتەوە کە مرۆڤ دەبێت جیھان بە چاوی خۆی ببینێت نەک لە ڕوانگەی کەسانی ترەوە. ڕاھێنانە بەھایییەکان ئەوە ڕادەگەیەنن کە دەبێت مرۆڤ لە جیاتی لاساییکردنەوەی کوێرانە لە کەسانی تر یان لە داب و نەریتی کۆمەڵگاکەی خۆی بەدوای ڕاستیدا بگەڕێت. مرۆڤ توانای جیاکەرەوەی ڕاستی ھەیە و تاک دەتوانێت شتەکان تاقیبکاتەوە و بە بەکارھێنانی ئەو دانایییەی خودا بە مرۆڤی داوە، ڕاستی بەدەست بھێنێت.
پێداویستی وازھێنان لەدەمارگرژی
دەستکاریئایینی بەھایییەت پەسەندکردنی کەلتووری و ئایینی بەرزدەکاتەوە.[١٩] بەھایییەکان پێیانوایە پەسەندکردنی بێوێنەیی مرۆڤ پێویستی بەوەیە کە ھەر جۆرە دەمارگرژی ڕەگەزی و چینایەتی و ئەتنیکی و زمانەوانی و ئایینی و ڕەگەزی و ھتد بسڕدرێتەوە. سەرچاوەکانی بەھائی دەڵێن کە دەمارگرژی وێنەیەکی نادروستە سەبارەت بە ئەوانی تر، کە ڕێگە بە مرۆڤ نادات ھەموو مرۆڤەکان وەک یەکسان و ئابڕوومەند ببینن.
یەکسانی ژن و پیاو
دەستکاریبەھەلا لە بەرھەمەکانیدا باس لەوە دەکات کە ژن و پیاو لای خودا یەکسانن و ھیچیان لە بەرامبەریاندا باڵادەست نین.[٢٠] بەرھەمە بەھایییەکان ئەوە دەڵێن کە مرۆڤایەتی ڕەگەزی نییە ژن و پیاو ھەمو مرۆڤن و کەسێک بەھۆی ڕەگەزەوە بەسەر ئەویتردا نییە.[٢١]
دین دەبێت ببێتە ھۆی یەکگرتن و خۆشەویستی
دەستکاریبەھایەکان لەو باوەڕەدان کە پێغەمبەران بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ چارەسەرکردنی جیاوازییەکانی مرۆڤ و دروستکردنی یەکڕیزیی لە نێو خەڵکدا دەرکەوتوون، بۆیە ئەگەر ئایین کە خۆی دەبێت چارەسەرێک بێت بۆ جیاوازییەکان، دەبێتە ھۆی دابەشبوون و ئاڵۆزیی، بە بڕوای عەبدولبەھا بێ دینی لەوە باشترە.
ھاوئاھەنگی زانست و ئایین
دەستکاریگونجانی زانست و ئایین یەکێکە لە بنەما بنچینەیییەکانی ئایینی بەھایی. بەرھەمە بەھایییەکان زانست و ئایین بە دژی یەک دانانن، بەڵکو جەخت لە ھاوئاھەنگی بنەڕەتیی زانست و ئایین دەکەنەوە.
ئاشتی گشتی
دەستکاریھێنانەدی ئاشتی جیھانی یەکێکە لەئامانجەکانی بەھایییەت. ئەم ئایینە بانگھێشتی مرۆڤ دەکات بۆ قبووڵکردنی بنەرەتی بێوێنەیی مرۆڤ و بەدیھێنانی ئاشتی جیھانی لەڕێگەی ھاوبەشی و قبووڵکردنی یەکڕیزییەوە لەکاتی ھەمەجۆری و یەکسانی و دادپەروەری و سەرکردایەتی ئەخلاقی و یەکسانی ڕەگەزی لە ناوخۆ و نێودەوڵەتیدا تێبکۆشن.
نەھێشتنی ھەژاری و سەروەت و سامانی زۆر
دەستکاریکارەکانی بەھایی جەخت لەسەر لێکبەستنی تاکەکان وەک پێکھاتەکانی کۆمەڵگا دەکاتەوە و ڕاھێنانەکانی فێرکردنەکانی بەھایی پێویستی بە نەھێشتنی ھەژارییەکی زۆر و سەرمایەی بێئەندازەیە بۆ یەکڕیزیی خێزانی مرۆڤ و بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی جیھانی لەسەر بنەمای ئاشتی و دادپەروەری. ئەڵبەت کارە بەھایییەکان بڕوایان بە یەکسانکردنی سامان و دروستکردنی یەکسانیی تەواوی ئابووری لە نێو خەڵکدا وەک چۆن ئایدۆلۆژیای کۆمۆنیزم دەڵێت نییە و لەو بڕوایەدان کە ئەم جۆرە یەکخستنە مەحاڵە و زیان بە کۆمەڵگا دەگەیەنێت.
پەروەردەی گشتی و زۆرەملێ
دەستکاریجەختکردنەوەیەکی توند لەسەر گرنگی پەروەردە لە بەھایدا ھەیە و پەروەردە بە یەکێک لە فاکتەرە سەرەکییەکانی پێشکەوتنی ڕۆحی و ماددی تاک و کۆمەڵگا دادەنرێت. کارەکانی بەھایی دەڵێن لەگەڵ پەروەردەدایە کە بەھرە و توانای تاکەکان پەروەردە دەکرێن. کارە بەھایییەکان یەکێک لەئەرکە سەرەکییەکانی دایک و باوکان بۆ پەروەردەکردنی منداڵەکانیان دەزانن و لەشوێنە تایبەتەکانیشدا جەختکردنەوەیەکی تایبەتی لەسەر پەروەردەکردنی منداڵانی کچان چونکە لەداھاتوو نەوەی داھاتوو وەک دایک پەروەردە دەکەن.
بڕیارەکان
دەستکاریلە ئایینی بەھایی فەرمانەکان وەک کۆمەڵێک لەکارو کردەوەکان کەئەبێ و نابێ کەدەبێت لەترسی سزای خوایی چاودێری بکرێت باس ناکرێت.[٢١] بەھائوڵڵا حوکمەکان وەک بەشێکی دانەبڕاوی گەشە ڕۆحیی مرۆڤ دەبینێت.[٢١] بەپێی باوەڕی بەھایی، بڕیارەکان لە دوو ڕەھەندی تەواوکەر پێکھاتوون. یەک ڕەھەند بریتییە لە بڕیارە ئەخلاقییەکان کە لە ئایینە جیاوازەکاندا ھاوبەشن و بەتێپەڕبوونی کات ناگۆڕن، وەک بانگێشتکردن بۆ ڕاستگۆیی و دروستکاری. ڕەھەندێکی تر بریتییە لەحوکمڕانی بەئامانجی داواکردنی ژیانی کۆمەلایەتی کەھەندێک لە زەمانەدا دەگۆڕێن. زۆربەی بڕیارەکانی سەبارەت بەژیانی ڕۆحی و کۆمەڵایەتی تاک لەئایینی بەھائیدا لە «کتێبی ئەقدس» نووسراوی بەھائوڵڵا ھاتووە. لە پێشەکی ئەم کتێبە ھاتووە ھەرچەندە زۆرێک لە یاساکانی کتێبی ئەقدس دەتوانرێت لە کۆمەڵگای ئەمڕۆدا بەکار بھێنرێت، بەڵام بەھائوڵڵا وای کردووە کە یاسا نوێکان بەپێی پێداویستییەکانی کۆمەڵگەی بەھایی بەکار بھێنرێت و ئەم یاسایانە وردە وردە لەم ئایینەدا دەردەکەون یان دەگۆڕن. چاودێریکردنی یاسای تایبەتیی شەخس وەک ڕۆژوو و نوێژ لەکاتێکدا بە ھەمووان سپێردراوە ئەرکی شەخسی و تاکەکەسییە. بەھائوڵڵا حوکمەکان بە چوارچێوەیەکی سزایی بە مھبەستی بەجێھێنان یان سزا نازانێت ، بەڵکو بڕیارەکان وەک بەشێکی بنەڕەتی پێشکەوتنە ڕۆحییەکانی مرۆڤ و ڕێنوێنی ھەقناسینی خۆی باس دەکات. بنەمای حوکمەکانی بەھایی، کارە نووسراو و ڕەسمییەکانی بەھائوڵڵایە، وەک کتێبی ئەقدس و پاشکۆەکانی کانی، لەگەڵ شیکردنەوەکانی عەبدولبەھا و شەۆقی ئەفەندی و ئەو یاسایانەی کە لەلایەن ئەنجومەنی دادوەری جیھانی بەھایی سەپێندراوە. چیرۆکە شەخسییەکان و گێڕانەوەی زارەکی ژیانی بەھائوڵڵا یان پیرانی تری ئەم باوەڕە بە ھیچ شێوەیەک ناتوانێت ببێتە بنەمای دیاریکردنی حوکمەکان.
بەشێک لەبڕیارەکان
دەستکاریبەشێک لەبڕیارەکانی کتێبی ئەقدس کە لەلایەن شەوقی ئەفەندییەوە جەختی لێکراوەتەوە:
- دوای گەیشتن بە تەمەنی ١٥ ساڵی، نوێژکردن بۆ ھەر بەھایەکی پێویستییە. سێ نوێژی سەرەکی ھەیە کە مافی ھەڵبژاردنی یەکێکیانی ھەیە.
- ئیفتیڕا و بوختان ڕێگەپێنەدراوە و نابێت لە پشت خەڵکییەوە قسە بکرێت.
- کحول خواردنەوە یان بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان ڕێگەپێنەدراوە، مەگەر دکتۆرێک بە ناچاری بۆ نەخۆشی بنووسێت.
- پەیوەندی سێکسیی تەنھا لەنێوان ھاوسەراندا ڕێگە پێدراوە. ئەمەش وا دەکات کە سێکس پێش ھاوسەرگیری و کرداری وەھا لەنێوان ھاوڕەگەزخوازاندا ڕێگە پێ نەدراو بێت.
- قومارکردن و بەکارھێنانی دەرمانی وەک تریاک بە توندی قەدەغە کراوە.
- سووتانی جەستە دوای مردن، بەبەھێزی دژی وەستاوە.
- فانتاشیزم ڕێگە پێ نەدراوە
کورتە مێژوو
دەستکاریبەپێی باوەڕی بەھایییەکان مێژووی بەھایی بە پێغەمبەرایەتی دوو پێغەمبەری ئێرانی بە ناوەکانی باب و بەھائوڵڵا دەست پێ دەکات. باب شەرع ئەو ئایینە بۆبییەیە کە مژدەی بە پەیدابوونی ئایینێکی جیھانی داوە دوای خۆی. باب دانەری ئایینی بابیە کە مژدەی بە پەیدابوونی ئایینێکی جیھانی داوە دوای خۆی. کەمێک دوای دە ساڵ لە گولەبارانی سەید عەلی محەممەدی باب، زۆربەی شوێنکەوتوانی باب باوەڕیان بە بەھائوڵڵا ھێنا وەک پەیامھێنەرێک کە باب موژدەی دەرکەوتنی دابوو. ئایینی بەھایی بەڕاگەیاندنی پێغەمبەرایەتی بەھائوڵڵا و بیروبۆچوونەکانی ئەو و جێگرەکانی پێک ھات.
بەھائوڵڵا بۆ دڵنیابوون لەوەی کە دوای تێپەڕبوونی کات کۆمەڵگای بەھایی بە ڕێگای جێبەجێکردنی وانە وتنەوەکانی بە یەکپارچەیی بەرەو پێش بچێت بنەمائێکی دامەرزاند کە بە مەرج و پەیمان ناسراوە. بەم شێوەیە چۆنییەتی درێژەدان بە پرۆسەی ڕێنوێنی، پرسی جیگیری و ھەروەھا ڕوونکردنەوەی کارەکانی بە ڕێنمایی ڕوون و نووسراوە خستەڕوو. بەپێی ئەم پەیمانە بەرپرسیارێتی ڕێنماییکردن و ڕابەرایەتیکردنی کۆمەڵگا دوای بەھائوڵڵا بۆ کوڕە گەورەکەی عەبدولبەھا و پاشان شەوقی ڕەبانی نەوەی عەبدولبەھا و لە کۆتاییدا وەک بەھائوڵڵا دیاریی کردبوو، بۆ ئەنجومەنی دادوەری جیھانی سپێردرا. بنەمای مەرج و پەیمان یەکڕیزیی کۆمەڵگا دابین دەکات و لە دابەشبوون دەیپارێزێت.
سەید عەلی محەممەدی باب
دەستکاری
سەید عەلی محەممەد شیرازی (١٩ی تشرینی یەکەمی ١٩١٩–١٨ی تەممووزی ١٩٢٠) ناسراو بە باب(دەروازە)، بە باوەڕی ئایینی بەھایی یەکان قائمی ئیسلام، پێغەمبەرێکی نوێ و دامەزرێنەری ئایینی بەیان بوو،
دوای کۆتایی ھەزارەی یەکەم دوای کۆچی دوایی حەسەنی عەسکەری یازدەیەمین ئیمامی شیعە لە ٢٦٠[٢٢] بزووتنەوەی بابی لە ئێران دامەزراند و شوێنکەوتووانی لە بەشە جیاوازەکانی کۆمەڵگا و ناوچە جیاوازەکانی ئێران ڕاکێشا.[٢٣][٢٤]
خۆی بە مەھدی بەڵێندراو ناودەبرد، پێغەمبەرێکی نوێ و مزگێنی دەری ئایینیێکە، کە وابڕیارە لە دوایییەوە لەلایەن «من یُظھِرە اللە» (ئەوەی خوا دەری دەخات) دەربکەوێت و بە بەردەوامی ئاماژە بە دەرکەوتنی دەکات لە کارەکانیدا. دوای ئەو خەڵکێکی زۆر بانگەشەی ئەوەیان کرد کە «من یُظھِرە اللە» ئەوانن.[٢٥]
بە باوەڕی بەھایییەکان، ئەو بانگکەری ئایینی بەھایییە و «من یُظھِرە اللە» میرزا حسێنعەلی نووری یە کە بە بەھائوڵڵا ناوی دەبەن.
دوای شەش ساڵ لە دەستپێکردنی جووڵانەوەی بابی، سەید عەلی محەممەدی باب لە تەمەنی ٣١ ساڵیدا بە فەرمانی ئەمیرکەبیر لە تەورێز گولەباران کرا.
بەھائوڵڵا
دەستکاریمیرزا حسێنعەلی نووری (١٨١٧–١٨٩٢) ناسراو بە بەھائوڵڵا، بناغەدانەری ئایینی بەھایی بوو. پەیڕەوانی ئایینی بەھایی، بەھائوڵڵا بە نێردراوی خودا دەزانن، ئەو کەسەی کە پێشتر مووسا، نووح، ئیبراھیم، یەسووع و محەممەدی بۆ ڕێنوێنی مرۆڤ ناردووە. دوای سێ ساڵ لە گولەبارانی باب، بەھائوللا بۆ ماوەی چەند مانگێک زیندانی و بەند دەکرێت.[٢٦] بەھائوڵڵا لەم زیندانەدا شایەتحاڵی لەسێدارەدانی زۆرێک لە ھاوڕێەکانی بۆبی بوو.[٢٧] ئەو دەنوسێت کە لەم سیاچاڵەدا چەند جارێک دۆخی ڕوحانی تاقی کردووە و ئاگاداری پێغەمبەرایەتی خوی بووە. دوای ئازادبوونی لە زیندان مانگێک مھجالی پێ دەدرێت بۆ ئەوەی ئێران بەجێبھێڵێت بەھائوڵڵا عێراق ھەڵدەبژێرێت بۆ ئەوەی ئێران بەجێبھێڵێت و لەگەڵ خێزانەکەی و دوو برا ئێران بەجێبھێڵێت بۆ عێراق.[٢٨] لە سەرەتای مانگی نیسانی ١٨٥٣دا دوای گەشتێکی سەخت و تێپەڕبوون بە ناوچە شاخاوییەکان لە سەرمای زستاندا گەیشتنە بەغدا.[٢٩] لە بەغدا، بەھائوڵڵا بڕەبڕە بە سەرۆکی کۆمەڵگەی بەجیماوی بابی دەناسرێتەوە؛ و ئەوە دەست بە بوژانەوەی کۆمەڵگەی بە توندی سەرکوتکراو و ناتەواوی بابی دەکات. لە کارەکانیدا تێگەیشتنێکی نوێی لە ئایینی بابی بۆ بابییەکان دابین کرد. لەماوەیەکی کەمدا ژمارەی شوێنکەوتووانی زۆربوون و بەرپرسانی ئێرانی و عوسمانی بە سەرکردەی دیاری بابییەکان ناساندیان. حکوومەتی ئێران نیگەران بوو لە بوژاندنەوەی کۆمەڵگەی بابی لەژێر سێبەری بەھائوڵڵا، فشارێکی زۆری لە دەسەڵاتدارانی عوسمانی کرد بۆ دوورخستنەوەی بەھائوڵڵا و و ھاوەڵانی گەشەکردوو بۆ شوێنێکی دوورتر لەسنورەکانی ئێران دووربخەنەوە. دەسەڵاتدارانی عوسمانی ئەمەیان قەبووڵ کرد و لە ساڵی ١٨٦٣دا بەھاوعەلیان بانگ کرد بۆ ئەستەمبوڵ.
لە ٢١ی نیسانی ساڵی ١٨٦٣دا، پێش ئەوەی بچنە ئەستەمبوڵ، بەھائوڵڵا و ھاوەڵەکانی بۆ ماوەی دوازدە ڕۆژ لە باخچەی نەجیب پاشا لە قەراغ بەغدا مانەوە. ھەر لەو شوێنەدا بوو کە بەھائوڵڵا بە بەبییەکانی ئامادەی ڕاگەیاند کە ئەو نێردراوی خودایە و ھەمان بەڵێنی (ئەوەی خوا دەری دەخات) کە باب بەڵێنی ھاتنی دا. ئەم بۆنەیە لە نێو بەھائییەکان بە جەژنی ڕەزوان ناسراوە.
دوای چوار مانگ، بەھائوڵڵا و ھاوەڵەکانی گەیشتنە ئەستەمبوڵ. دوای نزیکەی سێ مانگ و نیو مانەوەیان لە ئەستەمبوڵ، دەسەڵاتدارانی عوسمانی فەرمانیان بە تاراندنی بەھائوڵڵا بۆ ئەدرنە کرد بەھەلا بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیو لە ئەدرنە مایەوە. لە ماوەی مانەوەیدا لە ئەدرنە ئەو بە دەستی کرد بە ئاشکرا ڕاگەیاندنی پێغەمبەرایەتی خۆی. ئەم ڕاگەیاندنە گشتییە بە شێوەی نامە بۆ پاشا و سەرۆکی دەوڵەتەکان دەرکرا. لەوانە نامەیەک بۆ ناپۆلیۆنی سێیەم لە فەرەنسا، پاپا، ناسرەدین شای ئێران و سوڵتان عەبدولعەزیزی عوسمانی. لەو نامانەدا خۆی بە بەڵێنی ھەموو ئەو ئایینانە ناوبرد کە بۆ یەکپارچەیی مرۆڤ سەری ھەڵداوە و سەرانی دەوڵەتانی بانگھێشت کرد بۆ ئەوەی پێغەمبەرایەتی ئەو قبوڵ بکەن و ھانیان دا کە پێشبڕکێی چەک و سەپاندنی خەرجییەکانی بەسەر خەڵکدا بوەستێنن، بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و گەیشتن بە ئاشتی، کۆببنەوە و بە دروستکردنی ئاسایشی دەستەجەمعی بیپارێزن. ھەر لەم نامانەدا بەھائوڵڵا پشتیوانی لە دیموکراسی و سەروەری یاسا و یەکسانی بۆ ھەمووان بەبێ ڕەچاوکردنی ئایین کردووە.
لە ساڵی ١٨٦٨دا حکوومەتی عوسمانی جارێکی تر فەرمانی بە دوور خرانی بەھائوڵڵا کرد و خۆی و کۆمەڵێک لە شوێنکەوتووانی لە ٣١ی ئابی ١٨٦٨ چوونە بەندیخانەی عەکا. بۆ ماوەی دوو ساڵ بەھائوڵڵا و ھاوەڵەکانی لە قەڵایەک لە بارودۆخێکی زۆر سەخت و نەگونجاودا بەند کران و ژمارەیەک لە یارانی بەھائوڵڵا و یەکێک لە کوڕەکانی میرزا مەھدی بەھۆی نەخۆشی و سەختییەوە کۆچی دوایی کرد. لە ساڵی ١٨٧٠ ڕێگەیان بە بەھائوڵڵا و ھاوەڵەکانی درا کە زیندانەکە بەجێ بھێڵن، بەڵام ھێشتا بە بەندکراو ھەژمار دەکران و ڕێگەیان پێنەدرا شاری عەکا جێبھێڵن.
لە ساڵی ١٨٧٧دا، بەھائوڵڵا، ھەرچەندە ھێشتا بەندکراوە، ڕێگەی پێدرا شاری عەکا بەجێ بھێڵێت. ئەو سەرەتا بۆ ماوەی دوو ساڵ لە عیمارەتێکی باکووری عەکەا بە ناوی کێڵگە نیشتەجێ بوو. پاشان لە ساڵی ١٨٧٩ ھەتا مردنی لە ساڵی ١٨٩٢ لە بەھجی نیشتەجێ بوو. لە ٢٩ی ئایاری ١٨٩٢ لە دوای تاویکی نەرم لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا لە بەھجی کۆچی دوایی کرد و لە زەوییەکانی عیمارەت بەھجی بەخاک سپێردرا.
عەبدولبەھا
دەستکاریعەباس ئەفەندی (١٢٢٣–١٣٠٠ ە ق، ١٨٤٤–١٩٢١) کوڕە گەورەکەی بەھائوڵڵا بوو، ناسراو بە عەبدولبەھا، سێیەم کەسایەتیی ناوەندیی بەھائیت، کە باوکی، بەھائوڵڵا، لە کتیبی ئەقدەس و لە کتیبی پەیمانم، ئەوی بە جێنشین و وەرگێڕی دەقە بھائییەکان ھەڵبژارد.[٣٠] لە نێوان ساڵانی ١٨٩٢ و ١٩٢١دا بەرپرسی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەی بەھایی بوو. بەھایییەکان عەبدولبەھا وەک وەرگێڕ و شرۆڤەکاری فەرمی کارەکانی بەھائوڵڵا و دەرخەری ھەموو ئامانجەکانی بەھایی و بیناسازی سەقامی جیھانی بەھائوڵڵا دەبینن.[٣١] لە کاتی ژیانی بەھائوڵڵا سکرتێر و نوێنەری باوکی بوو. عەبدولبەھا زۆربەی ژیانی لە زیندان و تاراوگە بەسەربرد. دوای ئازادبوونی، بۆ بڵاوکردنەوەی ئایینی بەھایی و وەگەڕخستنی وانەکانی باوکی، گەشتی کرد بۆ میسر و ئەورووپا و ئەمریکای باکوور. گەشتە سێ ساڵەیییەکانی لە ڕۆژاوا ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەبوو لە دامەزراندنی کۆمەڵگەکانی بەھی لەوێ و بڵاوکردنەوەی ئایینی بەھایی لە ناوچەکانی دیکەی جیھان. کۆی گشتیش نزیکەی ٣٧٣ وتاری پێشکەش و نزیکەی قسەی بۆ ٩٣ ھەزار کەس کردووە. عەبدولبەھا لە ئەورووپا و ئەمریکا بە پێغەمبەری ئاشتی ناسرا. ڕۆژنامەگەری ئەو کاتە زۆرجار بە «پێغەمبەری ئێرانی» ناودیان دەبرد. ھەندێک لە ناودارانی ڕۆژاوا وەکئەلێکساندەر گراھام بێڵ داھێنەری تەلەفۆن و فرانکلین ڕۆزڤێڵت سەرۆک پێشووی ئەمریکا سەردانی ئەویان کرد. عەبدولبەھا لە حوزەیرانی ١٩١٣ دوای سێ ساڵ لە گەشتی ڕۆژاوا لە ڕێگەی میسرەوە گەڕایەوە بۆ حەیفا. لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی جیھانی یەکەم لە ئابی ١٩١٤، لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا، ئیتر نەیتوانی گەشتی زیاتر بکات.
زیاتر لە ٢٧٬٠٠٠ بەڵگەی لەناوچوو لەلایەن عەبدولبەھا ھەیە کە زۆربەیان نامەیە و تەنیا بەشێکیان بۆ ئینگلیزی وەرگێڕدراوە.[٣٠] عەبدولبەھا ساڵی ١٩٢١ کۆچی دوایی کرد.[٣٠]
شۆقی ئەفەندی
دەستکاریشۆقی ئەفەندی ڕەبانی (١٢٧٦–١٣٣٦ ە. ١٨٩٧–١٩٥٧) کە بە شۆقی ئەفەندی ناسراوە، نوەی کچی عەبدولبەھا بوو و بەپێی ئامۆژگاری عبدالبھایی (وەسیەت و پەیمانی عەبدولبەھا) دوای خۆی، ٣٦ سال تا کاتی مردن، ئەرکی سەرکردایەتی کردنی کۆمەڵگەی بەھایی ڕا بردە ئەستۆ.[٣٢] لە وەسیەتی خۆیدا، عەبدولبەھا، شۆقی ئەفەندی، نەوەی گەورەی خۆی، وەک یەکەم پاسەوانی بەھایییەت دەستنیشان کرد.[٣٣] شۆگی ئەفەندی بەدرێژایی تەمەنی خۆی دەقەکانی بەھایی وەرگێڕا، بۆ فراوانبوونی کۆمەڵگەی بەھایی، پلانی جیھانی پەرەپێدا؛ سەنتەری جیھانی بەھایی پەرەپێدا، ھەڵگیراوە لەسەر گونجانێکی زۆر گەورە لەگەڵ کۆمەڵگاکان و تاکەکانی جیھان؛ لەگەڵ کۆمەڵگە و تاکەکانی جیھان ھاوچەشنی بەرفراوانی ئەنجامدا و و بنەمای ئیداریی ئایینی دروست کرد، ئامادەکردنی کۆمەڵگە بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی دادوەری جیھانی،[٣٤] ئەو بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو لە دوای نەخۆشییەکی کورت لە ٤ی تشرینی دووەمی ١٩٥٧ لە بارودۆخێکدا کە ڕێگە بە دیاریکردنی جێنشین نەدا لە لەندەنی ئینگلتەرا کۆچی دوایی کرد.[٣٥][٣٦]
ئەنجومەنی دادوەری جیھانی
دەستکاریلە ساڵی ١٩٦٣ەوە، ئەنجومەنی دادوەریی جیھانی بە سەرۆکی ئایینی بەھایی ھەڵبژێردرا. کارەکانی سەرجەمی وەفدەکە بەنووسینەکانی بەھائوڵڵا پێناسەکراوە و لەنووسینەکانی عەبدولبەھا و شۆقی ئەفەندی ڕوونکراوەتەوە، ئەم کردارانە بریتین لە فێرکردن و سەپاندنی یاساکانی بەھایی و چارەسەرکردنی پرسە کۆمەڵایەتییەکان و گرنگیدان بە لاوازان و ھەژاران.[٣٧]
ئەنجومەنی دادوەری جیھانی کاری کۆمەڵگەی بەھائی لە ڕێگەی زنجیرە پرۆگرامی چەند ساڵەی نێودەوڵەتی ئاراستە دەکات کە بە بەرنامەیەکی ٩ ساڵە لە ساڵی ١٩٦٤ دەستی پێکرد.[٣٨] لەپلانی ئێستادا ئەنجومەنی دادوەری جیھانی بەھایییەکان ھان دەدات لەسەرتاسەری جیھاندا کە سەرنج بخەنە سەر تواناسازی لەڕێگەی چین و توێژەکانی منداڵان، کۆمەڵەی لاوان، کۆمەڵگە ئایینییەکان و بازنەی خوێندن.[٣٩][٤٠]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ The illustrated encyclopedia of active new religions, sects, and cults (بە ئینگلیزی) (1st ed.). New York: Rosen Pub. Group. ISBN 978-0-8239-1505-7. لە 6ی شوباتی 2022 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی) - ^ «Baha'i Religious History». Journal of Religious History (بە ئینگلیزی). 36 (4): 463–470. ی ی 2012. doi:https://doi.org/10.1111%2Fj.1467-9809.2012.01224.x. ISSN 1467-9809. لە 6ی شوباتی 2022 ھێنراوە.
{{cite journal}}
: بەستەری دەرەکی لە
(یارمەتی); نرخی|doi=
|doi=
بپشکنە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Racism, Racial Discrimination, Xenophobia and related forms of Intolerance, follow-up and implementation of the Durhan Declaration and Programme of Action» (PDF). Human Rights Council; Ninth session; Agenda item 9. United Nations (بە ئینگلیزی). Cairo Institute for Human Rights Studies. لە 6ی شوباتی 2022 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ Religion and Women (بە ئینگلیزی). Albany: SUNY Press. ی ی 1994. p. 211. ISBN 978-0-7914-1689-1. لە 6ی شوباتی 2022 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ http://www.persian-bahai.org/ ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ An introduction to the Baha'i faith (بە English). Cambridge University Press. ی ی 2008. p. 106. ISBN 978-0-521-86251-6. لە 3ی شوباتی 2022 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ An introduction to the Baha'i faith (بە English). Cambridge University Press. ی ی 2008. p. 108. ISBN 978-0-521-86251-6. لە 3ی شوباتی 2022 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «manifestation». bahai-library.com (بە فارسی). Bahá'í Studies. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئازاری ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە 3ی شوباتی 2022 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ Theory of Religious Cycles: Tradition, Modernity, and the Bahá’í Faith (بە ئینگلیزی). Brill. ی ی 2015. ISBN 978-90-04-30107-8. لە 4ی شوباتی 2022 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا An introduction to the Baha'i faith (بە English). Cambridge University Press. ی ی 2008. pp. 108–109. ISBN 978-0-521-86251-6. لە 4ی شوباتی 2022 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ An introduction to the Baha'i faith (بە English). Cambridge University Press. ی ی 2008. p. 109. ISBN 978-0-521-86251-6. لە 4ی شوباتی 2022 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ An introduction to the Baha'i faith (بە English). Cambridge University Press. ی ی 2008. p. 117. ISBN 978-0-521-86251-6. لە 3ی شوباتی 2022 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ An introduction to the Baha'i faith (بە English). Cambridge University Press. ی ی 2008. p. 121. ISBN 978-0-521-86251-6. لە 4ی شوباتی 2022 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ Bahá'í Reference Library - The Kitáb-i-Aqdas, Pages 1-11. Haifa. ISBN 0-85398-999-0.
- ^ The human soul (بە ئینگلیزی). Dundas, Ont.: Institute for Baháʼí Studies in Persian. ISBN 1-896193-03-X.
{{cite book}}
:|ڕێکەوتی سەردان=
پێویستی بە|ناونیشان=
ھەیە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی) - ^ The Bahá'í Faith: The Emerging Global Religion (بە ئینگلیزی). Baha'i Publishing Trust. ی ی 2002. p. 87. ISBN 978-1-931847-06-3. لە 4ی شوباتی 2022 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ An introduction to the Baha'i faith (بە English). Cambridge University Press. ی ی 2008. p. 139. ISBN 978-0-521-86251-6. لە 4ی شوباتی 2022 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ An Introduction to the Baha'i Faith (بە English). July 2008. p. 143. ISBN 978-0-521-86251-6. لە 4ی شوباتی 2022 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ ئ ا ب The Bahá'í faith: a short introduction (بە ئینگلیزی). Oxford, England: Oneworld. ISBN 1-85168-209-0. لە 4ی شوباتی 2022 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی) - ^ Resurrection and Renewal: The Making of the Babi Movement in Iran, 1844-1850 (بە ئینگلیزی). Cornell University Press. ی ی 1989. pp. 153–166. ISBN 978-0-8014-2098-6. لە 5ی شوباتی 2022 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Iran: A Modern History (بە ئینگلیزی). Yale University Press. ی ی 2017. p. 240. ISBN 978-0-300-11254-2. لە 5ی شوباتی 2022 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Resurrection and Renewal: The Making of the Babi Movement in Iran, 1844-1850 (بە ئینگلیزی). Cornell University Press. ی ی 1989. pp. 332–368. ISBN 978-0-8014-2098-6. لە 5ی شوباتی 2022 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Divisions and Authority Claims in Babism (1850-1866) (بە ئینگلیزی). ی ی 1989. pp. 94–101. لە 5ی شوباتی 2022 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ حقایق الاخبارناصری. تاران: نشر نی. p. 119. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە 10ی شوباتی 2022 ھێنراوە.
{{cite book}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «BAHĀʾ-ALLĀH». iranicaonline.org (بە ئینگلیزی). Encyclopaedia Iranica Foundation. لە 10ی شوباتی 2022 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ An Introduction to the Baha'i Faith (بە ئینگلیزی). Cambridge University Press. April 7, 2008. p. 16. ISBN 978-0-521-86251-6. لە 10ی شوباتی 2022 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ The Bahá'í Faith, Violence, and Non-Violence (Ebook) (بە ئینگلیزی). Cambridge University Press. August 13, 2020. p. 9. ISBN 978-1-108-63939-2. لە 10ی شوباتی 2022 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا ب «ABD-AL-BAHĀ». iranicaonline.org (بە ئینگلیزی). Encyclopædia Iranica. لە 12ی شوباتی 2022 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ «'Abdu'l-Bahá | What Bahá'ís Believe». www.bahai.org (بە ئینگلیزی). کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەھایی. لە 13ی شوباتی 2022 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «Welcome to Encyclopaedia Iranica». ENCYCLOPÆDIA IRANICA FOUNDATION (بە ئینگلیزی). 4ی شوباتی 2011. ISSN 2330-4804. لە 14ی شوباتی 2022 ھێنراوە.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ An Introduction to the Baha'i Faith (بە ئینگلیزی). Cambridge: Cambridge University Press. ی ی 2008. p. 55. ISBN 978-0-521-86251-6. لە 14ی شوباتی 2022 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Encyclopedia of religion (بە ئینگلیزی). Detroit: Detroit: Macmillan Reference USA. ی ی 2005. pp. 737–740. ISBN 978-0-02-865733-2. لە 14ی شوباتی 2022 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ The Covenant of Bahá'u'lláh (بە ئینگلیزی). Oxford: G. Ronald. ی ی 1992. pp. 347–363. ISBN 978-0-85398-343-9. لە 14ی شوباتی 2022 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «SHOGHI EFFENDI, 61, BAHA'I FAITH LEADER». The New York Times (بە ئینگلیزی). نیویۆرک: nytimes.com. نیویۆرک تایمز. 6ی تشرینی دووەمی 1957. لە 14ی شوباتی 2022 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «BAYT-AL-ʿADL». iranicaonline.org (بە ئینگلیزی). ENCYCLOPÆDIA IRANICA FOUNDATION. لە 14ی شوباتی 2022 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ Baha'i Faith (بە ئینگلیزی) (3rd ed.). New York: Facts On File, Incorporated. ی ی 2009. p. 107. ISBN 978-1-60413-104-8. لە 15ی شوباتی 2022 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Baha'i Faith and Peace Education» (PDF). Teachers College, Columbia University. University of Alberta Canada. لە 15ی شوباتی 2022 ھێنراوە.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی) - ^ «Turning Point: Selected Messages of the Universal House of Justice and Supplementary Material 1996–2006». bahai-library.com (بە ئینگلیزی). Universal House of Justice. لە 15ی شوباتی 2022 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)
- ، (fa:بھائیت) لە ویکی فارسییەوە
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئایینی بەھایی تێدایە. |