ئەستەمبوڵ
ئەستەمبوڵ ھەروەھا دەوترێت ئەستەنبوڵ (بەتورکی: İstanbul، بەعەرەبی: إسطنبول) گەورەترین شاری کۆماری تورکیایە کە بەشێکی لە ئاسیا و بەشێکی لە ئەورووپایە. ئەم شارە پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی بووە و قوستەنتەنییەی پێ دەوترا. ٣٤ ھەمین گەرەترین شاری جیھانە کە ڕووی ئابووریەیەوە و گەورەترین شاری ئەوروپایە لە ڕووی دانیشتوانەوە. ئەستەمبوڵ دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای تورکیاوە . ئەستەمبوڵ و دەوروبەری پێکھاتووە لە ٣٩ شارۆچکە. وە یەکێکە لە ھەرە شارە کۆنەکانی جیھان کە لە ساڵەکانی (٣٣٠ - ٣٩٥ز) بنکەی ئیمپراتۆری ڕۆم بووە و (٣٩٥ - ١٢٠٤ز) پایتەختی ئیمپراتۆریی بیزانس بووە و (١٢٠٤ - ١٢٦١ز) بووەتە پایتەختی ئیپراتۆریەتی لاتینی و لە کۆتایشدا لە (١٤٥٣ - ١٩٢٢ز) پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی بووە. لە (١٥١٧ - ١٩٢٤) کە دەوڵەتی عوسمانی ھەبووە بووەتە بنکەی ئیسلامیەت.
ئەستەمبوڵ ئیستانبوڵ | |
---|---|
شار | |
Istanbul | |
![]() شاری ئەستەمبوڵ | |
پۆتانەکان: 41°01′N 28°58′E / 41.017°N 28.967°Eپۆتانەکان: 41°01′N 28°58′E / 41.017°N 28.967°E | |
وڵات | ![]() |
ناوچە | مەرمەرە |
پارێزگا | ئەستەمبوڵ |
بێزەنتە | ٦٦٠ پ.ز |
قوستەنتینە | ٣٣٠ ز |
ئەستەمبوڵ | ١٩٣٠ (بە ڕەسمی) |
دەسەڵات | |
• جۆر | پارێزگا |
ژمارەی دانیشتووان | |
• سەرجەم | ١٣.١٢٠.٥٩٦ |
ناوچەی کاتی | بە پێی کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا (UTC+٢) |
• ھاوین (DST) | +٣ (UTC) |
کۆدی تەلەفۆن | (+٩٠) ٢١٢ (بەشی ئەوروپا) ، (+٩٠) ٢١٦ (بەشی ئاسیا) |
وێبگە | www.ibb.gov.tr |
ناوەکانیدەستکاری
بە درێژایی مێژوو کە چەندین جۆر میللەت لە ناویدا ژیاون چەندین جار ناوی گۆڕدراوە ، ناوەکانی لە کۆنەوە ئەمانە بوون " بێزەنتە ، ئاوگوستا ئەنتۆنینا ، نۆڤا ڕۆما ، کۆنستانتینۆپۆلیس ، قوستەنتینە و ئیسلامبول ئێستاش ئەستەمبوڵ "
مێژوودەستکاری
مێژووی ئەستەمبوڵ لە ڕووی نیشتەجێبوونەوە دەگەڕێتەوە بۆ ٣٠٠ ھەزار ساڵ و لە ڕووی شارەوە ٣ ھەزار ساڵ و وە مێژووی بە پایتەخت بوونیشی بۆ ١٦٠٠ ساڵ دەگەڕێتەوە. بە درێژایی مێژوو ئەم شارە بووەتە شوێنی سەرەکی چەندین کلتوور و شارستانیەت و وە بە درێژایی چەندین سەدە بووەتە شوێنی پێکەوە ژیانی چەندین ڕەچەڵەک و دین و زمان ، وە فرە ڕەگەزی و فرە نەتەوەیی بەخۆوە بینیوە. وە لەم قۆناغە مێژووییەدا ڕۆڵێکی گەورەی بینیووە و شارێکی بێ ھاوتا بووە . وە بە درێژایی قۆناغەکانی مێژوو ھەموو کات بووەتە مەرکەز و شوێنێکی بە دەسەڵات و یەکێکە لە پایتەختە کەم وێنەکانی جیھان بۆ نیشتەجێبوون.
مێژووی ئەستەمبوڵ دابەش دەبێت بەسەر پێنج سەردەمدا کە ئەمانەن :
زماندەستکاری
زۆربەی دانیشتووانی ئەم شارە بە زمانی تورکی قسە دەکەن. هەروەها دوای تورکەکان لەم شارە ژمارەیەکی زۆریشی کورد لێن کە بە زمانی کوردی (شێوازەی کورمانجی و زازاکی) قسه دەکەن و ژیانی خۆیان بەرەوە دەبەن.
ئاییندەستکاری
زۆرترین ڕێژەی شوێنکەوتوانی ئایین لە ئەستەمبوڵ موسوڵمانەکانن. زۆربەی موسوڵمانانی ئەم شارە سوننیین ، و ھەندێکیان شیعەن. لە ساڵی ٢٠٠٧ ژمارەی ئەو مزگەوتانەی کە لەم شارە نوێژیان تیا دەکرا بە (٢٩٤٤) مزگەوت مەزەندە کراون.[١] ھەروەھا چەندین جۆری تر بیر و باوەڕ لەم شارەدا ھەن لەوانەش : مەسیحیە یۆنانیەکان ، مەسیحیە ئەرمینیەکان ، کاسۆلیکیەکان ، جولەکەکان.
ئەستەمبوڵ مەڵبەندی سەرەکی خەلافەتی عوسمانی بووە لە نێوان ساڵانی (١٥١٧-١٩٢٤). لە ساڵی ١٩٢٤ کۆتایی بە دوا خەلافەتی عوسمانی ھات و حکومەتی کۆماری لەلایەن مستەفا کەمال ئاتاتورک دامەزرا.
ئابووریدەستکاری
ئەستەمبوڵ گەورەترین شاری تورکیایە و پایتەختی پێشووی تورکیایە. بەھۆی ھەردوو جۆری بازرگانی وشکانی و ئاوی و ھەروەھا گرنگی شوێنی ئەم شارەوە و ستراتیژی شوێنەکەی بووەتە مەرکەزی بازرگانی لە وڵاتی تورکیا. ھەروەھا ئەم شارە مەرکەزی وەبەرھێنانە لە تورکیا. لە ٢٠% وەبەرھێنانی تورکیا لەم شارەدایە. ھەروەھا لە ٣٨% بازرگانی شتومەک پێکدەھێنێت. ئەستەمبوڵ بە شارۆچکەکانی دەوروبەریەوە بەرھەمەکانی وەک : میوە ، ڕۆنی زەیتون ، سابون ، لۆکە ، توتن بەرھەم دەھێنێت.
مزگەوتەکاندەستکاری
شاری ئەستەمبوڵ ھەر لە کۆنەوە بە (شاری منارەکان) ناسراوە ئەویش بەھۆی زۆری مزگەوتەکانی ئەم شارە.
مزگەوتی سوڵتان ئەحمەددەستکاری
مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد بە تورکی ( Sultan Ahmet Camii ) بە عەرەبی ( مَسجِدُ السلطان أحمد ) لە نێوان ساڵانی (١٦٠٩-١٦١٦) لەلایەن سوڵتان ئەحمەدی یەکەمی دەوڵەتی عوسمانی و بە سەرپەرشتی ئەندازیاری بە توانای ئەو سەردەمە ( سەدەفکار محمد ئاغا) دروستکراوە. بەھۆی شوێنەکەی و منارە بەرزەکانیەوە بووەتە یەکێک لە ھەرە شوێنە بەناوبانگەکانی شاری ئەستەمبوڵ.
گەشت و گوزاردەستکاری
شاری ئەستەمبوڵ بەھۆی ئەو شوێنە مێژووییانەی کە لە سەردەمی ڕۆمەکان و دەوڵەتی عوسمانی بەجێماون و ھەروەھا بەھۆی ئەو دەریاچەیەی کە پیایدا تێپەڕ دەبێ بووەتە خاڵێکی گرنگی گەشت و گوزار لە وڵاتی تورکیا. بەپێی ئامارەکان لە ساڵی ٢٠٠٥ ( ٥ ملیۆن و ٣٤٦ ھەزار کەس) ڕوویان لەم شارە کردووە بۆ گەشتیاری کە نیو ملیۆنیان بە پێی ئامارەکە زیاد بوون.[٢]
ژمارەی دانیشتواندەستکاری
بە پێی وەزارەتی ئامار و سەرژمێری وڵاتی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٠ ژمارەی دانیشتوانی شاری ئەستەمبوڵ ( ١٣.٢٥٥.٦٨٥ ) کەسە ، بێجگە لە ملیۆنان گەشتیار کە ساڵانە دێن بۆ ئەم شارە.[٣] بە پێی تۆماری ساڵی ٢٠١٠ حکومەتی تورکیا ئەم خشتەیە ڕێژەی تەمەن و ژمارەی کەسەکان لە خۆ دەگرێت.
٠ - ٤ ساڵ | ١.٠٦٠.٢٠٣ |
|
||
٥ - ٩ | ١.٠٣٠.١٣٢ | |||
١٠-١٤ | ١.٠٧٠.٧٨٥ | |||
١٥-١٩ | ١.٠٣١.٨٦٦ | |||
٢٠-٢٤ | ١.٠٨٨.٥٤١ | |||
٢٥-٢٩ | ١.٣٤٧.٧٩٨ | |||
٣٠-٣٤ | ١.٣٣١.٣٩٥ | |||
٣٥-٣٩ | ١.١٦٠.٥٠١ | |||
٤٠-٤٤ | ٩٠٤.٧١٦ | |||
٤٥-٤٩ | ٨٧٨.٤٨٤ | |||
٥٠-٥٤ | ٦٧٢.٢٩٠ | |||
٥٥-٥٩ | ٥٤٦.٢٧٠ | |||
٦٠-٦٤ | ٣٩٣.٣١٦ | |||
٦٥-٦٩ | ٢٦٣.٤٨٦ | |||
٧٠-٧٤ | ١٨٨.٧١٦ | |||
٧٥-٧٩ | ١٤٤.٥٧٩ | |||
٨٠-٨٤ | ٨٩.٧٦١ | |||
٨٥-٨٩ | ٣٧.٣٩٨ | |||
٩٠+ | ١١.٤٨٤ | |||
وەرزشدەستکاری
لەم سەردەمەدا وەرزشەکانی وەک دوو گۆڵی و باسکە و بالە لە ھەرە وەرزشە بە ناوبانگەکانی ئەم شارەن. ھەروەھا یانەکانی گاڵاتاسارای و فەنەرباخچە و بەشیکتاش لە ھەرە یانە بە ناوبانگەکانی تورکیا و ئەستەمبوڵن. یاریگای ئۆڵمپی ئەتاتورک کە پێنج ئەستێرەیە گەورەترین یاریگای وەرزشە جیاوازەکانە لە تورکیا و بە یەکێک لە یاریگا بە نرخەکان دەژمێردرێت لەلایەن (UEFA)وە. شاری ئەستەمبوڵ ھەڵبژێردراوە بۆ یاریە ئۆڵمپیەکانی ساڵی ٢٠٢٠.[٥]
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ [١] Archived ١٧ی ئازاری ٢٠١٢, لە وەیبەک مەشین.، ٧٩،٠٩٦ مزگەوت لە تورکیا هەیە.
- ^ [٢] Archived ٢٨ی نیسانی ٢٠١٧, لە وەیبەک مەشین.، زیاد بوونی گەشتیاران لە شاری ئەستەمبوڵ.
- ^ [٣] Archived ٩ی تەممووزی ٢٠١٧, لە وەیبەک مەشین.، ماڵپەڕی وەزارەتی ئامار و سەرژمێری وڵاتی تورکیا.
- ^ [٤]، وێب سایتی ڕەسمی حکومەتی تورکیا.
- ^ [٥]، هەڵبژاردنی شاری ئەستەمبوڵ بۆ یاریە ئۆڵمپیەکانی ساڵی ٢٠٢٠.
بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەستەمبوڵ تێدایە. |