زمانناسان لەکی وەک بنشێوەزارێکی کوردیی باشووری ھەژمار دەکەن.[٢][٣][٤][٥][٦][٧][٨] مهرداد ئیزه‌دی مێژووزان و نووسەر و کوردناسی به‌ناوبانگ و مامۆستای زانکۆی ھارڤارد و ھەروەھا مامۆستای زانکۆی کۆڵومبیا له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا شێوەزاری لەکی و ھەروەھا شێوەزاری ھەورامی به بەشێک له شێوەزاری سه‌ره‌کی کوردی گۆرانی دەناسێنێت.

لەکی
قسەی پێدەکرێ لە کوردستان
 ئێران
 عێراق
ناوچەزاگرۆسی ناوەندی
ژمارەی ئاخێوەران١/٥ میلیۆن  (ڕێکەوت نەدراوە)
بنەماڵەی زمان
کۆدەکانی زمان
ISO 639-3lki
Linguasphere58-AAC-aac

سەجاد جەھانفەرد لە توێژینەوەیەکدا زمانی کوردی وەک شەش شیوەزار پۆلێن دەکات کە شیوەزار لەکی یەکێکە لەو شەش شێوەزارە‌یه : کورمانجیی ژووروو، کورمانجیی ناوەڕاست، کورمانجیی خواروو، لەکی، ھەورامی، زازاکی. بە پێی ئەم توێژینەوەیە بنزارەکانی شێوەزاری لەکی ئەمانەی خوارەوەن:

  • بنزاری ناوەندی شێوەزاری لەکی (یا بنزاری کاکەوەنی)
  • بنشێوەزاری ھەرسینی
  • بنزاری کوودەشتی

ھەروەھا شوێنی ئاخێوەرانی ئەم شێوەزارە وەک دڵفان(نووراوا)، کوودەشت، ئەلشتر، بەشێک لە خوڕەماوا، بەشێک لە برووجرد، بەشێک لە نەھاوەند، ھلێران و بەشێکی بچووک لە ئاودانان لە پارێزگای ئیلام و لە پارێزگای کرماشان، شاری ھەرسین و بەشێکی بچووک لە کەنگاوەر و دەوروبەری سەحنە باس دەکات.[٩]

ھەروەھا عەباس جەلیلیان (ئاکۆ) دانەر و نووسەری گەورەترین فەرھەنگی کوردیی باشووری لە وتارێکدا بە ناوی ڕەسەنێتیی زمانی کوردی و پۆلێن کردنی شێوەزارەکانی پاش تێڕوانین لە بیردۆزە پێشینەکاندا پۆلێنکردنی خۆی پێشکەش دەکات کە زمانی کوردی وەک حەفت شێوەزار دەناسێنێت کە بریتین لە:

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ "Atlas of the Languages of Iran A working classification". Languages of Iran. Retrieved 25 May 2019.
  2. ^ دایرە المعارف بزرگ اسلامی، جلد دھم، تھران، ١٣٨٠ ، س. 548-549
  3. ^ Rüdiger Schmitt: Die iranischen Sprachen in Gegenwart und Geschichte. Wiesbaden (Reichert) 2000.
  4. ^ Rüdiger Schmitt (Hg.): Compendium Linguarum Iranicarum. Wiesbaden (Reichert) 1989
  5. ^ Kurdish language - Britannica Online Encyclopedia
  6. ^ آیت محمدی. سیری در تاریخ سیاسی کرد. انتشارات پرسمان. 1382
  7. ^ Ethnologue report for language code:lki
  8. ^ فرھنگ کردی کرمانشاھی، علی اشرف درویشیان، (کردی بە فارسی)، نشر سھند، تھران، ١٣٧٥
  9. ^ "زمانی کوردی و شێوەزارەکانی". وێبگەی ھسارە. Archived from the original on ١٨ی ئایاری ٢٠١٨. Retrieved 10ی ئایاری 2018. |first1= missing |last1= in Authors list (help); Check date values in: |accessdate=, |archive-date= (help) Archived ١٨ی ئایاری ٢٠١٨, لە وەیبەک مەشین.
  10. ^ "ڕەسەنێتیی زمانی کوردی و پۆلێن کردنی شێوەزارەکانی". وێبگەی ھسارە. وێبگەی ھسارە. Archived from the original on ٤ی تەممووزی ٢٠١٧. Retrieved 10ی ئایاری 2018. Check date values in: |accessdate=, |archive-date= (help) Archived ٤ی تەممووزی ٢٠١٧, لە وەیبەک مەشین.