دەروازە:زمانی کوردی
پێشەکی
زمانی کوردی (بە کوردیی باکووری: Zimanê kurdî، بە کوردیی باشووری: زوان کوردی، بە کوردیی لەکی: زوۆن کوردی، بە زازاکی: Zıwanê Kurdki، بە کوردیی ھەورامی: زوانو کوردی) زمانێکە کە نەتەوەی کورد قسەی پێ دەکەن. لە ڕووی بنەماڵەوە بەشێکە لە زمانە ھیندوئەورووپایییەکان. ئەم زمانە لە زمانی کەڤناری مادی کەوتووەتەوە. زمانی کوردی لەنێوان زمانە ئێرانییەکاندا لە بواری پڕژماربوونی ئاخێوەران سێیەمین زمانە و دەکەوێتە دوای زمانەکانی فارسی و پەشتۆ. ئەلفوبێی زمانی کوردیێ یەکێک لە پیتەکانی ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردییە کە نیشاندەری پیتی Êیە لە ئەلفوبێی لاتینیی زمانی کوردیدا. «ێ» لەو پیتانەیە کە بە ئەلفوبێی عەرەبی زیاد کراوە.
ڕێزمانی کوردیپیتە بزوێنەکان لە کوردیدا : لە زمانی کوردیدا ٨ (ھەشت) دانە پیتی بزوێنی ھەیە، بەڵام بە ئەلفبای سۆرانی (عەرەبی) تەنیا ٧ (حەوت) دانە پیتیان بۆ دانراوە کە بریتین لە: (ا ـ و ـ ۆ ـ وو ـ ە ـ ی ـ ێ - بزرۆکە(i)) بەربڵاوی زمانی کوردیزمانەوانانی کوردیفەرھەنگەکانی زمانی کوردیفەرهەنگی خاڵ یەکەم فەرھەنگی کوردی بە کوردییە. بەرھەمی شێخ محەممەدی خاڵه و لە سێ بەرگ چاپ کراوە:
محەممەدی خاڵ بۆ نووسینی ئەم فەرھەنگە کەڵکی لە تەواوی فەرھەنگەکانی پێش خۆی وەرگرتووە و سەرچاوەیەکی باش بووە بۆ فەرھەنگەکانی دواتر. ڕەوانبێژی زمانی کوردیڕەوانبێژی بریتییە لەو وتە ڕەوان و کاریگەرییەی لەگەڵ بارودۆخی گوێگر یان خونەر بگونجێت بۆ ئەوەی مەبەستەکەی بە ڕوونی بەخوێنەر یان گوێگرەکە بگەیەنێت و چێژی پێ ببەخشێت و کاری تێ بکات ، ئەمەش دەبێت نووسەرەکە لێزان و شارەزاناین وشە و دەقەکان لەبار و داڕشتی تۆکمە و ڕێکخستنی ژیربێژییانە بنووسێت. شێوەزارەکانی زمانی کوردیکوردیی باکووری یان کورمانجی یەکێک لە زارە سەرەکییەکانی زمانی کوردییە. کورمانجی زۆرترین ئاخێوەری ھەیە لەناو ھەموو زارە کوردییەکان، لە ھەر چوار پارچەی کوردستان قسەی پێ دەکرێت، بە تایبەتی لە باکور و ڕۆژاوای کوردستان. پۆلەکانزمانی ستانداردی کوردیڕستەیەکی ھەڵبژێردراوئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیتدەروازە پەیوەندیدارەکانپڕۆژەکانی تری ویکیمیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |