دەروازە:مۆسیقای کوردی

دەروازەی مۆسیقای کوردی


2512.svg
بەخێربێن بۆ دەروازەی مۆسیقای کوردی!
ھەنووکە ٣١٢ وتار لە دەروازەی مۆسیقای کوردیدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

Mamle2222.jpg

محەممەد ماملێ (لەدایکبوون ١٩٢٥ - کۆچی‌ دوایی ١٩٩٩) ھونەرمەندی گۆرانیبێژ و مەقامبێژی کوردی، خەڵکی مەھابادە. ماملێ لە ساڵی ١٩٢٥ز بەرامبەر بە ١٣٠٤ی ھەتاوی لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری مەھاباد بە ناوی (خڕێ) لەدایکبووە. ماملێ ناوی محەممەد کوڕی سەعید کوڕی عەلییە. خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی پەھلەوی و سەعادەت لە مەھاباد تەواو کردووە. نازناوی ماملێ لە باپیرییەوە بۆی ماوەتەوە، وەک خۆی باسی دەکات کە باوکی نەخوێندەوار بووە و کاتێک سەرژمێری گشتی ھاتووە بۆ نووسینی لێی پرسیوە ناوی خۆت و باوکت چییە ئەویش ووتویەتی سەعید مام عەلی، ئەوانیش نووسیویانە سەعید ماملی چونکە زمانی فارسی پیتی (ع) لە قسەکردندا بەکار ناھێنن ئیتر خەڵک لەوە بەولاوە ھەر دەڵێن ماملێ. محەممەد ماملێ پیاوێکی لەسەرخۆ و ھێمن و لێبووردە بووە و زۆر بە وەفا بووە بەرامبەر خزم و دۆست و ناسیاوەکانی. ماملێ سێ ژنی ھێناوە. دوا ھاوسەری کە تا ئێستا لە ژیاندا ماوە ناوی ئامینە خانە. ھەروەھا حەوت کوڕ و دوو کچی ھەیە. ئەمەش ناوی ھەندێکیانە (عەزیز کە بە خانە ناسراوە، خەسرەو، چالاک، وریا، نەجات، شەونم، خوبی) ماملێ خۆی دەڵێت کە ئەوەندە ئاشنای گۆرانییەکانی ڕەفیق چالاک بووم بە خۆشی ئەوەوە کوڕێکم ناونا چالاک. ماملێ چوار برای ھەیە ناویان (حەسەن، حوسەین، موتتەلیب و جەعفەر)ە وە خوشکێکی ھەیە ناوی تووبایە. بنەماڵەی ماملێ ھەموویان لە سەرەتاوە تا ئێستا دەنگێکی پڕ جۆش و خرۆش و زوڵاڵیان ھەبووە. ھەر ئەم بۆمانەوەشە بۆتە ھۆی ئەوەی ھانی ئەم ھونەرمەندە بدات ھەر لە منداڵییەوە ھونەر بکاتە ھاوڕێی خۆی و ببێت بە یەکێک لە شۆڕەسوارانی ھونەری کوردی. یەکەم گۆرانی کە دەرگای ھونەری پێ کردەوە گۆرانی (ڕۆیی بەجێی ھێشتم)ە. ھەروەھا سەعید ماملێی باوکیشی ھەر دەنگی خۆش بووە. ڕەحمانی براشی واتە مامی محەممەد ماملێ ئەوەندە دەنگی خۆش بووە دانیشتوانی قەڵادزێ ئەوەی ھاوسێی بوون و لە دووریش دەھاتن شەویان لەلای ڕۆژ کردووەتەوە. محەممەد ماملێ لە سەردەمی ڕژێمی پاشایەتیدا چەند جارێک بەند و دەست بەسەر کراوە و دوور خراوەتەوە.


زیاتر...

ئەلبومی ھەڵبژێردراو

وەفایی ناوی ئەلبۆمێکی گۆرانیبێژی کورد عەدنان کەریمە کە لەگەڵ کامکاران دروستی کرد و لە ساڵی ٢٠١٠دا بڵاو کرایەوە. شێعرەکانی ئەم ئەلبۆمە زۆرتر ھۆنراوەی ھەڵبەستوانانی کلاسیکی کوردن و ناوی ئەلبۆمەکەش لە ناوی وەفایی شاعیری کوردەوە وەرگیراوە.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

دەنگی ھەڵبژێردراو

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

Adnan Karim.jpg

عەدنان کەریم ھونەرمەند، گۆرانیبێژ و مۆسیقازانی کورد، خەڵکی شاری کەرکووک و دانیشتووی شاری سلێمانییە. عەدنان کەریم لە ساڵی ١٩٦٣ لە شاری کەرکووک لە دایک بووە، و لە بنچینەدا خەڵکی دێی ژاژڵەی سەر بەناوچەی شارباژێڕە. لە شاری سلێمانی ژیانی منداڵی و سەرەتای ژیانی ھونەری گەشەی سەندووە. ساڵی ١٩٨٥ بەشی نیگارکێشانی لە پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٩١دا کوردستانی بەجێھێشتو‌وە و ئێستا لە سوید لەگەڵ مھاباد خانی ھاوسەری و سێ منداڵەکەی لە شاری ئوپسالا دەژین. سەرەتای کاری ھونەریی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٩ لەگەڵ تیپی موسیقای سلێمانی بە گۆرانیی دەسماڵێ. پاشان لە ساڵی ١٩٨٠دا، گۆرانیی کازیوەی لەگەڵ تیپی موسیقای سلێمانی تۆمار کرد بۆ شانۆگەریی زەلکاو، کە بەرھەمێکی شانۆیی تیپی شانۆی پێشڕەوی کوردی بوو لە سلێمانی. ئەم گورانییە کە لە ئامادەکردنی دلێر ئیبراھیم و ئاوازی ئارام خەچەدوریان بوو، سەرەتایەکی باش بوو بۆ ناسینەوەی دەنگی خۆی و تایبەتمەندێتی ھەڵبژاردنی ڕەوتی ھونەری.

ساڵی ١٩٨٣، گۆرانیی شەوی تاریک و بێدەنگی تۆمار دەکات لە ئامادە کردنی ئەنوەر قەرەداغی. لە ھەمان ساڵدا پەیوەندی کردووە بە تیپی مۆسیقای نەورۆزەوە کە سەر بە تیپی موسیقای سلێمانی بوو و عوسمان محەمەد سەرپەرشتی دەکرد.

زیاتر...

ئامێری مۆسیقا

تەموورە

تەموورە (ھەروەھا : تەنبوور یان تەموور یان تەمبوور یان تەمیرە) ناوی ئامێرێکی مۆسیقایە. ئەم سازە لە کاسەیەکی گەورەی باڵ درێژ پێکھاتووە کە چوار تاڵ ژێی بە سەردا تێدەپەڕێ و بە قامک دەژەنرێت. تەمبوور سازێکی تایبەتی ئایینی یارسانە کە زۆرتر لە ناوچەکانی کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان باوە، شوێنکەوتووانی ئایینی یارسان وەک سازێکی پیرۆز لە بۆنە ئایینییەکاندا کەڵکی لێ وەردەگرن.

زیاتر...

گرووپە مۆسیقییە کوردییەکان

کامکاران تیپێکی مۆسیقای کوردییە کە سەرجەم ئەندامانی گرووپەکە ئەندامی یەک خێزانن کە پێکھاتوون لە حەوت برا و خوشکێک. ھەموویان خەڵکی شاری سنەن. گرووپەکە چەند کۆنسێرتی لە جیھاندا ئەنجام داوە. یەکێک لەوانە لە مەراسیمی پێشکەشکردنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی ساڵی ٢٠٠٣ بوو بە شیرین عەبادی.

زیاتر...

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو


دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

Clipboard.svg

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

خانەخوێی ویکیپیدیا دامەزراوەی ویکیمیدیایە کە چەند پرۆژەی تریش بەڕێوە دەبات:

دەروازەکان