موجتەبا میرزادە (لەدایکبووی ١٨ی ئازاری ١٩٤٦ تا ١٧ی تەممووزی ٢٠٠٥، لە شاری کرماشان).[١] لە تەمەنی مێرمندالی دا بەھۆی ڕادیۆ ھمسایە (ھاوسێ)ەوە لە گەل مۆسیقا ئاشنا بووە. ئەو کات لە ڕێگای ئەو ڕادیۆیەوە گوێ لە ڤیۆڵۆنی مامۆستایان خالدی و پەرویز یاحەقی دەگرت.

موجتەبا میرزادە

لەدایکبوون (١٩٤٦-0٣-١٨) ١٨ی ئازاری ١٩٤٦
مەرگ١٧ی تەممووزی ٢٠٠٥(٢٠٠٥-٠٧-١٧) (٥٩ ساڵ ژیاوە)
نەتەوەکورد
پیشەی مۆسیقی
پیشە(کان)مامۆستای مۆسیقی، ئاوازدانەر، ژەنیار
ئامێرەکانکەمانچە، ڤایۆلین، سێتار

یەکەم ئامیری مۆسیقا کە موجتەبا لە تەمەنی منداڵی دا دەستی دایە، نای و پاشان سەنتوور بوو. یەکێک لەو دەرگایانەی کە مۆسیقای کوردی بە ڕووی میرزادەی ھونەرمەند و بەلیمەت دا ککردەوە، ئاشنا بوونی ناوبراو لەگەڵ مامۆستای کۆچ کردوو حەسەن کامکار باوکی کامکارەکان بوو.

لەو ھەل ودەرفەتا بووکە موجتەبا توانی کۆمەڵێک ئەزموون لە مامۆستا کامکار وەرگرێ و پاشان ببێبە فەرمانبەر لە ڕادیۆی کوردی سنەدا.[ژێدەر پێویستە] دوای ساڵێک لە سنە، گەرایەوە کرماشان و لەگەڵ گۆرانیبێژی گەورەی کورد وەک نەمر حەسەن زیرەک، مەزھەر خالقی، ئیبراھیم خوەشنەوا، مورتزا توندڕەو و ھاشم ڕەبیعی دوای ئاشنا بوون،[٢]دەستیی کرد بە تۆمارکردنی چەندین بەرھەمی کوردی کە تا ئیستاش ھو نەری کوردی لە ئاستێکی بەرزدا دەینرخێنی و وەک شانازیی یەکی نەمر لە میرزادەوە بۆ کورد و گۆرانی کوردی دەمێنێتەوە.

موجتەبای میرزادە لە ڕۆژی ١٧ی تەممووزی ٢٠٠٥ بەھۆی نەخۆشی دڵەوە لە نەخۆشخانەی تاران مرد.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "٢٧ اسفند زادروز مجتبی میرزادە نوازندە ویولن، کمانچە و سەتار". Retrieved March 15, 2022.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)[بەستەری مردوو]
  2. ^ "Lor singer Reza Saqqaii dies at 71". Tehran Times. 20 July 2010. Archived from the original on 6 June 2012. Retrieved 28 November 2011. ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.