حەسەن زیرەک

گۆرانیبێژێکی کورد


حەسەن عەبدوڵڵا ناسراو بە حەسەن زیرەک (٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٢١ لە بۆکان – ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٧٢ لە بۆکان) ھونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کورد بوو، بە بەناوبانگترین ھونەرمەندی کورد لە تەواوی کوردستان دادەنرێت.[٩] بەرچاوترین کاری ئەو کۆکردنەوەی گەنجینەیەک لە ئاواز و گۆرانی تۆمارکراویی کوردییە بە دەنگی خۆی کە ژمارەیان لە نێوان ١٠٠٠ بۆ ٢٠٠٠ گۆرانییە.[١٠][١١] حەسەن زیرەک بەھۆی گۆرانییەکانی لە ناو کوردەکانی ڕۆژھەڵات و باشوور ناسراوە. لە ساڵی ١٩٧٢ لە شاری بۆکان، پارێزگای ورمێ کۆچی دواییی کرد و ھەر لەوێش بە خاک سپێردرا.

حەسەن زیرەک
Hesen Zîrek

حەسەن عەبدوڵڵا
لەدایکبوون (١٩٢١-١١-٢٩) ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٢١
مەرگ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٧٢(١٩٧٢-٠٦-٢٦) (٥٠ ساڵ ژیاوە)
بۆکان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان
ھۆکاری مەرگژەھراوی کردن، شێرپەنجەی جگەر[١][٢][٣]
شوێنی گۆڕناڵەشکێنە، بۆکان
36°30′02″N 46°12′30″E / 36.5005291°N 46.2082101°E / 36.5005291; 46.2082101پۆتانەکان: 36°30′02″N 46°12′30″E / 36.5005291°N 46.2082101°E / 36.5005291; 46.2082101
نەتەوەکورد
ناوەکانی تربولبولی کوردستان[٤]
شارۆمەندێتیھاووڵاتی ئێران Flag
پەروەردەنەخوێندەوار
پیشەھونەرمەند، گۆرانیبێژ، وێنەکێش[٥] مەقامبێژ، شاعیر، مۆسیقاژەن (دەفژەن و عوودژەن)
چالاکبوون١٩٥٣–١٩٧٢
ناسراوە بەمۆسیقای کوردی، فۆڵک، کلاسیک
چەشنفۆلکلۆر، ئیرۆتیزم
ئۆفیسڕادیۆی بەغدا
ڕادیۆی تاران
ڕادیۆی کرماشان
ڕادیۆی تەورێز
ڕادیۆی سنە
ئایینئیسلام
ھاوسەرھاوسەرگیرییە فەرمییەکان:
میدیا زەندی، ڕابیعە سەرئەنجام[٦][٧]
ئەوانی تر:
نزیکەی ٣٠ ھاوسەری تر
مناڵ(ەکان)مەھتاب (ئارەزوو)، مەھناز (ساکار)[٨]
باوان
  • عەبدوڵڵا (باوک)
  • ئامینە (دایک)
خزمەکانمحەممەد ئەمین[ئ] (برا گەورە)
حسێن (برا بچووک)
سارا (خوشک)

ھەرچەندە حەسەن زیرەک بەھۆی سەختی بارودۆخی ژیانەوە سوودی لە خوێندن وەرنەگرت، بەڵام بەھرەیەکی ناوازەی ھەبوو لە ئاوازدانانی شیعر و مۆسیقای کوردی، ئەم بەھرەیە لەگەڵ دەنگە ناوازەکەی، گۆرانییەکانی لە سەرانسەری ناوچە کوردنشینییەکاندا جێی بایەخ کردوە. دەنگە کوردییەکەی تا ئێستاش لە ناوچە کوردنشینەکان بە تایبەت لە ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان لە کوچە و کۆڵانەکان لە ماڵ و سەیرانگا و ئاھەنگەکان دەبیسترێت.[١٢][١٣]

حەسەن زیرەک جگە لە زمانی کوردیی زگماکی خۆی (سۆرانی[ا])، بە زمانەکانی فارسی، تورکی، ئازەری، ئەرمەنی و شێوەزاری لوڕیش گۆرانی وتووە و خاوەنی ٣ مەقامە بە زمانی تورکی، ٨ مەقام بە فارسی، ٢ مەقام بە ھەورامی و ٦٤ مەقام بە کوردیی سۆرانی.[١٤] زیرەک لەگەڵ ئۆرکێستراکانی مۆسیقای کوردیی برایانی یوسف زەمانی،[١٥] ئۆرکێسترای موشیر ھومایۆن شەھرەدار لە تاران و ئۆرکێسترای موجتەبا میرزادە لە کرماشان گۆرانی پێشکەش کردووە.[١٦][١٧] جیا لە ڕادیۆی کرماشان و تاران، زیرەک سەردانی ڕادیۆکانی تەورێز، سنە و مەھابادی کردوە و گۆرانی لێ تۆمار کردون.

نازناوی «زیرەک» بۆماوەیی نییە، باوکی و باپیریشی ئەو ناوەیان پێوە نەبووە، بەڵکو لە ساڵی ١٩٥٣ لە ڕادیۆی بەغدا ئەم نازناوەی پێ درا.

سەرەتای ژیان

دەستکاری

بەپێی بڕوانامەی لەدایکبوون و بە گوێرەی خەڵکی ناوچەی بۆکان و بنەماڵەکەی لە ساڵی ١٩٢١ لە گەڕەکی قەڵای سەردار، لە شاری بۆکان لە پارێزگای ورمێ حەسەن زیرەک لەدایکبووە.

عەبدوڵڵا، باوکی حەسەن زیرەک لە سەردەمی منداڵی زیرەک کۆچی دوایی کرد و دواتر ھاوسەرەکەی بەناوی ئامینە کەیفە، توانای چاودێری و بەخێوکردنی منداڵەکانی نەبوو، بۆیە ناچار بوو دووبارە ھاوسەرگیری بکاتەوە و منداڵەکانی بە زیرەکیشەوە نەچوونە قوتابخانە و کرێکارییان دەکرد بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان.[١٨] حەسەن زیرەک ١ خوشک و ٢ برای ھەبوو؛ زیرەک دەربارەی جێی لەدایکبوونی و خێزانەکەی لە ھۆنراوەیەکدا بەم شێوەیە دەڵێت:

خەڵکی بۆکانم کوردی خوێن پاکم
برام حسێنە و ئامینە دایکم
ناوم حەسەنە باوکم عەبدوڵڵا
خوشکم سارایە و کاکە مینە کاکم[١٩]

ژیانی ناخۆش و ئاوارەیی حەسەن زیرەک لەو کاتەوە دەستی پێکرد کاتێک باوکی کۆچی دوایی کرد و دایکی شوی کردەوە. حەسەن زیرەک بە درێژایی تەمەنی منداڵی و گەنجی چەندین کاری جۆراوجۆری تاقی کردووەتەوە، وەک کرێکاری و شاگردی لە دوکانی شەربەت و شیرینی، قاوەچێتی، کارکردن لە چایخانە و بەردەستیی کەبابچی لە بۆکان و شارەکانی دیکە،[٢٠] تەنانەت چووەتە پێنجوێن، سلێمانی، مووسڵ، بەسڕە، خووزستان و باشووری ئێران بۆ کرێکاری کردن؛ ژیانێکی نائاسایی و ھەژارانەی بردووەتە سەر.

کاتێک زیرەک تەمەنی تەنھا ٧ بۆ ٨ ساڵ بوو زۆر حەزی لە گۆرانی و گۆرانیوتن بوو. لەو سەردەمەدا خەڵکی دەنگ خۆش لە بۆکان سەرقاڵی گۆرانیوتن بوون لە کۆڕ و مەراسیمی جیاوازدا لە شەقام و بازاڕەکاندا. یەکێک لەو کەسانەی لەم شارەدا ئاشنای مۆسیقا و گۆرانیوتن بوو و لەم بوارەدا چالاک بوو، گۆرانیبێژێکی جوولەکە بوو بە ناوی «شێنگە جوو» کە حەسەن زیرەک گوێی لە گۆرانییەکانی دەگرت و بە ئەگەرێکی زۆرەوە لەو تەمەنەدا شێنگە جوو یەکەم مامۆستای نافەرمی حەسەن زیرەک بووە.

حەسەن زیرەک، لە تەمەنی گەنجیدا، ڕۆژێک کاتێک شۆفێری دەکات لە ڕێگای سەقزبانە، لە کاتی کارکردن ئۆتۆمبێلەکەی گڕ دەگرێت و بەھۆیەوە کەسێک گیان لەدەست دەدات؛[ب] بەم شێوەیە حەسەن زیرەک ئۆتۆمبێلەکە و شوێنی کوشتنەکەی بەجێدەھێڵێت، بۆ ماوەیەکی زۆر بە ترسەوە خۆی دەشارێتەوە، پاشان ئێران جێدەھێڵێت و دەچێتە عێراق و شاری بەغدا بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی.[٢١]

ڕادیۆی کوردیی بەغدا

دەستکاری

سەرەتا حەسەن زیرەک دەچێتە پێنجوێن و پاشان سلێمانی، لە سلێمانی لە ھۆتێلێکدا بە شاگردی کار دەکات و ھەر لەوێش ھاوسەرگیری لەگەڵ ناسکێ دەکات، و ٦ مانگ لەم ھۆتێلە دەمێنێتەوە.[٢٢] دواتر لە ساڵی ١٩٥٠ زیرەکی ٢٠ ساڵان لە عێراق لە میوانخانەی باکوور (بە عەرەبی: فندق شمال‎) لای جەعفەری خاوەن ھۆتێل دەست دەکات بە شاگردی، زیرەک ماوەی ٤ ساڵ لەم ھۆتێلەدا کاری کردووە. لەو کاتەدا لەگەڵ ناسکێی ھاوسەری بە ڕۆژ لە میوانخانەکە کار دەکەن و شەوانیش لەسەر بانی بیناکە دەمانەوە و زیرەک لەوێ گۆرانی دەگوت، ڕۆژێک ھاوپیشە و کەسانی نزیک لە ھۆتێلەکە دەنگخۆشیی حەسەن زیرەک بۆ جەعفەر باس دەکەن، جەعفەریش ھەر زوو تاقیدەکاتەوە و پلەی زیرەک لە ھۆتێلەکە بەرز دەکاتەوە، و ھەموو ھەینییەک لەسەر تەختی میوانخانەی ھۆتێلەکە دەست دەکات بە گۆرانیوتن. ھەواڵ دەچێتە ڕادیۆ و کارمەندانی ڕادیۆ دەچن بۆ میوانخانە تا زیرەک بھێننە ڕادیۆ و وەک کارمەند دایمەزرێنن، پاش ڕازیکردنی جەعفەری خاوەن میوانخانە، زیرەک دەچێتە ڕادیۆی کوردیی بەغدا و بە ھاوکاری عەلی مەردان، نەشەت عەبدولڕەحمان، حەمەی دەروێش کەریم، سەڵاح و عادل عیرفان بەشداری بەشی کوردیی ڕادیۆی بەغدا دەکات و مانگانە چوار گۆرانی بە شەش دینار پێشکەش دەکات.[٢٣] حەسەن زیرەک لە ساڵی ١٩٥٣ەوە لە بەشی کوردیی ڕادیۆی بەغدا بەفەرمی دادەمەزرێت.[٢١]

ھاتنی حەسەن زیرەک بۆ ڕادیۆی کوردیی بەغدا ھاوکات بوو لەگەڵ سەرەتای پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو و بە گوتەی خۆی لەگەڵ ئەفسانەکانی مۆسیقای کوردی ئەو ساڵانە لەوێ بووە، لەوانە عەلی مەردان، نەسرین شێروان، حەسەن و محەممەد عارف جزیری، شەماڵ سائیب، تایەر تۆفیق، ڕەسوڵ گەردی، ئیلیاس فەڕەنگی و قادر دیلان. لە ساڵانی سەرەتای کارکردنی لە ڕادیۆی بەغدا، سەرنجی گوێگرانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا، بەو پێیەی شارەزایی و لێھاتوویی تایبەتی لە ئاواز و گۆرانییە کوردییەکانی ناوچەی موکریان ھەبوو.

ساڵی ١٩٥٨ کاتێک حەسەن زیرەک گەڕایەوە بۆکان، عەبدوڵڵا موفتیزادە، دانیشتووی شاری سنە، دەچێتە بۆکان و داوا لە حەسەن زیرەک دەکات بچێتە ناو ڕادیۆی کوردیی تاران کە تازە دامەزرابوو؛ بۆیە ھەر لە ساڵی ١٩٥٨ حەسەن زیرەک دوای وەرگرتنی مۆڵەت لە بەرپرسانی ڕادیۆی کوردی لە بەغدا بڕیاری گەڕانەوەی بۆ ئێران دا.

کودەتای عێراق

دەستکاری

لە ساڵی ١٩٥٨ شانشینی عێراق لە کودەتایەکدا بە سەرۆکایەتی عەبدولکەریم قاسم و عەبدولسەلام عارف کەوت و حکوومەتی کۆماری لە عێراق ڕاگەیەندرا. حەسەن زیرەک لە کاتی گەڕانەوەی بۆ بۆکان، دوای ماوەیەک بڕیاریدا بگەڕێتەوە عێراق، لەکاتی ئامادەکاری بۆ گەڕانەوەی، ھەواڵی کودەتاکەی عێراق دڵەڕاوکێ و نیگەرانی زیرەکی لێ دەکەوێتەوە، چونکە ئەوکاتەی لە ڕادیۆی بەغدا گۆرانیبێژ بوو، بەبۆنەی تاج لەسەرنانی شا فەیسەڵی دووەمی عێراق و شا حوسێن لە ئوردن، لە ڕادیۆی بەغدا ئاھەنگێکی گۆرانی ڕێک دەخرێت،[٢٤] زۆر لە ھونەرمەندان لەم ئاھەنگەدا گۆرانی دەڵێن، زیرەکیش کە تازە دامەزرابوو بەو بۆنەیەوە گۆرانییەکی پێشکەش کردبوو:

دە لێدەن لێدەن لە تەپڵی شادمانی
ئەوا تاجیان نایە سەر حوسێن و فەیسەڵی سانی

پڕوپاگەندە و وتاری بەربڵاو لە ڕادیۆی بەغدا دژی دادوەرە لابراوەکانی ڕژێمی پێشوو و چەندین خۆپیشاندان و ڕاگەیاندن و وتارە یەک لە دوای یەکەکانی گەلانی ناوچەکە و بەتایبەت کورد، بۆ پشتیوانی لە کردەوە شۆڕشگێڕانەکەی عەبدولکەریم قاسم لە ڕووخاندنی شانشینی عێراق، وای کرد حەسەن زیرەک بترسێت لەوەی بگەڕێتەوە عێراق و بیگرن بەبیانوی ئەوەی گۆرانی بۆ حکوومەتی پاشایەتی پێشوو ھەڵگوتووە چونکە حکوومەتی نوێ ئەو کەسانەی دەستگیر دەکرد کە پێشتر پشتیوانیان بۆ پاشایەتیخوازی دەربڕیوە، بۆیە لە ئێران مایەوە و چاوەڕێی کرد تا دۆخی سیاسی ئەو وڵاتە ڕوون دەبێتەوە.[٢١]

ڕادیۆی کوردیی تاران

دەستکاری
 
حەسەن زیرەک لە تاقوەسان (ڕاست)

بەپێی بەڵێننامەیەک لە ڕێکەوتی ١٢ی نیسانی ١٩٥٨ لەلایەن محەممەد کەیھان، یەکێک لە دامەزرێنەرانی ڕادیۆی کوردی لە تاران، ئاماژە بە پێدانی مانگانەی دوازدە ھەزار تمەن دەکات بە زیرەک بۆ پێشکەشکردنی گۆرانی کوردی، ئەمەش ئاماژەیە بۆ سەرەتای ھاوکاری ئەم ھونەرمەندە لە ڕادیۆی کوردی لە پایتەختی ئێران.

ئەو بەرھەمانەی کە حەسەن زیرەک لە ڕادیۆی کوردیی تاران تۆماری کردبوو، زۆر جار بە ئامێری مامۆستاکانی وەک حسێن یەھاقی، حەسەن کەسایی، جەلیل شەھناز، جیھانگیر مەلەک، ئەحمەد عیبادی و بە سەرپەرشتیی موشیر ھومایۆن شەھرەدار تۆماری دەکردن.

ڕادیۆی کوردیی کرماشان

دەستکاری

لە مانگی ئابی ساڵی ١٩٦٢ کاتێک ڕادیۆی کوردیی تاران داخرا، حەسەن زیرەک و ھاوکارەکانی بەرەو کرماشان بەڕێکەوتن. ڕادیۆی کوردیی کرماشان ناوەکەی گۆڕدرا بۆ بەشی کوردی ڕادیۆ ئێران. ئەم ڕادیۆ نوێیە دەنگی نێودەوڵەتیی ئێران بوو، بەمەش کاتژمێری پەخشەکانی زیاتر بوو و نەک ھەر وڵاتانی ناوچەکە، بەڵکو پەخشەکەی بەشێکی زۆری ئەورووپا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیشی گرتەوە.

ھاتنی حەسەن زیرەک بۆ کرماشان و پەیوەندیکردن بە گرووپ و ھاوکارەکانی ڕادیۆ، ئۆرکێستراکەی زیاتر چالاکتر کرد، کە چەند ساڵێک بوو بوونی ھەبوو و ھەنگاوی باشی لە بەرھەمھێنانی مۆسیقا و گۆرانی کوردیدا نا.

سەرۆکی ئەو ئۆرکێسترایە محەممەد عەبدولسەمەدی بوو، و کلارنێتژەنی ئەوێ بوو. لە ساڵانی دواتردا، مەحموود بێلوری عودژەن، و سەرجەنتی زەید یەحیای کلارنێتژەن، بۆ ئەم گرووپە زیادکران. حەسەن زیرەک لە ڕادیۆی کوردیی کرماشان بە ھاوکاریی لەگەڵ ھونەرمەندانی دیاری کرماشان وەک موجتەبا میرزادە (کەمانچە)، محەممەد عەبدولسەمەدی (قەڕانی)، ئەکبەر عیزادی (سەنتوور)، ئاستوار دەروێشی (تار) و بەھمەن پۆلەکی و مورتەزا قەسری (کەمانچە و تێمپۆ) گەلێک گۆرانی تۆمار کرد، بەرھەمەکانی حەسەن زیرەک لە ڕادیۆی کرماشان بە باشترین بەرھەمەکان و سەردەمی زێڕینی ئەو دادەنرێن.

سەبارەت بە گۆرانی و ئاواز، حەسەن زیرەک لەگەڵ موجتەبای میرزادە کە ئەوکات تەمەنی تەنیا ١٦ ساڵ بوو، قسەی دەکرد و زانیارییەکی بەرفراوانی لەسەر گۆرانی کوردی پێ دەدا، ئەمەش وای کرد میرزادە ھێندەی تر حەزی بچێتە بوارەکە. میرزادە چەندین جار ئاماژەی بەوە کردووە «بوونی حەسەن زیرەک لە کرماشان زۆر بەسود بووە» چونکە ئەوی بە مۆسیقای کوردی ناساندووە و لە ڕێگەی زیرەکەوە چەندین گۆرانی و ئاوازی کوردی ناسیوە و وای کردووە شێوازی ژەنینی جیاواز بێت.

حەسەن زیرەک لە ماوەی ئەو ٣ ساڵەی لە کرماشان مایەوە، ناو و ناوبانگێکی گەورەتری بۆ خۆی تۆمار کرد، بەجۆرێک زۆربەی ڕۆژەکان چەند کەسێک کە ئارەزویان لە دەنگی بوو لە ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران و باشووری کوردستانەوە دەھاتن بۆ سەردانی و ئەویش لە ماڵەکەی خۆیدا میواندارییانی دەکرد.[٢٥]

دەرکردنی لە ڕادیۆ

دەستکاری

دوای بەدەستھێنانی ناوبانگ، ھەندێک کەس لە ئێران ڕێگریان لە حەسەن زیرەک کرد درێژە بە چالاکییەکانی بدات و بە ھۆکاری جۆراوجۆر لە ڕادیۆکانی تاران و کرماشان دەریان کرد.

کە دکتۆر شێخ عابدی سەراجدەدینی سەرۆکی بەرنامەی ڕادیۆی کوردیی تاران بوو، کاتێک حەسەن زیرەک ھاتبووە مەیدانی ڕادیۆکە، شێخ عابدی بە دەرگاوانی ڕادیۆکەی گوتبوو ڕێگە نەدات بە ھیچ شێوەیەک حەسەن زیرەک بێتە ژوورەوە، ئەمەش زیرەک خەمبار دەکات و دەیەوێت بگەڕێتەوە بەغدا و چیتر نەگەڕێتەوە تاران، بەڵام لەکاتی گەیشتنی بۆ بەغداش دەیگرن و دەیخەنە بەندیخانەوە

— میدیا زەندی

لە ساڵانی ١٩٦٢ و ١٩٦٤ ژیانی کارکردنی حەسەن زیرەک بەرەو دابەزین چوو و حکوومەت پارەی پێ نەدەدا، بەرپرسی ڕادیۆی کوردی ئەوکات شوکروڵڵا بابان وتی «نزیکەی ١٥٠٠ گۆرانیمان بە دەنگی حەسەن زیرەک تۆمار کردوە، چیتر پێویستمان بە حەسەن زیرەک نییە».[پ][٢٦][٢٧]

زیرەک لە سەردەمی خۆیدا گوێگرێکی زۆری لە ڕادیۆ کوردییەکانی بەغدا و کرماشان و تاران ھەبووە، ھەر ئەمە زۆر جار بووەتە ھۆی ئیرەیی ھونەرمەندانی سەردەمی خۆی؛ زیرەک نەک بە تەنھا لەلایەن خەڵک و حکوومەتەوە ئازار دراوە، بەڵکو لەلایەن ھونەرمەندانی ئەو سەردەمەش تووشی سووکایەتی و ئازاردان بووەتەوە؛ لەوانەش شەماڵ سائیبە، کە بە سڕینەوەی چەند بەرھەمێکی زیرەک لە ڕادیۆی بەغدا تۆمەتبار دەکرێت، شەماڵ سائیب خۆیشی ئەمەی پشتڕاست کردوەتەوە، بەڵام وەک خۆی دەڵێت «یەک گۆرانی لە ئەرشیڤدا سڕیوەتەوە».[٢٨][٢٩][٣٠]

ساڵی ١٩٦٦ کاتێک لە ئێران ڕێگەی پێنادرێت، دێتەوە عێراق بە ھیوای دامەزراندنەوەی لە ڕادیۆی بەغدا، لەوێ تاقی دەکەنەوە بۆ ئەوەی وەک گۆرانیبێژ وەری بگرنەوە، بەڵام دەری ناچێنن و پێی دەڵێن «دەنگت بۆ ڕادیۆ ناگونجێ» و ھیچ گۆرانییەکی بۆ تۆمار ناکەن، لەکاتێکدا لە سەردەمی بوونی خۆی لە ساڵانی سەرەتای پەنجاکان ھەتا ساڵی ١٩٥٨ بەشێکی زۆری گوێگرانی ڕادیۆی بەغدا گوێگری حەسەن زیرەک بوون، بۆیە لەوێش جێگای بۆ ناکەنەوە.[٣١][٣٢][٣٣]

بەندیخانە

دەستکاری
 
وێنەی حەسەن زیرەک بە پلاکی گرتووخانەوە لە زیندانی کرماشان

دوای دەرکردنی لە ڕادیۆکانی ئێران و لە ڕادیۆی کوردیی بەغدا، زیرەک لە عێراق دەستگیر دەکرێت. ٦ مانگ لەوێ زیندانی و ئەشکەنجە دەدرێت، کە زیرەک لە تۆمارێکدا بە دەنگی خۆی سەبارەت بە ئەشکەنجەدانی لە عێراق دەڵێت:

« ١٨ شەو لە زیندانی کەرکووک بووم، بۆ ماوەی ٦ مانگ لەلایەن ڕێکخراوی ئاسایشی نیشتمانیی عێراقەوە چەندین جار ئەشکەنجە دەدرام، لە شارێکەوە دەیانبردم بۆ شارێکی تر، کەس لە بارودۆخی نەپرسیم »


دوای ئازادبوونی زیرەک لە عێراق لەسەر سنوورەکانی عێراق–ئێران،[٣٤] دیسان لەلایەن ساواکەوە بە تۆمەتی سیخوڕی دەستبەسەر دەکرێت و ماوەیەک لە زیندانی کرماشان بەسەر دەبات.

حەسەن زیرەک لەو کاتەدا داوای لە بەڕێوەبەرانی ڕادیۆکان کرد ئەو بگەڕێننەوە بۆ کارکردن، بەڵام ئەوان ڕازی نەبوون بە داواکارییەکەی و ھەر لەو کاتەوە زیرەک لە ئاھەنگی ھاوسەرگیری و بۆنە ناوخۆیییەکان گۆرانی دەگوت.

ژیانی ھاوسەرگیری

دەستکاری
 
حەسەن زیرەک و کچەکانی

بەپێی گوتەی کۆتا ھاوسەرەکانی، حەسەن زیرەک ٣٦ جار ھاوسەرگیری کردوە،[ت] دوو جاریش بەفەرمی و وەک ئەوەی دیارە ھاوسەرگیری کردوە. میدیا زەندی ھاوسەری زیرەک بووە، و خاوەنی دوو کچە لێی بە ناوەکانی مەھتاب (ئارەزوو) و مەھناز (ساکار)، ھەروەھا چەند گۆرانییەکی بۆ دوو کچەکەی تۆمار کردووە. کاتێک زیرەک ناوبانگ پەیدا دەکات لە ڕادیۆی تاران میدیا زەندی دەناسێت، پاش گەڕانەوەی بۆ ڕادیۆی کرماشان میدیا دەخوازێت؛ بەڵام دوای دەرکرانی لە ڕادیۆ و بێکاریی زیرەک، دوای ماوەیەک میدیا زەندی داوای جیابوونەوەی لێ دەکات و جیادەبنەوە.[٣٥][٣٦] ئەو ماوەیەی پێکەوە بوون بەھۆی نەخوێندەواری حەسەن زیرەک، میدیا زەندی یارمەتییەکی زۆری داوە لە نووسین و خوێندنەوەی شیعرە فارسی و کوردییەکان تا زیرەک بیانکاتە مەقام و گۆرانی،[٣٧][٣٨] ھەروەھا دوای نەخۆش کەوتنی زیرەک دووبارە میدیا زەندی گەڕاوەتەوە لای و لەگەڵ ڕابیعە سەرئەنجام چاودێریان کردوە. زەندی لە ڕۆژی ھەینی ٣١ی ئابی ٢٠١٨ لە تاران کۆچی دوایی کرد.

ڕابیعە سەرئەنجام کۆتا ھاوسەری زیرەکە و بۆ ماوەی ١١ ساڵ و تا کۆتایییەکانی ژیانی زیرەک لەگەڵیدا بووە، بۆ یەکەمجار یەکتریان لە ئاھەنگێکی ھاوسەرگیری بینیوە. بە وتەی ئەو حەسەن زیرەک خۆی پێی وتووە «٢٨٠٠ گۆرانیم ھەیە» کە کەس نازانێت گۆرانییە ونبووەکان چیان لێ بەسەر ھاتووە و چیان لێ کراوە.[٣٩] ڕابیعە سەرئەنجام لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ بەھۆی تووشبوونی بە نەخۆشیی خوێنبەربوونی گەدە، لە تەمەنی ٧٨ ساڵی لە نەخۆشخانەیەکی شاری سەقز کۆچی دوایی کرد.[٤٠][٤١]

کۆتایییەکانی ژیان

دەستکاری

دوا ساڵەکانی تەمەنی حەسەن زیرەک لە ناخۆشی و دەربەدەریدا بەسەر برد و زۆر گرنگی بە گۆرانیوتن نەدەدا. زیرەک لە ماوەی ٥٠ ساڵی تەمەنیدا چەندین جار بە شێوازی جیاواز ھەراسان دەکرا، ھەر لە زیندانیکردنی لە عێراق تا گێچەڵ پێکردنی لەلایەن ساواکەوە[ج] لە ئێران و دەرکردنی لە ڕادیۆی کوردیی کرماشان و ڕەتکردنەوەی لەلایەن ھونەرمەندانی دیکە و ھاوکارەکانی لە ڕادیۆدا، دڵتەنگیی زیرەکی لێکەوتەوە.

زیرەک ھێندە لەم ڕووداوانە بێزار ببوو کە لە تۆمارێکی دەنگیدا دەڵێت:

« ھونەر ھیچ سوودێکی بۆ من نەبوو، چونکە کوردم و بە زمانی کوردی قسە دەکەم. ھونەر لە نێو کورددا جێگای نییە، وا دەمرم و ماڵاوایی دەکەم، بچمە ژێر گڵەوە بۆ ئەوەی جارێکی تر بەشەری کورد نەبینم »


حکوومەتی ئێران ھەموو کات ویستویەتی بە شێوەیەک حەسەن زیرەک ئەشکەنجە بدات، لە ڕێگەی تۆمەت خستنە پاڵ و بزڕکاندن؛ زیرەک و میدیا زەندیی خێزانی کاتێک لە ڕادیۆی تاران بەرنامەیەک پێشکەش دەکەن بە ناوی «ئێمە و گوێگرەکان» لە بەرنامەکەدا خەڵک و ھەوادارانی حەسەن زیرەک پەیوەندییان دەکرد و سڵاویان لە ناوبراو دەکرد و گۆرانی بۆ دەگوتن، دەربارەی ئەم بەرنامەیە لە بەڵگەنامەی ژمارە /٣١١/٧٦٣ی ساواک لە ڕۆژی ٣٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٦١دا دەڵێت «بەرنامەی ڕادیۆی تاران، بووە بە ئامرازی پەیوەندیکردن بە کوردانی عێراقەوە، لەبەر ئەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لەژێر ناونیشانی ئێمە و گوێگرەکان پەیامی حەسەن زیرەک لە ڕێگەی میدیای زەندییەوە ڕەوانە کراوە بۆ کەسێکی عێراقی دانیشتووی شاری کەرکووک»، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە ساواک بەدوای بیانوودا گەڕاوە تا زیرەکی پێ تۆمەتبار بکات ئەگەر بە سڵاوی ھەوادارێکیشی بێت لە کەرکووکەوە.[٤٢][٤٣]

کانی مەلا ئەحمەد

دەستکاری

ناوچەیەکی دوورە دەستی سەر سنوور بوو لە شاری بانە، زیرەک لەگەڵ ڕابیعەی ھاوسەری، بە یارمەتیی میرزا کەریم خۆشناو[چ] چایخانەیەکی لێ کردبوەوە و بەڕێوەی دەبرد، کە دواتر ناسرا بە «گازینۆی زیرەک». زۆر جار ھونەرمەندان و ڕۆشنبیران لێرە کۆدەبوونەوە، چ چایخانەکە و چ ئەوانەی سەردانی چایخانەکەیان دەکرد لەلایەن ساواک چاودێری دەکران. ساواک کە بەردەوام دەیویست ئازاری زیرەک بدات، ھەر جارەو بەشێوازێک کۆمەڵێک چەقۆکێش و شەقاوەی دەنارد بۆ ئەوەی زیرەک شوێنەکە بەجێ بھێڵێت و بێکار بمێنێت. لە دواتریشدا زیرەک شوێنەکەی بەجێھێشت و چووەوە بۆکان.[٤٤]

کۆچی دوایی

دەستکاری
 
بڵاوکراوەیەکی ڕۆژنامەی کەیھان، دەربارەی ھەواڵی نەخۆشکەوتنی حەسەن زیرەک، تاران
 
گۆڕی حەسەن زیرەک (چەپ) و گۆڕی قالەمەڕە (ڕاست) لە بۆکان.

ماوەیەک لە شاری شنۆ مابووەوە و دواتر بە سەختی نەخۆش کەوت و لەلایەن بنەماڵەکەیەوە گەڕێنرایەوە بۆ بۆکان و لە نەخۆشخانەی شارەکە خەوێندرا. حەسەن زیرەک دوای ھەفتەیەک و چەند ڕۆژێک لە نەشتەرگەرییەکی نەخۆشخانەی بۆکان، لە کاتژمێر ٨ بۆ ٩ی شەوی ٢٦ی[ح] حوزەیرانی ١٩٧٢ لە تەمەنی ٥١ ساڵیدا، لە ماڵی خوشکەکەی لە شەقامی سەقز، بەھۆی شێرپەنجەی جگەرەوە کۆچی دوایی کرد،[٤٥][٤٦] و لە گۆڕستانی بۆکان بە خاک سپێردرا؛ بەڵام دوای ٣٧ ڕۆژ لەسەر ڕاسپاردەی خۆی، لە گۆڕەکەی دەرھێنرا و لە دامێنی کێوی ناڵەشکێنە بە خاک سپێردرا.[٤٧][٤٨]

لە کاتی کۆچی دوایی حەسەن زیرەکدا، ڕادیۆی بی بی سی باس لە کۆچی دوایی ھونەرمەندەکە دەکات و دەڵێت:

تاکە ھونەرمەندی گەلی کورد لە نەخۆشخانەی بۆکان کۆچی دوایی کرد.[٤٩]

لە یەکێک لە گێڕانەوەکانی ڕابیعە سەرئەنجام، ھاوسەری حەسەن زیرەک، باس لە دواھاتی کۆچی دواییی زیرەک دەکات:

دوای مردنی زیرەک تیمێکی ئەمریکی لە تارانەوە ھاتن سەردانی گۆڕەکەیان کرد لە ناڵەشکێنە، و پارەیەکی باشیان بۆ پێشنیار کردین تا ماوەیەک زیرەک لە گۆڕەکەی دەربھێنن و نموونەیەک لە گەرووی لێ بکەنەوە و ڕەوانەی تاقیگەی بکەن، بەڵام ئێمە ڕازی نەبووین.[٥٠]

ژەھراویکردن

دەستکاری
 
حەسەن زیرەک لە نەخۆشخانەی شیر و خورشید لە بۆکان، ١٩٧٢

گومان لە کۆچی دوایی حەسەن زیرەک ھەیە لەوەی کوژرابێت، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە سەرچاوە کوردییەکاندا باس لەوە دەکرا، مردنی زیرەک لەناکاو بووە و ھۆکاری مردنەکەی ژەھراویکردن بووە؛ ئەمەش لە کاتی ئاھەنگێکی ھاوسەرگیری ڕوویداوە لە شاری مەھاباد، و زیرەک لەلایەن ژنێکەوە خواردنی ژەھراوی پێدراوە، و لە نەخۆشییەکەیدا بەدی کراوە.[٥١][٤٦][٥٢]

ڕۆژی ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٠ کاتژمێر شەشی ئێوارە لە ماڵی ڕابیعە سەرئەنجام لە شاری ھەولێر، لە چاوپێکەوتنێکی تۆمارکراودا،[خ] ڕابیعە لەبارەی نەخۆشییەکەی زیرەکەوە دەڵێت:

زیرەک ھیچ جۆرە نەخۆشییەکی نەبوو، ڕۆژێک چووە ئاھەنگێک، ئێوارە ئاگاداریان کردمەوە زیرەک لە نەخۆشخانەیە و نەخۆشە، کە چووم بێ ھۆش بوو. ژنێک لەوێ بوو و پێی گوتم زیرەک لەلایەن ساواکەوە ژەھرخوارد کراوە

ھەستی کوردایەتی

دەستکاری

پاش دابەشکردن و پارچە پارچەکردنی تەواوەتیی خاکی کوردستان و داگیرکردنی ھەر پارچەیەکی لەلایەن حکوومەتێکەوە، ناوھێنان و باسکردنی «کوردستان» باجی گەورەی لەسەر بوو، پاش شکستی شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکانی گەلی کورد لە پارچە جیا جیاکانی کوردستان و بەتایبەت کۆماری مەھاباد و لەسێدارەدانی قازی محەممەد، ناوی «کوردستان» لە ھەموو کوردستان سڕایەوە، تەنیا لە ئێران ناوی کوردستان کرا بە ناوی پارێزگایەک لەجیاتی «سنە»، ئەمەش مەبەستێکی سیاسی بوو و مەبەست لێی بچووککردنەوەی ناوی کوردستان بوو بۆ ناساندنی کورد وەک ھۆزێک و زمانی کوردی وەک زاراوەیەک.

حەسەن زیرەک وەک ھونەرمەند و چالاکە خوێن گەرمەکانی ئەوکاتە، خاوەنی ھەستێکی کوردانەی بڵند بوو، لە زۆرینەی گۆرانییەکانی ناوی «کورد» و «کوردستان»ی بەکارھێناوە، یەکەمین ھونەرمەندە کە لە سەرەتای پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو بۆ ماوەی بیست ساڵ زۆرترین جار وشە و ناوی «کورد و کوردستان» لەنێو گۆرانییەکانی خۆیدا بەکار بھێنێت، چ لە ناو عێراق و چ لە ئێران.[٥٣]

« ئەگەر چی وشەکانم لە پلەی نەخوێندەواری و ساکاریمە و زۆر ساکار گۆرانییەکانم دەبیسترێن، بەڵام ئەو سەری نیازم ھەر ئەو گڕە میللییەیە کە دەروونی ئاگر تێبەرداوم و شەیدای خۆراکی جوانی شار و بست بە بستی کوردستانی کردووم و گۆرانیان پیا ھەڵدەدەم »

—حەسەن زیرەک، ساڵی ١٩٧٢[٥٤][٥٥]


گۆرانی نەورۆزی حەسەن زیرەک کە لەسەر شیعرێکی پیرەمێرد بەرھەمی ھێناوە، یەکێکە لەو گۆرانیانەی تائێستاش لە جەژنی نەتەوەیی کورد، نەورۆز لێ دەدرێت و بەو گۆرانییە کوردەکان یادی ئەم بۆنەیە دەکەنەوە. ھەستە کوردانەکەی حەسەن زیرەک ھەر لە دێڕی یەکەمی گۆرانییەکەدا دەردەکەوێت، لەنێو وڵاتێکی وەک ئێران کە بەدرێژایی مێژوو دژبەریی سەرەکی کوردەکان بووە، و لە ڕادیۆیەکی گەورە کە پەخشەکەی چەندان وڵات تێدەپەڕێنێت، جەژنێکی وا بە مێژووی کورد دەبەستێتەوە[٥٦] و ناوی کوردی پێوە دەلکێنێت:

ئەم ڕۆژە ساڵی تازەیە، نەورۆزە ھاتەوە
جەژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەھاتەوە

بەشێک لە ھونەرمەند و نووسەرانی کورد، حەسەن زیرەکیان بە «خیانەتکار» و «پاشایەتیخواز» ناوبردوە بەوەی ستایشی شای ئێرانی کردووە لە گۆرانی نەورۆزدا، چونکە شای ئەوکاتی ئێران چەندین بڕیار و یاسانامەی لە دژی کورد جێبەجێ کردبوو. کاتێک حەسەن زیرەک لە ڕادیۆی کوردیی تاران دەیەوێت گۆرانییەک بۆ جەژنی نەورۆز تۆمار بکات، ھۆنراوەیەکی شاعیر و بیرمەندی کورد حاجی تۆفیقی پیرەمێرد ھەڵدەبژێرێت، کاتێک بەڕێوەبەرانی ڕادیۆی تاران ھۆنراوەکە دەبینن توڕە دەبن، چونکە مۆرکی کوردەواری پێوەیە و بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازیی کوردی لە دوو توێی نیوە دێڕێکدا باس دەکات:

چەند ساڵ گوڵی ھیوای ئێمە پێ پەست بوو تاکو پار
ھەر خوێنی لاوەکان بوو، گوڵی ئاڵی نەوبەھار

ھەروەھا لە دێڕی یەکەمی گۆرانییەکەشدا ناوی «کورد» دەھێنرێت. ڕادیۆی ئەوکاتی ئێران حەسەن زیرەک ناچار دەکەن تا لەجیاتی ئەو دێڕە دوو نیوەدێڕی تر بڵێت و مۆرکی ستایش و پیاھەڵدانی شای ئێرانی پێوەبێت، ئەگەر نا گۆرانییەکەی بۆ تۆمار ناکەن. زیرەکیش بە ناچاری دەیگۆڕێت:

چەند ساڵ گوڵی ھیوای ئێمە بێ بەر بوو تاکو پار
تا شاھەنشا لووتفی فەرموو، ھەق لەگەڵ جووتیار و کرێکار

بەشێک لە گۆرانیی نەورۆز بە دەنگی حەسەن زیرەک (ئەو بەشەی باسی شاھەنشا دەکات).

وشەی «شاھەنشا» ئەوکاتە وەک ڕێزێکی زیاتر بۆ پایەی شای ئێران دەگوترا، بەڵام وشەیەک لە نیوە دێڕێکدا دەکرێت چەندین مانا بگەیەنێت، لە ڕەوانبێژیدا پێی دەوترێت «توانج پۆشی». وشەی شاھەنشا بە مانا گشتییەکەی واتا خواوەند یان خودا، و لە زۆربەی وەرگێڕانە کوردییەکانی قورئاندا خودا بە شاھەنشا وەرگێڕدراوە، بۆیە لەو ڕووەوە حەسەن زیرەک ئەو وشەیەی بە واتای خودا بەکارھێناوە، چونکە لە دەقی ئایینیدا خودا شاھەنشای باڵادەستە. لە ڕوویەکی دیکەشەوە کورد ھەمیشە خۆی بە نەوەی دەوڵەتی مادەکان زانیوە؛ یەکێک لە پاشا یان ئەمیری مادەکان کەیخەسرەو بووە، و کوڕی شاھەنشا فرەڤەرتیشە و دەبێتە سێیەم شاھەنشای ئیمپڕاتۆری ماد دوای ئەوەی شا ئاشووربانیپاڵی ئیمپڕاتۆری ئاشوری باوکی دەکوژێت، کەیخوسرەویش بە «شاھەنشا» ناسراوە. بێجگە لە تۆماری ڕادیۆ و بۆنە و ئاھەنگەکانی دەوڵەت حەسەن زیرەک لە ھیچ شوێنێکی دیکە ناوی شاھەنشای لە گۆرانی نەورۆزدا بەکارنەھێناوە و شیعرەکەی پیرەمێردی وەک خۆی گوتووەتەوە.[٥٧]

زیرەک دوای چاپکردنی «چریکەی کوردستان» فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەچێت، چونکە لەو ساڵانەدا چاپکردنی کتێبی کوردی کارێکی ئەستەم بووە، بە ناچاری خێزانەکەی بەجێدەھێڵێت و خۆی نادات بەدەستەوە، دواتر ڕوو دەکاتە باشووری کوردستان و پەیوەندی بە شۆڕشی کوردییەوە دەکات، لەلایەن سەرکردایەتی کوردی و خەڵکی ناوچەکە پێشوازی لێ دەکرێت، لەوێش چایخانەیەک دەکاتەوە، و ھەر لەوێوە گۆرانی بەسەر کورد و شۆڕشی کوردیدا ھەڵدەڵێت.

ھۆکاری ئەوەی حەسەن زیرەک بەردەوام تووشی ھەراسانکردن و ئەشکەنجەدان ببێتەوە لەلایەن ساواک و حکوومەتی ئێرانەوە، ئەوە بوو زیرەک بە دڵی حکوومەت نەبوو و کاری بۆ ساواک نەدەکرد، بۆیە ساواکیش دەیویست بە ھەر جۆرێک بێت بارگرانی بۆ حەسەن زیرەک دروست بکات. حسێن عەبدوڵڵای برا بچووکی زیرەک لەم بارەیەوە دەڵێت:

ساواک دەیویست حەسەن بە خێزانەوە بڕواتە باشووری کوردستان و عێراق سیخوڕی بکات، و پارەیەکی باشیان بۆ دانابوو، بەڵام زیرەک ڕازی نەبووە و گوتویەتی ھیچ کات خیانەت لە خەڵکەکەی خۆم ناکەم با بە ھەژاری بمرم و ساڵی دوو سێ جار لێم بدەن[٥٨]

لێرەدا ڕوونە کە زیرەک نەیویستووە خیانەت لە زێد و نیشتیمانەکەی خۆی بکات. جیا لەوەش چەندین ھەڵبەست و مەقام و گۆرانی نیشتیمانپەروەرانەی ھەیە لەوانە: ئەی نیشتیمان، ئەی وەتەن، ئەمن کوردم، بژی کورد و کوردستان، لەسەر گوتنی ئەم گۆرانیانە زۆر جار زیندانی کراوە.[٥٩]

ھەڵسەنگاندنی حەسەن زیرەک

دەستکاری

عەلی مەردان ھونەرمەندی بەناوبانگی کورد، دەربارەی حەسەن زیرەک دەڵێت:

« حەسەن زیرەک مرد، من ھێزی گۆرانی گوتنم نەما، نەمویست بچمەوە نێو کاری ھونەری؛ نەک ھەر من، بەڵکو لە ھەموو گەلی کورد ڕۆیشت. حەسەن زۆر ڕێزی دەگرتم، کە چوومە ئێران خۆی و ھاوسەرەکەی منیان بردە ماڵی خۆیان و چەندین شەو میوانداریان کردم و خزمەتیان دەکردم، لە وێنەی حەسەن زیرەک کەمە.[٦٠][٦١] »


میدیا زەندی، ھاوسەری حەسەن زیرەک کە بێژەری بەشی کوردیی ڕادیۆ تاران بووە، دەنووسێت:

« حەسەن زیرەک نزیکەی ھەزار گۆرانی لە تاران و کرماشان پێشکەش کردبوو و ھەر بەھۆی گۆرانییەکانییەوە بوو کە ڕۆژانە نزیکەی دوو ھەزار نامە دەنێردران و تەنانەت پارەیان دەخستە ناو نامەکەوە بۆ ئەوەی ئەو گۆرانییە داواکراوە لێ بدرێتەوە. بەرنامە کوردییەکانی ڕادیۆ تاران و کرماشان بەھۆی دەنگی خۆشی حەسەن زیرەک سەرنجی ھەمووانی ڕاکێشابوو؛ بەڵام سەرەڕای ئەو ھەموو خزمەتانەی ئیتر حەسەن زیرەک لە ڕادیۆ ڕێگەی پێنەدرا و لەبیر کرا.[٦٢] »


شاعیری کۆچکردوو شێرکۆ بێکەس لەبارەی حەسەن زیرەکەوە دەڵێت:

« حەسەن زیرەک مامۆستای بەستەی کوردییە، لەو ڕۆژەوەی حەسەن زیرەک نەماوە تا ئێستا چوار گۆرانیبێژی وەک حەسەن زیرەکمان نییە.[٦٣] »


شارام نازری، ھونەرمەندی مۆسیقای نەریتیی کورد، سەبارەت بە دەنگی حەسەن زیرەک دەڵێت:

« سەبارەت بە حەسەن زیرەک، بە گشتی تەنیا دەتوانم بڵێم کە ئەو بە مانا ڕاستەقینەکەی بلیمەت بووە؛ واتە لە ھەمان ساتدا کە دەچووە ناو ئۆرکێسترای ڕادیۆ و دەچووە ژووری تۆمارکردن، شیعرێکی دەگوت و گۆرانییەکی ئامادە دەکرد و لە ھەمان کاتدا دەیگوت، کە پێشتر لە مۆسیقادا ڕووی نەداوە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەو خوێندەوار نەبوو، بەڵکو مۆسیقا و شیعری بە شێوەیەکی ئیلھامبەخش خوێندووەتەوە و بەڕاستی کەسێکی ناوازە و بلیمەتی مۆسیقای کوردی بوو و لە نێو گۆرانیبێژانی کورددا، من حەزێکی تایبەتم بۆ دەنگی حەسەن زیرەک ھەیە.[٦٤] »


موجتەبا میرزادە، کەمانژەن و مۆسیقاژەن کە لە ساڵانی ١٩٦١دا ھەموو بەرھەمەکانی حەسەن زیرەک لە ئۆرکێسترای ڕادیۆی کوردیی کرماشان ژەنیار بووە و ئەو ڕێکی خستووە، لە وتووێژێکدا سەبارەت بەم ھونەرمەندە وتی:

« حەسەن زیرەک، ھەرچەندە ھیچ خوێندەوارییەکی نەبووە، بەڵام زۆربەی ھۆنراوەی گۆرانییەکانی لە ساتەوەختی گوتنیدا بە شێوەیەکی سەرپێیی و لەپڕ دەھاتنە نێو مێشکی. بیرەوەرییەکی زۆر بەھێزی ھەبوو لە لەبەرکردنی شیعر و گۆرانی و ھەڵبەستی کوردیدا و دەبێ بگوترێ کە حەسەن زیرەک ھەرگیز لە مۆسیقای کوردیدا دووبارە نابێتەوە؛ چونکە بەردەوامترین و جوانترین گۆرانی کوردی دروست کردووە، ئێستاش نەک ھەر لە ئێران، بەڵکو تەنانەت لە نێو کوردانی باشوور و سوید و بەشەکانی دیکەی جیھاندا، بەرھەمەکانی و ناو و یادەوەرییەکەی پێگە و ڕێزێکی بەرزیان ھەیە. »


بیژەن کامکار، گۆرانیبێژ و مۆسیقاژەنی کورد، دەربارەی زیرەک دەڵێت:

« حەسەن زیرەک بە یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی مۆسیقای کوردی دادەنرێت و زۆرێک لەو گۆرانییە کوردی و فارسییانەی کە ئێستا پێشکەش دەکرێن، ئیلھامیان لە بەرھەمەکانی ئەو ھونەرمەندە وەرگرتووە. ناوبانگ و جێیباسیی حەسەن زیرەک تەنیا لە سنوورەکانی ئێراندا سنووردار نییە، بەڵکو وڵاتانی ئەورووپایی و کوردانی ھەموو جیھان دەگرێتەوە.[٦٥] »


ناسر ڕەزازی، ھونەرمەندی بەناوبانگی کورد، سەبارەت بە زیرەک دەڵێت:

« دوو جار مامۆستا حەسەن زیرەکم لە سنە بینیوە. جارێکیان لە ماڵی دانیشتوویەکی شاری سنە و جارێکیش کە بۆ ئاھەنگی زەماوەندی کارمەندێکی ڕادیۆی سنە ھاتبوو، بینیم. غەنی بلوریان لە حیزبی توودە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی نامە سیاسییەکان (بۆ حیزبی دیموکرات) لەڕێگەی زیرەکەوە دەینارد. »


فرانسیس داوود و خالید سەرکار کە ھاوکاری حەسەن زیرەکیان کردووە، سەبارەت بە بەھرەی زیرەک لە بواری مۆسیقادا دەڵێن:

« لە یەکێک لەو دیدارانەی لەگەڵ زیرەک ئەنجامماندا، لە کاتی پشوودا ئاوازی گۆرانییەکی ئەرمەنیمان لێدا و زیرەک تەنھا گوێی لێ دەگرت. دوای چەند خولەکێک زیرەک وتی جارێکی تر بیژەننەوە، ئێمە ھەروا بۆخۆشی لێمان دایەوە، بەڵام زیرەک کردی بە گۆرانییەکی کوردی، کە بە «ئۆخەی ئۆخەی لەو باڵایە» و «لای لای» ناوبانگی دەرکرد.[٦٦] »


ئەنوەر قەرەداغی، مۆسیقاژەنی بەناوبانگی کورد، دەربارەی ھەمان گۆرانی کە ئەویش یەکێک بووە لە مۆسیقاژەنەکانی ئەوێ، دەڵێت:

« بلیمەتی زیرەکم لەوەوە بۆ دەرکەوت، کە نە پێشتر ئەم ئاوازەی بیستبوو، نە دەشیزانی ھی چ گۆرانییەکە و کوێندەرییە، بەو ماندوویەتییەی خۆیەوە یەکسەر لەوێ شیعری بۆ دانا و کردی بە گۆرانییەکی کوردی. زوو شتی وەردەگرت، مۆسیقاکانی منی زۆر بەدڵ بوو، زۆرجار دەیگوت کە سەیری پەنجەکانت دەکەم موجتەبا میرزادەم دێتەوە بیر.[٦٧] »


ژیانی ھونەری

دەستکاری
مەقامێکی حەسەن زیرەک بە زمانی فارسی، لە گۆرانی ڕێبوار و ڕێبوار.

حەسەن زیرەک نەک ھەر دەنگ و یادەوەرییەکی ناوازەی ھەبوو، بەڵکو لە یەک کاتدا شیعر و ھۆنراوەی گۆرانییەکەی لە مێشکیدا دەنووسی و لەسەر ھەر ئاوازێک بۆی بژەندرایە دەیگوتەوە و گۆڕانکاری لە تۆنەکانیدا دەکرد،[٦٨][٦٩] ھەروەھا یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی گۆرانییەکانی، پشتبەستنییەتی بە گۆرانییە فۆلکلۆرییەکان، ھەر گۆرانییەکی زیرەک چیرۆکێکی تایبەت بەخۆی لەپشت بووە؛[٧٠] ئەو چاوی بە زۆر ناوچە و مەڵبەندی کوردستان و ناوچەی تورکنشین و عەرەبنشین کەوتووە، لێیان ماوەتەوە، لای خەڵکەکەی میوان بووە و لەگەڵ شێوەی ژیانیان و جلوبەرگ و ھەڵسوکەوتیان ئاشنا بووە، ئەو گۆرانییانەی لە خەڵکەوە بیستوویەتی و فێری بووە؛ ھەرچەندە زیرەک زۆرینەی گۆرانییەکانی ھەم ھەڵبەستەکەی و ھەم ئاوازەکەشی ھی خۆیەتی؛ یەکەم گۆرانی تۆمارکراویی ژیانی ھونەریی حەسەن زیرەک گۆرانی «ئەسمەر یارم جوانە»یە لە ڕادیۆی کوردیی بەغدا.[٥١] زیرەک لە شیعری کوردیش کەڵکی وەرگرتووە، لەو شاعیرانەی لێی سوودمەند بووە: نالی، شێخ ڕەزای تاڵەبانی، ئەحمەد موختار جاف، بێخود، وەفایی، سەید کامیل ئیمامی، گۆران، کوردی، ئەحمەد ھەردی، فایەق بێکەس، ھەژار موکریانی، پیرەمێرد و ھێمن؛ نموونە، حەسەن زیرەک شیعری «شەو»ی سەید کامیل ئیمامی کردووە بە گۆرانی لەسەر داخوازیی سەید کامیل ئیمامی خۆی.[٧١]

سەرەتای گۆرانی «شەو»ی حەسەن زیرەک، تۆمارکراویی ڕادیۆی کرماشان

حەسەن زیرەک گۆرانیی فارسی، ئەرمەنی و ئازەریی ھەیە، لەو جۆرە گۆرانییانەدا زیرەک ھەڵبەستی کوردیی تێکەڵاو کردوون. «گویلدر»[د] یەکێکە لەو گۆرانییە ئازەریانەی کە زیرەک بە تێکەڵاوکردنی زمانی کوردی وتوویەتییەوە، لەگەڵ گۆرانیبێژێکی تورکی ئازەری، بەناوی ژاڵە.

گۆرانی «غنیلی شوی شوی» یەکێکە لە گۆرانییە ناسراوەکانی ئوم کەلسووم خانمە ھونەرمەندی ناسراوی عەرەب، حەسەن زیرەک ئاوازەکەی وەرگرتووە و بە کوردی گوتویەتی، بە ناوی «بۆم بڵێ تۆزە تۆزە» و «ماڵی بابم نەسرین».[٦٧]

ھاوبەشیی گۆرانیبێژان

دەستکاری

حەسەن زیرەک لەگەڵ زۆر گۆرانیبێژی کورد گۆرانی گوتووە، لەوانە محەممەد ماملێ، مەلا حسێنی عەبدوڵڵازادە، سەید عەلی سەردەشتی، عوسمان بۆکانی، ڕەزا سەقایی، سەید محەممەد سەفایی و ئەحمەد شەماڵ، ھەروەھا لەگەڵ چەندین گۆرانیبێژی فارس و ئازەر گۆرانی تۆمار کردوە؛ گۆرانییەکانی «ئەمان ئەمان» و «نازانم لە کێ پرسم» دوو گۆرانی تۆمارکراوی زیرەک و ئەحمەد شەماڵە لە شاری سلێمانی. گۆرانیی «ماڵی بابم بێ وەفا» یەکێک لەو گۆرانییانەیە کە حەسەن زیرەک، محەممەدی ماملێ و مەلا حسێنی عەبدوڵڵازادە ساڵی ١٩٥٩ بە یارمەتیی تیپی مۆسیقای کرماشان تۆماریان کردووە. «بەرھەڵبێنە» و «ھەوارە گوڵم» دوو گۆرانی دیکەن کە زیرەک و محەممەدی ماملێ پێکەوە وتوویانە.

گۆرانییەکان

دەستکاری

ئەمە تەنیا بەشێک لە گۆرانییە دیارەکانی حەسەن زیرەکە، بۆ بینینی ھەموو پێڕستەکە بڕوانە گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک.

گۆرانییەکان
خان باجی (زمانەکانی کوردی، ئازەری، ئەرمەنی، تورکی و فارسی لەم گۆرانییەدا بەکارھاتوون، لە ڕادیۆی تەورێز تۆمار کراوە).
ئەی نیشتیمان[ر]
ھەر تۆم دەوێ
یەڵا شۆفێر
ئای لاچن[ڕ]
نایلۆنە[ز]
لۆرکێ لۆرکێ
کەتانە
قژ کاڵی لێو ئاڵی[ژ]
مەھتاب[س]
ناڵەشکێنە
گۆرانی
جەرسە
ھەوری لار[ش]
کرماشان شاری شیرینم
گەوھەرێ
کەویار
بەلەنگەر
مەقامەکان
سەوزەڵێ
فرمێسکی گەش
ئەو دڵەی وەک بت پەرستێ[ع]
وا من نەخۆشم[غ]
قەسەمت دەدەم
ھەی بەناز
ئەی وەتەن
مردن لەبیرمی
گوڵنیشان
مینا گیان
دەمێک ساقی[ف]

گۆرانییە نوێکراوەکان

دەستکاری

دەنگی زیرەک دوای مردنی لەنێو کورداندا زۆر زیاتر بڵاوبووەوە، وای لێھات گۆرانییەکانی دووبارە نوێ دەکرانەوە و دروست دەکرانەوە، ئەمەش لە ساڵانی ٢٠١٠ەوە بوونی ھەیە، لە ئێستاشدا بەشێوازێکی نوێتر و بە یارمەتی ژیریی دەستکرد دەنگی حەسەن زیرەک بە ئاواز و ھۆنراوەی نوێوە دروست دەکرێت و بەرھەم دەھێنرێت، بە تایبەت لە ساڵانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ ئەم گۆرانییە دەستکردانەی حەسەن زیرەک خواستی زۆربەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لەسەر بوو، تا ئەو ئاستەی چووە ترێندە جیھانییەکانەوە.

ساڵی ٢٠٢٣ شەش گۆرانیی حەسەن زیرەک: کوێستانان خاڵ خاڵ، بە تەورات، خانزادە خانم، نووری ڕوخسارت، ھەوری لار و کاروانە لەلایەن ھونەرمەند دکتۆر عەبدوڵڵا جەمال سەگرمە و ئۆرکێسترای ژێدار میوزیکێکی ئاست بەرزیان بۆ دانراوە و بە شێوەیەکی ستاندارد دەنگی حەسەن زیرەکیان لەسەر دانراوە و نوێ کراوەتەوە.[٧٢]

لەلایەن دوو گەنجی شاری سلێمانی بە ناوەکانی زرنگ مەھدی و ئەحمەد کەریم ڕۆژی ١١ی ئایاری ٢٠٢٣ گۆرانی «نازدار نازدار» لە ڕێگەی ژیریی دەستکرد بە دەنگی حەسەن زیرەک بەرھەم ھێنرا،[٧٣] لە ماوەیەکی کورتدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا. ئاوازی گۆرانییەکە لە گۆرانیی «ڕەفەت ڕەفەت» وەرگیراوە کە لەلایەن تاھیر عوجەیلی بە زمانی عەرەبی گوتراوە.[٧٤] گۆرانییەکە لە ماوەیەکی کورتدا بە خێرایی بڵاوبووەوە، لە تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە گشتی سەروو ٧٠ ملیۆن بینەری ھەبوو. لە فەیسبووک، ئینستاگرام و سناپچات چووە پلەی یەکی ترێندی عێراق، ھەروەھا لە بەشی میوزیکیی یووتیووب چووە پلەی دووەمی عێراق.[٧٥][٧٦][٧٧]

جیا لە گۆرانی نازدار نازدار، ئەو دوو گەنجە چەندین گۆرانی دیکەیان دروست کردوە کە خۆیان ئاواز و ھۆنراوەیان بۆ داناوە و لەسەر دەنگیی حەسەن زیرەک بڵاوکراوەتەوە.

تایبەتمەندیی گۆرانییەکان

دەستکاری

حەسەن زیرەک لە ھەموو ڕوویەکەوە بە ھونەرمەندێکی جیھانی دادەنرێت، مەزھەری خالقی حەسەن زیرەک بە «خاوەنی زۆرترین ملیۆدی و ئاواز لە تەواوی جیھان» دادەنێت و دەڵێت «ھەموو ئەورووپا ١٠٠٠ دانە ئاوازیان نییە»، بە کۆی گشتی گێڕانەوە و تۆمارگاکان، زیرەک خاوەنی نزیکەی یان زیاتر لە ٢٠٠٠ ئاواز و گۆرانییە.[ڤ][٧٨] زۆرینەی زمانناس و ھونەرمەندان، حەسەن زیرەک بە فەرھەنگێکی گەورەی زمانی کوردی دادەنێن، زیرەک یەکێکە لە کاریگەرترین کەسایەتییەکان کە فەرھەنگێکی گەورەی لە وشەی زمانی کوردی پاراستووە لە ڕێگەی گۆرانییەکانی. چەند گۆرانییەکی زیرەک دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سۆمەرییەکان، بەتایبەت ئەو بەشەی مەقامەکانی کە «لێلێ و لۆلۆ» تێدا بەکار دەھێنێت یان «ئامان ئامان»، ئەم دوو بەستەیە وەک سرودێکی ئایینی بۆ خوداوەندەکانی سەردەمی کۆن وتراوە و داوای «ئامان-تو»یان کردوە، کە بە واتای «پاراستن» یان «بمانپارێزە» دێت.

ڕوویەکی تر لە تایبەتمەندیی ھونەری گۆرانییەکانی زیرەک، بەم شێوەیە پۆلێن دەکرێت:

  • زۆرینەی گۆرانییەکانی فۆلکلۆری کوردی بوون و زیرەک بە شێوازی تایبەتی خۆی دووبارە داڕشتنەوەی بۆ کردون و بەرھەمی ھێناونەوە.
  • ھەندێک لەم گۆرانیانە داھێنانی خودی زیرەک بوون و ئێستا بوونەتە بەشێک لە فۆلکلۆری کوردی و تەواوی ھونەرمەندانی تریی کورد سود لەم میراتیە وەردەگرن.
  • لە ڕووی زانستییەوە ھەندێک تەکنیکی بەکارھێناوە، لەوانە پیانۆ، فۆرتی کریشاندۆ، دیمیناندۆ، ھەروەھا وردکردنەوەی دەنگەکان، ئەم شێوازە لە زانستی بیردۆزی مۆسیقادا لە ترێل و ئەپاجوتاریۆ دەچێت.[٧١]
  • لە گۆرانییەکانیدا زاراوە جیاوازەکانی کوردی سۆرانی، موکریانی و کرمانجی تێکەڵ کردوە وەک لێ لێ، دەلالۆ، لەبۆ، وێ و زۆریی تر، ئەمەش بووەتە ھۆیەک بۆ نزیککردنەوەی شێوەزارەکانی زمانی کوردی لە یەکتر.
  • حەسەن زیرەک بە پێکی توانیویەتی ئاوازی بێگانە بکوردێنێت؛ ئاوازێکی ئازەری، ئەرمەنی، تورکی، عەرەبی یان فارسی گوێ لێبوبێت ڕاستەوخۆ لە ئەندێشەی مێشکیدا کوردانە سەرلەنوێ دایڕشتووەتەوە، بە شێوەیەک کە ھەستی پێ ناکرێت ئەو ئاوازە بیانییە. تەنانەت لە گوتنەوەی مەقامی فارسی و زمانەکانی تر، زیرەک نەیھێشتووە مۆرکە بێگانەییەکە زاڵ بێت و لەسەر شێوازێکی کوردیی گوتویەتی.[٧٩]

ئەو ھۆکارانەی وایان کردوە دەنگ و گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک تایبەت و بەناوبانگ بن:

  • دەنگخۆشی: سیمایەکی سروشتییە، بە ئاشکرا لە دەنگی زیرەکدا بەدی دەکرێت، دەنگەژێیەکانی قوڕگی ھەموو کات ئامادەبوون و لەگەڵ ھەناسەیدا ھاوساز بووە، کە وایکردوە لە کاتی بەرزکردنەوەی تۆنەکانیش ھیلاک نەبێت و گۆرانییەکە وەکو خۆی بڵێتەوە.
  • چڕین: چۆنییەتی گوتن و چڕین، دوو توخمی بنەڕەتییە لە حەسەن زیرەکدا، دەگمەنە گۆرانیبێژێک ئەم دوو بەشەی لە ھونەرەکەیدا ھەبێت، بەڵام زیرەک خاوەنی ھەردووکیەتی بۆیەش بووەتە گرنگترین گۆرانیبێژی کورد.
  • شاعیری: زیرەک لەگەڵ ئەوەی نەخوێندەوار بوو، زۆربەی زۆریی زانیارییەکانی وەرگیراوی گشتی و خۆڕسک و ژیانی کۆمەڵی کوردەوارییە، نەک ناوەند یان دامەزراوەیەکی ئەکادیمی، بۆیە شاعیرێکی زۆر باشی لێدەرچووە لە بەندداڕشتندا، و لە وشەی نێو گۆرانی پەکی نەکەوتووە.[٨٠]
  • یادگە: حەسەن زیرەک توانایەکی بەھێزی لە لەبەرکردنی شیعر و ھۆنراوە ھەبووە، کەسێک تەنیا جارێک ھۆنراوەیەکی بۆ گوتبێت و بە دڵی بووبێت ئەو دەستبەجێ لەبەریکردوە و ماوەیەکی زۆریشی بەسەردا تێپەڕیبێت لەسەر ئاوازێکی گونجاو ھۆنراوەکەی کردوە بە گۆرانی.
  • شارەزایی: لە ئاواز ھەڵبژاردندا لە خۆیەوە ئاوازی دانەناوە، ھەر ھۆنراوەیەک شایستەی کام ئاوازە بووبێت ئەوەیانی ھەڵبژاردوە، یان بە چەند شێوازێکی جیاواز ھەمان گۆرانی گوتووەتەوە.
  • گونجاندن: لەگەڵ ھەموو ئەو گرووپ و ئۆرکێسترایانەی لەگەڵی ھاوکار بوون، خۆی گونجاندووە، بۆیەش لە ھەموو ڕادیۆکان کە گۆرانی لێ تۆمار کردون، گۆرانییەکانی لە ئاستێکی بەرزدان، چ لە دیوەخان و کۆڕ و کۆبوونەوەکان، و چ لە ڕادیۆ و ئاھەنگ.[٨١]

پانتایی دەنگی حەسەن زیرەک تێکڕا لە نێوان دەنگەکانی دۆی یەکەم بۆ دەنگی می و ھەندێکجار بۆ دەنگی فا و سۆڵی دووەمیشە، واتە لە نێوان ١٢ دەنگدایە و لەو نێوەندەدا ئاوازەکانی چڕیوە؛ پەیژەی بەیات و سێگا لە پێکھاتی بەستەی ئاوازەکانی حەسەن زیرەکدا بە زۆرترین ڕێژە ھاتووە،[٨٢] ھەروەھا کێشی دوو چوار و شەش ھەشت زیاتر لە کێشەکانی تر لە ئاوازەکانی زیرەکدا بەکارھاتوون، کە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی لە فۆلکلۆر و کلاسیکی کوردی دوور نەکەوتووەتەوە.[٨٣] بەگشتی میراتی گۆرانی زیرەک بە پلەی یەکەم میراتێکی جوانیناسانەیە و تەواو ھونەرییە، ناوەڕۆکی ھونەرەکەش وابەستەی ڕۆحی مرۆڤە، و بەدیھێنەری ڕەوتێکی نوێیە لە گۆرانی و مۆسیقای کوردیدا.[٨٤]

ئیرۆتیکا

دەستکاری

یەکێک لەو بابەتە گرنگانەی لە ھونەری حەسەن زیرەکدا ھەیە ژن و کچە، کە زۆر بە شێوەیەکی ئیرۆتیزمی و جوانیناسیانە (ئیستاتیکی) گەورەیی و پێگەی ژن پیشان دەدات، و لەنێو ھۆنراوەکانی ئەو ھونەرمەندەدا ژن پێگەیەکی گرنگی گرتووە.[٨٥] لە ڕووی کەسایەتییەوە، زیرەک کەسێکی عاشق بووە و «گیرۆدەی جوانیی ژن بووە»، بۆیە بەدرێژایی ژیانی چەندین جار ھاوسەرگیری کردوە، ئەو جوانی بینینەی ژن لە چاوی زیرەک خۆیدا، لە بەرھەمەکانیدا ڕەنگی داوەتەوە. بەپێی گێڕانەوەکانی ژیانی ناوبراو، زیرەک لە ساتی گۆرانیوتندا، ئەگەر ژنان و کچان لە دووریشەوە لێوەی دیار بوایە، ئەوا خۆشتر و باشتر گۆرانییەکانی دەگوت، زۆرجاریش ئەگەر ژن لەو شوێنە نەبوایە گۆرانی نەدەگوت.

لە دیدارێکی ھونەرمەند جەمال جەلال، بەرپرس و سەرۆکی بەشی کوردی، تورکمانی و سریانی لە ڕادیۆی بەغدا باس لەوە دەکات لە ساڵانی ١٩٥٨، ڕۆژێک حەسەن زیرەک لە کاتی گۆرانیوتندا کاغەزێکی بەدەستەوە بووە و جار جارە تەماشای دەکرد، پاش کۆتایی ھاتنی گۆرانییەکە و تۆمارکردنی، لەبەرئەوەی زیرەک خۆی بە نەخوێندەوار لە قەڵەم دابوو، گومانیان لێی کرد و وایان دانا سیخوڕی بۆ ئێران و ساواک دەکات؛ بۆیە ھەر زوو ڕاپۆرتیان لەسەر نووسی، بەڵام لە کاتی لێکۆڵینەوە زیرەک کاغەزەکەی پێشاندا، ھیچ نووسین یان ھۆنراوەیەکی لەسەر نەبوو، بەڵکو وێنەی ژنێکی بە پێنووسی دار کێشا بوو، کاتێک پرسیاری لێکرا دەربارەی وێنەکە، حەسەن زیرەک دەڵێت:

« خۆم کێشاومە، خۆتان دەزانن من ئەگەر ژنم بەرامبەر نەبێت، ناتوانم گۆرانی بە باشی بچڕم، بۆیە ئەم وێنەیەم کێشاوە، ئەگەر نا من خوێندەواریم نییە. »


ئەمە پشتڕاستی دەکاتەوە، عەشق و جوانی ژن نەک تەنھا سەرچاوەی سروشی گۆرانیوتنی زیرەک بووە، بەڵکو سەرچاوەی سروشی جۆرێک لە شێوەکاریشی بووە؛ تەنانەت ئەگەر گۆرانیشی نەگوتبێت، ئەوا وێنە و نیگاری ئەو ژنەی کێشاوە کە عاشقی بووە.[٨٦][٨٧] زیرەک ناوی «ژن» و ھاوتا کۆمەڵایەتییەکانی وەک بێوەژن، کورتەژن و شۆڕەژن و ئەوانی تری دەکردە بەردەنگ و بابەتی گوتنەکانی، ئەمە دەرخەری ئەوەیە حەسەن زیرەک بەتەواوی خولیا و ئارەزووی ژن و جەستەی ژن بووە، کە زۆر جار لە ڕادیۆی بەغدا لەسەر باسکردنی جەستەی ژن لەگەڵ ناوھێنانی ناوی تایبەتی ڕەگەزی مێ، ڕووبەڕووی ڕەخنە و ھەڕەشەی کەسانی ئایینی و عەشایەری ئەوکاتە بووەتەوە، و ھەر ئەمەش بووە ھۆکارێک لە ھۆکارەکان بۆ ڕێگەنەدان بە گۆرانیوتنی لەو ڕادیۆیە لە ساڵانی دواتر.[٨٨][٨٩]

ھایپەربۆڵ

دەستکاری
 
دەربڕینی ھایپەربۆڵ لە ھۆنراوەی ١٥ گۆرانی خۆشەویستی ماملێ و حەسەن زیرەکدا:
██ دەربڕینی زیادەڕەوی نەرێنی لە دەقی گۆرانییەکانی ماملێ ██ دەربڕینی زیادەڕەوی ئەرێنی لە دەقی گۆرانییەکانی ماملێ ██ دەربڕینی زیادەڕەوی نەرێنی لە دەقی گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک ██ دەربڕینی زیادەڕەوی ئەرێنی لە دەقی گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک

لە بەشێکی زۆری گۆرانییەکانی حەسەن زیرەکدا ھایپەربۆڵ یان دەستەواژەی زیادەڕەوتیاکراو[ق] بوونی ھەیە، زیرەک وەک ھونەرمەندانی تر ئەمەی لە دوپاتکردنەوەی خۆشەویستی لە گۆرانییەکانیدا بەکارھێناوە، لەم دەربڕینەدا وشەگەلێکی بەھێز بەکارھاتوون، وەک گوڵ، ئەستێرەی گەش، ڕێحانە، بەندی ڕەشماڵ، کەو، ئاسک، مانگ، پەنیری کوردی، کەمەری شمشماڵی و زۆریی تر، وێڕای پێناسەکردنی جوانی خۆشەویستەکەی بە لێکچواندنی بەو وشانە، بەراوردی وشەکانیشی کردوە وەک نیشاندانی خۆشەویستییەکی زیاتر بۆ خۆشەویستەکەی؛ لە کاتێکدا وشەی تریی وەک شێت، نەخۆش، بێ دەرمان، بەدبەخت، ڕەشپۆش، خومار، سەرخۆش، تیخی کەباب، گێرە و قەرقەش و ھتد.. بەکارھێناوە بۆ باسکردنی شێوازی خۆشەویستییەکەی و پێناسەکردنی سەختی خۆشەویستییەکەی، یان خراپی ژیانی خۆی، زیرەک بە تەواوەتی ھەوڵی خۆی داوە بۆ نزیککردنەوە و بەستنەوەی ئەو وشانە لەگەڵ ناوەڕۆکی گۆرانییەکەی، بۆ ئەوەی گوێگر ئاشنای گۆرانییەکە بێت و مەبەستی گۆرانیبێژ بزانێت.[٩١] نموونە، لە گۆرانی «وەک قومری»ی حەسەن زیرەک، سێ دەربڕینی زیادەڕەویی ئەرێنی بەدی دەکرێت:

تەنیا گوڵەکەی سەحرای چینم

ھیچ گوڵێک لە بیابانی چیندا نییە، بەڵام گۆرانیبێژ بەراوردی خۆشەویستەکەی بە گوڵێک لە بیابانێکی چیندا کردوە، بەوەی وەک گوڵێک وایە لە جیھانێکی وشک و بێ ئاوەدانی ھاوشێوەی بیابانێک. لە گۆرانی «ھەر وایە» دەڵێت:

دەمەکەت ھەنگوین لە قودوی چیندا

ئەو پێناسەی دەمی خۆشەویستەکەی کردوە بە ھەنگوین لە قودوی (قوتوو) چینیدا، ھەنگوین خواردنێکی بەتامە و وەک دەرمان بەکاردەھێندرێت، لە کاتێکدا قودوی چینی بەکارھێناوە چونکە وڵاتی چین لە کوردستانەوە دوورە و خەڵک ناتوانن بە ئاسانی بەو وڵاتە بگەن، حەسەن زیرەکیش ناتوانێت بە ئاسانی بە دەمی خۆشەویستەکەی بگات؛ دوو جار ئەم دێڕەی لە گۆرانییەکەدا بەکارھێناوە، و جوانیی خۆشەویستەکەی ئەرێنیانە باس کردوە.[٩٢] بەڵام لە گۆرانی «کراس ڕەش» نەرێنییانە دەربارەی خۆشەویستەکەی دەدوێت:

ئاگرت لە من بەرداوە جوانێ
دێڕی دواتر
خوێنت مژیم ئەسمەرێ

خۆشەویستەکەی ئاگری لە ئەو بەرداوە، ئاگرێکی فیزیکی نا، بەڵکو ئاگرێکی نادیار کە ئەوی سوتاندووە. خۆشەویستەکەی خوێنمژ (Vampire) نییە بەڵام نادڵسۆزییەکەی وای کردوە ئازار بە گۆرانیبێژ بگەیەنێت، ئەم ھایپەربۆڵە بەکاردەھێنێت تا نیشانی بدات چەندە ڕقی لەوەیە لەلایەن کچێکەوە ڕەت بکرێتەوە؛ بەپێی پێوەری جۆرێتی، ئەو کچە بە شێوەیەکی نەرێنی ھەڵدەسەنگێنێت.[٩٣]

دزینی گۆرانییەکان

دەستکاری

زۆر لە گۆرانیبێژ و ئاوازدانەرانی گەلانی تورک و فارس سودیان لە ئاواز و گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک وەرگرتووە بۆ دەوڵەمەندکردن و پڕکردنەوەی ئەرشیڤی نەتەوەییی خۆیان، بەبێ ناوھێنان یان ئاماژەکردن بە حەسەن زیرەک لە بەکارھێنانەوەی ئاوازەکەدا، و پێشێلی مافی ھونەرمەندەکەیان کردوە؛[٩٤][٩٥] لەو گۆرانیانەش:

ھەرچەندە زیرەکیش چەند ئاوازێکی ھەیە کە ھی خۆی نییە بەڵام ئاوازەکەی لە خاوەنەکانیان وەرگرتووە و مۆڵەتی گوتنەوەی پێدراوە، وەک گۆرانی «غنیلی شوی شوی» و «ھەوری لار». زیرەک لە سکاڵانامەیەکدا باس لەوە دەکات کە گۆرانییەک بە دەنگی ئەو تۆمارکراوە بەڵام بە ناوی کەسێکی ترەوە لە ڕادیۆ پەخش دەکرێت، ھەر لە سکاڵانامەکەدا گلەیی ئاڕاستەی بەڕێوەبەری ڕادیۆی بەغدا دەکات، کە ئەمە دەقەکەیەتی:

« برام کاک سەڵاح لە پاش سەلامێکی گەرم و گوڕ و پرسینی ئەحواڵت ھەر لە دوور ڕا دەستت ئەگوشم و زۆر ھیوادارم سەلامەت بی و منیش زۆر گلەییم لە تۆ ھەیە، من ئەو ھەمو گۆرانییەی کە لە ئیزاعە ھەمە قەت گۆرانییە چاکەکانم بڵاوناکەنەوە و ئەگەر جارێکیش گۆرانییەکی باشم بڵاو بکرێتەوە بە ناوی کەسێکی دیکە بڵاوی دەکەنەوە. برام خۆ من بۆ ئەو گۆرانیانە زەحەتم کێشاوە و ئێستاش لە ئێوە داخوازی دەکەم کە ئاغای لێدەری موزیک بانگ بکەن لێیان پرسیار بفەرموون بزانن کە گۆرانی ئەسمەر یارم جوانە دەنگی منە لە ڕادیۆدا کە بە نێوی ئەحمەد شاباز بڵاودەکرێتەوە! زۆر ھیوادارم لە پاش ئەو کاغەزە ھەرچی زووتر لە ئیزاعەدا بۆم بڵاو بکرێتەوە بە نێوی خۆمەوە ئیتر بە خواتان دەسپێرم ھەر بژین بە خۆشی.[١٠٠] »


کاتێک لە عێراق نەما و ھاتەوە ئێران، پێش ئەوەی بچێتە ڕادیۆ حەسەن زیرەک نیشتەجێ نەبوو و گەڕۆک بوو، لە گوندێکەوە دەچووە گوندێکی تر تا لە ئاھەنگ و دیوەخانی خەڵکی گۆرانی بڵێ، لەو سەردەمەدا چەند کەسێک ھەبوون دەچوونە شارۆچکە و گوندەکانەوە، خۆیان بە حەسەن زیرەک ناو دەبرد و بە ناوی حەسەن زیرەکەوە گۆرانیان دەگوت، خەڵکێکی زۆر بڕوایان بەم کەسانە دەکرد چونکە لەو کاتەدا وێنەی ڕاستەقینەی حەسەن زیرەک بڵاو نەبوبووەوە و تەنیا بە دەنگی ئاشنابوون.[١٠١]

ژیان و بەرھەمەکانی لە پەڕتووکدا

دەستکاری
  • چریکەی کوردستان (نووسەر: حەسەن زیرەک)
  • گەوھەرێ (نووسەر: عوسمان شارباژێڕی)
  • حەسەن زیرەک و ھەندێک لە بەسەرھاتەکانی (نووسەر: میرزا کەریم خۆشناو)
  • ناڵەشکێنە: گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک (نووسەر: قادرنەسیری نیا)
  • ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟ (نووسەر: مەولوود ئیبراھیم حەسەن)
  • بەرکوڵێک لە ژیان و بەسەرھاتی حەسەن زیرەک (نووسەر: ھیوا عومەر ئەحمەد)
  • حەسەن زیرەک (نووسەر: ھیوا عومەر ئەحمەد)
  • حەسەن زیرەک: چریکەیەک بۆ شادی (نووسەر: مەریوان مەسعوود)
  • حەسەن زیرەک: ناسنامەی گۆرانی کوردی (نووسەر: شێرزاد عەبدولڕەحمان)
  • حەسەن زیرەک و زمانی دوولا (نووسەر: ئیبراھیم فەرشی)
  • ڕۆڵی حەسەن زیرەک لە میوزیکی کوردیدا (نووسەران: زۆزک ئەحمەد قەرەداغی و زاھیر محەممەد عەزیز)
  • ڕەھەندەکانی حەسەن زیرەک (نووسەر: عادل محەممەد کەریم)

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

تێبینییەکان

دەستکاری
  1. ^ لای خەڵکی ناسراوە بە مینە
  2. ^ ھەورامیشی باش زانیوە
  3. ^ لە ھەندێک سەرچاوە وا باسکراوە کە کەسەکە بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە پاشان گیانی لەدەست داوە.
  4. ^ لە باسی دەرکردنی ڕۆژنامەی کوردستان، عیسا پژمان باس لە ساواکیبوونی شوکروڵڵا بابان دەکات و بە پیاوی حکوومەت ناوی دەبات، لەوانەیە ھەر ئەمە ھۆکاری دەرکردنی زیرەک بووبێت لەلایەن ئەو کەسانەوە
  5. ^ جیا لە میدیا زەندی و ڕابیعە سەرئەنجام، ئەو ھاوسەرانەی تری زیرەک کە تائێستا باسکراون و ناسراون: زێنێ، ئامین، زییە، ناسکێ، مەحبوبە، گەوھەر (کاتێک زیرەک لە بەغدا بووە گەوھەری ناسیوە و لەلایەن مەلا عەبدولکەریم مودەریس لەیەک مارەکراون)
  6. ^ ساواک: واتا «ڕێکخراوەی ئاگاداربوون لە ئاسایشی وڵات» (بە فارسی: سازمان اطلاعات و امنیت کشور‎) بەرچاو ڕوونیی شای ئەوکاتی ئێران بوو لەژێر چاودێریی سوپادا، ئەم ڕێکخراوە ئەرکی پاراستنی ئێران بوو لە مەترسییەکانی نەیارانی ناوەوە و دەرەوەی.
  7. ^ میرزا کەریم ھاوڕێ و دۆستێکی نزیکیی حەسەن زیرەک بوو
  8. ^ بەپێی ھەندێک سەرچاوە ئەم ڕێکەوتە ٢٨ی حوزەیرانە و بەپێی ھەندێکی تریش ٢٤ی حوزەیرانە
  9. ^ چاوپێکەوتنەکە لە ژمارە ١٤٦ی ھەفتەنامەی بەدرخان بڵاوکراوەتەوە
  10. ^ ئەم گۆرانییە لە کوردییەکەی زیاتر بە «بێ دکتۆر» ناسراوە
  11. ^ بەھۆی ئەم گۆرانییەوە دەستبەسەر کرا
  12. ^ گۆرانی «دەسماڵ حەریری» بە ھەمان ئاواز گوتووەتەوە
  13. ^ ماملێ ھەمان گۆرانی گوتووەتەوە
  14. ^ ھونەرمەندان قادر دیلان و ھۆمەر دزەیی ئەم گۆرانییەیان کەڤەر کردوە
  15. ^ ئەم گۆرانییەی بۆ کچەکەی، مەھتاب (ئارەزوو) گوتووە، کە لەسەر ئاوازی گۆرانی «ئەی موتریبی حەریفان»ی تایەر تۆفیقە
  16. ^ وەک گۆرانی
  17. ^ شیعری ئەحمەد ھەردی
  18. ^ ھەروەھا بە ناوی «من بریندارم» دووبارە گوتویەتییەوە؛ ئەم مەقامەی لە کاتی نەخۆش کەوتنیدا گوت
  19. ^ شیعری وەفایی
  20. ^ چەندین گێڕانەوەی جۆراوجۆر ھەن دەربارەی ژمارەی گۆرانی و ئاوازەکانی، ئەوەی زیاتر پشتڕاست کراوەتەوە «١٥٠٠ بۆ ٢٠٠٠ گۆرانییە»، سەرەڕای ئەوەی چەندین گۆرانیش ھێشتا نەکەوتوونەتە بەردەست یان سڕدراونەوە
  21. ^ Hyperbole، وشەی زیادەڕەو یان زیادەڕەویکردن لە دەربڕین، ڕێگایەکی ئەدەبی و زمانەوانییە، بۆ گەورەکردن و زیادەڕەویکردن لە پێناسەکردنی شتێک بە مەبەستی پشتڕاستکردنەوە یان کاریگەری دروستکردن، کە بەزۆری لە ھۆنراوە و شیعردا بەکاردێت[٩٠]
  22. ^ ھەروەھا بە یۆنانیش گوتراوەتەوە

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ "ئیمپراتۆری گۆرانی و میوزیکی کوردی". knwe.org. Retrieved 2023-11-10.
  2. ^ کوردیپێدیا, Kurdipedia-. "ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟". Kurdipedia.org. Retrieved 2023-11-10.
  3. ^ "حەسەن زیرەک.. لە نێوان مردنی ئاسایی و تیرۆرکردندا". politicmedia.net. Retrieved 2023-11-10.
  4. ^ "بولبولی کوردستان بوو بە ١٠٠ ساڵ". SAHAR KURDISH (Sorani). 2021-11-28. Retrieved 2023-11-10.
  5. ^ "بەرگرییەک لەھونەرمەند حەسەن زیرەک". hawlati.co (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-09-25.
  6. ^ "وتوێژێکی بڵاونەکراوە لەگەڵ میدیا زەندی ھاوسەری مامۆستا حەسەن زیرەک". haje.ir. Retrieved 2023-11-10.
  7. ^ "ھاوسەری ھونەرمەند حەسەن زیرەک کۆچی دوایی کرد". Kurdistanmedia (kurdistanmedia.com) (بە کوردی). 2023-06-07. Retrieved 2023-11-10.
  8. ^ "حەسەن زیرەک". www.khaktv.net. Retrieved 2023-11-10.
  9. ^ M. Gunter, Michael (November 4, 2010). Historical Dictionary of the Kurds. Scarecrow Press. p. 220. ISBN 978-0-8108-7507-4.
  10. ^ Broughton, Simon; Ellingham, Mark; Trillo, Richard (1999). World Music: Africa, Europe and the Middle East. Vol. 1. Rough Guides. p. 381. ISBN 9781858286358.
  11. ^ "یادی کنیم از بزرگان موسیقی (استاد حسن زیرک)". akharinkhabar.ir. 2022-12-22. Retrieved 2024-05-23.
  12. ^ "«حسن زیرک»، حافظ موسیقی کردی/شعیب خسروی". kurdpress (بە فارسی). 2021-12-03. Retrieved 2024-05-23.
  13. ^ "«بلبل کردستان» ١٠٠ سالە شد". kurdpress (بە فارسی). 2021-11-29. Retrieved 2024-05-23.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  14. ^ "کتاب مجموعە آوازھای حسن زیرک بە چاپ سوم می رسد/ زیرک بیش از 1300 ترانە خواندە است | کردستان". web.archive.org. 2021-12-03. Retrieved 2024-05-23.
  15. ^ "زندگینامە: حسن یوسف زمانی (۱۳۱۰-۱۳۸۸)". ھمشھری آنلاین (بە فارسی). 2009-08-16. Retrieved 2024-05-23.
  16. ^ "من جانشین «میرزادە» در اکستر ڕادیو کردی کرمانشاە بودم / گفتگو بااستاد ابوالقاسم پرندیان نوازندە قدیمی کرمانشاھی". kurdpress (بە فارسی). 2021-03-16. Retrieved 2024-05-23.
  17. ^ "زندگی و آثار استاد 'حسن زیرک' مورد بحث و بررسی پژوھشگران قرار گرفت". ایرنا (بە فارسی). 2017-05-03. Retrieved 2024-05-23.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  18. ^ حەسەن, زیرەک (1997) [١٩٧٠]. چریکەی کوردستان. ڕۆژھەڵاتی کوردستان: فاروق سەفیزادە. ISBN 9789649152806.
  19. ^ حەسەن, زیرەک (1966–1970). چریکەی کوردستان. تاران: حەسەن زیرەک. pp. ٨.
  20. ^ عادل, محەممەد (2017). ڕەھەندەکانی حەسەن زیرەک. سلێمانی، ھەرێمی کوردستان: چاپخانەی سەردەم. pp. ٢٦.
  21. ^ ئ ا ب "حسن زیرک از کارگری در بووکان تا خوانندگی در بغداد". فراتاب (بە فارسی). 2016-11-30. Retrieved 2024-05-23.
  22. ^ ئیبراھیم, فەرشی (2007). حەسەن زیرەک و زمانی دوولا. pp. ٧.
  23. ^ ئیبراھیم, فەرشی (2007). حەسەن زیرەک و زمانی دوولا. pp. ٨.
  24. ^ Smets, Kevin; Sengul, Ali Fuat (2016-01-01). "Kurds and Their Cultural Crossroads: Kurdish Identity, Media and Cultural Production". Middle East Journal of Culture and Communication (بە ئینگلیزی). 9 (3): 247–256. doi:10.1163/18739865-00903006. ISSN 1873-9865.
  25. ^ "حسن زیرک در ڕادیو کُردی کرماشان". فراتاب (بە فارسی). 2017-01-08. Retrieved 2024-05-23.
  26. ^ "حسن زیرک؛ ڕاوی ملودی ھای عشق و ھجران!". فراتاب (بە فارسی). 2016-06-25. Retrieved 2024-05-23.
  27. ^ ئیبراھیم, فەرشی. حەسەن زیرەک و زمانی دوولا. pp. ٣٤.
  28. ^ سالار, ئەحمەد; شەماڵ سائیب, ژیمۆ (2010). شەماڵ سائیب: ژیان و ھونەر. چاپخانەی ئاراس. pp. ٧٦.
  29. ^ عەتا, محەممەد (2023-06-26). "لە یادی یۆبیلی زێڕینی ماڵاوایی حەسەن زیرەکدا". Muziknas. Retrieved 2024-06-29.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  30. ^ "ڕادیۆی کوردیی بەغدا". www.rudaw.net (بە کوردی). Retrieved 2024-06-29.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  31. ^ مەولوود, ئیبراھیم حەسەن (2012). ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟. ھەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان. pp. ١١٢.
  32. ^ "مێژووی ڕادیۆی کوردی لە بەغدا بڵاوکرایەوە". www.metroo.org. Retrieved 2024-06-29.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  33. ^ "وقایع تاریخی از روابط مظهر خالقی و حسن زیرک - خبرگزاری کردپرس - kurdpress.com". web.archive.org. 2020-10-22. Retrieved 2024-07-06.
  34. ^ Bengio, Ofra (November 15, 2014). Kurdish Awakening (بە ئینگلیزی). University of Texas Press. ISBN 978-0-292-75813-1.
  35. ^ مەولوود, ئیبراھیم حەسەن (2012). ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟ (بە کوردی). ھەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان. p. ٢١.
  36. ^ ئیبراھیم, فەرشی (2007). حەسەن زیرەک و زمانی دوولا. pp. ١٤.
  37. ^ مەولوود, ئیبراھیم حەسەن (2012). ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟ (بە کوردی). ھەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان. p. ٢٢.
  38. ^ ھیوا, عومەر ئەحمەد (1976). حەسەن زیرەک. سلێمانی: چاپخانەی ڕاپەڕین. pp. ١٣.
  39. ^ "آپارات - سرویس اشتراک ویدیو". آپارات - سرویس اشتراک ویدیو (بە فارسی). Retrieved 2024-05-23.
  40. ^ "«ڕابعە سرانجام»؛ ھمسر مرحوم استاد حسن زیرک در سقز فوت کرد". kurdpress (بە فارسی). 2023-06-07. Retrieved 2024-05-23.
  41. ^ "ڕابیعە سەرئەنجام ھاوژینی حەسەن زیرەک کۆچی دوایی کرد". www.rudaw.net. Retrieved 2024-06-29.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  42. ^ مەولوود, ئیبراھیم حەسەن (2012). ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟ (بە کوردی). ھەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان. p. ٢٣.
  43. ^ عادل, محەممەد (2017). ڕەھەندەکانی حەسەن زیرەک. سلێمانی، ھەرێمی کوردستان: چاپخانەی سەردەم. pp. ٣١.
  44. ^ مەولوود, ئیبراھیم حەسەن (2012). ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟ (بە کوردی). ھەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان. p. ٦٧.
  45. ^ ئیبراھیم, فەرشی (2007). حەسەن زیرەک و زمانی دوولا. pp. ١٥.
  46. ^ ئ ا Azad, Younesi (June 21, 2024). Merciless (بە ئینگلیزی). لەندەن، شانشینی یەکگرتوو: Austin Macauley Publishers. p. 17. ISBN 978-1-03-583800-4.
  47. ^ https://www.kurdistan24.net/ckb
  48. ^ "فی ذکری ڕحیلە ال51.. ھکذا عاش الفنان الکوردی حسن زیرک". شفق نیوز (بە عەرەبی). Retrieved 2024-06-09.[بەستەری مردوو]
  49. ^ "پایگاه خبری زریان موکریان - آخرین لحظه های زندگی حسن زیرک به ڕوایت رفیقِ روزهایِ بیمارستانش". www.ziryanmukryan.ir. Retrieved 2024-06-29.
  50. ^ مەولوود, ئیبراھیم حەسەن (2012). ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟ (بە کوردی). ھەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان. pp. ١٣٦.
  51. ^ ئ ا "ئایا ساواک حەسەن زیرەکی کوشت؟". +964. 2024-06-26. Retrieved 2024-06-29.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  52. ^ مەولود, ئیبراھیم حەسەن (2012). ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟. ھەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان. pp. ٦٤.
  53. ^ مەولوود, ئیبراھیم حەسەن (2012). ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟ (بە کوردی). ھەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان. p. ٣٠–٣١.
  54. ^ عوسمان, شارباژێڕی. گەوھەرێ. pp. ٣٤٤.
  55. ^ مەولوود, ئیبراھیم حەسەن (2012). ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟ (بە کوردی). ھەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان. p. ٣١.
  56. ^ مەولوود, ئیبراھیم حەسەن (2012). ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟ (بە کوردی). ھەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان. p. ٣٩.
  57. ^ "حەسەن زیرەک: نەورۆز ستایشی شاھەنشا یان کەیخەسرەو؟". Kurdpa (kurdpa.net) (بە کوردی). 2013-07-10. Retrieved 2024-07-02.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  58. ^ مەولوود, ئیبراھیم حەسەن (2012). ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟ (بە کوردی). ھەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان. p. ٧٥.
  59. ^ "Hesen Zîrek: Dengeke zîndî û hertimî". Kurdshop (بە کوردی لاتینی). 2023-11-29. Retrieved 2024-06-09.{{cite web}}: CS1 maint: Unrecognized language (link) CS1 maint: url-status (link)
  60. ^ عوسمان, شارباژێڕی. گەوھەرێ. pp. ٣٥٥.
  61. ^ "کەسایەتیی مامۆستا زیرەک لە زمانی مامۆستا عەلی مەردان". SAHAR KURDISH (Sorani). 2021-11-29. Retrieved 2024-06-10.
  62. ^ "آوای ماد - زندگینامە استاد حسن زیرک". web.archive.org. 2014-08-31. Retrieved 2024-05-23.
  63. ^ "حەسەن زیرەک مرد یان کوشتیان؟". pukmedia.com (بە کوردی). Retrieved 2024-06-29.
  64. ^ "Magiran | ڕوزنامە اعتماد (1392/10/25): آواز محبوب، آوازە خوان مغضوب". www.magiran.com. Retrieved 2024-05-23.
  65. ^ "حسن زیرک بزرگ". آلاخونھ (بە فارسی). 2022-09-30. Retrieved 2024-06-09.
  66. ^ Rudaw Radio (2019-09-23), حەسەن زیرەک، لە زاری کچ و ھاوژینەکەی و عەلی مەردانەوە, retrieved 2024-05-23
  67. ^ ئ ا "کورد بەھۆی حەسەن زیرەکەوە دەوڵەمەندترین نەتەوەیە لە میلۆدیدا". www.peyserpress.com.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  68. ^ "Türkçeleştirilen Kürtçe şarkılar: bir kültürel yağma hikayesi (14 şarkıyı dinleyelim bakalım) | Özgürlükçü Sol". web.archive.org. 2018-06-20. Retrieved 2024-07-06.
  69. ^ "پایین آوردن پرچم هفت مجموعه مسلح و برافراشتن پرچم عراق در شنگال". kurdpress (بە فارسی). 2020-12-24. Retrieved 2024-07-06.
  70. ^ ھیوا, عومەر ئەحمەد (1976). حەسەن زیرەک. سلێمانی: چاپخانەی ڕاپەڕین. pp. ٢٩.
  71. ^ ئ ا عادل, محەممەد (2017). ڕەھەندەکانی حەسەن زیرەک. سلێمانی، ھەرێمی کوردستان: چاپخانەی سەردەم. pp. ٤١.
  72. ^ "شەش گۆرانیی نوێکراوەی حەسەن زیرەک". www.rudaw.net (بە کوردی). Retrieved 2024-05-18.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  73. ^ "آھنگ حسن زیرک و محسن چاوشی نازدار نازدار". طرفداری (بە فارسی). 2023-12-03. Retrieved 2024-06-09.
  74. ^ "ئیبراھیم تاتلیساس گۆرانییەکی نوێکراوەی زیرەک دەڵێتەوە". www.rudaw.net (بە تورکی). Rudaw Network. Retrieved 2024-05-18.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  75. ^ "گۆرانیی 'نازدار نازدار' لەلایەن ئاوازدانەرەکەیەوە سڕدرایەوە". www.rudaw.net (بە کوردی). Retrieved 2024-05-18.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  76. ^ Kaymaz, Ebru (2024-01-05). "TELE1 gündeme getirdi! İbrahim Tatlıses'in 'Devamke'si zora girdi". Tele1 (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 2024-05-18.
  77. ^ "تاتڵیساس گۆرانییەکی نوێی بە ستایلی نازدار نازدار بڵاوکردەوە". +964. 2024-01-03. Retrieved 2024-06-29.
  78. ^ مەولوود, ئیبراھیم حەسەن (2012). ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟. ھەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان. pp. ١٠٧.
  79. ^ عادل, محەممەد (2017). ڕەھەندەکانی حەسەن زیرەک. سلێمانی، ھەرێمی کوردستان: چاپخانەی سەردەم. pp. ٤٣.
  80. ^ عادل, محەممەد (2017). ڕەھەندەکانی حەسەن زیرەک. سلێمانی، ھەرێمی کوردستان: چاپخانەی سەردەم. pp. ٤٠.
  81. ^ عادل, محەممەد (2017). ڕەھەندەکانی حەسەن زیرەک. سلێمانی، ھەرێمی کوردستان: چاپخانەی سەردەم. pp. ٤٢.
  82. ^ عادل, محەممەد (2017). ڕەھەندەکانی حەسەن زیرەک. سلێمانی، ھەرێمی کوردستان: چاپخانەی سەردەم. pp. ٢٢٤.
  83. ^ عادل, محەممەد (2017). ڕەھەندەکانی حەسەن زیرەک. سلێمانی، ھەرێمی کوردستان: چاپخانەی سەردەم. pp. ٢٢٥.
  84. ^ "ناوەڕۆکی ژیانی حەسەن زیرەک". www.politicmedia.net (بە کوردی). Retrieved 2024-06-29.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  85. ^ "حەسەن زیرەک: بولبولەکەی کوردستان و گەنجینەی ئاواز و فۆلکلۆری کوردی". کوردی - RojNews.News. 2024-06-26. Retrieved 2024-06-29.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  86. ^ "ژن و حەسەن زیرەک". Channel8. Retrieved 2024-07-03.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  87. ^ حەمە, توانا (2022-09-25). "چەند لایەنێکی شاراوە دەربارەی ژیانی حەسەن زیرەک". Muziknas. Retrieved 2024-06-29.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  88. ^ عادل, محەممەد (2017). ڕەھەندەکانی حەسەن زیرەک. سلێمانی، ھەرێمی کوردستان: چاپخانەی سەردەم. pp. ٣٦.
  89. ^ محەمەد, زاموا (2021-12-12). "پاش حەسەن زیرەک؟". ژنەفتن. Retrieved 2024-06-29.
  90. ^ Riri, Marliana (2021). HYPERBOLE IN SONG LYRICS BY ONE DIRECTIONS. p. 9.
  91. ^ FaqeAbdulla, B. (2023-09-27). Hyperbole as a Way of Showing Eager Toward a Lover in Hamay Mamle's and Hasan Zirak's Songs. Vol. 27. ھەولێر: زانکۆی سەڵاحەدین. pp. ٣٠٢.
  92. ^ FaqeAbdulla, B. (2023-09-27). Hyperbole as a Way of Showing Eager Toward a Lover in Hamay Mamle's and Hasan Zirak's Songs. Vol. 27. ھەولێر: زانکۆی سەڵاحەدین. pp. ٢٩٩.
  93. ^ FaqeAbdulla, B. (2023-09-27). Hyperbole as a Way of Showing Eager Toward a Lover in Hamay Mamle's and Hasan Zirak's Songs. Vol. 27. ھەولێر: زانکۆی سەڵاحەدین. pp. ٢٩٧.
  94. ^ "لەجەلال بەگەوە بۆ ئیبراھیم تاتلیسس: پلانی سەد ساڵەی دەوڵەتی تورک بۆ داگیركاركردنی ئاواز و مۆسیقای كوردی". ANF News (بە کوردی). Retrieved 2024-06-29.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  95. ^ "ھونەرمەندێک: گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک لەلایەن نەتەوەکانی دیکەوە دەدزرێت". کوردی - RojNews.News. 2024-06-26. Retrieved 2024-06-29.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  96. ^ "Kürt "Ankara'nın Taşına" Kimlik Kazandırınca!". bianet.org (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 2024-06-29.
  97. ^ "لە دزینی نیشتیمان بۆ دزینی ھونەر و ئاواز: گۆرانی «ئەی نیشتیمان»ی حەسەن زیرەک چۆن بووە «مارشی ئەنكەرا»ی توركیا؟". Sekokurd.org. Retrieved 2024-06-29.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  98. ^ کوردیپێدیا, Kurdipedia-. "دزینی گۆرانی ئەی نیشتمانی حەسەن زیرەک لەلایەن تورکەکانەوە". Kurdipedia.org (بە کوردی). Retrieved 2024-06-29.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  99. ^ "'Ankara'nın Taşına Bak' mı, 'Ey Niştiman' mı?". www-rudaw-net.cdn.ampproject.org. Retrieved 2024-06-29.
  100. ^ موزیکناس (2023-05-05). "حەسەن زیرەک لە سکاڵا نامەکەیدا چی بۆ ڕادیۆی بەغدا نوسیوە؟ - Muziknas". Retrieved 2024-06-29.
  101. ^ ئیبراھیم, فەرشی (2007). حەسەن زیرەک و زمانی دوولا. pp. ٩.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری
 
 
سەوز: ئەو شارانەی حەسەن زیرەک تەنیا گۆرانی لاوەکی و دیوەخانی لێ تۆمار کردون
ئەو شارانەی حەسەن زیرەک گۆرانی لێ تۆمار کردوە، لە ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستان
 
 
سەوز: ئەو شارانەی حەسەن زیرەک تەنیا گۆرانی لاوەکی و دیوەخانی لێ تۆمار کردون
ئەو شارانەی حەسەن زیرەک گۆرانی لێ تۆمار کردوە، لە عێراق و باشووری کوردستان