کەمانچە

که‌مانچه یان جۆزە ئامێرێکی ڕۆژهه‌ڵاتییه. ئه‌م سازه بێجگه سک، ده‌سک و سه‌ر، له بنه‌وه پێیه‌کی هه‌یه که له سه‌ر زه‌وی یان چۆکی ژه‌نیار داده‌نرێت. ئه‌م سازه چوار تاڵ ژێی هه‌یه و له بنه‌ڕه‌تدا تایبه‌تی ناوچه‌کانی لۆڕستان بووه و له‌وێوه هاتۆته ناو مووسیقای ئێران و ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه.
ناوەکاندەستکاری
ناوەکانی تری کەمانچە:
- جۆزە
- کەماچە
- تاڵ
- مووزەن
- میکەش
مێژوودەستکاری
یه‌که‌مین شوێنه‌واری سازی که‌مانچه له مێژوودا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کتێبی ( موسیقی الکبیر به‌رهه‌می ئه‌بوو نه‌سری فارابی /سه‌ده‌ی چواره‌می کۆچی)، که به ڕوباب ناوی لێبراوه. که‌مانچه له سه‌رده‌می سه‌فه‌وی و قاجاردا ده‌بێته به‌شێک له ده‌زگای مووسیقای ئێرانی . کۆنترین ده‌نگی هه‌ڵگیراوی که‌مانچه بۆ سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه.
شێوه‌ی ژه‌ندندەستکاری
ژه‌نیار به دانیشتنه‌وه پێی که‌مانچه‌که له سه‌ر زه‌وی (یا کورسی) یان چۆکی خۆی داده‌نێت. ئامێر له کاتی ژه‌ندندا نه‌ختێک ده‌سووڕێت و به‌م کاره ئارشه ئاسانتر ژێکان ده‌لاوێنێت. ژه‌نیار، سازه‌که به‌قیتی به ده‌ستی چه‌په‌وه ده‌گرێ و قامکه‌کانی له سه‌ر ده‌سکه‌که ڕاده‌خشێنێت و ئارشه‌ش به ده‌ستی ڕاسته‌وه‌ه ده‌گرێ و به سه‌ر ژێکانیدا ده‌هێنێت.
ژەنیاراندەستکاری
ژەنیارانی بەناوبانگی کەمانچە بریتین لە: