کەیھان کەڵھوڕ
کەیھان کەڵھوڕ لە تاران لە خێزانێکی کوردی کرماشانی لەدایکبووە.[١] دەستی بە خوێندنی مۆسیقا لە تەمەنی حەوت ساڵیدا کردووە، لە ئۆرکێسترای نێودەوڵەتیی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی ئێراندا ژەنیار بووە. لەگەڵ ئەوەشدا، خۆی فێری ڕەدیف کردووە و گەشتی کردووەتە خۆراسان، تا مۆسیقای ئەوێ فێرببێت، کە تێکەڵەیەکن لە مۆسیقای کوردی و تورکی و فارسی. کە تەمەنی لە نێوان ٢٠ ساڵیدا بوو، لە فێرگەیەکی مۆسیقی لەژێر ڕێنمایی محەممەدڕەزا لوتفیدا دەیخوێند. کەڵھوڕ بە ڕۆژئاوای باکووری ئێرانیشدا گەڕاوە. دواتر ڕۆیشتووەتە شارەکانی ڕۆما لە ئیتالیا و ئۆتاوا لە کەنەدا، بۆ فێربوونی مۆسیقای کلاسیکیی ئەوروپی.[٢] دەرچووی بەشی مۆسیقای زانکۆی کارلتۆنە لە ئۆتاوا.[٣]
کەیھان کەڵھوڕ | |
---|---|
زانیارییەکان | |
لەدایکبووی | تاران،[١] ئێران | ٢٤ی تشرینی دووەمی ١٩٦٣
بنەچە | کرماشان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
چەشنەکان |
|
پیشە(کان) | ژەنیاری کەمانچە، ئاوازدانەر |
ئامێرەکان | کەمانچە، سێتار |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٧٣–ئێستا |
بابەتە پەیوەندیدارەکان |
|
وێبگە | kayhankalhor.net |
ئامێرە تایبەتەکەی کەڵھوڕ کەمانچەیە، جیا لەوانەش تەنبوور و سێتار و شاکەمانیش دەژەنێت. کەڵھوڕ لەگەڵ گۆرانیبێژە بەناوبانگە ئێرانییەکانی وەک محەممەدڕەزا شەجەریان، شەھرام نازری، حوسێن عەلیزادە، عەلی ئەکبەر مورادی، عەلیڕەزا ئیفتیخاریدا کاری کردووە.[٤][٥] ھەروەھا ساوندتراکی فیلمیشی داناوە.
ژیانی سەرەتایی و خوێندن
دەستکاریکەیھان کەڵھوڕ لە تاران لە خێزانێکی کوردی کرماشانی لەدایکبووە.[١] دەستی بە خوێندنی مۆسیقا لە تەمەنی حەوت ساڵیدا کردووە، لە ئۆرکێسترای نێودەوڵەتیی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی ئێراندا ژەنیار بووە. لەگەڵ ئەوەشدا، خۆی فێری ڕەدیف کردووە و گەشتی کردووەتە خۆراسان، تا مۆسیقای ئەوێ فێرببێت، کە تێکەڵەیەکن لە مۆسیقای کوردی و تورکی و فارسی. کە تەمەنی لە نێوان ٢٠ ساڵیدا بوو، لە فێرگەیەکی مۆسیقی لەژێر ڕێنمایی محەممەدڕەزا لوتفیدا دەیخوێند. کەڵھوڕ بە ڕۆژئاوای باکووری ئێرانیشدا گەڕاوە. دواتر ڕۆیشتووەتە شارەکانی ڕۆما لە ئیتالیا و ئۆتاوا لە کەنەدا، بۆ فێربوونی مۆسیقای کلاسیکیی ئەوروپی.[٢] دەرچووی بەشی مۆسیقای زانکۆی کارلتۆنە لە ئۆتاوا.[٦]
مۆسیقا
دەستکاریکارەکانی کەڵھوڕ لە ئاستی جیھانیدا ناسراوە، بەتایبەت کارەکانی لەگەڵ گروپی رێگای ئاوریشم و یۆیۆ مادا.[٧][٨] بەرھەمەکانی ئەو تا ئیستە پێنج جار بوون بە کاندیدای وەرگرتنی خەڵاتی گرامی و لە ساڵی ٢٠١٧دا ئەلبۆمی گۆرانیی ماڵەوەم بۆ بڵێی لەگەڵ یۆیۆما و جادەی ئاوریشمدا خەڵاتی گرامیی بردەوە.[٩]
کارەکان
دەستکاری- لە ئاوێنەی ئاسماندا
- ھاونیاز (٢٠١٦)
- ئێستاش ھەر پایزە - ٢٠١٩ (It's Still Autumn) - کەیھان کەڵھور و Rembrandt Frerichs Trio
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ب "زندگینامه: کیهان کلهر (۱۳۴۲-)". HamshahriOnline.
- ^ ئ ا "Archived copy". Archived from the original on 2011-01-07. Retrieved 2010-07-28.
{{cite web}}
: CS1 maint: archived copy as title (link) ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی<ref>
ی ھەڵە؛ ناوی «A» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - ^ "Video - Carleton grad plays the Iranian kamancheh - Faculty of Arts and Social Sciences". carleton.ca. Archived from the original on 13 July 2015. Retrieved 29 October 2015. ١٣ی تەممووزی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ kelionė su persų muzikos meistrais[بەستەری مردوو]
- ^ Cellist and Her Friends Explore Multicultural Harmonies[بەستەری مردوو]
- ^ "Video - Carleton grad plays the Iranian kamancheh - Faculty of Arts and Social Sciences". carleton.ca. Archived from the original on 13 July 2015. Retrieved 29 October 2015. ١٣ی تەممووزی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ http://www.nytimes.com/2008/08/27/arts/music/27kayh.html
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 7ی Januaryی 2011. Retrieved 28ی Julyی 2010.
{{cite web}}
: Check date values in:|accessdate=
و|archivedate=
(help) ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریen.mehrnews.com
نەدراوە
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کەیھان کەڵھوڕ تێدایە. |