ڕێگەی ئاوریشم (ڕێکخراوی ھونەری)
ڕێگەی ئاوریشم (بە ئینگلیزی: Silkroad)، کە پێشتر پرۆژەی ڕێگەی ئاوریشم دەناسرا، ڕێکخراوێکی قازانجنەخوازە کە لە ساڵی ١٩٩٨دا بە دەستپێشخەری یۆیۆ ما دەستی بە کار کردووە.[١] ئەم گرووپە بە ھاوکاریی نێوان ھونەرمەندانی وڵاتان و فەرھەنگانی جوداوە دەستی پێکرد. ئامانجی ھاوکاریی ھونەرمەندان و ئاڵوگۆڕی ھونەری و فەرھەنگییە لە نێوان کلتوورە جیاوازەکاندا. بڕێک لەو ھونەرمەندانەی ھاوکاریی ئەم ڕێکخراوەیان کردووە بریتین لە یۆیۆ ما، کەیھان کەڵھوڕ، ئاینۆر دۆغان و کینان ئەزمیھ.[٢]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «On the Silk Road again». Harvard Gazette (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١١. لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Schweitzer، Vivien (2008-08-26). «A Master Iranian Musician Plays Cultural Ambassador (Published 2008)». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0362-4331. لە 2020-10-13 ھێنراوە.