دەروازە:مۆسیقای کوردی/ئامێری مۆسیقا
ئامێری مۆسیقا ١
دەروازە:مۆسیقای کوردی/ئامێری مۆسیقا/١
قوشمە ئامێرێکی باژەنی ناوچەی کوردنشینی باکووری خۆراسانە، ئەم ئامێرە لە دوو زەلی ٢٠سمی کە پێکەوە جووت بوون، پێکھاتووە. لە باری مۆسیقایی ئەم سازە یەک ئۆکتاڤی تەواوە و دەتوانێ حەفت نۆتی سەرەکی بژەنێت. خەڵکی کورد لە بەزم و شایی و ھەڵپەڕکێدا ڕوو لەم سازە دەکەن. ئەم ئامێرە جۆرێک دووزەلەی تایبەتی ناوچەکانی باکووری خۆراسانە.
ئامێری مۆسیقا ٢
دەروازە:مۆسیقای کوردی/ئامێری مۆسیقا/٢
تەموورە (ھەروەھا : تەنبوور یان تەموور یان تەمبوور یان تەمیرە) ناوی ئامێرێکی مۆسیقایە. ئەم سازە لە کاسەیەکی گەورەی باڵ درێژ پێکھاتووە کە چوار تاڵ ژێی بە سەردا تێدەپەڕێ و بە قامک دەژەنرێت. تەمبوور سازێکی تایبەتی ئایینی یارسانە کە زۆرتر لە ناوچەکانی کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان باوە، شوێنکەوتووانی ئایینی یارسان وەک سازێکی پیرۆز لە بۆنە ئایینییەکاندا کەڵکی لێ وەردەگرن.
ئامێری مۆسیقا ٣
دەروازە:مۆسیقای کوردی/ئامێری مۆسیقا/٣
دەف (بە ئینگلیزی: daff) سازێکە لە سازە زەربیەکان لە مۆسیقای کوردی و مۆسیقای ئێرانیدا. دەف لەبازنەیەکی دارین دروست بووە کە پێستێکی پیا دراوە و لە دیوی ناوەوەی کۆمەڵێک زنجیر یان بازنەی لێ ھەڵواسراوە. پێستەکە بە زۆری پێستی ئاژەڵانە کە لەم ئاژەڵانە دەتوانین ئاسک و مەڕ و بزن و ماسی ناو ببەین، بەڵام ئەمڕۆ پێستی دەستکردیش بە کار دێت. لە سەردەمی پێش ھاتنی ئیسلام دەف لە مۆسیقای کوردی و ئێرانی ھەروەکوو سازەکانی تر بوونی ھەبووە؛ بەڵام بەھاتنی ئیسلام کە مۆسیقا حەرام کراوە بۆ پاراستنی لە تیاچوون لە خانەقاکان و تەکیەکانی کوردستان ماوەتەوە. بەجۆرێک کە بووە بە بەشێک لە خانەقا و زکر و سەمای دەروێشانی کوردستان. زکر و سەمای دەروێشانی تەریقەتی قادری و کەسنەزانی و ... لە کوردستان بە ئامێری دەف دەکرێ و ھەر بەم بۆنەیەوە ٧ بۆ ١٠ مەقامیان بۆ داناوە کە لە باری مۆسیقاییەوە ھەرکامیان لەسەر ڕیتمێکن. دەف لە کوردستان ئێستاکەیش سازێکی پیرۆزە بەجۆرێک کە زۆربەی ژەنیارانی کورد بە بێ دەستنوێژ نایژەنن.
ئامێری مۆسیقا ٤
دەروازە:مۆسیقای کوردی/ئامێری مۆسیقا/٤
کەمانچە یان جۆزە ئامێرێکی ڕۆژھەڵاتییە. ئەم سازە بێجگە سک، دەسک و سەر، لە بنەوە پێیەکی ھەیە کە لە سەر زەوی یان چۆکی ژەنیار دادەنرێت. ئەم سازە چوار تاڵ ژێی ھەیە و لە بنەڕەتدا تایبەتی ناوچەکانی لۆڕستان بووە و لەوێوە ھاتۆتە ناو مووسیقای ئێران و ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتەوە. یەکەمین شوێنەواری سازی کەمانچە لە مێژوودا دەگەڕێتەوە بۆ کتێبی ( موسیقی الکبیر بەرھەمی ئەبوو نەسری فارابی /سەدەی چوارەمی کۆچی)، کە بە ڕوباب ناوی لێبراوە. کەمانچە لە سەردەمی سەفەوی و قاجاردا دەبێتە بەشێک لە دەزگای مووسیقای ئێرانی. کۆنترین دەنگی ھەڵگیراوی کەمانچە بۆ سەرەتاکانی سەدەی بیستەم دەگەڕێتەوە.