ڕادیۆی تەورێز (تۆڕی دەنگی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات) وەک دووەمین ڕادیۆی ئێران دادەنرێت لە ڕێکەوتی دروستبوونییەوە، یەکێکە لە ڕادیۆیەکانی ڕێکخراوەی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران و فرە کۆمەڵەی دەنگ و ڕەنگی ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات. ئەم ڕادیۆیە لە شاری تەورێز، شەقامی ٢٩ی بەھمەن، ٢٤ کاتژمێر کاردەکات.[١][٢][٣]

ڕادیۆی تەورێز لە ساڵی ١٩٤٦[٤] دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٩٧ەوە لەژێر ناوی «تۆڕی دەنگی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات» کاردەکات. کۆی پەخشی ئەم ڕادیۆیە لە ساڵی ٢٠٠٦دا، ٤١٨٠ کاتژمێر بەرنامەسازی بووە، و لە ساڵی ٢٠١٦دا، لە ڕووی بەرھەمھێنانەوە پلەی دووەمی وڵاتەکەی بەدەستھێناوە.[٥]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Emadi, Milad, پخش زنده شبکه رادیو آذربایجان شرقی (بە فارسی), retrieved 2024-05-24
  2. ^ https://worldradiomap.com/ir/tabriz
  3. ^ "رادیو آذربایجان شرقی - آرشیو زمانی". رادیو آذربایجان شرقی. Retrieved 2024-05-24.
  4. ^ حمید احمدی و رؤیا یوسفی (۱۳۹۶)، اصلاحات فرقه دموکرات آذربایجان و اسناد بازیافته اتحاد شوروی، مطالعات اوراسیای مرکزی، دوره ۱۰، شماره ۱، بهار و تابستان ۱۳۹۶، صص ۱–۱۶.
  5. ^ "رادیو تبریز - خبربان". 040232.khabarban.com. Retrieved 2024-05-24.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری