بەخێربێن



ھەنووکە ٢٣ وتار لە دەروازەی ڕادیۆدا ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی

ڕادیۆ (بە ئینگلیزی: Radio) ئامێرێکە بۆ گواستنەوەی شەپۆلە کارۆموگناتیسیەکان لە نێوان دوو یان چەند شوێنی دوور لە یەک کە لەم نێوانەدا زانیاری (دراو) دەگوازێتەوە. بە ئامێرێک کە تایبەتە بە ھەناردەکردنی (بەڕێکردنی) شەپۆلەکان "ترانسمیتەر"(گۆزەر) دەوترێت و بە ئامێرێک کە شەپۆلەکان وەردەگرێت "رێسیڤێر" دەوترێت کر ئەم ئامێرە زۆرجار ھەر بە "ڕادیۆ" ناوی لێ دەبرێت.

وتاری ھەڵبژێردراو

ڕادیۆ سەلام وێستگەیەکی ڕادیۆی سەربەخۆی ھەمە ئایین و پێکھاتەیە لەسەر شەپۆلی ٩٤٫٣، ئامانجی گرنگیدانە بە بارودۆخی پەنابەرانی سوریا و ئاوارەکانی ناو عێراقە کە بە ھۆی جەنگەوە ئاوارە بوون، بە تایبەت لە دەشتی نەینەوا دوای داگیرکردنی ناوچەکە لە ٢٠١٤ لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش). ڕادیۆ سەلام مۆسیقا و ڕاپۆرت و پرۆگرام[نموونە پێویستە] پەخش دەکات بە شێوەیەکی بەردەوام لە ھەفتەدا و ٢٤ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا، بە ھەردوو زمانی کوردی و عەرەبی. ھەوڵ دەدات پشتگیری لە گفتوگۆ بکات و لایەنەکان لێک نزیک بکاتەوە، ھەروەھا دەنگی ئاوارە و پەنابەران و گەڕاوەکان بگەێنێت، و پاڵپشتی لە پاراستنی مافی کەمینەکان، وەک کریستیان و ئیزیدییەکان بکات. کاتێک رادیۆ سەلام دروستبوو، نزیکەی دوو ملیۆن کەس لە ئاوارە و پەنابەر ھاتبوون بۆ ھەرێمی کوردستانی عێراق. پرۆگرامەکانی لە ھەولێر و دھۆک پەخش دەکات لە پارێزگاکانی ھەولێر و دھۆک و نەینەوا و ھەروەھا لە ڕێگەی پێگەی ئەلیکترۆنی و بەرنامەی مۆبایلەوە.

زیاتر...

وتار

ڕادیۆی مەزن براندێکی ڕادیۆی ئەمریکی بوو لە نێوان ساڵانی ١٩٢٧ بۆ ١٩٥٥، بە ناوی "The Mighty Monarchs of the Air". ناسراو بە کوالیتی بەرز، لە سەرەتادا لەلایەن کۆمپانیای گریگسبی-گرونۆ لە شیکاگۆ دروستکراون.[١] دوای مردنی گریگسبی-گرونۆ لە ساڵی ١٩٣٤ لە ماوەی خەمۆکی گەورەدا، ڕادیۆی ماجێستیک بەردەوام بوو لە ئەنجامدانی لەڕێگەی گۆڕینی خاوەندارێتی کۆمپانیاکان و دووبارە ڕێکخستنەوە بۆ ماوەی بیست و دوو ساڵی تر. کۆمپانیای ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی بۆ بەرھەمھێنانی ڕادیۆ لە ساڵانی ١٩٣٠ و ١٩٤٠ دامەزرا. دوای سڕینەوەی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنماجێستیکi c لە ساڵی ١٩٤٩، ڕادیۆی Majestic-brand لەلایەن بەشێک لە کۆمپانیای Wilcox-Gay لە کارگەیان لە میچیگان لە ساڵانی ١٩٥٠کاندا دروست کرا.


زیاتر...

وتار

کەناڵی ئێن ئاڕ تی (NRT) (ناوی تەواو: ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی نالیا) کەناڵێکی تەلەڤیزیۆنی و دەزگایەکی میدیایییە کە ساڵی ٢٠١٠ لە سلێمانی، باشووری کوردستان دامەزرا. ئێن ئار تی لەژێر دروشمی «ڕاستگۆیی، ھاوسەنگی و بوێری» لەڕۆژی ١٧ی شوباتی ٢٠١١ بەکاتی کوردستان و لەسەروبەندی ڕووداوەکانی ١٧ی شوبات، NRT یەکەمین کەناڵبوو کە ڕووداوەکی ئەم خۆپشاندانەی ڕووماڵکرد. لەڕۆژی ١٩ی شوباتی ٢٠١١ ئێن ئار تی ڕایگەیاند: «کەچەند بەرپرسێک داوای وەستاندنی پەخشی کەناڵەکەیان دەکرد، ئەگەرنا بەزەبری ھێز پەخشی کەناڵەکە ڕادەگرن». شەوی ٢٠ی شوباتی ٢٠١١ ھێزێکی چەکدار کە نزیکەی ٥٠ چەکدار دەبوو ھەڵیانکووتایە سەر بارەگای سەرەکی کەناڵەکە لە گوندی ئەڵمانی شاری سلێمانی و دوای شکاندنی ئامێرەکانی نێو بارەگاکە، ئاگریان لەبارەگاکە بەردا. دواتر لە ٢٢ی نیسانی ٢٠١١، ئێن ئارتی توانی تەلارەکەی نۆژەنبکاتەوە و دەست بەپەخشی کەناڵەکەی بکاتەوە. وێڕای ئەوەی کەناڵەکە بە سەربەخۆ خۆی دەناسێنێت، بەڵام زۆرجار ڕەخنەی ئەوەی لێدەگیرێت کە پاڵپشتی جووڵانەوەی نەوەی نوێ دەکات.


زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان