ڕادیۆ سەلام

وێستگەیەکی رادیۆیی سەربەخۆ

ڕادیۆ سەلام وێستگەیەکی ڕادیۆی سەربەخۆی ھەمە ئایین و پێکھاتەیە لەسەر شەپۆلی ٩٤٫٣، ئامانجی گرنگیدانە بە بارودۆخی پەنابەرانی سوریا و ئاوارەکانی ناو عێراقە کە بە ھۆی جەنگەوە ئاوارە بوون، بە تایبەت لە دەشتی نەینەوا دوای داگیرکردنی ناوچەکە لە ٢٠١٤  لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش).

لۆگۆی رادیۆ سەلام
لۆگۆی رادیۆ سەلام

ئامانجەکانی رادیۆ دەستکاری

ڕادیۆ سەلام مۆسیقا و ڕاپۆرت و پرۆگرام[نموونە پێویستە] پەخش دەکات بە شێوەیەکی بەردەوام لە ھەفتەدا و ٢٤ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا، بە ھەردوو زمانی کوردی[١][٢] و عەرەبی. ھەوڵ دەدات پشتگیری لە گفتوگۆ بکات و لایەنەکان لێک نزیک بکاتەوە، ھەروەھا دەنگی ئاوارە و پەنابەران و گەڕاوەکان بگەێنێت، و پاڵپشتی لە پاراستنی مافی کەمینەکان، وەک کریستیان و ئیزیدییەکان بکات. کاتێک رادیۆ سەلام  دروستبوو، نزیکەی دوو ملیۆن کەس لە ئاوارە و پەنابەر ھاتبوون  بۆ ھەرێمی کوردستانی عێراق[٣].

پرۆگرامەکانی لە ھەولێر و دھۆک پەخش دەکات لە پارێزگاکانی ھەولێر و دھۆک و نەینەوا و ھەروەھا لە ڕێگەی پێگەی ئەلیکترۆنی و بەرنامەی مۆبایلەوە.

 
تیمی رادیۆ سەلام لە ناو ستودیۆ

دامەزرێنەر و ھاوبەشەکان دەستکاری

ئەم رادیۆیە دامەزرا بە دەستپێشخەری سێ رێکخراوی نا حکومی فەرەنسی  La Guilde Européenne du Raid[٤],  رادیۆ بێ سنور Radio Sans Frontières  and l'Oeuvre d'Orient[٥] .

پاڵپشتی دارایی پێشکەشی رادیۆ سەلام کراوە لەلایەن دەزگای رائوول فۆلیرۆ و سەنتەری قەیران و کێشەکانی سەر بە وەرزارەتی دەرەوەی فەرەنسا و ئەورۆپا و کاروبارەی دەرەوەی فەرەنسی و وەکالەتی گەشەپێدانی فەرەنسی[٦]، و ناوچەی ئۆفیرۆنی رون ئەلب. ناونیشانی رادیۆ لە ھەولێرە لە ئۆفیسەکانی کۆمپانیای میدیایی بابیلۆن.

لە سەرەتای دروستکردنی رادیۆ، بوو بە بابەتی میدیایی و ڕاپۆرتی لەسەر دروستکرا لەلایەن چەندین دەزگای میدیایی فەرەنسی وەک [٧]TV5 Monde و RFI.  و بریار وایە کە فیلمێکی لەسەر دروست بکرێت لە لایەن دەرھێنەری فەرەنسی گزافییر دی لۆزان و لە ساڵی ٢٠٢٢  پەخش بکرێت[٨].

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Radio al-Salam porte la voix des déplacés irakiens". RFI (بە فەڕەنسی). 2015-04-13. Retrieved 2022-01-31.
  2. ^ Al-Salam, Radio. "Radio Al-Salam / رادیو السلام". Radio Al Salam (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-01-31.
  3. ^ "Radio Al-Salam, un émetteur de paix dans la violence irakienne". Aleteia (بە فەڕەنسی). 2017-05-09. Retrieved 2022-01-31.
  4. ^ "ONG La Guilde". La Guilde Européenne du Raid (بە فەڕەنسی). Retrieved 2022-01-31.
  5. ^ "Radio Al-Salam : une radio pour les réfugiés d'Irak -". Œuvre d'Orient - au service des chrétiens d'Orient (بە فەڕەنسی). 2015-04-16. Retrieved 2022-01-31.
  6. ^ "Décembre 2021 : l'AFD soutient 34 nouveaux projets d'OSC françaises". www.afd.fr (بە فەڕەنسی). Retrieved 2022-01-31.
  7. ^ Irak : dans la région d'Erbil, radio Al-Salam diffuse la paix (بە ئینگلیزی), retrieved 2022-01-31
  8. ^ AlloCine, Radio Al-Salam (بە فەڕەنسی), retrieved 2022-01-31