ئاوارە یەکێک لە دێکانی بەشی چلچەمەی شاری دیواندەرەیە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان. بە پێی ئاماری سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٦، ئەم دێیە پێک ھاتووە لە ٤٤ بنەماڵە و ژمارەی دانیشتوانی ٢٤٤ کەسە.

گوندی ئاوارە

ئەم دێیە لە ٤٥ کیلۆمەتری شاری دیواندەرە ھەڵکەوتووە و نزیکەی ١٠ کیلۆمەتر لە کێوی چلچەمە دوورە.

ئاوارە لە پاکێوێک دا ھەڵکەوتووە و چۆمێک لە خوارووی دێکەوە تێپەڕ دەبێت. ئەمبەر و ئەوبەری بە داری چنار و بی پۆشراوە و دیمەنێکی جوانی داوە بەم دێیە.

ھاوبابەت دەستکاری

ئەشکەوتی ئاوارە

سەرچاوەکان دەستکاری