بی یان وی، ویلە (ناوی زانستی: Silax) دارێکە لە تیرەی (بییانە) (Salicinées). ئەم دارە بە زستاندا گەڵاکانی دەوەرێ و بەریشی نیە. بی دارێکە بە زۆری لە پاڵی ئاودا دەڕوێ و جۆری زۆری ھەیە، لەنیوەگۆی باکوری زەوی دا دەڕوێ لەزۆر لەناوچەکانی جیھاندا دەڕوێت، بی لەلقە شکاوەکانیەوەش دەڕوێتەوە، ھەندێک لەجۆرەکانی بی نێرو مێی جیاوازە، ھەندێک جۆری تابەرزی (٣٠) مەتر بەرز دەبێت، توێکڵی داری بی مادەی ئەسپرینی تێدایە کە جۆرێکە لە ئازار شکێنەکان، لەنوسینە کۆنەکانی سۆمەری یەکاندا ناوی ھاتوە.

شۆڕە بی

ئەم ڕەگەزە (٤٠٠) جۆری ھەیە لەوانە:

  • بی مروار (ناوی زانستی: Salix alba)
  • ڕەشەبی (ناوی زانستی: Salix nigra)
  • شۆڕەبی (ناوی زانستی: Salix babylonica)
  • شابی، شاویرۆل، بیەمشکە، بیمیشک، بی شەکەر (ناوی زانستی: Salix aegyptiaca)
  • قرچەبی، بیە کولەکە (ناوی زانستی: Salix fragilis)
  • پەلەبی
  • بیی ئێرانی
  • زەردەبی

سەرچاوەکان دەستکاری

  • گوڵنامەی کوردی
  • سروشت وتەندروستی نوسەر: صالح عبداللە ابراھیم
  • فەرھەنگی گیادەرمانی یەکانی کوردستان نوسەر سەید شەھاب خزری
  • ویکیپیدیای عەرەبی