دەشتی نەینەوا

ناوچەی جێناکۆک

دەشتی نەینەوا ناوچەیەکی جوگرافییە لە کوردستانی باشوور، و لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە پارێزگای نەینەوایە لە عێراق کە کەوتۆتە باکوور و ڕۆژاوای شاری موسڵ. ناوچەکە بۆ سێ قەزا دابەش بووە (حەمدانیە، شێخان، تەلکێف) لە ناوچەکە ھەریەکە لە کورد (یەزیدی و شەبەک) و سریانی (کریستیانی) و تورکمان و عەرەب (موسڵمان)دەژین.[١][٢]

Nineveh Plains
سھل نینوی
ܦܩܥܬܐ ܕܢܝܢܘܐ
Deşta Neynewa ,دەشتی نەینەوا
نەخشەی ئەو سێ قەزایەی کە دەشتەکانی نەینەوا پێکدەھێنن کە لەسەر نەخشەی پارێزگای نەینەوا نەخشێنراوە.
نەخشەی ئەو سێ قەزایەی کە دەشتەکانی نەینەوا پێکدەھێنن کە لەسەر نەخشەی پارێزگای نەینەوا نەخشێنراوە.
نەخشەی ئەو سێ قەزایەی کە دەشتەکانی نەینەوا پێکدەھێنن کە لەسەر نەخشەی پارێزگای نەینەوا نەخشێنراوە.
گەورەترین شار قەرەقووش
دەوڵەت
 -  قایمقامی قەزای حەمدانیە نیسان کەرومی
 -  قایمقامی قەزای تلکێف باسم بێلوو
 -  قایمقامی قەزای شێخان حاسۆ نارموو
ڕووبەر
 -  سەرجەم ٤٬١٩٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە 
١٬٦٢٠ مایلی چوارگۆشە 
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی ٢٠١٢ ٥٠٠٬٠٠٠ 
 -  سەرژمێریی ١٩٨٧ ٢٨١٬٨٢٩ 
 -  چڕی 117 کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە 
٣٠٣کەس لە مایلی چوارگۆشە

زۆرینەی سریانەکانی عێراق لەم ناوچەیە نیشتەجێن، ھەر بۆیە چەندین کڵێسای بەناوبانگی لێ ھەڵکەوتووە وەک: کڵێسای کلدانی کاسۆلیکی، کڵێسای سریانیی ئەرسەدۆکس، کلێسای سریانیی کاسۆلیک، کلێسای ڕۆژھەڵاتی کۆن و کڵێسای ڕۆژھەڵاتی ئاشووری. لەناوچەکە زمانی سریانی نیمچەفەرمییە و لە قوتابخانەکان دەخوێندرێت. ھەروەھا لە پاڵ سریانەکان، کوردە یەزیدییەکان، کوردە شەبەک، و کوردە موسڵمانەکانی لێیە لەگەڵ ڕێژەیەک لە کەمینەی تورکمان و عەرەب.

ناوچەکە دەکەوێتە سنووری ناوچە کێشە لەسەرەکان (ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم) بەپێی ماددەی ١٤٠ دەستوری عێراقیی ٢٠٠٥، لەم ساڵانەی دوایی ھەوڵێکی زۆر دراوە لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بۆ ئەوەی بکرێتە ناوچە یان پارێزگایەکی سەربەخۆ (یەزیدخان)، بەڵام ئەم داواکارییە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە ڕێگریی لێکراوە، بەتایبەتی لەلایەن ئەسیل نوجەیفی پارێزگاری پێشووی نەینەوا؛ بە بیانووی پاراستنی پێکھاتەی سریانی چونکە حکومەتی ناوەندی پێی وایە بەپارێزگاریبوونی ناوچەکە زیان لە پێکھاتەی سریانی دەدات، و ئەمەش بەھۆی ئەوەی یەزیدییەکان ڕێژەی زۆرینە پێک دێنن.

دانیشتووان

دەستکاری

کوردە بەئایین یەزیدییەکان ڕێژەی زۆرینەی ناوچەکە پێک دێنن، بەتایبەت لەناوەندی قەزای شێخان، قەسرۆک، عەین سوفنی، باعەدرێ و باشیک جگە لە دەیان گوند و دێھاتی نێوان دھۆک و موسڵ. دواتر پێکھاتەی کوردە شەبەکەکان دێت کە زۆرینەیان لە قەزای حەمدانیە نیشتەجێن، پاشان کلدانییەکان دێن بەتایبەت لە قەزای تلکێف و ئەلقۆش و دەیان گوند و دێھاتی تری ناوچەکە. ھەروەھا گرنگترین کڵێسای سریانی لە ناوچەکە ھەڵکەوتووە کە بۆتە ناوەندێکی گرنگی کریستیانی، و وای کردوە کریستیانەکانی سەرجەم عێراق ڕوو لە ناوچەکە بکەن؛ ھەروەھا لە ناوچەکە چەندین گوند و دێھاتی تورکمان و عەرەبەکان ھەن.

جوگرافیا

دەستکاری

ھەڵکەوتەی جوگرافیای دەشتەکە کەوتۆتە نێوان زێی دیجلە لە ڕۆژاوا و زێی گەورە لە بەری ڕۆژھەڵاتی. زەوییەکی پڕئاو و شێداری ھەیە؛ بۆیە بەکشتوکاڵی گەنم و جۆ بەناوبانگە. ھەروەھا چەندین تەپۆڵکەی لێ ھەڵکەوتووە وەک: گرێ کەپەک (جبل الفاف) و گردی ماردانیال.

لەگرنگترین ناوچە شارەوانییەکانی بریتین لە:

  • شێخان
  • تەلکێف
  • ئەلقۆش
  • عەین سوفنی
  • بەرتلە
  • باشیک
  • کەرەملێس
  • تەلەسقۆف
  • شەرفیە

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

پەراوێزەکان

دەستکاری
  1. ^ Leo، Leonard (2010). International Religious Freedom (2010): Annual Report to Congress. DIANE Publishing. ISBN 978-1-4379-4439-6.
  2. ^ Committee، House of Commons, Foreign Affairs (2006). Human rights annual report 2005: first report of Session 2005-06. London: Stationery Office. ISBN 0-215-02759-0.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)

سەرچاوەکان

دەستکاری