قەزای شێخان
قەزای شێخان (بە عەرەبی: قضاء شیخان، بە ئینگلیزی: Shekhan District) یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای دھۆک لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی شێخانە.[٢]
قەزای شێخان | |
---|---|
نەخشەی قەزای شێخان لە پارێزگای دھۆکدا | |
![]() | |
وڵات | ![]() ![]() |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای دھۆک |
مەڵبەند | شێخان |
بوون بە قەزا | ١٦ کانوونی یەکەمی ١٩٢٤ |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ١٬٢٩٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٠٠ میلی چوارگۆشە) |
بەرزترین بەرزایی | ٤٧١ مەتر (١٬٥٤٥ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٠) | |
• سەرجەم | ١٤٥٬٠٤٣ |
• چڕی | ١١٢ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٩٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
سەرناوی دانیشتوو | شێخانی |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کورمانجی و سۆرانی)، عەرەبی، سوریانی |
• ئایین | ئیسلام (سوننە و شیعە)، مەسیحی و ئێزیدی |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠،٧٥٨[١] بەرز · ٢٦مین |
ناوچەی کاتی | UTC+3:30 (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+4:30 (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
ناودەستکاری
ناوی ئەم قەزایە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارۆچکەی شێخانە، ناوی شێخان زیاتر بۆ ئێزیدییەکان و میرنشینەکەیان و شێخەکانیان وەک شێخ ئادی و شێخ حەسەن و شێخ محەممەد ڕەشان و …ھتد دەگەڕێتەوە، مەزاری ھەموو ئەم شێخانەش کە بۆ ئێزیدییەکان گەلێک گرنگە دەکەونە دەورووبەری شارۆچکەی شێخان(ئیسفنێ). [٣]
مێژوودەستکاری
- ساڵی ١٨٩١ لە ساڵنامەی مووسڵ کە لەلایەن عوسمانییەکانەوە دەردەچوو، ھاتووە کە قەزای مووسڵ لە دوو ناحیە پێکھاتووە کە (عەشائر سەبعە و شێخان)ە. لە بنەچەدا قەزای شێخان یەکێک بوو لە ناحییەکانی سەر بە قەزای مووسڵ، بەڵام دوای پێکھێنانی دەوڵەتی عێراق، قەزای شێخانیش پێکھێنرا، جگە لە ناحیەی ناوەندی شێخان ناحیەی ئەلقۆشیشی گرتە خۆی. ھەروەھا لە ساڵی شەستەکاندا ناحیەی ئەترویش(مزووری) بەم قەزایە لکێندرا کە پێشتر ناحیەی ئەترووش سەر بە قەزای دھۆک بوو،پاشان ناحیەی ئەلقۆش لە قەزای شێخان دابڕا بۆ ئەوەی لەگەڵ ناحیەی تلکێف قەزایەکی تازە، بەناوی قەزای تلکێف پێکبھێنن، ھەروەھا لە ساڵی ١٩٧١ ناحیەی مرێبا لە چوارچێوەی ئەم قەزایەدا پێکھێنرا.[٤]
- لە سەرەتای حەفتاکانەوە سەرتاپای قەزاکە دووچاری چەند ھەڵمەتێکی ڕاگواستن و بەعەرەبکردن بووەوە و ساڵی ١٩٧٦ دەسەڵاتدارانی عێراق پڕۆسەی بەعەرەبکردنیان تەواو کرد، دوای ئەوەی دانیشتوانی کورد لە ھەر سێ ناحیەی(ناوەندی شێخان و ئەتریش و مرێبا) لە ناوچەکانی خۆیاندا ڕاگوێزران و دەست بەسەر زەوییەکانیاندا گیرا و ڕاگوێزرانە گوندەکانی قەزای ئاکرێ و کۆمەڵگاکانی(چڕە و کەڵەکچی و قەسرۆک و شوێنی تر). (٤٧) گوندی سەر بە ناحیەی ناوەندی شێخان و (٨٧) گوند لە ناحیەی ئەتریش و (٧٤) گوند لە ناحیەی مرێبا دووچاری پڕۆسەکانی ڕاگواستن و بەعەرەبکردن بوونەوە، بەڵام ئەو گوندانەی ئێزیدی بوون دووچاری ڕاگواستن نەبوون ئەوانیش لە سەرژمێری ساڵی ١٩٧٧دا بە عەرەب تۆمارکران، ھەرچەندە ئەوانیش لە چەند کۆمەڵگایەکی زۆرەملێدا کۆکرانەوە وەک کۆمەڵگاکانی(مەھت و شێڤ شیرین و نسریە و ئەلرسالە و بەدریە و شێخکا … ھتد).
جوگرافیادەستکاری
سنوری قەزای شێخان، لە باکوورەوە قەزای ئامێدی، لە باشوورەوە قەزای مووسڵ، لە ڕۆژھەڵاتەوە قەزای ئاکرێ و قەزای بەردەڕەش، لە ڕۆژاواوە قەزای تلکێفە.[٥]
ڕووی ناوچەکەدەستکاری
- ناوچەی شاخاوی:
ئەم ناوچەیە دەکەوێتە باکووری قەزاکە و ھەموو ناوچەکانی ناحیەی ئەتریش دەگرێتەوە و نزیکەی ٣٠٪ی ڕووپێوی قزاکەیە.
- ناوچەی دەشتایی:
دەشتی ناوکوڕ و دەشتی پەپایێ و دەشتی شەمکان دەگرێتەوە و دەکەوێتە ناوەڕاستی قەزاکە و نزیکەی ٦٠٪ی ڕووپێوی قەزاکە پێکدەھێنێت.
- ناوچەی گەوەک(بەرز و نزمی):
دەکەوێتە باشوور و قەدپاڵی چیای مەقلوب دەگرێتە خۆی و نزیکەی ١٠٪ی ڕووپێوی قەزاکە پێکدەھێنێت.
دانیشتواندەستکاری
- دانیشتوانی ئەم قەزایە لە ساڵی ٢٠١٠دا (١٤٥٫٠٤٣)کەس بووە.
- پێکھاتەی نەتەوەی ئەم قەزایە زۆرینەی کورد و کەمینەیەک ئاشوورییەکان تێدا دەژین.[٦]
کارگێڕیدەستکاری
لە ڕووی کارگێڕییەوە ئەم قەزایە پێک ھاتووە لە پێنج ناحیە کە ئەمانەن:[٧]
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org. Retrieved 2018-09-13.
- ^ د.عەبدوڵا غەفور. گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا (کوردی).
- ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ ووڵاتەکەت بناسە (کوردی).
- ^ خەسرۆ گۆران. کورد لە پارێزگای مووسڵ (کوردی).
- ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. ڕووپێوی دیمۆگرافی لە ھەرێمی کوردستان (کوردی).
- ^ د.عەبدوڵا غەفور. گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٧٧دا (کوردی).
- ^ دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕییەکانی هەرێمی کوردستان (کوردی).