ناحیەی ئەلقۆش
ناحیەی ئەلقۆش، (بە عەرەبی: ناحیة القوش، بە ئینگلیزی: Alqosh subdistrict) یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای تلکێف لە پارێزگای نەینەوا لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی ئەلقۆشە.[١][٢]
ناحیەی ئەلقۆش | |
---|---|
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای نەینەوا |
قەزا | تلکێف |
بوون بە ناحیە | ١٩٣٦ |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٥٠٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٩٦ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٥٣٠ مەتر (١٬٧٤٠ پێ) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کورمانجی)، عەرەبی و سوریانی |
• ئایین | ئیسلام(سوننە)، ئێزیدی و مەسیحی |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
ناو دەستکاری
مێژوو دەستکاری
لە ساڵی ١٩٣٦ بووە ناحیە کە سەر بە قەزای شێخان بوو، وە لە ساڵی شەستەکاندا بووە قەزای تلکێف دروستکرا و ناحیەی ئەلقۆش لە قەزای شێخان دابڕدراو خرایە سەری.[٤]
جوگرافیا دەستکاری
سنوری ناحیەی ئەلقۆش:
- لە باکوورەوە ناحیەی فەیدیێ
- لە باشوورەوە ناحیەی تلکێف
- لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی شێخان و ناحیەی باعەدرێ
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی زوممار و بەنداوی مووسڵ.[٥]
دانیشتووان دەستکاری
پێکھاتەی دانیشتووانی ناحیەکە بەم جۆرەیە: لێکۆڵینەوە لە پێکھاتەی دانیشتووانی قەزاکە، بە ھۆی کەمبوونی سەرژمێری ڕاستەقینە و دوور لە دەستکاری و ڕاگواستن و بە عەرەباندنە بەردەوامەکانی ناوچە کوردنشینەکانەوە کارێکی ئاسان نییە، بەڵام دەتوانینبڵێین کە لەم نەتەوانە پێک ھاتوون، زۆرینەی بە پلەی یەک کوردەکان و پاشان پلە دوو مەسیحیەکان و دواتر عەرەب.
کشتووکاڵ دەستکاری
شوێنەوار دەستکاری
کارگێڕی دەستکاری
لە ڕووی کارگێڕییەوە ئەم ناحیە پێک ھاتووە لە (٧٣) گوند.[٦]
ئەمانەش ببینە دەستکاری
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ د.عەبدوڵا غەفور. گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا (کوردی).
- ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان (کوردی).
- ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ ووڵاتەکەت بناسە (کوردی).
- ^ د.عەبدوڵا غەفور. گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا (کوردی).
- ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. ڕووپێوی دیمۆگرافی لە ھەرێمی کوردستان (کوردی).
- ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. Demographic Survey (ئینگلیزی).